دیکتاتۆره‌کان له نه‌وه‌ی مرۆڤ نین!
Sunday, 18/09/2011, 12:00
خۆکوشتنی به‌ناز جه‌واد ده‌لاله‌تی ته‌واو واقع بینانه‌ی نێو سیسته‌مێکی ناعه‌داله‌ت و دیکتاتۆریه‌تی سیسته‌مه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانه!
ده‌سه‌ڵاته شمولی ودیکتاتۆرهکان که دامه‌زراون له‌سه‌ر دنیای درۆکردنی گه‌وره‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رچاوته‌نگی چینی حاکمی چه‌وسێنه‌ر و که‌سایه‌تیه خۆ به‌زل زانه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌رده‌م شورایه‌ک له کاولکاری و فه‌سادی ئیداری و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، به شوێن خۆیدا هێناوه. ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی باکوری ئه‌فریکاو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، که تا ئێستا خودی سیستمه سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی و سیستمه گوێڕایه‌ڵ و ملکهچهکهی ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌ته، هه‌رده‌م پاساوی زۆر نا به‌جێ و ناشایسته‌یان بۆ خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هێناوه‌ته‌وه، له‌وه‌ی که حکومڕانیه‌کی واقع بینانه ده‌که‌ن، به پێی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م و ئه‌و کهشو هه‌وایه‌ی بارودۆخه‌که ده‌یسه‌پێنیت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرانه که سه‌رۆک تێیدا که‌سی یه‌که‌می نێو هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته و هه‌ر خۆی بڕیارده‌ری کۆی دهورانهکانه، بۆخۆیان بێجگه له‌درۆیه‌کی زۆر نابوت و نا ئینسانی، هیچ خه‌روارێکی پۆزه‌تیفیان نه‌خستۆته سه‌ر کۆی ئه‌و مێژوه نابهرابهریهتیهی تا ئێستای مرۆڤایه‌تی بڕیویه‌تی.
سیستمه دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌میشه به شێکی دانه‌بڕاوی نێو ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه سیاسی و ئابوری و په‌روه‌رده‌ییه‌ن که کۆی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگاو و ئه‌و ڕێوشوێنه دهستبهجێیانهن، که ده‌ورانه جۆربه‌جۆره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی نێو نیزامی حاکمی جیهانی سه‌رمایه‌داری ته‌حه‌کومی پێوه ده‌کات. وڵاتانی نێو فه‌رهه‌نگی ئیسلامی چه‌قبه‌ستوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی باکوری ئه‌فریکا، که زۆربه‌یان په‌یوه‌ستن به‌هه‌مان کاریگه‌رێتی نێو فه‌رهه‌نگ و که‌ڵچه‌ری باوی وڵاتانی ئیسلامی، به هیچ شێوه‌یه‌ک جیاوازییان نیه له کۆی ئه‌و پیاده کردنه نامرۆڤانه‌یه‌ی نێو سیسته‌می کامڵی سیاسه‌ته دیکتاتۆریه‌کانی نێو مێژوی ڕابردوی مرۆڤایه‌تی. له‌م ساڵه‌ی 2011 یه‌دا و هه‌ر له کۆتایی ساڵی 2010 دا موحه‌مه‌د بوعزیز، ئه‌و ئینسانه زه‌حمه‌تکێش و خاوه‌ن ئیراده مه‌زنه‌ی که تا سیسته‌می ناعه‌داله‌تی و جیاوازی چینایه‌تی مابێت، نابێت هێزو ئیراده‌ی ئه‌و ئینسانه شۆڕشگێڕه ته‌واو ناڕازیه له پایه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌حشیه، له بیر بکرێت. توانی به هێزو ئیراده مه‌زنه‌که‌ی خۆی له پێناو ژیانێکی باشتر بۆ کۆی چینی به‌شخوراوی کۆمه‌ڵگا، خۆی بکات به قوربانیه‌ک و ته‌نها ئومێدێکیش له دوای خۆی به‌جێی هێشت، داواکردنی خۆش گوزرانی بوو بۆ کۆی کۆمه‌ڵگا، له‌و سامانه مه‌عنه‌وی و مادییه‌ی که بوونی هه‌یه.
دیارده‌ی خۆسوتاندن و تاک هه‌ڵویستی تاکهنانی کۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌تی(به‌ره‌ی ژنان) به‌رانبه‌ر کۆی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که چینێکی مافیا ئاسا سه‌پاندویانه به‌سه‌ر کۆی فه‌رهه‌نگ و سیسته‌می که‌لتوری و په‌روه‌رده‌یی کۆمه‌ڵگادا، هه‌رده‌م هه‌لومه‌رجێک و بارودۆخێکی وا ناجێگیر و تاکڕه‌وانه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، یانی ئه‌و چینه‌ی که زۆرترین سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حاکمه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی ده‌ست ببات بۆ کارێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی له پێناو یه‌کگرتنی ئه‌و چینه‌ی هه‌رده‌م چه‌وساندنه‌وه به‌رده‌می ژیانی ئابوری و مه‌عنه‌وی گرتوه،تا ئه‌وه‌ی ڕزگاری یه‌کجاره‌کی ببێت له نێو ئه‌و کۆ ته‌وقه‌ی پێوه‌ی ئاڵێنراوه، به ناچاری له بێئاسۆیی خۆیدا، دێت ههنگاوێکی تاک ڕه‌وانه هه‌ڵده‌بژێرێت و له کرده‌وه‌یه‌کی خۆ دهربازکردن له هه‌لومه‌رجی سه‌پاوی باودا، خۆی ده‌کات به فیدای نێو دنیای خۆسوتاندن و کۆتایی به ژیانی خۆی دێنیت.
خۆسوتاندنی به‌ناز جه‌واد، هه‌روه‌ک نمونه‌ی ده‌یان و سه‌دان کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان، بو ئه‌و ئاسته له بێئومێدی و دواکه‌وتویه‌تی چینی ژێرده‌ستی کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێته‌وه. له بری ئه‌وه‌ی ئومێدێکی به یه‌کگرتن و خۆ ته‌یار کردنی کۆی ئه‌و به شخوراو ده‌رچوانه‌ی نێو په‌یمانگا و زانکۆکان هه‌بوایه له‌وه‌ی به ده‌سته جه‌معی کارێکی وا پته‌ویان بکردایه، به‌شی دیکه‌ی به‌شخوراوانی کۆمه‌ڵگای کوردستانیان به‌گشتی ناچاربکردایه له مه‌راسیمێک و خۆپیشاندانێکی یه‌ک ڕیزیدا، به‌ره‌ی نه‌به‌رد و به‌هێز و یه‌کگرتویی خۆیان پیشانی کۆی ده‌سه‌ڵاتی نادادپه‌روه‌ر بدایه، تا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و فاسد و نا ئینسانیه، هه‌ست به‌و ئیراده مه‌زنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی چینی به‌شخوراو وچه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا بکات و بچێته ژێر جێبه‌جێ کردنی خواسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیانه‌وه. له نه‌بوونی ئه‌م ئاسۆیهدایه به ناچاری به‌ناز جه‌واد دێت ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات تا سنوری کۆتایی هێنان به ژیانی.
خۆسوتاندنی ژنان له کوردستاندا، بوه به دیارده‌یه‌کی ته‌واو ناشایسته و ده‌لاله‌تی ته‌واوی کۆی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و ناداد په‌روه‌ریه ده‌گه‌یه‌نێت که ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم داویانه به‌سه‌ر خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا. بره‌وسه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه، بۆخۆی نیشانه‌ی واقعیهتیهکه که ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کان ناچنه قاڵبی ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌ی مرۆڤ بن، به‌ڵکو ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که خزمه‌ت به چینێکی ملیاردێری کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن، له کۆیه‌کدا به‌شێکن له هه‌ره چاوبرسی و تێر نه‌بووی کۆمه‌ڵگا. ئه‌م سیسته‌مه دیکتاتۆره هیچ کات بڕوای به‌یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی نیه، خۆئه‌گه‌ر بڕوایان پێی هه‌بوایه، نه‌ده‌بوو، چینێکی سته‌م لێکراو هه‌ژار له کۆمه‌ڵگادا بوونی هه‌بوایه.
ئه‌گه‌رچی له ڕێگای چه‌واشه‌کاری و ده‌یان کۆت و به‌ندی عه‌شایه‌ری و فه‌رزکردنی هه‌لومه‌رجی ترسوتۆقاندن له‌لایه‌ن حاکمانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی خۆ به قوربانی کردودا ، له‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی به‌ناز جه‌واد له به‌ر دانه‌مه‌زراندن نه‌بوه و به‌ڵکو له‌به‌رئه‌نجامی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه، به شێکن له‌و هۆکارانه‌ی گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی دنیای نێو سیسته‌مه دیکتاتۆره‌کان نه‌بوایه، چ هۆکارێک ده‌بوو به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که که‌سانی وه‌ک دوعاکان و بوعهزیزهکان و به‌نازه‌کان خۆیان بسوتێنن؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان بۆخۆیان به‌رهه‌م هێنه‌ری نێو کۆی ئه‌و کوشنده‌یی و بێئومیدیهی نێو ژیانی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگاکان نه‌بن، هیچ که‌سێک ئاماده‌یه به‌و ئه‌ندازه له دڕندایه‌تیه ببێته دوژمنی جه‌سته‌ی ناسکی خۆی؟ ئایا گه‌ر ده‌سه‌ڵاته دڕنده و دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک سه‌رانی کۆی وڵاتانی ئیسلامی ئه‌م سه‌رده‌مه، هۆکاری کۆی ناعه‌داله‌تیه‌کان نه‌بن، چ بارودۆخێک واده‌کات که زۆرینه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگا هه‌میشه له ژێر چه‌تری نا ئومێدی سه‌رده‌مدا بژین؟ ئاخۆ خۆکوشتنی ده‌یان هه‌زار ژنی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان، ئیشاره‌تێک نیه بۆ کۆی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و که‌لتوره نائینسایهتهی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و خۆسه‌پێنی کوردی سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر کۆی حهزوئارهزوهکانی کۆمه‌ڵگادا؟ له ماوه‌ی ئه‌م زیاد له بیست ساڵه‌ی حکونمڕانیهتهی سه‌رانی سیاسی ناسیۆنالیزمی کوردیه‌دا، کێی تر لێی به‌رپرسیاره؟ ئه‌رێ گه‌ر کۆمه‌ڵگا، واته به‌شی خواره‌وه‌ی مافخوراوان، به ئیراده‌ی سیاسی خۆیان بێ‌دار ببنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ڕۆ ده‌توانن به‌م شێوازه نائینسانیه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بکه‌ن؟ ئاخۆ تا ئه‌و ساته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌کان له نێو دابه‌شکردنه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا مابێت، ئاماده‌ن ده‌ست له‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه سیاسی و ئابوریه‌ی نێو ژیانی خۆیان هه‌ڵگرن و ژیان بۆ کۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێننه‌وه نێو سروشتی یه‌کسانی خوازی خۆی؟ ئاخۆ به‌ده‌ست هێنانی کارێکی وا، به‌بی ئه‌نجامدانی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌توانێت به ئه‌نجام بگات؟ ئاخۆ بۆئه‌وه‌ی چیتر دوعاکان و به‌نازه‌کان و تیرۆر کردنی سیاسیانه‌ی سه‌رده‌شته‌کان و کۆی ئه‌و ئینسانه شه‌ریفانه له ناو نه‌چن، ده‌بێت کام هه‌لوێستی شۆڕشگێڕانه بگیرێته به‌ر؟ مانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه به مانه‌وه‌ی کام سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه په‌یوه‌سته؟ خۆکوشتنی به‌ناز جه‌واد، ئه‌گه‌ر چی لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێت له‌لایه‌ن میدیای سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ڵام هیچ له‌و ڕاستیه واقعییه ناشارێته‌وه، که کۆی چینی ملیاردێری ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ملیۆنانی وه‌ک تیرۆر کردنی سیاسیانه‌ی سه‌رده‌شته‌کان و دوعاکان و به‌نازه‌کان، خۆیان گه‌یاندۆته ئه‌و ئاسته به‌ربه‌ریه‌ته‌ی ژیانی ملیاردیریان!
مانه‌وه‌ی بارودۆخی ناجێگیر و پڕ له کاره‌ساتی هه‌ر ڕۆژه‌ی چینی چه‌وساوه‌ی نێو ئه‌م سیسته‌مه ناعه‌داله‌تی و دیکتاتۆریانه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، که سه‌رۆکه‌کانیان هه‌روه‌ک گیانداری حه‌ربا هه‌ر ساته‌و به‌پێی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌کانی سه‌ر ژیانیان شێواز و ڕه‌نگی خۆگونجاندنی خۆیان ده‌گۆڕن، تا ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودخهدا خۆیان بگونجێنن. کۆمه‌ڵگا خاوه‌نی ئاوالهم جۆره سه‌رۆکانه بێت، ده‌توانێت چ جۆره ئازادیه‌ک بۆخۆی دابین بکات؟
دیکتاتۆره‌کان له مێژوی ڕابردوی مرۆڤایه‌تیدا تا ده‌گات به‌م ساته‌وه‌خته، هه‌رده‌م وه‌ک ئه‌و حه‌ربایه وابوون و هه‌ر ساته‌ی به‌پێی شنه‌بای باو، ڕه‌نگی خۆیان و ئایدۆلۆژیه‌کانی خۆیان گۆڕیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ چرکه ساتێکیش شه‌رم یان ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌و خۆ گۆڕینه جۆراوجۆره‌ی خۆیان بگرن. ته‌نها له‌به‌ر یه‌ک هۆکار ، ئه‌ویش به‌قازانجی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تی و مادییه‌ی، که خزمه‌تی به مانه‌وه‌ی خۆیان و دهسهڵاتاکانیان کردوه. بۆرژواکان و دیکتاتۆره‌کان له نه‌وه‌ی مرۆڤی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز نین، هه‌میشه ئه‌م چینه ده‌سه‌ڵاتداره سه‌ر به‌به‌ره‌یه‌کی ته‌واو به‌ربه‌ری و نامرۆڤ بوون له مێژووی کۆی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کانی تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش، سه‌ر به‌و به‌ره دیکتاتۆر و نامرۆڤانه‌ن که له نه‌وه‌کانی ڕابردوی به‌رژه‌وه‌ند خوازی چینی جۆرج بۆشه‌کان و ئاخونده‌کان و سه‌رانی وه‌ک قه‌زافی و نا ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌کان و ڕێویه‌کانی وه‌ک سه‌رۆکی سوریادا خۆیان ته‌یار کردوه. مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه ناجێگیره، هه‌رده‌م په‌یوه‌سته به ملکه‌چ بوون و نه‌هاتنه مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و چینه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگاوه له به‌رپاکردنی شۆڕشی یه‌کجاره‌کی خۆی دژی کۆی پایه ناعه‌داله‌تی و دیکتاتۆریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکمه‌وه. تا ئه‌و ساته‌ی به‌ره‌ی یه‌کڕیزی و یه‌ک ده‌سته‌یی چینی به‌شخوراوی کۆمه‌ڵگا له‌و داماوی و هه‌ست بهبهزیهی خۆیدا بمێنیته‌وه، خۆکوشتنی به‌نازه‌کان و دوعاکان وتیرۆر کردنی سیاسیانه‌ی سهردهشتهکانیش وه‌ک خۆی ده‌مێنیته‌وه و دیکتاتۆره‌کانیش هه‌رده‌م وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست