ئه‌مڕۆ له سبه‌ی پێویستر و گرنگتره!
Friday, 02/03/2012, 12:00
فه‌لسه‌فه‌ی تا ئێستای باو وا کۆمه‌ڵگه‌ی ڕاهێناوه هه‌رده‌م چاو له سبه‌ی بکه‌ین بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر و ئارامتر، به‌ڵام خودی ئه‌م بارهێنانهی کۆمه‌ڵگا کارێکی وا ده‌کات هه‌رده‌م ئه‌مڕۆ به‌بێ گوێدانه خاڵه گرنگه‌کانی تێپه‌ڕێنین و چاو له سبه‌ی نادیار بکه‌ین. لێره‌دا ده‌بێت بڵێین ئه‌م بارهێنانهی کۆمه‌ڵگا تا ئێستا به قازانجی کام لا ته‌واو بووه. بێگومان کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م به‌شێکی دانه‌بڕاوه له‌و پێکهاته چینایه‌تیه‌ی که خودی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری پیکهێنهریهتی. خودی ئه‌م ڕژێمه له‌سه‌ر دوێنێیه‌کی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت جێگای بۆخۆی کردۆته‌وه له‌مڕۆیدا. ئه‌م ڕژێمه سه‌رمایه‌داریه که ته‌مه‌نی بۆ نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده ده‌گه‌ڕێته‌وه، له کاتی جێگرتنییهوه تا ئه‌م ساته‌ش کۆی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگا (دیاره به‌پێی به‌ره‌و پێشچونی هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک جیاوازی هه‌یه له ئاست چونه پێشی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئاستی بردنه سه‌ری توانا ڕۆشنبیری و وشیاریه گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگا) له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه یان کارکرده سه‌ره‌کیانه ڕادههێێت که هه‌رده‌م ئه‌مڕۆ زۆر به گرنگ نه‌زانین و دواجار له چاوه‌ڕوانی سبه‌ینێ دا بین. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م ڕژێمه سه‌رمایه‌داریه بۆخۆی هه‌رده‌م پێیه‌کی له ئه‌مڕۆدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێی خۆی جێگیر تر بکات؟ ئاخۆ ئه‌م سیسته‌مه چینایه‌تیه هه‌رده‌م ده‌ستێکی به پاراستنی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی دوێنێوه نیه که خه‌ریکی بارهێنانی کۆمه‌ڵگا بووه بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌رنه‌بڕن و چاو له سبه‌ینێیه‌کی نادیار بکه‌ن؟ که‌واته ده‌بێت بپرسین ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ چینی باڵا ده‌ست گرنگه له کۆمه‌ڵگادا بۆچی بۆ چینی خواره‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه هه‌مان گرنگی نه‌بێت؟
کاتێک ڕێگا ده‌ده‌ین ئه‌مڕۆ هه‌روا به سانای تێپه‌ڕێت و هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له به‌رانبه‌ردا نه‌که‌ین، ئه‌و کات هه‌لومه‌رجێکی دیکه‌ی واش دروست ده‌کرێته‌وه که سبه‌ینێش هه‌روه‌ک دوێنێی ئه‌مڕۆی لێبێته‌وه و به سانای خۆی تێپهڕێنێتهوه، له‌م نێوه‌دا ده‌کرێت بزانین هۆکاره‌کانی ئه‌م سانا تێپه‌ڕێنه بۆ کام خاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕاهێنانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌و ڕیتمه باوه‌ی هه‌یه کارێکی وا ده‌کات، ئاستی چونه پێشه‌وه له پنتێکی زۆر بچوکدا ببینرێت. هێز و ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگا کاتێک تێک ده‌شکێنرێت، ئه‌گه‌ر هات و له‌و ساته‌دا له هۆکاره سیاسی و مه‌عنه‌ویه‌کانی ئه‌و تێکشکانه تێنه‌گه‌ین و کار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه لاوازانه نه‌که‌ین که بونه‌ته هۆکاری ئه‌و تێکشکانه، دواجار بارودۆخه‌که به شێوازێک ده‌شکێته‌وه که خۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر ئه‌و دووباره بونه‌وه‌یه ده‌کاته کارێکی ڕۆتینی. نه‌بونی ئه‌م هه‌ڵوێستگیریه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بینینی خودی هه‌ڵه‌ی دوێنێ، چونکه کاتێک نه‌توانرێت خاڵه لاوازه‌کانی دوێنێی تێک‌شکاندن ببینرێت ئه‌وا ئه‌مڕۆش توانایه‌ک نابێت که له هه‌ڵه‌کانی ئه‌مڕۆ تیبگه‌ین، ئه‌مه کارێکی وا ده‌کات بۆ سبه‌ینێش له به‌رده‌م چه‌ندین ئاسته‌نگی دیکه‌دا کۆمه‌ڵگا خۆی ببینێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ته‌نها به‌مانای ئێستای ئه‌م ساته ناگه‌یه‌نێت، هێنده مه‌به‌ست لێی ته‌مه‌نی نه‌وه‌یه‌ک ده‌گێڕێته‌وه. لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و باو که ده‌سه‌ڵاتێکی چینایه‌تیه و سه‌ر به چینی چه‌وسێنه‌ره له کۆمه‌ڵگادا کارێکی وا ده‌کات ئه‌م نه‌وه‌یه هه‌ڵگری په‌یام و فه‌لسه‌فه‌ی دوێنێ بێت، دوێنێهک که کۆیلله بونی چینێکی له ناواخنی خۆیدا هه‌ڵگرتوه. کارێکی واش بۆ ده‌سه‌ڵات به‌یه‌کێک له هه‌ره ئامانجه به‌رزه‌کانی خۆی ده‌زانێت، چونکه خودی فه‌لسه‌فه‌ی دوێنێ خه‌ریکی ته‌قدیس کردنی ئه‌می ده‌سه‌ڵاتدار بوه، ده‌سه‌ڵاتدار به‌و مانایه‌ی که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به پیرۆز سه‌یر کردوه. لێره‌دایه خاڵی گرنگ که وا ده‌خوازێت بۆ چینی ژێر ده‌ست هه‌میشه هه‌ڵگری ئه‌و ئایدیا و چه‌مکه فه‌لسه‌فیانه بن که رۆحیه‌تی بێده‌نگ بوونی تێدایه تا به‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌واو ده‌بێت، یانی دوێنێ نه‌ک ئه‌مڕۆ و سبه‌ی.
له کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا کارکردن له‌سه‌ر پاراستنی دوێنێ بوه‌ته کارێکی به‌رده‌وام له نێو ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که سه‌ر به چینی ژێرده‌سته له کۆمه‌ڵگادا، پاراستنی به‌ها بۆماوه‌ییه‌کان، چ پێگه‌ی خێزان و عه‌شیره‌ت و هۆز بێت یا پیگه‌ی عه‌قڵیه‌تی جوتیاری تا ده‌گات به پێگه‌ی ئاینی. پاراستنی ئه‌م به‌هاو که‌لتورانه کارێکی وای کردوه له‌و وڵاتانه‌دا که خودی ئه‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه هه‌رده‌م له تلانهوهدا بێت له نێو بازنه‌یه‌کی داخراودا. هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی کارێکی وای کردوه له دواساتدا خۆی خاوه‌نی ئه‌و خه‌بات و هه‌وڵانه‌ی نه‌بێت که قوربانی بۆ داوه. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه نه‌یتوانیوه ڕه‌خنه له دوێنێی ئه‌و چه‌مکانه بگرێت که ئه‌مڕۆش پێوه‌ی ده‌ناڵێنیت. خۆ نه‌ناسین له نێو ئه‌م پیگهیهدا بوه‌ته کارێکی چه‌قبه‌ستوو هه‌میشه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناعهدالهتهوه کار له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و به‌هایانه ده‌کرێته‌وه تا ئه‌وه‌ی ئه‌و چینه چه‌وساوه‌یه نه‌توانێت خۆی و ئیراده‌که‌ی بناسێت.
په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێکی سه‌ره‌کیه له نێو ئالوگۆڕهکاندا، خودی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش په‌یوه‌سته به ئاستی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونی پێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌گه‌ر چاوێک له عێراق و کوردستان بکه‌ین؛ ده‌بینین ئاستی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونی به‌رهه‌مهێنان له کۆمه‌ڵگادا ئه‌گه‌ر له خاڵی سفردا نه‌بێت ئه‌وه زیاتریش نیه(بێجگه له‌و نه‌وته‌ی له ژێر زه‌ویدایه و ئه‌مڕۆ به‌هاکه‌ی بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی عێراق بوه به‌به‌ڵا نه‌ک به مایه‌ی ئاوه‌دانی و خۆش گوزه‌رانی). نهچونهپێشهوهی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له کۆمه‌ڵگادا به‌تایبه‌تیش بۆ شوێنێکی وه‌ک عێراق که توانای ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌توانرێت تا سنوری بێ‌کۆتایی په‌ره‌ی پێبدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی جوگرافی ئه‌و وڵاته له هه‌موو ڕویه‌که‌وه گونجاوه بۆ بردنه سه‌ری ئاستی به‌رهه‌مهێنان، کۆمه‌ڵگا وا بار هێنراوه که بکرێته گیانله‌به‌رێکی مشه‌خۆر و ئاستی ئیراده و توانا مهعنهویهکانیشی تا ئاستی کۆیللهیهک بهێنرێته خواره‌وه. ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات به کارێکی گونجاو ده‌زانرێت، چونکه کاتێک ئاستی به‌رهه‌مهێنان له کۆمه‌ڵگادا بچێته‌پێشه‌وه ئه‌و کات خودی ئه‌و ملیۆنان تاکه‌ی ئێستا به کاری خزمه‌تکردنی سه‌ربازی و پۆلیسیه‌وه خه‌ریکن، ئه‌و کات په‌نا نابه‌نه به‌ر ئه‌و کاره‌و له کاری به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگادا سه‌رقاڵ ده‌بن. له کاتێکی واشدا ئاستی وشیاری سیاسی و په‌روه‌رده‌یی چینایه‌تیانه‌ی ئه‌و ملیۆنان له ئینسانه به‌رهه‌مهێنه‌رانه، خۆبه‌خۆ دهچێهته قۆناغێکی جیاوازتر له‌مه‌ی ئێستا تێیدا کراوه به خزمه‌تکاری پاراستنی هه‌یبه‌تی حیزب و ده‌سه‌ڵات. گۆڕانکاریه‌کان له کاتێکی وادایه بتوانرێت جێگا ئومێدێک دیاری بکات که خودی ئه‌و چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره بتوانێت له دوێنێی خۆی تێبگات تا ده‌گات به‌مڕۆی ژیانیشی.
ڕاهێنانی کۆمه‌ڵگا له عێراق و کوردستاندا به‌و جۆره بوه که هه‌ستکردن به گۆڕانکاری زۆر سست و لاواز بینراوه، پاراستنی ئه‌و په‌روه‌رده تائیفی و مه‌زهه‌بی و قهومگهرایهی که بوه‌ته خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانیان له هه‌مان کاتدا ڕۆژگارێکی ئێجگار ڕه‌ش و تاریکی بۆ چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا هێناوه. پاراستنی په‌روه‌رده‌ی جه‌نگه‌ڵ ئاسا هه‌رده‌م کارێکی وای کردوه نه‌وه‌کان نه‌توانن ئه‌مڕۆی خۆیان بناسن و کار له‌سه‌ر گۆڕانکاری ڕیشه‌یی بکه‌ن تا ئه‌وه‌ی خۆشیان و کۆمه‌ڵگاش ڕزگار بکه‌ن له‌و کۆ مه‌ینه‌تیانه‌ی دراوه به‌سه‌ریاندا. بۆیه تا نه‌توانین کۆی پێداویستیه مه‌زنه‌کانی ئه‌مڕۆمان بناسین هیچکات هیچ گره‌نتیه‌ک له ئارادا نیه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتوشمان بده‌ینه ده‌ست ئاینده‌یه‌کی دیار و ئارامتر. پێداویستیهمهزنهکانی ئه‌مڕۆ بۆ کۆمه‌ڵگای عێراق و کوردستان خۆڕزگارکردنه له‌و کۆت و به‌ندانه‌ی که له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تائیفی و دینی و قه‌ومیه‌وه له گه‌ردن کراوه. به‌بێ ئه‌م خۆڕزگار کردنه سیناریۆ ڕه‌شه‌کانی به‌ره‌ی مافیاکان هه‌رده‌م خۆیان دوباره و سه‌د باره ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و میدیا زه‌به‌لاحه‌ی که ده‌سه‌ڵات خاوه‌ندارێتی لێده‌کات، ته‌نها بۆ پاراستنی ئه‌و ئایدۆلۆژیا سه‌رکوتگه‌ره‌یه که دیفاع له مانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و هه‌یمه‌نه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیستا ده‌کات. پاراستنی که‌لتور و فه‌رهه‌نگی به‌عسیزم بۆ خودی ده‌سه‌ڵات کارێکی ئامانج داره، چونکه ئه‌و که‌لتور و فه‌لسه‌فه‌یه هه‌رده‌م له خزمه‌ت کردنی پاراستنی ده‌سه‌ڵات و خاوهندارێتیهکهیدا بوه، بۆیه ئه‌وانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌میشه دێن ڕابردوو به قازانجی مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌پارێزن بۆ ئه‌مڕۆیان وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆیان ده‌پارێزن کار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سبهینێشێیان ده‌که‌ن، ئه‌مه کارکردی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ره له کۆمه‌ڵگادا. بۆ خودی چینی چه‌وساوه‌ش له کۆمه‌ڵگا کارکردن له‌سه‌ر خۆناسینی چینایه‌تیانه‌ی ئه‌مڕۆی تاکه گرهنتیهکه که ده‌توانێت خه‌باتی یه‌کسانیخوازانه‌ی خۆی تێدا به‌سه‌رکه‌وتووی بگه‌یه‌نێت و خۆیشی ڕزگار بکات له کۆی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌رده فاشله‌ی ئه‌مڕۆ سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا. توانای ناسینی ئه‌مڕۆ خاڵێکه که ده‌توانرێت له که‌موکورتیه‌کانی دوێنێیش تێبگه‌یت و بۆ سبه‌ینێش له‌به‌رده‌م نادیار بونیدا خۆت نه‌بینیته‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست