ڕێزی سه‌رۆک له نێوان ترس و خۆشه‌ویستیدا!
Monday, 28/02/2011, 12:00
سه‌رۆک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا خۆی هه‌موو شتێکه، به‌رپرسی یه‌که‌می ده‌وڵه‌ته و هه‌رخۆشی سه‌رۆکی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانه، سه‌رۆک خۆی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ته. هۆکاری ده‌ست ڕاگه‌یشتنی سه‌رۆک به‌و کۆ ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جۆره که‌لتورو فه‌رهه‌نگه دیکتاتۆریانه‌ی به‌کاری ده‌هێنن، یانی په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ترس، ترس له سه‌رۆک، یانی ترس له ده‌سه‌ڵات و کۆی هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی. به‌کارهێنانی هێزی سه‌رکوتگه‌ر به ئه‌مری سه‌رۆک دژی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له نه‌بوونی ژیانێکی شایسته و نه‌بوونی ئازادی ده‌ربڕین و نووسین، ده‌توانین دوور نه‌ڕۆین و مێژوی ده‌ورانی دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام ببینین له عێراقدا. ئه‌و سه‌رۆکه به‌ناو شۆڕشگێڕه هیچ جۆره توندی و داپڵۆسینهوهیهک نه‌ما دژی خه‌ڵکی ئازادیخواز و سیڤیل به‌کاری نه‌هێنێت، چونکه سه‌رۆک ته‌نها خۆی و داروده‌سته‌که‌ی به‌ڕه‌وای هه‌ق ده‌زانی و کۆی کۆمه‌ڵگای به کۆیله‌ی ژێر ده‌ستی خۆی ده‌زانی. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له‌و هه‌ڵبژاردنه کارتۆنیانه‌ی به‌ڕێی ده‌خست و هه‌ر ته‌نها خۆی براوه‌ی یه‌که‌میش ده‌بوو، وا نیشان ده‌درا ئه‌وه ڕێز وخۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵگایه، بۆیه سه‌رۆک هیچ که‌س ناتوانێت شان له شانی بدات، به‌ڵام کۆی ئه‌و ڕێزه ته‌نها ترس بوو نه‌ک خۆشه‌ویستی. خه‌ڵکی ناڕازی و چه‌وساوه‌ی عێراق کاتێک هه‌لومه‌رجێکی نێونه‌ته‌وه‌یی دروست بوو بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوونی نه‌مێنێت، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌ی ده‌ورانێک گۆرانیان بۆ سه‌رۆک ده‌وت و به‌ناچاری بۆی هه‌ڵده‌په‌ڕین و ده‌ستیان ماچ ده‌کرد، کاتێک به‌رپاکردنی راپه‌ڕین هه‌نگاوی خۆی نا، ئیتر سه‌رۆک نه‌ک ههرخۆشهویست نه‌بوو، به‌ڵکو به ڕقێکی ته‌واو به‌رینه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه ڕوبه‌رووی بونه‌وه و کۆی داروده‌سته‌که‌یان له بنه‌وه راماڵی.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ی ئێستا له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی تا دێت کۆی وڵاته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان ده‌گرێته‌وه و ڕیزی ملیۆنی چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا هاتونه‌ته مه‌یدان و به کۆیه‌کی مه‌زن ده‌ڵێن بروخێ سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌واو میلیتار و دیکتاتۆرانه، تا ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگایان له ژێر زه‌بری ترس و تۆقاندن و کوشتندا ڕاگرتوه و هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکیش ده‌کرێت ته‌نهاو ته‌نها خۆیان ده‌یبه‌نه‌وه، ئه‌م بردنه‌وانه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌کانیاندا هه‌مویان سه‌دام ئاسا به زه‌بری که‌لتوری ترس و تۆقاندن به‌ڕێوه براوه، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئێستا دروست نه‌ده‌بوو. ئه‌وه ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه که ته‌واو له لێواری مه‌رگدایه و چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا هیچ جێگایه‌کی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه له ژیاندا،تا بتوانێت ڕۆژێک بێخهفهت و دڵه‌ڕاوکێ ژیان به‌سه‌ر ببات.
سپڵه‌یی و دڵڕه‌قی و، ئه‌و که‌لتوره ته‌واو نائینسانیه‌ی ئه‌م سه‌رۆکانه هه‌یانه به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵگاکانیان، ئیتر شایانی ئه‌وه نین ناوی سه‌رۆکێکی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستیان لێبنرێت، ئه‌مانه ته‌نها سه‌رۆکی چینێکی مشه‌خۆری کۆمه‌ڵگان و به‌زه‌بری هێزی سه‌رکوتگه‌ر له ده‌سه‌ڵاتیاندا ماونه‌ته‌وه، ئه‌م سه‌رۆکه ناسیۆنالیزم و ئیسلامانه، هه‌موو ئه‌ده‌به‌که‌یان ئه‌وه‌یه ده‌یان ناوناتۆره‌ی نه‌شیاو به‌و خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه بڵێن.
قه‌زافی ئه‌و پیاوه‌ی وێنه‌ی هه‌یکه‌لێک ده‌دات، هه‌موو ڕێزی بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی سه‌رۆکایه‌تیان ده‌کات، ئێستا پێیان ده‌ڵێت ئه‌وانه جرج و مشک و پشیله و مێرومهگهزن، سه‌یری ئه‌م پیاوه دڕنده‌یه بکه‌ن که 42 ساڵه سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی لیبیا ده‌کات و خاوه‌نی چه‌ندین ملیارد دۆلاره، هه‌موو منداڵه‌کانی هه‌رچی شوێنی گرنگه له ده‌وڵه‌تدا له ژێر ده‌ستیاندایه، هێشتا به‌خۆی ده‌ڵێت ته‌نها خۆم سه‌رۆکم و سه‌رکرده‌ی شۆڕشم! کامه شۆڕش، ئه‌گه‌ر شۆڕش مانایه‌کی ئینسانی و یه‌کسانی خوازی بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌م سه‌رۆکه به‌ناو شۆڕشگێرانه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌ن، چونکه ئه‌م سه‌رک و ده‌سه‌ڵاتانه بوون به هۆکاری هه‌ژار بوونی چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا. ئه‌مانه ته‌واو دڕنده‌ن و له پێستی ئینساندان، هه‌ر هه‌مویان له پاڵتۆکه‌ی سه‌دامه‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌و جینۆسایده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سه‌رۆکه خوێناویه به‌کاری دێنێت دژی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی چه‌وساوه و ئازادیخوازی لیبیا، چ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس و سه‌رۆکه دیکتاتۆره‌که‌یدا؟ ئه‌م سه‌رۆکانه که پێک دێن له بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک و قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و عومه‌ر به‌شیر و بۆته‌فلیقه و تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی و مالکی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و شێخه‌کانی وڵاتانی که‌نداو، تا ده‌گات به کوره‌که‌ی ئه‌سه‌د که ئه‌میان هێشتا نه‌بوه به‌باپیره به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچکه‌ی مانه‌وه و دیکتاتۆریه‌ت کار ده‌کات، چه‌ندانی تریش، هه‌مویان بوون به باپیره و هێشتا ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات له ژێر ده‌ستی خۆیاندا بمێنێته‌وه. بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک کۆتای‌یان هات و به هێزی ملیۆنی شۆڕشگێڕان له ده‌سه‌ڵاتیان هێنرانه خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی دیکه به زه‌برێکی خوێناوی تره‌وه به‌رانبه‌ر به‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه وه‌ستاونه‌ته‌وه و ده‌خوازن خۆیان ته‌سلیم به ئیراده‌ی ملیۆنی شۆڕشگێڕان نه‌که‌ن.
دیاره ئه‌م هه‌لومه‌رجه ته‌واو نوێیه و که‌م وێنه‌یه له جیهانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن دیکتاتۆره‌کاندا، بۆیه پێناچێت بتوانرێت ئه‌م هاتنه مه‌یدانه مه‌زنه هه‌روا به ئاسانی خامۆش بکرێته‌وه له ژێر چه‌پۆکی کوشتن و تۆقاندنی ده‌سه‌ڵاتداراندا. ئه‌م ڕقه مه‌زنه‌ی چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م سه‌رۆکه دیکتاتۆریانه‌یه، بۆیه چه‌ندی تر خه‌ڵکی ئازادیخواز بکوژن، به‌و ئه‌ندازه‌یه هێزوئیراده‌ی ملیۆنی پته‌وتر ده‌بێت دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و ناسیۆنالیزمانه.
مێژوو هیچ کات له ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ر و دیکتاتۆره‌کان خۆش نابێت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌درۆ و په‌یمانی بێجێبهجێ کردن بۆ باشترکردنی ژیانی چینه چه‌وساوه‌که، ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان درێژ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له کۆتایان نزیک بونه‌ته‌وه، ده‌رئه‌نجامی شۆڕشی ئازادیخوازان و چه‌وساوه‌کان. ئه‌م سه‌رۆک و به‌رپرسانه‌ی بۆخۆیان چینێکی ده‌وڵه‌مه‌ندیان پێک هێناوه و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیان پاراستنی ئاسایش و ئارامی چینکهی خۆیانه، ده‌بێت به کامه ده‌سته‌واژه‌ی بهڕێزانهتر له‌وه‌ی قه‌زافی به‌کاری هێنا دژی خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه‌که، ئه‌مانیش به‌کاری نه‌هێنن و ئه‌م هاتنه مه‌یدانه مه‌زنه به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی و کاری ئاژاوه‌چێتی ناو نه‌نێن؟ ئه‌رێ ئه‌م سه‌رۆکانه چۆن ده‌ڕواننه کوشتنی لاوانی کۆمه‌ڵگاکانیان، خاوه‌نی چ ویژدانێکن، کاتێک منداڵه‌کانی خۆیان تا گه‌شتنیان به‌ده‌سه‌ڵاتیش په‌نجه‌یه‌کیان خوێنی لێنه‌هاتوه و به‌ڵام به هه‌زاران ئینسانی زه‌حمه‌تکێش بووه به سوته‌مه‌نی تا ئه‌مان گه‌شتونه‌ته کورسی ده‌سه‌ڵات. ئاخۆ وا ده‌بینن که ئه‌و دایکانه‌ی منداڵه‌کانیان به هه‌زار و یه‌ک زه‌حمه‌تی په‌روه‌رده و گه‌وره کردوه، جیاوازتر بن له دایکانی مداڵانی سه‌رۆکه‌کان؟ ئاخۆ ئه‌و پاشه‌ڕۆژه‌ی قه‌زافی چاوه‌ڕێی ده‌کات (که پێده‌چێت له‌لایه‌ن دادگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه به ئه‌نجامدانی جینۆساید دادگای بکرێت، ئه‌گه‌ر به زیندووی مایه‌وه؟)، ده‌بێت ببێت به ئه‌زمونێک بۆ ئه‌م سه‌رۆکانه‌ی دیکه، یان ئه‌مانیش هه‌مان ڕێگای جینۆساید کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی ژێر ده‌ستیان به‌کار ده‌هێنن؟ ئه‌رێ هه‌ریه‌ک له ئێوه‌ی ناوتان هاتوه هه‌ر ئیستا خاوه‌نی چه‌ند ملیارد دۆلارن، له کوێوه هێناوتانه، به‌ری ڕه‌نجی کامه ماندوبونتانه.؟ هه‌موو شۆڕشگێڕیهکهتان بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی دولار و هه‌ژار کردنی کۆمه‌ڵگا بوو؟ ئه‌رێ کامه داهێنانتان کرد بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بتوانێت بتانکات به جێی شانازی خۆی؟ به غه‌یری بره‌ودان به زمانی چه‌ک و هه‌ڕه‌شه و وه‌ده‌رنانی ئازادیخوازان له کۆمه‌ڵگادا؟ ئاخۆ جێگاوڕێگای ژنانی سته‌م لێکراو له‌م وڵاتانه‌دا له چ ئاستێکدایه؟ بره‌ودان به که‌لتوری کوشتن و داڕشتنی یاسایه‌ک که ته‌نها به قازانجی خۆتان و دزینی سامانی کۆمه‌ڵگا ته‌واو ده‌بێت چ شتێکی نوێتان له‌گه‌ڵ خۆتان هێناوه؟ کامه مانایه‌ک بۆ دیموکراسی و ئازادی لای ئێوه پێناسه‌ی هه‌یه؟ من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی چه‌وساوه ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و پشتگیریتان لێده‌کات، چۆن توانرا ئه‌م ئیراده ملیۆنیه له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی گێره‌شێوێنه‌وه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت و ڕوو به ڕوتان ببنه‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتان کۆتای پێ بێنێت؟ ئاخۆ ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستیه له ترسه‌وه‌یه یان له ڕاستیدا ئه‌و کۆ مه‌زنه ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت؟ کامه دامودهزگاتان هه‌یه تا ده‌گات به په‌رله‌مانه خزمه‌ت چیهکهتان، به به‌کارهێنانی ترس و تۆقاندن ڕوبه‌ڕووی هه‌رچ داخوازیه‌کی کۆمه‌ڵگا نه‌بوبێته‌وه؟ کامه دادگاتان هه‌یه به‌یه‌کجاری له خزمه‌تی پاراستنی هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک و پایه‌کانی ده‌وڵه‌تدا نه‌بێت؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار عادیل و ڕه‌وان بۆ واز له سزای له سێداره‌دان ناهێنن؟ ئه‌وه چ هۆکارێکه وا هێزه سهرکوتگهرهکانتان به گولله وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران ده‌داته‌وه؟ ڕفاندن و بێسه‌روشوێن کردنی چالاکوانانی نێو خۆپیشاندانه‌کان له کامه ده‌سه‌ڵاتێکدا هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نوێنه‌ری گشتی کۆمه‌ڵگا بێت؟ ئه‌م شێوازی وه‌ڵامدانه‌وانه، گشت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته خاوه‌ن دیکتاتۆره‌کان ده‌گرێته‌وه و هه‌رهه‌مویان هه‌مان ڕێگا چاره هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا مل که‌چ بکه‌ن بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرانه ته‌نها له ڕێگای ملکه‌چ کردنی کۆمه‌ڵگاوه نیه، به‌ڵکو به‌شێکی تریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕیاکاریهی ده‌سه‌ڵاتی زلهێزانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوا و ئه‌وروپا. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌رانه بۆخۆیان له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و قازانجی زیاتری که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌یان، ده‌ستی تا ئێستای ئه‌م دڕندانه‌یان هێشتۆته‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا. ئێستا به‌رپا کردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی کارێکی هێند مه‌زنی کردوه، که سه‌رانی ئه‌م زلهێزانه‌ی جیهانی ناچار کردوه بێن دیفاع له هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا بتوانن هه‌مان قازانج په‌رستی خۆیان به‌رنه پێشه‌وه له‌م وڵاتانه‌دا.
ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه خاوه‌ن ئاسۆیه‌کی مژده به‌خشه، بۆئه‌وه‌ی تاهه‌تایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریانه کۆتای‌یان پێبێت و ئیتر جێگایه‌ک نه‌مێنێته‌وه نه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ترس و تۆقاندن ئومێده‌کانی ژیانیان خه‌فه بکرێت، ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌رگایه‌کی داخراوی چه‌ند ساڵه‌ی کرده‌وه که وا ده‌هاته پێش چاو بۆ ئه‌به‌دی ئه‌م ده‌رگایه به داخراوی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه هێزوئیراده‌ی چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگایه و ده‌یه‌وێت ئیتر ئه‌و جۆره ڕێز لێنانه‌ی له ژێر ناوی ترسدایه کۆتایی پێبهێنێت و داواکاری مه‌زنی پێیه. داواکاری یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م داواکاریه یه‌کجار مه‌زنه و جێگایه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر ناهێڵێته‌وه. ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌یه‌وێت چیتر هه‌ژاری نه‌مێنێت و سامانی کۆمه‌ڵگا هه‌روا به‌هه‌ده‌ر نه‌برێت. ئاسۆدارانی ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵگایه‌کیان ده‌وێت که بگونجێت له‌گه‌ڵ خواست و پێداویستیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا. ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می کرانه‌وه‌ی مێشک و چاوی خه‌ڵکی سته‌م لێکراوه، نایه‌وێت چیتر هه‌رکه‌سێک و لایه‌نێک هاتن یه‌کسه‌ر متمانه‌ی خۆی پێبدات و بیکات به‌ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌حشی به‌سه‌ر خۆیه‌وه، بۆیه ڕێز و خۆشه‌ویستی سه‌رۆک کاتێک ده‌بێت، که به گولله و کوشتن و ڕق وه‌ڵامی دانیشتوانه‌که‌ی خۆی نه‌داته‌وه.شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م جاره ئه‌زمونی مه‌زنی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، ئه‌زمونی هه‌ست به ئیراده کردن و ڕێکخراو بوونی ملیۆنی، که چیتر به ترس و تۆقاندنی ده‌سه‌ڵاتداران، جیگایه‌ک نامێنێته‌وه به‌ترسه‌وه خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌ر ببڕن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست