نه‌وتی ژێر زه‌وی بۆ ئێوه، ئازادیش بۆ ئێمه!
Saturday, 09/04/2011, 12:00
ده‌مه‌وێت له ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بپرسم، خه‌باتی زیاد له پێنج ده‌یه‌ی ڕابردوتان له پێناو کام به‌رژه‌وه‌ندیدا بوه؟ ئایا ئێوه له پێناوی ئازادی بۆ خه‌ڵکی کوردستان خه‌باتان کرد یاخود له پێناوی ده‌سه‌ڵات و قۆرخ کردنی نه‌وتی ژێر زه‌وی کوردستان، بۆخۆتان و بنه‌ماڵه‌کانتان؟ هه‌رچی شتێک ئێوه تا ئێستا شانازی پێوه بکه‌ن له مێژوی ڕابردوتاندا، وه هه‌رده‌م به‌و زمانه‌وه به‌رگری له خۆتان ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه هه‌ڕه‌شه‌ش بۆسه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ئازادیخوازی کوردستان، به کوشت دانی ئه‌و ده‌یان هه‌زار ئینسانه زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازانه بوه که خۆیان کرد به سوته‌مه‌نی له پێناوی ژیانێکی شایسته‌تر و ئازادانه تردا بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان، به‌ڵام ئه‌و ئینسانه ئازادیخوازانه هه‌موو بوون به قوربانی له پیناوی ئێوه‌دا، نه‌ک له پێناوی ئازادی بۆخه‌ڵکی کوردستان.
خه‌باتی سیاسی ئێوه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی کوردستان، هیچ کات خه‌باتێک نه‌بوه له پێناو کڕینه‌وه‌ی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانی ئازادیخوازی کوردستاندا، به‌ڵکو خه‌باتی سیاسی ئێوه ته‌نها له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی چینه مشهخۆرهکهتاندا بوه دژی ڕژێمی به فاشیستی به‌عس. ئێوه خاوه‌ن ئیده و هزرێک بوون به سه‌دان میل دوور بوه له خواستی ئازادی، ئه‌و ئیده‌یه‌ی ئێوه خاوه‌نی بوون، ئیده‌یه‌ک بوه له پێناو زه‌لیل کردنی زیاتری خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی کوردستاندا. به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه ڕیاکاریهکانتان بۆ مه‌سه‌له‌ی ڕزگار بونی کوردستان و دابین کردنی ژیانێکی حورمه‌تدار بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان، بۆخۆتان بوون به‌و دڕنده قیزه‌ونه‌ی که سه‌دام و ڕژێمهکهیتان به‌ده‌یان جار زیاتر له گیرفان ناوه.
خه‌باتی ئێوه ته‌نها له پێناو گیرفانی پڕ نهبوتان و گه‌ده‌ی هه‌میشه برسیتاندا بوه. ئێوه جۆره سه‌رکرده‌یه‌ک بوون هه‌رده‌م کاروخهباتان له پێناوی بچوک کردنه‌وه‌ی ئینسانی زهحهمتکێش و ئازادیخوازی کوردستاندا بوه. ئه‌مڕۆ دوای بیست ساڵ له حاکمیهتان، هه‌رچی له هه‌گبه‌ی درۆزنانهتاندا بوه بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان ئاشکرا بووه و زۆر به ڕونی ده‌رکه‌وتوه که ئێوه چ جۆره دیکتاتۆرێکی ترسناکن. ئێوه به خۆتان و ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنهرهکهتانهوه که تا ئێستا بوون به هۆکاری به کوشت دانی ده‌یان هه‌زار له ڕۆڵه‌ی هه‌ژاری خه‌ڵکی کوردستان له پێناو ئامانجه دزیوهکانتاندا، هه‌ر له سه‌رده‌می شاختان و شه‌ڕی به‌رده‌وامی نێو باڵه جیاوازه‌کانی یه‌کترتان، تا ده‌گات به‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شار و به‌رپاکردنی شه‌ڕی براکوژی(که له ڕاستیدا شه‌ڕی هه‌ژار کوشتن بوو!) بۆ ئه‌وه‌ی هێزی دڕندانه‌ی خۆتان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وی به‌رانبه‌رتاندا، هیچ نه‌بوون بێجگه له‌وه‌ی سه‌لمانتان ئێوه ته‌نها دوژمنی خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستانن. ئێوه هه‌ردم بچوکی به‌رده‌می ئاغاکانی چوار ده‌وری خۆتان بوون که پێک هاتوون له ئه‌ردۆغانه‌کان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و پاشای سعودیه تا ده‌گات به ئاغا گه‌وره‌کانتان که سه‌رانی ئه‌مریکای سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی جیهانن.
له‌م بیست ساڵه‌ی دهسهڵاتداریتیتاندا به ته‌واوه‌تی ده‌رکه‌وت بۆ چینی زه‌حمه‌تکێش و به‌ره‌ی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگا، ئێوه به شوین کام ئامانجه‌وه بوون له مێژوی ڕابردوتاندا. دوای ئه‌م مێژوه پڕ له تاڵیهته بۆ خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان که ته‌نها ئێوه سه‌به‌ب کاری یه‌که‌من تێیدا،له کۆی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی تا ئێستا به‌سه‌ر ئه‌و چینه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگادا، هاتوه. خه‌باتی سیاسی ئێوه ته‌نها خه‌باتێک بوو، گرێدراوی نێو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی چوارده‌ور و زلهێزانی جیهان بوه. ئێوه خه‌باتان له پێناو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه قێزه‌ونه‌دا بردۆته پێشه‌وه که به چ جۆرێک خۆتان ببنه خاوه‌نداری نێو کێڵگه نه‌وتیه‌کان و بۆ خه‌ڵکی کوردستانیش بوون به شێرپه‌نجه‌یه‌ک که هیچ چاره‌سه‌رێکی بۆنیه. به غه‌یری ئه‌وه‌ی که پێتان بڵێین فه‌رموون بڕۆن و له‌گه‌ڵ خۆشتاندا کۆی چاڵه نه‌وتیه‌کان ببه‌ن و لێ گه‌ڕێن با خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان بۆخۆی ژیان و ئایندهی خۆی دیاری بکات، هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی دی نه‌ماوه‌ته‌وه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بتوانێت له‌گه‌ڵ ئیوه‌دا ژیانی بباته پێشه‌وه. ئێوه‌ی سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتدار، زۆر بێمنه‌تانه هه‌میشه ئامه‌ده بوون لوله‌ی تفه‌نگه‌کانتان بکه‌نه ڕووی ئه‌و خه‌ڵکه چه‌وساوه‌یه‌و، هه‌ر بۆخۆشتان بوون به هۆکاری به کوشت دانی ده‌یان هه‌زار له‌و ڕۆڵه‌ی هه‌ژارانه له ڕابردودا. بۆیه ده‌بێت ئێستا و دوای زیاد له 50 ڕۆژ له هه‌ڵویستی ئازادیخوازانه‌ی زۆرینه‌یه‌کی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان، پێتان ڕابگه‌یه‌نن و بڵێن ئیتر به‌سه و بڕۆن. بڕۆن و چیتر ئێوه شایسته‌ی ئه‌وه نین به‌ناوی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه‌وه ده‌م له نوێنه‌رایه‌تی بکوتن. ئێوه ته‌نها نوێنه‌ری ئه‌و بیره نهوتانهنن که بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان، بوون به به‌ڵای سه‌ر ژیان. ئێوه بڕۆن و له‌گه‌ڵ هاوپهیمانهکانتاندا کۆی چاڵه نه‌وتیه‌کانیش ببه‌ن، لێگه‌ڕێن با خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان له برساندا بمرن!؟ ئێوه بڕۆن و لیگه‌ڕێن باچیتر ڕێژوانه‌کان و گه‌رمیانه‌کان و دوعاکان و سه‌رده‌شته‌کان و بهکرهکان، نه‌بن به قوربانی نێو سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی نا ئینسانیانه‌ی ئێوه.
ئێوه بڕۆن و لێگه‌ڕێن، بزانن خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان خۆیان چۆن ده‌توانن ژیانی خۆیان دابین بکه‌ن. ئێوه له ماوه‌ی بیست ساڵی حاکمیهتاندا، نه‌تان توانی ته‌نها ساده‌ترین پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا دابین بکه‌ن.
ئێوه له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا، بوون به هۆکاری مردنی هه‌زاران ئینسانی هه‌ژاری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به نه‌خۆشیه کوشنده‌کان؟ ئێوه به‌رپرسن له کۆی ئه‌و ده‌رمان و خواردن و پیس بوونی ژینگه‌یه له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی حاکمتهیتاندا هێنراونه‌ته کوردستان، که کوردستانیان کرد به زۆنگاوێک. ئێوه به‌رپرسن له کۆی کوشتنی ئه‌و ده‌یان هه‌زار ئینسانه‌ی به ناوی ژن بونیانه‌وه له نێو دران؟ ئاخۆ پێمان ناڵێن ئێوه چ جۆره فه‌رهه‌نگ و که‌لتورێکی جیاوازترتان له به‌عس بۆ هێناین؟ ئه‌رێ ته‌نها سیاسه‌تی ئێوه نه‌بوو، بوون به هۆکاری ئاواره‌ی سه‌دان هه‌زار له ئینسانی کوردستان به‌ره‌و مه‌نفا و هه‌ڵبژاردنی ڕێگای هات و نه‌هات؟ ئێوه کام دیارده‌ی جیاوازتر و نوێگهرایتان بۆ نێو خه‌ڵکی کوردستان هێنا؟ ئێوه به‌رهه‌می په‌ره پێدانی ده‌یان گروپی ئیسلامی سیاسین له کوردستاندا و ئێستاش ده‌تانه‌وێت به‌و به‌رنامه قێزهونهتانهوه سه‌رای ئازادیه‌کان خه‌ڵتانی خوێن بکه‌ن، که گوایه ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه ته‌نها به‌رهه‌می نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌حزابی ئیسلامی سیاسین؟ به‌ڵام بیرێکتان نه‌کرده‌وه له مێژوی ڕابردوتاندا که ئه‌وه ته‌نها خۆتان بوون ئه‌و هه‌موو گه‌را پیسهتان له نێو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا چواند، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی چۆن ده‌ست و باڵی گروپه توند ڕه‌وه ئیسلامیه‌کانی گرت دژی یه‌کیتی سۆڤیه‌ت له کاتی جه‌نگی ئه‌ڤگانستان دژی سۆڤیه‌تدا. ئاخۆ ئێستاش هه‌ر خودی ئه‌و باڵه ئیسلام گه‌را سیاسیه نیه له نێو خۆتاندا و له ئیمکانیاتی خه‌ڵکی کوردستان بودجه‌یان بۆ دابین ده‌که‌ن؟ ئێستا ئیتر ده‌بێت بۆ هه‌مولایه‌ک ڕون بێت که چیتر نابێت کۆمه‌ڵگای ئازادیخوازی کوردستان نامۆییه‌کی و دودڵیه‌کی هه‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتیه قازانج خۆره‌ی کوردستان. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ک به‌شوێن چاره‌نوسی سیاسی کوردستانه‌وه‌یه به‌ڵکو هه‌رده‌م له بارودۆخێک ده‌گه‌ڕێت که ناجێگیری سیاسی بونی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسیه بازرگانانه به ئاره‌زوی خۆیان ئه‌و به‌رهه‌مه ژێر زه‌ویه‌ی هه‌یه، بۆخۆیان بیفریۆشن و له بانکه‌کانی جیهاندا سه‌نه‌ده‌کانی خۆیانی پێ به‌رز بکه‌نه‌وه؟
سه‌رای ئازادی ده‌بێت به‌ڕاستی هه‌ڵگری چه‌مکی ئازادیخوازی بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان و زۆر بێمنه‌تانه شه‌قی خۆی هه‌ڵبدات له کۆی ئه‌م سیاسه‌ت و داموده‌زگایانه‌ی بیست ساڵه به ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، بێحورمهتی به‌و خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێشه‌وه ده‌که‌ن. ئه‌م سه‌رای ئازادیه ده‌بێت بێ‌ترس و دڵه‌ڕاوکێ، سڵ نه‌کاته‌وه له‌و کاراکته‌ره شه‌ڕه‌نگێزه‌ی خودی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ڵگریه‌تی. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه هیچ کارێکی باشتری له قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، باشتر پێ نیه، ئه‌گه‌ر خراپتری پێ نه‌بێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه پشتی به ئه‌مریکا و ئه‌ردۆغان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد قایمه و، ئه‌وانیش به تایبه‌تی ئه‌مریکا وه‌ک زلهێزی جیهانی سه‌رمایه‌داری، بۆخۆی به شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه ماددیه‌کانی خۆیه‌وه‌تی، واته به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کان که له کایه‌ی نه‌وتدا خۆی ده‌بینیته‌وه. بۆیه هیچ دوور نیه که کوردستان وه‌ک لیبیای ئیستای لێبێت و له پێناو ئه‌و چاڵه نه‌وتیانه‌دا به هه‌زاران ئینسانی ئازادیخواز و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان نه‌کرێن به قوربانی. بۆیه ده‌بێت زۆر به وریایانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بکرێت و تا ده‌کرێت هێز و ئیراده‌ی ملیۆنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان یه‌ک بخرێن و ببن به هێزێکی پۆڵایین وه‌ک ئه‌وه‌ی له میسردا ڕوی دا و ده‌سه‌ڵات بۆی نه‌کرا ئه‌و هێزه ملیۆنیه خه‌ڵتانی خوێن بکات.
بۆ ئازادیخوازانی سه‌رای ئازادی و ئه‌نجومه‌نی کاتی ئه‌و سه‌رایه زۆر گرنگه که به‌م ده‌سه‌ڵاته بڵێن بڕۆن و بیره نه‌وتیه‌کانیش له‌گه‌ڵ خۆتاندا ببه‌ن و لێگه‌ڕێن با ئێمه خۆمان نوێنه‌رایه‌تی ئازادانه‌ی خۆمان بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان نه‌بێت به ئه‌مڕۆی لیبیا، داوا بکه‌ن له‌و هێزه‌ی بوه به پارێزه‌ری ئه‌م بازرگانانه‌ی ئه‌مڕۆ، چه‌که‌کانیان دابنێن و لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ڕوو له ئاسمان بکه‌ن، با ئه‌و کات ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی تا ئێستا بوون به خاوه‌نی چه‌ندین ملیارد له داهاتی خه‌ڵکی سته‌م لێکراو ئه‌نفال کراو کیمیا بارانکراو، بڕۆن و له هه‌رکوێیه‌ک خۆیان دڵیان ده‌یگرێت با له‌و مێژوه بازرگانیه‌ی خۆیان بحه‌سێنه‌وه، که زیاد له پینج ده‌یه‌یه به شوێنیه‌وه‌ن. ئێوه وه‌ک ئه‌وان مه‌بن، ئێوه ده‌بێت زۆر له‌وان گه‌وره‌تر و مه‌زنتر بن، ئه‌وان له پێناو گیرفان و گه‌ده‌یاندا سلیان له کوشتنی گه‌رمیانه‌کان نه‌کردوه، ئیتر ده‌بێت ئێوه‌ی ئازادی خواز و مه‌ده‌نی، چۆن خۆتان بخه‌نه ڕیزی ئه‌م ژن کوژ و مناڵ کوژ و ئازادی کوژانه‌وه. خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان به له‌ده‌ستچونی ئه‌م چینه‌ی حاکمن هیچ زه‌ره‌رمه‌ندێک نابن، به‌ڵکو ئه‌و چینه زیادن له کۆمه‌ڵگادا. پێیان بڵێن، بڕۆن و لێمان گه‌ڕێن، بابۆخۆمان ئیراده و تواناییه‌کانی خۆمان به‌کار بهێنین و بزانن به‌دور له‌و فه‌رهه‌نگ و که‌لتوره بۆگه‌نه‌ی ئێوه، ئیمه ده‌توانین چ کایه‌یه‌کی ئازادیخوازانه و یه‌کسانی خوازانه بۆ هه‌موو لایه‌ک دابین بکه‌یه‌ن. پێیان بڵێن بڕۆن و ئایندهی کوردستان ته‌سلیم به ئێمه بکه‌ن، بزانن له نێو خه‌ونی شاعیرانه‌وه نای گه‌ڕێنینه‌وه بۆ نێو دنیای واقیع و هه‌ر له وێشدا بزانن دنیایه‌ک دابین ده‌که‌ین که چیتر ترس تێیدا حاکم نه‌بێ، به‌سه‌ر سه‌ری نه‌وه‌کانیه‌وه. پێیان بڵێن بفه‌رمون، بڕۆن و چاڵه نه‌وتیه‌کانی کوردستانیش له‌گه‌ڵ خۆتاندا ببه‌ن و ئایندهی ئازادیش بۆ ئێمه به‌جێ بهێڵن، چونکه خه‌ڵکی کوردستان به ڕاستی تینووی ئازادیه!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست