ده‌سه‌ڵات تێ ده‌گات به‌ڵام ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان ڕه‌عیه‌ت بن!
Friday, 18/03/2011, 12:00
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه له ماوه‌ی بیست ساڵی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیدا به‌و نه‌هجه کاری کردوه که ده‌بێت کۆمه‌ڵگای ژێر ده‌ستی ڕه‌عیه‌ت بن و خۆیشی ئاغایان بێت! ئه‌وه نه‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌وه تێنه‌گه‌یشتبێت که ئه‌و له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست دا هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئێستاش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ده‌ژی، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باش له قازانج و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسی و بنه‌ماڵه‌یو ده‌سه‌ڵاتداریتیه‌که‌ی خۆی گه‌یشتوه. هه‌ر له بنیات نانی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی مۆدێرنی سه‌رمایه‌داری جیهاندا به پێی گرێبه‌ستێکی به‌رژه‌وه‌ند خوازی ئابوریانه هه‌نگاوی خۆی بردۆته پێشه‌وه. به‌رانبه‌ر به‌م کرداره‌شی، به دیوێکی دیکه‌دا هه‌رده‌م کاری له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه ئاغایه‌تیه کردووه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستاندا که وه‌ک ڕه‌عیه‌تێک بن و هه‌رده‌م له مه‌رحه‌مه‌تی ئاغاکه‌یاندا بن که لایه‌کی خێرێان لێبکاته‌وه! (تێک شکاندنی پایه‌ی به‌رهه‌م هێنان له کوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش به مه‌منونیش بێت کارێکی چه‌کدارییان ده‌ست بکه‌ویت لای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌دات، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له خزمه‌تی کۆی خه‌ڵکیدا بوایه، هه‌ر به‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی که له ڕێگای فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت، ده‌توانرا تا ئێستا، گونده‌کان بکرانایه‌ته جێگایه‌ک بۆ په‌ره‌دان به به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان و له شاره‌کانیشدا سه‌دان کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ر دروست بکرایه تا ئه‌وه‌ی وڵات هه‌نگاوێکی بۆ پێشه‌وه بنایه) په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم و به‌رنامه ڕێژیه‌ک که له ده‌وره‌ی پێشوتردا خۆی سه‌پاندبوو به‌سه‌ر کۆی گشتی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی عێراق و کوردستاندا له‌وه‌ی هیچ کات له خه‌ویشدا بیر له‌وه نه‌کرێته‌وه که دژی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆک بوه‌ستنه‌وه(مه‌به‌ستم سه‌رده‌می رژێمی پێشوی عێراقه) ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لای هه‌ندێک ڕۆشنبیر و نوسه‌رو که‌سانی سیاسی که پێیان وایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له خواست و داخوازیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خه‌ڵکی کوردستان تێناگات، به ڕای من تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر تێنه‌گیشتایه له کام ساته‌وه‌ختی سه‌رده‌مدا ده‌ژی، نه‌یده‌توانی کۆی په‌یوه‌ندیه‌کی ئابوری که له‌سه‌ر بنیات نانی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان ده‌چێته پێشه‌وه و، خۆی قه‌رار گرتوه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و ده‌سه‌ڵاته‌کانی چوارده‌ور و وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئه‌و کاته نه‌یده‌زانی و نه‌ده‌چوه نێو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆیه نایه‌وێت بچێته ژێر ئه‌و داوا‌و خواسته ڕه‌وایانه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و چه‌وساوه‌ی کوردستان که ئێستا ڕاپه‌ڕیون دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، چونکه به چونه ژێرباری جێبه‌جێ کردنی ئه‌و داخوازیانه، به کارێکی نابه‌جێ ده‌بینرێت له‌لایه‌ن زهنیه‌تی ئاغاوه، که چۆن ده‌بێت ڕه‌عیه‌ت لێی ڕاست ببنه‌وه و ملکه‌چی زیاتر قبوڵ نه‌که‌ن! وه دواجار له‌سایه‌ی ئه‌و سیستمه ئاغایه‌تیه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی کارکردیاندا کاریان بۆ کرد، خۆیان بوون به چینێکی که‌مایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیان گه‌شتۆته ئاستێکی ملیاردێره‌کانی ناوچه‌که‌و وڵاتانی سه‌رمایه‌داری جیهانیش. به‌رامبه‌ر به‌و کرداره‌یان کۆمه‌ڵگای زه‌حمه‌تکێشیش بووه به چینێکی به‌رین و بێبه‌ش له ئومێد و خواسته‌کانی هه‌ر ئینسانێکی ئه‌م سه‌رده‌مه. خودی ئه‌و که‌لتوره ڕه‌عیه‌تی و ئاغایه‌تیه وه‌ک وتم، له بره‌و دان به‌و په‌روه‌رده ملکه‌چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که که‌س بۆی نه‌بێت له به‌رانبه‌ر هێزوده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌که‌یدا بوه‌ستێته‌وه، ئه‌و داموده‌زگا کارتۆنیه‌ی که خۆی له په‌رله‌مان و حکومه‌ت و دادگادا ده‌بینێته‌وه، به ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕسوا بوه له به‌رانبه‌ر هێزوقورسای سه‌ره‌کی سه‌رۆکی هه‌رێمو سه‌رۆکی عێراق و حیزبه‌کانیاندا، که هیچ نیه بێجگه له ملکه‌چ کردوانێک که خاوه‌نی که‌سایه‌تی ئازادانه‌ی خۆشیان نین.
بره‌ودان به په‌روه‌رده‌کردنی که‌لتور و فه‌رهه‌نگی دینی له کۆمه‌ڵگادا بۆخۆی هه‌مان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و سونه‌ت و یاسایانه‌ی له کۆمه‌ڵگایه‌کی ده‌ره‌به‌گیانه‌دا بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌م له باسوخواسی دیموکراسیه‌ت و ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌کوتێت، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ته‌نها ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه که چۆن ده‌بیته مرۆڤێکی ده‌سته‌مۆ، به‌رانبه‌ر خواستی ئاغاکه‌ت. مێژوی 17/02/2011 ئه‌و ڕاستیه‌ی ڕونتر کرده‌وه که ئه‌و ئازادی و دیموکراسیه‌ته ته‌نها بۆ ئاغا‌و پیاوه‌کانێتی، ئه‌گه‌ر وا نیه بۆ ئه‌و دڕندانه‌ی به‌ربوونه هاڕینی گیانی ئه‌و خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه تا ئێستا که‌سێکیان نه‌گیراوه تا له دادگاییه‌کی ئاشکرادا، دادگای بکرێن؟ ئاخۆ نه‌گرتنی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان سوره به خوێنی گه‌نجانی کوردستان، بۆخۆی ئه‌و واقعیه‌ته ئاغایه‌تیه ناگه‌یه‌نێت که که‌س له‌سه‌رو هێزوتوانای سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌کانیه‌وه نیه؟ ئیتر یاسا بوونی کامه‌یه و چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت؟ ئه‌و یاسایه‌ی هه‌یه له قازانجی کێدا ته‌واو ده‌بێت و وه ده‌بێت به مڵۆزم به‌سه‌ر کێوه؟ چه‌واشه‌کاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران له‌وه‌ی خه‌ڵکی گێره شێوێنن و دژی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌وستنه‌وه، بۆخۆی پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌و ئه‌وه خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه که دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و یاسا و سیستمی ئاغایه‌تیه و ئیتر مله‌کچی زیاتر قبوڵ ناکه‌ن. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه وه‌ڵامه به کۆی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جێیخستوه له‌م بیست ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا. ئه‌م ڕقه مه‌زنه ڕقی کۆکراوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه بیست ساڵه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی حیزبی کوردی به‌ناوی هه‌مومان برای یه‌کین و هه‌مومان له یه‌ک خێزانین،دروستی کردوه. ده‌رئه‌نجامی ڕوونبونه‌وه‌ی ئه‌و کۆ درۆ گه‌ورانه‌یه که تا ئێستا کردویانه! برا بون و یه‌ک خێزانی کاتێک مانایه‌کی هه‌یه که که‌س سه‌رداری ئه‌وی بچوکتر له خۆی نه‌بێت، که که‌س له‌وی تری به‌رانبه‌ری نه‌ترسێت و که ژن وه‌ک ئینسانی دره‌جه دوو نه‌بینرێت له‌و خێزانه‌دا. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م که‌لتور و فه‌رهه‌نگه کۆن بوه، نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی به‌ر به هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی ناڕازی بگرێت، به‌ڵکو هه‌لومه‌رجێکی واشی دروست کرد که چیتر چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا خۆی به‌ڕه‌عیه‌ت نه‌زانێت و له ڕێگای ڕێکخستنی هێزوئیراده‌یه‌وه، توانا مه‌زنه‌کانی خۆی ده‌ناسێته‌وه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستاندا،که خواستی بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیان پێیه، ده‌بێت خودی ئه‌و خه‌ڵکه ئازادیخوازه بڕوایان به تواناکانی خۆیان بێت، نه‌ک به پلانه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، چونکه ئه‌وه هێزوئیراده‌ی ناڕازی ئێوه‌یه که ڕێگا ده‌دات ئۆپۆزیسیۆنیش به ئاره‌زوی خۆی قسه‌ی خۆی بکات، ئاخۆ پرسیارتان کردوه بۆ ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه ناتوانێت له شاره‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا، ببێت به‌و ڕابه‌ره‌و پێشڕه‌وایه‌تی هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی ناڕازی و داگیرکراوی ئه‌وێ بکات؟ چونکه له هه‌لێر و بادینان، نه‌ک خه‌ڵکی چه‌وساوه له‌وێ له ژیانێکی باشتر و مه‌ده‌نیانه‌تردان، به‌ڵکو له‌وێ ئاستی چه‌وساندنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌کان به ئه‌ندازه‌یه‌که که ده‌سه‌ڵاتی ئاغا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکی ترساندوه‌و له به‌ندیخانه‌یه‌کی مه‌زنی ناون، بۆیه هه‌ر کات ئه‌و خه‌ڵکه ناڕازیه ته‌قینه‌وه و ڕاژانه سه‌ر جاده‌کان، ئه‌و کاته باڵی ئۆپۆزیسیۆن له‌وێش سه‌ر ده‌ردێنێت و خۆی ئاماده ده‌کات بۆ به‌ڕێوه چونی نوێژی هه‌ینیانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان!؟
ئازادیخوازانی مه‌یدانی ئازادی، درێژ کردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری ئاغایانه له نێو ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه‌شدا هه‌یه و به کردنی ڕۆژی هه‌ینی به ڕۆژی وتاردانی مه‌لاکان و به چۆکدا هێنانی هێزوتواناکانی ئێوه به‌رانبه‌ر به پاڕانه‌وه له خودا تا ئه‌وه‌ی دڵی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆک نه‌رم بکات و داواکاریه‌کانتان جێبه‌جێ بکات! بۆخۆی هه‌مان درێژه‌دانه به‌و که‌لتوره ئاغایه‌تیه‌ی که ئێوه هه‌ر به بچوک ده‌بینێت و سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌سه‌روه‌ری یه‌که‌م ده‌زانێت؟ بۆیه ئه‌گه‌ر ئێوه خوازیاری به‌رده‌وامیدانن به‌و هاتنه مه‌یدانه مه‌زنه‌ی خۆتان، تا ئاوه‌ی هه‌لومه‌رجێک بڕه‌خسێنن بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و ماڵ ئاوای کردن له‌م که‌لتوروفه‌رهه‌نگه باوه‌ی ئێستا هه‌یه، ده‌کرێت پرسیار بکه‌ن له خۆتان، ئایا له کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدا نوێژ کردن ده‌بێت بێته سه‌ر جاده‌کانیش؟ ئاخۆ له کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدا جیاکردنه‌وه‌ی دین له کایه سه‌ره‌کیه‌کانی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کاندا کارێکی هه‌ره سه‌ره‌کی نیه؟ ئاخۆ داواکاریه‌کانتان له ڕێگای پاڕانه‌وه و دوعا کردنه‌وه به کوێ ده‌گات؟ ئاخۆ دابین کردنی هه‌لی کاری گونجاو، دابین کردنی بیمه‌ی بێ‌کاری، دابین کردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی، دابین کردنی ئازادی گشتی بۆ کۆی کۆمه‌ڵگا له ڕێگای دوعا کردنه‌وه به دی دێت؟ یان ده‌بێت ڕێگای یه‌کجاره‌کی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به کۆی ناعه‌داله‌تیه‌کانی ئێستای ئه‌م سیستمه بهێنرێت، که خۆی له‌سه‌ر بنیات نانی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی دامه‌زراندوه و بره‌و به فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری ئاغا و ڕه‌عیه‌تی ده‌دات؟ به‌ڕای من پرسیاری زۆر گرنگ و زیندو چاره‌نوس ساز هه‌ن که ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵکه ئازادیخوازه له خۆیانی بکه‌ن و بشزانن به شوێن چ ئاینده‌یه‌که‌وه‌ن بۆ خۆیان و کۆی کۆمه‌ڵگای کوردستان؟ سه‌رکه‌وتوو بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست