سه‌یرکه‌ن مه‌لاکانی کوردستان چۆن له دژی واژۆ کردنی یاسای خۆپیشاندان هاتونه‌ته مه‌یدان!
Friday, 31/12/2010, 12:00
سه‌یرکه‌ن چۆن مه‌لاکان له کوردستاندا ده‌سته ده‌سته له مزگه‌وته‌کانیانه‌وه خه‌ڵکی بنده‌ست و سته‌م دیده ڕێکده‌خه‌ن و به‌ره‌و مه‌یدان پێشیان ده‌که‌ون بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆکی هه‌رێم بڵێن قوربان تۆ بۆ واژۆی وا یاسایه‌کت کرد که نوزه‌ی ئازادی له خه‌ڵکی ده‌بڕێت! هه‌ڤاڵینه بۆ ئێمه بێین ئه‌و هه‌موو ڕه‌نج و هیلاکهتهی مه‌لاکان له به‌رچاو نه‌گرین و هه‌روا بێین له خۆرا دژیان بوه‌ستینه‌وه! بۆ نابینین چۆن مه‌لاکان له خه‌باتدان بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان ئاوه‌دان بکرێته‌وه و به‌رده‌وام له ڕه‌خنه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتدان له‌و دزی و گه‌نده‌ڵیه‌ی ده‌یکه‌ن دژی خه‌ڵکی کوردستان؟ ئه‌وه مه‌لاکان نین له مینبه‌ره‌کانیانه‌وه ئه‌و مینبه‌رانه‌ی بۆیان بۆته قه‌ڵای پارستنیان هه‌ر ڕۆژه‌و بێوه‌ستان له خوتبه‌کانیاندا دژی ئه‌و که‌لتوره ناڕه‌وایه هاتونه‌ته مه‌یدان که ژنان تێیدا کراونه‌ته کۆیله‌و به هه‌زارانیان ناچار به‌کوشتن و سوتاندن کراون؟ ئه‌رێ به‌ڕاست مێژوی ئیسلام و مهلاکن تا ئێستا له‌کامه ساتی مێژوودا توانیویه‌تی بۆ چرکه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئازادی خوازی کۆمه‌ڵگادا خۆی بهێنێته‌وه؟ ئاخۆ هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌ستبه‌کار بوونی دینی ئیسلام له هێزیداو خۆ سه‌پاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵکی مه‌مله‌که‌تی خۆیدا و تا داگیرکاریه‌کانی چ کاتێک بووه ئه‌م دینه دژی خاوه‌نانی قه‌ڵه‌مه ئازاده‌کان هاتوهاواری لێههڵنهستابێ و خه‌ڵکی داماو و کۆیله‌ی دژی ئه‌و نوسه‌ره ئازادیخوازانه هان نه‌دابێت بۆ ئه‌وه‌ی له ناویان ببه‌ن؟ ئه‌م هاتوهاواره‌ی مه‌لاکان له مزگه‌وته‌کانه‌وه دژی بیرکردنه‌وه‌ی ئازادی خوازانه‌ی نوسه‌ران و شاعیران و ژنانی ئازادی خواز، مێژوه‌که‌ی هێنده‌ی خودی مێژوی دینه‌که درێژه. کامه ده‌سه‌ڵات هه‌یه له وڵاتانی تا ئێستای به‌ناو موسڵمان که هه‌میشه مه‌لاکان له‌گه‌ڵ جهبهروتو و سه‌رکوتکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌کاندا خۆیان نه‌گونجاندبێت و هاو شه‌ریکه به‌شی ئه‌و سته‌م کاریه نه‌بوبێتن که ده‌سه‌ڵات دژی نه‌یارانی خۆی و خه‌ڵکی ئازادی خواز کردویه‌تی.
کوردستان هه‌ر له‌سه‌رده‌می ڕژێمی ناسیۆنالیست دیکتاتۆری به‌عسه‌وه، مه‌لاکان هه‌میشه ئه‌و به‌شه زۆرینه‌یه بوون هاوڕاو هاوئاهه‌نگ بوون بۆ هه‌رچ کارێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره پێی هه‌ستابێت، هه‌ر له ئعیداماتی خه‌ڵکی سیاسی و ئازادی خوازه‌وه تا ده‌گاته ئه‌نفال کردن و کیمیا باران کردنی خه‌ڵکی ڕه‌شوڕوتی گونده‌کان، مه‌لاکان هه‌میشه ده‌ستی ئه‌شهه‌دویان کێشاوه به ملی خۆیاندا بۆ ده‌سه‌ڵات. چ ڕۆژێک هه‌بووه مه‌لایه‌ک هێند جورئه‌تی کردبێت که پێشی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان که‌وتبێت له خۆپیشاندانێکدا دژی دڕنده‌ی و سته‌مه‌کانی حیزبی به‌عس. ئێستا له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه ئه‌م مه‌لا به‌ڕێزانه هه‌روه‌ک جاری جاران هه‌ر کۆمه‌ڵێکیان له‌لای لایه‌ک له حیزبه‌کان، به‌تایبه‌تیش مه‌لاکانی سه‌ر به‌یه‌کێتی و پارتی و حیزبه ئیسلامیه‌کان، موچه‌ی باش وه‌رده‌گرن و ئیتر چاویان ئه‌و هه‌موو ناهه‌قیه نابینێت که ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کوردی ده‌یدات به‌سه‌ر چینی نه‌دار و خه‌ڵکی ئازادی خوازدا؟ ئه‌رێ مه‌لاکان بۆ تۆزێک غیره‌تیان له خۆیاندا شک نه‌برد که هه‌روا چه‌ند دانهیکیشیان بوایه ببینرانایه له نێو ڕیزی ناڕازیانی کۆمه‌ڵگا کاتێک دژی نه‌بوونی کاره‌باو ئاوی خاوێن و پێداویستیه‌کانی تردا له شه‌قامه‌کاندا ڕوو به ڕوو له‌گه‌ڵ هێزی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌جه‌نگان، یان بۆ نه‌هاتنه نێو ڕیزی خۆپیشانده‌رانی زۆرێک له خه‌ڵکی ئازادیخوازی شار‌و سارۆچکهکانی کوردستان دژی واژۆ کردنی یاسای خۆپیشاندان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه؟ به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه خودی ئه‌م مه‌لایانه هه‌رده‌م دژی هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی خوازین بۆ کۆمه‌ڵگا، ئه‌گه‌ر که‌سانێک ده‌ڵێن وانیه با بڕۆن په‌رتوکی (ئاین و ده‌سه‌ڵات له پرۆسه‌ی مێژووی ڕۆحانیه‌تی شیعه‌دا، نووسینی هاشمی که‌ریمی) بخوێننه‌وه ئه‌و کات ده‌توانن به‌به‌ڵگه‌وه باش له‌و مێژوه تاریک و ڕه‌شه‌ی دینی ئیسلام تێبگه‌یه‌ن که چۆن هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م ئاینه هه‌رده‌م هاوبه‌ش و گرێدراوی نێو ده‌سه‌ڵاته سته‌م کار و جه‌لاده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون دژی کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی خه‌ڵکی ڕه‌شوو ڕووتی ئه‌و کاته. دیاره ئه‌و په‌رتوکه ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویه‌یه له نێوان ململانێکانی به‌ره‌ی شیعه و به‌ره‌ی سونه مه‌زهه‌بدا.
خودی ئه‌م دینه به ڕابهرهکانیانیشهوه هه‌رده‌م ده‌ستیان سوور بووه به حه‌ڵال کردنی خوێنی ئازادی خوازان، هه‌رده‌م شه‌ریکه به‌شی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته ملهوڕه‌کانی تا ئێستای سیستمه هار و دڕنده‌کان بوون. وه‌رن ببینن بزانن له وڵاتێکی وه‌ک ئێران‌دا خه‌ڵکی ئازادی خواز و سته‌مدیده و ژنان چۆن هه‌ر ڕۆژه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م په‌تی سێداره ده‌کرێن له‌لایه‌ن خودی مه‌لاکانه‌وه. ئه‌و مه‌لایه‌ی ئێستا له دژی شیعرێکی حه‌مه‌ی کاکه‌ڕه‌ش هاتو هاواری لێهه‌ستاوه و خه‌ریکه یه‌خه‌ی خۆی داده‌دڕێت، له‌وێیوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئه‌م مه‌لایه‌و سه‌رجه‌م مه‌لاکانی تر باش ده‌زانن له به‌رده‌م به‌ره‌یه‌کی ئازادی خوازی کۆمه‌ڵگادا له مه‌یداندان، به‌ره‌ی ئازادی خوازی کۆمه‌ڵگا هیچ شک نابات به غه‌یری ئیراده‌و توانای ڕێکخراو بوونی خۆی، به‌ڵام مه‌لاکان هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵات به پاڵپشتی خۆیان ده‌زانن و له ڕێی مینبهرهکانیشیانهوه ده‌یانه‌وێت هه‌ست و سۆزی خه‌ڵکی داما و ساویلکه‌ی کۆمه‌ڵگا به دژی ئازادی خوازان ڕاپه‌ڕێنن. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌لاکان به ڕه‌سمی هێنده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانی ئێران و سعودیه و تالیبانه‌کانی ئه‌فگانستان ده‌ستیان بڕۆشتایه، ئه‌و کات پێوستیان به‌م حاڵ لهخۆهێنانه نه‌ده‌بوو تا ئیحساسی دواکه‌وتوانه‌ی خه‌ڵکی داماوی کوردستان، دژی ئازادی خوازان بهێننه مه‌یدان، به‌ڵکو زۆر له‌سه‌رخۆ که‌سی ئازادی خوازیان ده‌گرت و زمانیان ده‌بڕی. ئه‌م هات و هاواره‌ی مه‌لاکان له کوردستان به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێده‌سه‌ڵاتیان، ئه‌گه‌ر نا مه‌لا یه‌کسه‌ر هاواری جیهادی ده‌کرد دژی حه‌مه‌ی کاکه ڕه‌ش یان شێرکۆ بێکه‌س یان فه‌رهاد پیرباڵ تا ده‌گات به‌و نوسه‌رانه‌ی تر که فه‌توای کوشتنیان دراوه. خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان هه‌رده‌م ئه‌و هێزه له بن نههاتوهن که نهلهپێناو گیرفان پڕکدنیاندا له مه‌یداندان نه له پێناو خۆده‌رخستن و دوباره کردنه‌وه‌ی ئه‌م سته‌مه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌ڵکو خه‌ڵکی ئازادی خواز هه‌رده‌م خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌ستن که مرۆڤ له‌وێدا له به‌ر خاتری هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی شه‌خسی ناچار نه‌کرێت بچه‌وسێنرێته‌وه و ئیهانه به‌که‌رامه‌تی بکرێت. بۆیه خه‌باتی ئازادی خوازان هه‌رده‌م ڕه‌وایی مه‌زنی خۆی هه‌یه دژی سیستمی چه‌وسێنه‌رانی کۆمه‌ڵگا. مه‌لاکان تا ئه‌وکاته بارگه‌وبنه‌یان بڕ ده‌کات که بێحورمهتی به خه‌ڵکی هه‌ژاره‌وه بوونی هه‌بێت، تا ئه‌و کاته گیرفان پڕی بێهیلاک بوون ده‌بن که دژایه‌تی ئازادی خوازان بکه‌ن و دژی ژنان له مه‌یداندا بن. مه‌لاکان مێژویه‌کی ڕه‌شیان تۆمار کردوه له گه‌ڵ کۆی خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی تا ئێستا پاراستوونی، چونکه ئه‌وان وه‌ک توێژێک له کۆمه‌ڵگادا هه‌رده‌م په‌یڕه‌وییان له هه‌لومه‌رجێک کردوه که ژیانی ئاسوده‌یی خۆیانیان تێدا پاراستبێت، نه‌ک ئه‌و به‌شه بن له کۆمه‌ڵگا بۆ چرکه‌یه‌کیش خواستبێتیان گیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. ئه‌وه نابوودی مه‌لاکانه وا به‌و ئه‌ندازه‌یه شێت و هار ده‌بن کاتێک نوسه‌رێک بابه‌تێکی ڕه‌خنه ئامێز ده‌نوسێت دژی دین یان دژی هه‌رچ فه‌رهه‌نگێکی دواکه‌وتوانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م مه‌لایه ئاماده نیه بۆ ساتێکیش دژی کاره سته‌مکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵات له مزگه‌وته‌کانه‌وه خه‌ڵکی به‌ئاگا بهێنێته‌وه دژی ئه‌و سته‌مکاریه‌ی هه‌یه. مه‌لاکان ترسنۆکترین و گوێلهمسترین توێژی نێو کۆمه‌ڵگان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، چونکه ئه‌وان ده‌زانن ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی زیندان و شکه‌نجه و ئیعدامه. به‌ڵام بۆ نوسه‌رێک بابه‌تێک ده‌نوسێت کوڕی نێو سه‌نگه‌رن له هاتنه مه‌یدانیاندا، له‌وێدا پاروه چه‌وره‌کانیان زیاتر ده‌بێت تا زیاتر ئیحساسی دواکه‌وتوانه‌ی پیاوانی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا بۆ ژێر هاتوهاوهرهکهی زیاد بکات.
سه‌رده‌مێکی سه‌یره گوڵم، مه‌لاکان به پشتگیری ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی دواکه‌وتوانه‌ی کوردی وا شوڵیان لێهه‌ڵماڵیوه و به ئاره‌زوی خۆیان له بڵندگۆکانیانه‌وه جنێو ده‌ده‌ن به نووسه‌رانی ئازادی خواز و ده‌ڕشێنه‌وه به‌سه‌ریاندا! ئه‌رێ کوا ئه‌و یاسایه‌ی که ڕۆژنامه‌کان و نوسه‌ران ئیهانه ده‌کات و غه‌رامه‌ی ملیۆنی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا، بۆ له به‌رانبه‌ر ڕشانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌لایه‌دا بێده‌نگه ده‌کات؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر مافێکی ئینسانی بوونی هه‌بوایه بۆ پێناسه‌ی هاوڵاتی بوون، ده‌بوا ڕاسته‌وخۆ ئه‌و مه‌لایه ڕاپێچی دادگا بکرایه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ هۆکارێک ئه‌و کۆ جنێو و سوکایه‌تیه ده‌کات به نووسه‌ری ئه‌و هۆنراوه‌یه و به‌وه‌ی بڵاوی کردۆته‌وه و به‌وه‌ی که ده‌یخوێنێته‌وه و به‌وه‌یشی که قبوڵی ئه‌م جۆره کارانه ده‌کات؟ مه‌ڵا له وتاره‌که‌یدا هێشتا خه‌می برای عه‌ره‌بی موسوڵمانێتی ئه‌گه‌ر بزانن له کوردستاندا ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه هه‌یه به چ ڕوویه‌که‌وه بتوانێت وه‌ڵامی برای عه‌ره‌بی بداته‌وه؟ بۆ مه‌لاش نایه‌ت وه‌ک ئه‌وی به‌رانبه‌ر قه‌ڵه‌می هه‌ڵگرێت و وه‌ڵام بداته‌وه. یان ئه‌وه نیشانه‌ی ڕسوا بوونی بێوه‌ڵامی مه‌نتقیانه‌ی دین و مه‌لاکانه به‌رانبه‌ر به ژیانێک که ئازادی خوازان ده‌یخوازن بوونی هه‌بێت!! یه‌کسانیخوازان و ئازادیخوازان هیچ کات بێده‌نگ نابن به‌رانبه‌ر کۆی ئه‌و سته‌مانه‌ی ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر چینی ژێرده‌ستی کۆمه‌ڵگادا، تا ئه‌و کاته‌ی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژووی خۆی ده‌نوسێته‌وه. شۆڕشێک که کۆی مه‌ینه‌تیه‌کانی ئیستا له‌به‌ریه‌ک ههڵدهتهکێنیت و له‌وێشدا کۆی سیستمێکی دینی که ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدایه جیا ده‌بێته‌وه. جیا کردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت له ڕێگای شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نیه‌وه ئه‌و کاره مه‌زنه بوو له ئه‌وروپادا، کۆی کۆمه‌ڵگاکانی له دنیا بینی سیستمی کڵێسا ڕزگار کرد. سه‌رده‌مێک که به سه‌ده تاریکه‌کان به ناوبانگه له مێژووی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپادا. کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتیش پێویستیان به شۆڕشێکی وه‌ک وڵاتانی ئه‌وروپای دوای سه‌ده‌ی نێوه‌ڕاست هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌م دنیا بینیه جه‌هله ڕزگاری ببێت که ئێستا حاکمه له نێو کۆی پایه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگادا.
هۆڵه‌ندا
30/12/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست