بۆرژوازیهت به‌هیچ تاوانێکی ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی کردویه‌تی شه‌رمه‌زار نابێت!
Thursday, 09/12/2010, 12:00
ئێستا گه‌رمترین دهنگوباسی نێو میدیاکانی جیهان به‌گشتی قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌و پلان و کاره ژێر بهژێرانهی سه‌رانی سیستمی سه‌رمایه‌داری له به‌رانبه‌ر یه‌کتریدا به شێوازی نهێنی کردویانه و ده‌یکه‌ن، ئه‌م هه‌واڵانه به‌گشتی له ڕێگای سایتی ویکیلیکسه‌وه په‌خش ده‌کرێن و سه‌رجه‌م داموده‌زگا بۆرژوازیه‌کان پێوه‌ی سه‌رقاڵن. دیاره له‌م ساته‌وه‌خته‌دا کاتێک خودی سیستمی سه‌رمایه‌داری بۆخۆی ده‌رگیری قه‌یرانه ئابوری و سیاسیهکانێتی، وه‌به‌گشتی ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه چینایه‌تیه‌کان له چونهسهردایه به‌رانبه‌ر بهکارکردی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه. خۆپیشاندانه ملیۆنیه کرێکاریه‌کانی (یۆنان و فه‌رانسا و ئینگلته‌را و ئیسپانیا‌و بولگاریا) تا ده‌گات به ده‌یان وڵاتی دیکه‌ی جیهان، بۆخۆی وه‌ڵامێکی ڕاسته‌وخۆ ده‌داته‌وه به‌م سیستمه ناعه‌داله‌تیه به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی ئه‌م سیستمه چه‌وسێنه‌ره پیاده‌ی ده‌کات به‌سه‌ر ئه‌و چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی کۆمه‌ڵگادا. بۆرژوازیهت هه‌میشه به‌شوێن ئه‌و پلانانهوهیه که چۆن بتوانێت خۆی ده‌رباز بکات له‌و قه‌یرانانه‌ی ڕوبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م کاره‌شی هه‌رده‌م ئه‌م سیستمه‌ی وه‌ک باشترین و دیموکراسیانهترین جۆری سیستمه‌کان نیشا ده‌دات تا ده‌گات به سیستمی سۆسیالیزمیش. بۆیه هه‌رده‌م له ڕێگای ده‌زگاکانیه‌وه تا ده‌گات به میدیا بیسرا و بینراوهکانیهوه، ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئه‌م سیستمه هه‌رده‌م قابیلی ڕه‌خنه لێگرتن و پێداچونه‌وه‌یه به‌و هه‌ڵانه‌ی ده‌یکات. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌م سیستمه له ده‌رئه‌نجامی چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی بێپه‌رده‌وه به‌رانبه‌ر چینی به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگا خۆی گه‌یاندۆته ئاستی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست و کۆنترۆڵ کردنی سه‌رجه‌م کایه‌کانی ژیان. خودی ئه‌م سیستمه چه‌وسێنه‌ره به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاسته زانستیه‌ش له داهێنان و به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌وه پێیگه‌یشتوه، هێشتا خاوه‌نی مه‌زنترین داهێنانه له کایه سه‌ربازیه‌کاندا و بۆخۆی به‌رهه‌م هێنه‌ری راسته‌وخۆی سه‌رجه‌م جه‌نگه‌کان و کاولکاریه‌کانی تائێستای ژیانی مرۆڤایه‌تیشه له‌و کاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ده‌ستدایه.
ئه‌گه‌رچی سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌م ده‌توانرێت به‌سه‌ده‌ی پێگه‌یشتنی کۆی داهێنانه ته‌کنه‌لۆجیه‌کان ببینرێت، یانی له‌گه‌ڵیشیدا چونه پێشه‌وه‌ی سیستمی ئه‌نته‌رنێتی که خێراترین سیستمی به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاری و سیستمێکی تا ئه‌ندازه‌یه‌ک بێسانسۆر ده‌بینرێت، به‌و شێوه‌ی که زۆرێک له دانیشتوانی سه‌ر زه‌مین ده‌توانن سودی لێببینن و ده‌ستیان بگات به‌و زانیاریانه‌ی که پێشتر کارێکی مه‌حاڵ بوو. لێره‌دا خودی ئه‌م داهێنانانه به کارێکی مه‌زن ده‌توانین ببینین، چونکه تاکێک هه‌رده‌م ده‌توانێت له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ هه‌رچ شتێک خۆی ده‌یخوازێت له‌کام جێگای جیهاندا بێت. سیستمی بۆرژوازیهت، ئه‌و سیستمه‌یه هه‌رده‌م ئه‌م داهێنانه به ئه‌ندازه‌یه‌ک به ئازادی و دیموکراسیه‌ت ده‌ناسێنیت، ئیتر به‌و مانایه‌ی کۆی به‌هره‌مه‌ندی و سهرفرازیهکانی مرۆڤایه‌تی ده‌به‌ستێته‌وه به خودی سیستمه‌که‌یه‌وه. ئاخۆ ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه به‌رانبه‌ر ئه‌و چه‌وساندنه‌وه بێپه‌رده‌یه‌ی ده‌یگرێته به‌ر به هه‌ڵگیرساندنی جهنگهکانیهوه تا ده‌گات به چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی کرێکار له شوێنی کاریاندا، هیچکات ئه‌و ئاماده‌یه‌ی هه‌بوه بچێته ژیرباری کۆی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه که خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هۆکاریه‌تی؟ یان هه‌رده‌م ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگا به‌وه ڕابهێنێت که ئه‌م سیستمه ده‌توانێت وه‌ک سه‌روه‌ری هه‌موو پێکهاته‌کان و جومگه‌کانی ژیان ببینرێت. له‌م ڕێگایه‌وه ده‌خوازێت کۆی تاوانه‌کانی ده‌رهه‌ق به‌و چه‌وساندنه‌وه بێپه‌رده‌یه‌ی ده‌یکات، خۆی بشارێته‌وه.
ئه‌م ده‌وره‌یه بۆخۆی ده‌وره‌یه‌کی چارهه‌ڵنه‌گری قه‌یراناوی سیستمی سه‌رمایه‌داریه له کۆی ڕوه ئابوری و سیاسیهکانیشیهوه تا خودی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئاشکراو نهێنیانه‌ی هه‌یانه له نێو خودی سه‌رانی ئه‌م سیستمه‌دا، به‌رانبه‌ر به په‌رده‌پۆشکردنی ناڕه‌زایه‌تیه به‌رده‌وامه‌کانی چینی کرێکار و ناڕازیانی ئه‌م سیستمه، ئێستا زۆربه‌ی میدیاکانی جیهان ده‌نگیان له‌سه‌ر سایتی ویکلیکیسه. ئاخۆ ئه‌و نهێنیانه‌ی ئه‌م سایته ده‌یخاته‌ڕو ده‌کاته ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه توشی شۆک و شه‌رمه‌زاری ببێت؟ ئاخۆ بۆرژوازیهت شتێکی به‌لاوه گرنگه له ڕووی ئاکاریه‌وه بۆی ببێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری، یانی بۆ بۆرژوازیهت ئاکار و ڕه‌وشت مانایه‌کی هه‌یه؟ من وای ده‌بینمه‌وه ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه بۆخۆی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هه‌ر ڕۆژه‌ی خۆیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و چینه‌ی که به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌کییه له کۆمه‌ڵگادا. چینی کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش له‌م سه‌ده‌یه‌دا هه‌رده‌م له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی سیستمدایه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری تا ده‌گات به بێ‌کاری و برسێتی کردنی و هه‌نارده کردنی بۆ نێو جه‌نگه ناسیۆنالیستیه‌کان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو مافێکی ژیان لێی.
سایتی ویکلیکیس، بۆخۆی په‌رده هه‌ڵده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند ملیۆن به‌ڵگه‌نامانه‌ی که له ڕێگای ده‌زگا هه‌وڵگری و تایبه‌تیه‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا تا ده‌گات به سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکه‌ی جیهان له چۆنایه‌تی په‌یوه‌ندیه ئاشکراکانیانه‌وه که هه‌رده‌م خۆیان به‌دۆستی یه‌کتر نیشان داوه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگه نهێنیانه ده‌ری ده‌خات که پارێزه‌رانی ئه‌م سیستمه قازانج خۆره به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک درۆش له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا ده‌که‌ن و هه‌رده‌م به‌پێی توانا‌و هێزی هه‌واڵگریشیان خه‌ریکی ئه‌وه‌ن چۆن چاڵ بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌یان هه‌ڵکه‌نن تا تێی ده‌که‌وێت. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بۆخی کاریگه‌ریه‌کی کاتی هه‌یه بۆ شه‌رمه‌زار کردنی سه‌رانی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه به‌ڵام ناکاته ئه‌وه‌ی ئه‌م پارێزه‌رانه‌ی نزیامی چه‌وساندنه‌وه پێی شه‌رمه‌زار بن.
سارا بالین که‌سایه‌تی له حیزبی کۆماری ئه‌مریکا داوا ده‌کات چۆن ده‌یانه‌وێت ئوسامه بن لادن بگرن، ده‌بێت جۆلیان ئهسانجیش بگیرێت. هه‌روه‌ها داواکاری گشتی ئه‌مریکی ئه‌ریک هول داوای گرتنی ئه‌سانج ده‌کات له ژێر په‌رده‌ی تاوانبارکردنی به مه‌سه‌له‌ی هه‌واڵگری، هه‌روه‌ها داواکاری گشتی ئوسترالی داوای گرتنی ئه‌سانج ده‌کات به‌هۆی حاڵه‌تی خه‌ته‌ر نانه‌وه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، موسته‌شاری سه‌رۆکی که‌نه‌داش ستیفن هاربرد داوا ده‌کات ئه‌سانج به‌رپرسی سایتی ویکلیکیس تیرۆر بکرێت. ڕه‌نگه ده‌یان ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆکی دیکه‌ی نێو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه هه‌بن به‌هه‌مان شێوه داوای ئه‌وه بکه‌ن ئه‌و که‌سه تیرۆر بکرێت. له‌م کاته‌دا به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت هه‌ر له سه‌رۆکی وڵاتێکه‌وه تا ده‌گات به که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی به‌رپرس یان لایه‌نه هه‌واڵگریه‌کانیان نامێنێته‌وه ده‌ستی نه‌بێت له تاوانی گه‌وره‌دا دژی کۆمه‌ڵگا تا ده‌گات به خودی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێو خۆشیان. خودی ئه‌م هه‌واڵه نهێنیانه زۆرێکی په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی که‌نداو و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تانه‌وه هه‌یه که بوونه هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه کاولکاریه‌کانی عێراق و ئه‌فگانستان. ههروههها ئه‌و ساتوسه‌ودا نهێنیانه‌ی له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و په‌یوه‌ندیه ئیقلیمی و جیهانیه‌کاندا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ گرنگی دان باسیتی ویکلیکیس. له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م میدیای ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه تا ده‌گات به مه‌یله جیاجیاکانی نێو کایه‌ی ڕۆشنبیری لیبراڵ، به چه‌شنێک هه‌ندێک وه‌ک گه‌مه‌یه‌کی نێو شێوازی سیستمی دیموکراسیه‌ت ده‌یبیننه‌وه، که چۆن به ئازادانه تاک ده‌توانێت ده‌ستی بگات به هه‌واڵه زۆر نهێنیه‌کانیش، به‌ڵام پێناچێت ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه واقعیهتیێکی تێدا بێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خوازن چۆن پینهوپهردهی ئه‌و مامه‌ڵه ژێربه‌ژێری و دژه ئینسانیانه بکه‌ن که ئێستا له ڕێگای ئه‌و سایته‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئه‌م کاره نهێنی و هه‌واڵگریانه هه‌رده‌م وه‌ک به‌شێکی سه‌ره‌کی نێو ئه‌م سیستمه قازانج په‌رسته هه‌بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌ی ئێستا ئاشکرا کرابێت. هه‌ردوو جه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانی بۆخۆی به‌شێک بوو له‌و خواست و داخوازیه‌ی نیزامی قه‌یراناوی سه‌رمایه‌داری ئه‌و کات و هه‌ر له‌وێشدا به ده‌یان و سه‌دان پاساو هێنانه‌وه کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیان خسته جه‌نگێکه‌وه که ده‌یان ملیۆن قوربانی به‌شوێن خۆیدا هێنا، ئه‌م کاره دڕندانهشیان ناو نا سه‌قامگیر کردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بنیات نانی سیستمێکی دیموکراسی. هه‌ر له دوای هه‌ردوو جه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانه‌وه مرۆڤایه‌تی له‌پای ئه‌م سیستمه‌دا ده‌یان جه‌نگی دیکه‌ی نێوان دوو وڵاتی به‌خۆیه‌وه دیووه که خه‌ساره‌ته ئنسانیهکانی به ملیۆنان ئینسانی زه‌حمه‌تکێش و کارگه‌ر بووه. ئه‌م سیستمه هیچ کات شه‌رمه‌زاری پێ هه‌زم ناکرێت چونکه خۆی له‌سه‌ر هیچ کایه‌یه‌کی ئاکار و ئینساندۆستی بنیات نه‌نراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌توانین بڵێین له‌م سیستمه‌دا هیچ حورمه‌تێک ناناسێت به‌غه‌یری قازانج و پاراستنی به‌های سیستمه‌که‌ی نه‌بێت.
دیموکراسیه‌ت و ئازادی تاک کاتێک بونی ده‌بێت، که کۆی کۆمه‌ڵگا به‌دوور بێت له جیهانبینی چه‌وساندنه‌وه و به‌رپاکردنی جه‌نگه کاولکاریه‌کان. پڕوپاگه‌نده‌ی ئێستای سه‌رانی بۆرژوازی بۆ ئازادی و سه‌رفرازی کۆمه‌ڵگاکان، هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌یبینین و ده‌یبستین له ڕێگای میدیاکانیانه‌وه که زیاد له ملیاردێک مرۆڤ له ژێر خه‌تی هه‌ژاریه‌وه‌ن، هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاکردنی جه‌نگ و به‌رپاکردنی کاولکاری له ڕێگای چه‌که نوێکانه‌وه به‌سه‌ر سه‌ری کۆمهلگاکانهوه وه‌ک تارماییه‌ک دێن و ده‌چن. کامه دوو وڵات هه‌یه هه‌رده‌م له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌دا نه‌بن که به‌رانبه‌ر یه‌کدی نه‌جه‌نگن و کاولکاری به‌رپانه‌که‌ن؟، به‌تایبه‌تیش له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیا و ئه‌فریقاشدا. وڵاتانی زلهێزی جیهان هه‌رده‌م له ڕێگای به‌رپاکردنی ملیۆن جۆری پروپاگه‌نده‌وه ده‌یانه‌وێت وه‌ک سه‌قامگیرترین سیستم و لهێتاوترین جۆر له پیاده‌کردنی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بناسێنن به کۆی کۆمه‌ڵگاکان، به‌ڵام هه‌ر خودی سه‌رانی ئه‌م سیستمه‌یه له کۆی وڵاتانی دیکه‌ی جیهاندا به‌شێکی سه‌ره‌کین له پاڵپشت کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و هه‌رده‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ش بێپه‌رده کۆی چه‌مکه دیکتاتۆریه‌کانیان به‌کار هێناوه و هه‌ر له‌وێشدا خه‌ریکی پڕوپاگه‌نده‌ی ئازادی و دیموکراسیه‌تن بۆ سه‌ر تاکی کۆمه‌ڵگاکانیان. سه‌رانی ئه‌حزابی ناسیۆنالیست- دینی عێراق و کوردستان باشترین نمونه‌ی زیندووی دوای ڕژێمی ناسیۆنالستی به‌عسن که به‌هه‌مان کاراکته‌ری ڕابردوی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری کارده‌که‌ن له ژێر په‌رده‌ی دیموکراسیه‌ت و ئازادی‌دا. نمونه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توند ڕه‌و و دیکتاتۆریانه له‌م سه‌رگۆی زه‌ویه‌دا زۆرن و هه‌رده‌م له داڕشتنی پلانه ژێر به‌ژێر و نهێنیهکاندان له ڕێگای ده‌زگا ههواڵگریهکانیانهوه بۆ سه‌رنگوم کردنی به‌رانبه‌ره‌کانیان، ئابه‌م شێوازه نا مرۆڤانه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات که ئێستا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ویکلیکیس بۆخۆی باشترین گه‌واهیده‌ری کاره خیانهتکاریهکانی ئه‌م سیستمه ده‌رده‌خات.
تێبینی/ ئه‌و ناوانه‌ی له‌سه‌ره‌وه سوورکراوه له سایتی ئه‌لکترۆنی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی 3/دیسهمهبهری/2010 وه‌رم گرتوه، که بابه‌تێکی تایبه‌ت بوو له‌سه‌ر کاریگه‌ریه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه له سایتی ویکلیکیسدا.
http://www.aawsat.com/details.asp?section=45&article=597801&feature=1&issueno=11693
هۆڵه‌ندا
09/12/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست