عه‌لی سیستانی نوێنه‌رایه‌تی سیاسی کام چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات له عێراقدا؟
Saturday, 30/10/2010, 12:00
سیستانی له‌حاڵه‌تی بێ هۆشیدایه
هاوڵاتی
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (اخبار السعیده)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كردووه كه عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه‌كان له‌عێراق، له‌بارودۆخی مردندایه لهسهرجێگاكهی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه كه‌وتووه‌ته بێ هۆشییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه باری ته‌ندروستی سیستانی ناجێگیره‌و هه‌وڵه‌كانی تیمی پزیشكی ئێرانی كه به‌په‌له گه‌یشتووه‌ته نه‌جه‌ف هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه له‌مردنی سیستانی‌دا، زۆریه‌ی بارودۆخه سیاسییه‌كانی عێراق ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه‌و به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بێده‌نگ بوون له‌راگه‌یاندنی باری خراپی ته‌ندروستی سیستانی، ئه‌و ئه‌گه‌ره ده‌خاته‌ڕوو كه ناوبراو توانای به‌رێوه‌بردنی مهرجهعیهتو ده‌ركردنی فه‌توای نه‌ماوه.
ئه‌م به‌شه‌ی سه‌ره‌وه له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیه‌وه وه‌رمگرتوه. (ڕاستی و دروستی ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌سته به‌و ڕۆژنامه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی بۆمن جێگای مه‌به‌ست و هه‌ڵوێست گرتنه، جێگا‌و ڕێگای مه‌رجه‌عه دینیه‌کانه له نێو خۆفهرزکردنیان به‌سه‌ر تێگه‌یشتنه باوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌حزابی ناسیۆنالیست مه‌زهه‌بی عێراقدا و هه‌ر له‌م رێگایه‌شه‌وه فه‌رزکردنی ئه‌و خه‌ته فکریه به‌سه‌ر کۆی کۆمه‌ڵگادا. واته هه‌وڵدانێک بۆئه‌وه‌ی وا نیشان بده‌ن که خودی ئه‌م مهرجهعگهله به‌دوره له خودی هاوکێشه سیاسی و ململانێ به‌رچاوه‌کانی ئه‌حزابی مه‌وجود. وه ده‌خوازن ئه‌م مه‌رجه‌عانه وا نیشانی کۆمه‌ڵگا بده‌ن که به‌هه‌موو مانایه‌ک به‌ده‌رن له‌و ململانێیانه‌و ئه‌م مه‌رجه‌عانه ئیتر چ شیعی بن یان سونی ته‌نها وه‌ک خێر و به‌ره‌که‌تێک وان له نێو چاره‌سه‌ری به‌ینی کێشمه‌کێشه باوه‌کانی ئه‌حزابی ناسیۆنالیست بۆرژوازیداو له یه‌ک وشه‌دا میهرهبانێکن و نێردراون بۆ سه‌قامگیرکردنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی کۆی کۆمه‌ڵگای عێراق).
دابه‌ش کردنی کۆمه‌ڵگای عێراق به‌سه‌ر تائیفه‌و مه‌زهه‌ب و قهومدا له‌لایه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کانی ئێستای عێراق، گورزێکی هێنده کوشنده‌یه،ده‌خوازێت هه‌رچی ڕاستی هه‌لومه‌رجی واقعی ژیان هه‌یه له نێو ململانێ و پێکدادانی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مه‌وجودا له نێو به‌رێت و له جێیدا ململانێی نێو باڵه جۆراوجۆره بۆرژوازیه دینی و تائیفی و قه‌ومیه‌کان جێبخات. دابه‌شبوونی پێکهاته‌ی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگای عێراق به‌سه‌ر دوو چینی سه‌ره‌کیدا وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی دیکه بابه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له نێو ئه‌و دابه‌شکردنه چینایهتیهیهی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا. به‌و مانایه‌ی هه‌رچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک به‌ده‌ر له لێکدانه‌وه چینایه‌تیه‌کان بۆ ئێستای کولی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای عێراق، ده‌چێته نێو خانه‌ی خزمه‌ت کردن به‌و ڕه‌وته جۆراوجۆرانه‌ی ئێستا له مه‌یدانی سیاسی دا بونیان هه‌یه. سه‌رجه‌م ئه‌حزاب گه‌لێک ئێستا له عێراق و کوردستاندا بونیان هه‌یه، به‌کۆی گشتیان سه‌ر به ڕه‌وته بورژوازی و کۆنه‌پارێزه دینیهکانن، سه‌ر به‌و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایهتیهن که به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی خۆیان له سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی و ئابوری چینی ژێر ده‌ستدا ده‌بیننه‌وه. لێره‌دا ده‌بێت زۆر واقع بینانه سه‌یری کۆی بنیادی سه‌رخانی کۆمه‌ڵگا بکه‌ین و بزانین کامه بیروبۆچونی زاڵ خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر کۆی کۆمه‌ڵگادا. ئاخۆ ڕه‌وته سیاسی و دینیه‌کانی ئێستا له عێراقدا له ڕووی ئایدۆلۆژیکی به‌رژه‌وه‌ند خوازی خۆیانه‌وه نیه، کاتێک ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن که کۆمه‌ڵگای عێراق بونێکی چینایه‌تی نیه و ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر شیعی بوون و سونی بوندا دابه‌ش که‌ن؟ یان کاتێک ده‌یانه‌وێت کۆی پێکهاته‌ی دانیشتوانی عێراق به‌سه‌ر ڕه‌وتی شۆفینیستی نه‌ته‌وه په‌رستی، نه‌ته‌وه و که‌مه نه‌ته‌وه‌دا دابه‌ش که‌ن؟ له عێراقدا، به‌ده‌ر له‌م گێژاوه سیاسیه‌ی ئیستای نێو ده‌سه‌ڵاته به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌کانی سه‌ر به چینه حاکمه‌کان، بۆخۆی کۆمه‌ڵگایه‌که دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو چینی جیاوازدا. دوو چین له هه‌رکات و ساتێکدا هه‌رده‌م له پێکدادان و ململانێدان.
ئه‌گه‌ر ئێستا به چاوێکی واقع بینانه‌وه بنواڕینه مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی عێراق ئه‌وکات ڕاستی و دروستی ئه‌و خه‌ته چینایهتیهمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، وه‌کاتێکیش سه‌یری کۆی ریفاهیهتی ژیان و گوزه‌رانی چینی حاکم و مه‌رجه‌ع و شێخ و مه‌لاکانیش بکه‌ین، ڕاستی و دروستی ئه‌و خه‌ته چینایه‌تیه چارههڵنهگرهمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
دینه‌کان به‌کۆی گشتیان هه‌میشه له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ر و ناعهدالهتیهکاندا بوون، تا بوونی ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ر و ناعه‌داله‌تیه‌کان هه‌بێت مانه‌وه‌ی دینه‌کانیش به ئه‌ندازه‌یه‌کی قوڵ پارێزراو ده‌بێت.
له سیستمی چینایه‌تیدا، کاتێک چینێکی به‌رهه‌م هێنه‌ر ده‌کرێت به سوته‌مه‌نی بۆ قازانجی زیاتری چینێکی باڵا ده‌ست، ئه‌و کات چینی به‌ڵاده‌ست مادام خاوه‌نی کۆی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هینانو کۆی داهات و وه‌گه‌ڕخستنی ژیانی ئابوریش له ژێر ده‌ستی خۆیدا داده‌نێت، چینێکیش به‌ناچاری ده‌بێت هێزی بازوی خۆی بفرۆشێت به‌خاوه‌ن کار یان به سه‌رمایه‌دارانی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت که پێک دێن له حاکمانی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت درێژه به‌ژیانێکی مه‌مره و بژی بدات. به‌و مانایه‌ش کۆی سه‌رخانی کۆمه‌لگا، واته کام ته‌وژمی فیکری و ڕۆشنبیری به قازانجی ده‌سه‌ڵات ته‌واو ببێت و کاریگه‌ر دانه‌ریش بێت بۆ ئاگای چینی ژێرده‌ست، تا له ڕێی ئه‌و چه‌مکانه لانه‌ده‌ن که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدایه، بۆ سه‌ر چینی ژێرده‌ست، داده‌ڕێژێت. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ک نوێنه‌ری کۆی کۆمه‌ڵگا ده‌رکه‌وێت. لێره‌دا دینه‌کان به تێگه‌یشتنه جۆراوجۆره‌کانیانه‌وه تا ده‌گات به کۆی ڕۆشنبیری باو و حاکم، خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئیده‌و بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا. به‌ڵام له باری واقعیه‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌م جۆره له سه‌پاندنی به‌زۆری مه‌زهه‌ب و ئایدۆلۆژیای چینی حاکم به‌سه‌ر چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشدا، توانیویه‌تی به جۆرێک کاریگه‌ری هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانیوه به ئه‌ندازه‌یه‌ک خۆی بسه‌پێنێت که چیتر کۆمه‌ڵگا وه‌کو دوو چینی جیاواز ده‌رنه‌که‌وێت.
له نێو کایه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ئیستای عێراقدا، هه‌ر له دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیست فاشیستی به‌عسه‌وه، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی باشوری عێراق له ژێر ناوی شیعه مه‌زهه‌ب و غه‌در لێکراو له مێژوی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی پێشوی عێراقدا(دیاره ئه‌وانی ڕابردوش له ژێر ناوی سه‌روه‌ری ئیسلام و به‌تایبه‌تیش مه‌زهه‌بی سونی گه‌راییدا خۆیان ته‌یار کردبوو وه درێژه‌یان به‌ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیست بۆرژوازی خۆیان دابوو) باشترین هه‌لی زێڕینیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر کرد، له‌م نێوه‌شدا مانه‌وه‌ی شوێنگه پیرۆزه‌کان له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و کوفه، (به نیسبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌و کایه‌دا هه‌یه)، هێنده‌ی تر باڵی مه‌رجه‌ع بوونی توند تر ده‌کرده‌وه، هه‌روه‌ک چۆن له شۆڕشی ئێران‌دا دوابه‌دوای ڕوخانی ڕژێمی شا له ساڵی 1979، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که‌وته‌وه ده‌ست مه‌رجه‌ع و پیاوانی ئاینی شیعه مه‌زهه‌ب له ئێران‌دا.
به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی جێگا‌و ڕێگای (عه‌لی سیستانی) به پیرۆز و گرنگ چاو لێده‌کرێت و فه‌تواکانی به قه‌ولی ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌حزابی ئیسلامی شیعه گه‌رایی نابێت هیچ جێگای مشتومڕێک بێت، واته ده‌بێت به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانیه‌وه قبوڵ بکرێت و جێبه‌جێش بکرێت. لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ئاخۆ عه‌لی سیستانی سه‌ر به کامه چینی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیه له عێراقدا؟ ئاخۆ پێش مه‌رجه‌کانی سیستانی چین بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای عێراقی له‌م مه‌ینه‌تیه‌ی ئێستای ڕزگاری بێت، ئاخۆ سیستانی به‌کامه هه‌نگاو ده‌خوازێت کۆمه‌ڵگای عێراق، کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و مه‌ده‌نی بێت و پره‌نسیپه عیلمانیه‌کان تێیدا بوونیان هه‌بێت؟ یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت وا له سیستانی بڕوانین که ئه‌و وه‌ک پیاوێکی ئاینی، سه‌ربه چینی سه‌رکوتگه‌ر و کۆنه‌په‌رسترین ڕه‌وتی مێژوویه و ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگای عێراق نوقمی دواکه‌وتویی و خه‌ڵوه‌ت گه‌رای بکات؟ ئه‌و وه‌ک یه‌ک ڕه‌وتی دژی ئازادی خوازی له مه‌یداندا بووه. نه‌خۆی و نه مهرجهعهکهشی بۆ ساتێکیش نه‌یان ویستوه چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خواز بگه‌ن به ئامانجه ئینسانیه‌کانی خۆیان. خودی ئه‌و مه‌رجه‌عه، چ لای به‌رژه‌وه‌ند خوازانی شیعه مه‌زهه‌ب بێت یان لای به‌رژه‌وه‌ند خوازانی مه‌رجه‌عی سونه مه‌زهه‌ب، ڕه‌وتێکی سیاسین و سه‌ربه‌چینی حاکمن له عێراقدا، ئه‌وان شه‌ڕو پێکدادانه‌کانی خۆیان هه‌میشه به خوێنی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێش بردۆته پێشه‌وه. ململانێ سیاسی و ئابوریه‌کانیان هه‌ر له‌و پێناوه‌دا بوه، واته گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵات و ملکه‌چ پێکردنی زۆرینه بۆ ژێر ئایدۆلۆژیا و مه‌زهه‌به‌که‌ی خۆیان. بۆیه ده‌توانین بڵێین به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی، کاریگه‌ری پاش مردنی عه‌لی سیستانی له سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی ڕوداوه‌کانی ئێستای عێراق چۆن ده‌بێت و به چ ئاقارێکدا پشێویه‌کانی ئێستای نێو باڵه سیاسیه‌کانی حیزبه شیعیه‌کان له‌لایه‌ک و کۆی حیزبه سیاسیه‌کانی دیکه ده‌ڕوات. ئه‌وه ئاینده نیشانی ده‌دات. به‌ڵام ده‌بێت بپرسین ئاخۆ چۆن ده‌بێت کاریگه‌ری که‌سێک به‌و ئه‌ندازه‌یه بێت که پاش مردنی، کۆمه‌ڵگا له چاوه‌ڕوانی شه‌ڕوپێکدادانی زیاتری نێو حیزبه سیاسیه‌کاندا بێت؟ ئه‌مه چ خێر و به‌ره‌که‌تێکی تری مه‌زهه‌ب و ناسیۆنالیزمه بۆ خه‌ڵکی عێراق؟
مانه‌وه و چاره‌نوسی ئایندهی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له ژێر سته‌می ئه‌م حیزبه ئیسلامی و ناسیۆنالیزمانهدا، ڕونتر له ڕوناکی ڕۆژ دیاره که ڕوبه‌ڕووی چ تاریکی و نه‌هامه‌تیه‌ک ده‌بنه‌وه. چونکه ئامانجی سیاسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه بۆخۆی مانه‌وه‌یه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتدا و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش له ڕێگای چه‌وساندنه‌وه و دابه‌ش کردنی کۆمه‌ڵگا بۆسه‌ر شیعه بون و سونه بوون و کریستیانی و کورد و ئه‌و جۆره ئایدۆلۆژیایانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. بۆیه ده‌توانین بڵێین عه‌لی سیستانی ته‌نها که‌سێک و ته‌نها مه‌رجه‌عێکه که له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی چینی حاکمدایه و بۆ هه‌میشه‌ش ده‌رمانێکی بێهۆشکه‌ر ده‌رخواردی چینی ژێرده‌ست ده‌کات که هیچ کات به‌ئاگا نه‌یه‌ته‌وه. چینی به‌رژه‌وه‌ند خوازی ده‌سه‌ڵاتدار و ئاین په‌روه‌ر هه‌رده‌م له بنیات نانی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌دا ده‌بن که خزمه‌ت به خۆیان و چینه‌که‌یان بکات، بۆیه بۆ چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی عێراقیش با شترین ئایدۆلۆژیای ڕزگاری به‌خشی چینایه‌تی، یه‌کگرتنیان و ڕێکخراو بونیانه له حیزبی سیاسی خۆیاندا، که هیچ کات نه‌مه‌زهه‌ب و نه قه‌وم نه فاشیه‌ت ده‌ناسێت، به‌ڵکو هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆی کایه باوه‌کانی ئێستای کۆمه‌ڵگای خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت ده‌ناسێت و ده‌یه‌وێت بۆ هه‌میشه له نێوی به‌رێت، شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کسانیخواز، ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ کۆی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر شانی ئه‌و چینه بهرینهوهیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست