جه‌نگ و ململانێی نێوان سه‌رکرده حیزبیه‌کانی عێراق و کوردستان ئایندهی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و کوێ ده‌بات؟
Tuesday, 27/12/2011, 12:00
ئێستا خه‌ڵکی عێراق به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه ئاگایان له‌و ململانێ و بۆڵه بۆڵه‌ی نێوان کۆی حیزبه تائیفی و دینی و بۆرژوا قه‌ومیه‌کان هه‌یه که تا دوێنێ وه‌ک برا خۆیان نیشانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و هه‌ژاری ئه‌و وڵاته ده‌دا، به‌ڵام له‌مڕۆدا ئه‌و برایه‌تیه گۆڕاوه بۆ سوکایه‌تی کردن به‌که‌سایه‌تی نێوانیان. له پێشدا ده‌بێت بپرسین؛ ئاخۆ ڕێگا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی عێراقی دوای ڕژێمی به‌عس به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی سه‌قامگیر ببات، هۆکاری ئه‌و ده‌رفه‌ته بوون که ئه‌م کۆ حیزبه تائیفی و دینی و قه‌ومیانه له‌یه‌ک ئامانجدا کۆبکاته‌وه، یاخود هۆکار له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆی مه‌ده کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌کان بوون، ئه‌م حیزبانه‌ی له سه‌ر یه‌ک خوان کۆ کردوه، به قازانجی کۆی ده‌وڵه‌تانی چوارده‌ور و زلهێزانی جیهان؟ چینی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشی عێراق له مێژوی دروست بوونی ئه‌و وڵاته‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، هه‌رده‌م سوته‌مه‌نیه‌ک بوون بۆ کۆی ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتن و ململانێ تائیفی و دینی و قه‌ومیانه. له هه‌ر ساتێکدا دژایه‌تی که‌وتبێته نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه‌وه، (یانی به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و تائیفی و مه‌زهه‌بی و قهومیهکانیانهوه)، ڕاسته‌وخۆ په‌نایان بردوه بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی هه‌سته تائیفی و دینی و قه‌ومیه‌کان له‌و وڵاته‌دا، هه‌رله‌وێشدا، ده‌ست بردن بۆ جه‌نگ و کوشتارگای بێبڕانه‌وه جێگه‌ی خۆی سه‌پاندوه. دیاره له‌م نێوه‌شدا، ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ند و ماڵ وێران بوو، چینی کرێکار و خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی عێراق و کوردستان بووه. خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ورانی سه‌رده‌می هه‌یمه‌نه‌تی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌کان، ئه‌وکاتیش وڵاتی به‌ناو عێراق، به‌شێکی سه‌ره‌کی بووه له خاڵی کردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو ئیمبراتۆریه‌ته دڕندانه‌یه‌دا. شه‌ڕی چاڵدێرانی ساڵی 1514له کوردستاندا، بۆخۆی شاهیدی ئه‌و حاڵه بووه، ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا قازانج که‌ر بوه، ته‌نها مهدی به‌هێز کردنی سه‌رۆک عه‌شایه‌ر و مه‌ده دینیه کۆنهپهرستیهکهی نێوان سونه گه‌رای و شیعه گه‌رای بووه، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستان و عێراق، هه‌رده‌م باج ده‌ری به‌ریه‌که‌وتنی نێوان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه دهرهبهگایهتیهی نێوان ئه‌و دوو ئیمبراتۆریه‌ته و گوێ له مستهکانیان بوون.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی دوای ساڵی 2003 شه‌وه تا ئێستا و تا ئاینده‌یه‌کی نادیاریش، جارێکی تر ته‌نها خه‌ڵکی هه‌ژاری عێراق و کوردستانه، ده‌بێت باج ده‌ری کۆی ململانێ و جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ند خوازی ئه‌و ته‌ره‌فانه بێت که ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان، له‌و وڵاته‌دا. ئاخۆ کۆی سه‌رکرده حیزبیه‌کانی ئه‌و به‌ناو وڵاته، به‌ده‌ر له‌وه‌ی سه‌ر به چینی بۆرژوازین له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، له هه‌مان کاتدا کامیان ده‌توانێت به خۆی بڵێت من نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌م و دوورم له‌وه‌ی که سیخوڕێکی یه‌کێک له وڵاتانی چوارده‌ور یان زلهێزانی جیهان بم؟ عێراق وه‌ک ئه‌و سنوره جوگرافیه‌ی هه‌یه‌تی، وه دابه‌ش کردنی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر تائیفه‌ی دینی و جۆرێک له په‌یوه‌ندیه خێڵایه‌تی و قهومیهکاندایه، لێره‌دا هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌جێندا جۆر به جۆرانه‌ی وڵاتانی چوارده‌ور هه‌یانه له په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیانه‌وه، به‌شێکی سه‌ره‌کین له‌و نا ئارامی و ناجێگیریه‌ی هه‌رده‌م ئه‌و وڵاته پێوه‌ی ناڵاندوه. ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی عه‌ره‌بی تا ده‌گات به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا، وه‌ک ته‌ره‌فێک که مه‌ده مه‌زهه‌بیه‌که به‌کار دێنن بۆ گه‌شتن به‌به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کانی خۆیان له عێراقدا، هه‌رده‌م پشتگیریان له مهدی سونه‌گه‌را کردوه(دیاره لێره‌دا، دین وه‌ک تلیاکێکی به‌رده‌وام بۆ سهرهگێژ کردنی لایه‌نگرانی هه‌ر ته‌ره‌فێکی مه‌زهه‌بی که له چین و توێژه داماو هه‌ژاره‌که پێک دێن، به‌کار ده‌هێنرێن بۆ جێبه‌جی کردنی مه‌رامه سیاسی و ئابوریه‌کانی به‌رژه‌وه‌ند خوازان) لایه‌نی دووه‌میش له‌م هاوکێشه‌یه‌دا، به‌فه‌رز وه‌رگرتنی مه‌ده شیعی گه‌راکه دێت که ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئاخونده‌کان له ئێرانه‌وه ئیلهام به‌خشیانه، بۆ کۆی ولاتانێک ئه‌و مه‌ده‌ی تێدایه، وه عێراقیش وه‌ک سه‌ره‌کیترین جێگای سه‌رکرده دینیه شیعیه‌کان، هه‌رکات وه‌ک چه‌کێکی به‌هێز به‌کار هاتوه، بۆ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران.
مانه‌وه‌ی بارگرژیه‌کانی نێوان ئه‌م سه‌رکرده حیزبیه بۆرژوازی و دینیانه له ئێستادا، هێنده‌ی دیکه کاره سیخوڕ ئاساکانی ئه‌م لایه‌نانه بۆ خه‌ڵکی عێراق و کوردستان ڕوون تر ده‌کاته‌وه. باشه ئه‌م به‌ڕێزانه له ساڵی 2005 دا هاتن یاسای نوێیان له عێراقدا داڕشت و به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و چینه‌که‌یان هاتن سه‌پاندیان به‌سه‌ر کۆی خه‌ڵکی عێراق و کوردستاندا. ئاخۆ هۆکار چیه وا ئه‌م سه‌رکردانه په‌نا نابه‌نه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستور و یاسایه‌ی خۆیان دایان ناوه، تا ئه‌وه‌ی ململانێ و یه‌کتر تۆمهتبارکردنهکانیان پێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟ یان کامه جێگه‌و ڕێگه‌ی هه‌یبه‌تی ئه‌نجومه‌نه به‌ناو نوێنه‌ره‌که‌ی خه‌ڵکه له‌و وڵاته‌دا؟ بۆچی جه‌نابی تاڵه‌بانی دێته‌وه سلێمانی داده‌نیشێت و ئاماده نیه کاره‌کانی خۆی وه‌ک سه‌رۆکی عێراق ڕاپه‌ڕێنێت تا ئه‌و کاته‌ی مالیکی له ده‌سه‌ڵاتدایه؟(به‌پێی هه‌وڵێک ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوی کردۆته‌وه) ئه‌گه‌ر یاسا به‌رقه‌راره، هۆکار چیه وا ئه‌م برا به‌ڕێزانه له ژێره‌وه یارمه‌تی گروپه تیرۆریستیه‌کان ده‌ده‌ن و خه‌ڵکی عێراق ده‌که‌ن به سوته‌مه‌نی؟ ئاخۆ برایه‌تی وا ده‌بێت یان ئه‌مه‌ی ئه‌وان له ژێر ناوی برایه‌تیدا ده‌یکه‌ن، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه چینایه‌تیه‌کانی خۆیانه- وا ئه‌م ناوه‌یان لێناوه؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نابی عالی جه‌نابانه نوێنه‌ری خه‌ڵکین له عێراقدا و مه‌ده چینایهتیهکهیان به‌لاوه ناوه، ئه‌وه کام هۆکاره وا خه‌ڵکی عێراق %40 ی له ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن؟ ئاخۆ ئه‌م عالی جه‌نابانه نوێنه‌ری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تین یان نوێنه‌ری کۆی خه‌ڵکی عێراقن؟ کۆی ململانێ سیاسیه‌کانی ئه‌م سه‌رکرده حیزبیانه له‌سه‌ر پاراستن و هه‌یمه‌نه‌تی کورسی ده‌سه‌ڵاتیانه، ئه‌وه‌شی کۆی کردونه‌ته‌وه له‌م ساته‌ی ڕابردودا، ته‌نها ناچاری بووه، ته‌نانه‌ت، مهدی بنیات نانی ده‌وڵه‌تێکی بۆرژوازیه‌تی دیموکراسیانه‌ش ده‌وری نه‌بوه له کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م عالی جه‌نابانه‌دا له عێراقی دوای سه‌دامدا، به‌ڵکو سیاسه‌ت و کارکردی ئه‌م ئایدۆلۆژیا مه‌زهه‌بی و قه‌ومی و فاشیزمیهتهی هێنایان بۆ خه‌ڵکی عێراق له دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عسه‌وه، هێنده‌ی تر کۆی مه‌ده کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی عێراقیان له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانده‌وه!!
ئه‌وه جه‌نگی نا شه‌ریفانه‌ی ئه‌م سیخوڕانهیه له‌سه‌ر چاڵه نه‌وتیه‌کان ده‌یکه‌ن به ناوی خه‌ڵکی عێراقه‌وه، ئه‌گه‌ر وانیه، ئه‌و سه‌رۆکانه چۆن ئێستا ملیاردێرن و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی عێراقیش هه‌ژارن و بێبه‌شن له خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌م عالی جه‌نابانه نوێنه‌ری چینی بۆرژوازی زلهێزانی جیهان و وڵاتانی چوارده‌ور نین، ئه‌وه کام هۆکاره وا ده‌ستی ئه‌مانه‌ی گرتوه و ڕێگا نادا خه‌ڵکی عێراق ڕزگار بکات له‌و کۆ دواکهوتویهوتیهی به‌سه‌ریه‌وه‌یه؟ په‌روه‌رده‌یه‌کی دینی و تائیفی له عێراقدا، ته‌نها خزمه‌ت به چینی ئاخونده‌کانی شیعه گه‌را و سونه گه‌راکانی ئه‌ردۆگانیه‌کان ده‌کات. مانه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئه‌م مه‌ده مه‌زهه‌بیه له عێراقدا و تێوه گلاندنی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بۆ درێژه‌دان به‌و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تانه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆکه‌کانیان، هێنده‌ی قازانجی ئابوری کۆی بیره نه‌وتیه‌کانه له‌و وڵاته‌دا.چونکه تا ئه‌و ساته‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار له خه‌ڵوه‌تی خودا په‌رستی و په‌رستنی عه‌لی و محه‌مه‌دا بن، تا ئه‌و ساته‌ش ئه‌م چینه بۆرژوازیه له عێراق و کوردستاندا، بۆخۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، له‌سه‌ر لاشه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته.
ئه‌و بار گرژیه‌ی ئێستا هه‌یه له نێوان مالیکی و تارق هاشمیدا، جه‌نگی نێوان ئه‌م دوو که‌سه نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکو ئه‌وه ململانێی نێوان سهرۆکهکانیانه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا، ئه‌و سه‌رۆکانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی مهدی سونه‌گه‌رای و شیعه گه‌رای ده‌که‌ن، وه‌ک له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا ئێشارهم پێکردوه.
خاڵی گرنگ له نێو ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ئه‌وه‌یه، چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش نه‌چنه ژێر باری ئه‌و درۆ گه‌ورانه‌ی که ئه‌م سه‌رکردانه ده‌یکه‌ن به ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی عێراق و کوردستانه‌وه. ئه‌مه جه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێو خێزانی بۆرژواکانه، که قودسیه‌ت ده‌ده‌ن به خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت، خاوه‌ندارێتیه‌ک که ته‌نهاو ته‌نها به قازانجی سیسته‌می چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری ته‌واو ده‌بێت. ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستای نێوان باڵه بۆرژوازی و دینیه‌کان به‌ئه‌ندازه‌یه‌که، به‌قازانجی خودی چینی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌واو ده‌بێت و خه‌ڵکی عێراقیش هێنده‌ی تر توشی نائارامی و دڵه‌ڕاوکێی ده‌که‌ن، به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌و ململانێ ناشهریفانهیهیه، که کۆی ئه‌م حیزبه تائیفی و قه‌ومی و مه‌زهه‌بیانه هه‌ڵگرین له عێراق و کوردستاندا. به پێچه‌وانه‌وه ئاستی بردنه سه‌ری ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه ته‌نها ململانێیه‌کی واقعیانه‌یه بۆ وه‌ده‌ستخستنی داخوازیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژار له عێراق و کوردستاندا. بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت تا ئه‌وه‌ی بۆ جارێکی تر له ژێر دروشمی برایه‌تی و دیموکراسیدا، چه‌ندینی تر له‌م دهومچاوه ئاخێنراوانه به پاراستنی بوهرژهوهندیه چینایه‌تیه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتداران، بسه‌پێننه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا و به‌رده‌وام بن له دزینی پاروی ده‌می خه‌ڵکی هه‌ژاری عێراق، به‌شێکی دیکه‌یه له‌و ئه‌جێندا ناڕه‌وایه‌ی کاری پێده‌که‌ن. نه سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و نه دهگدانه ناڕه‌واکان ده‌توانن فریای ڕزگار کردنی خه‌ڵکی هه‌ژار و ئازادیخوازی عێراق بکه‌ون، وه نه بیرکردنه‌وه مه‌زهه‌بی و تائیفی و قهومیهکانیش، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت کۆی کۆمه‌ڵگای عێراق له‌م ناجێگیریه سیاسی و ئابوریه‌ی ڕزگار بکات، ته‌نها به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار و ئازادیخوازانه له عێراق و کوردستاندا، بۆئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی دوور له ململانێی مه‌زهه‌بی و تائیفی و قه‌ومی بێته ئاراوه، ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه ته‌نها چاره‌سه‌ره!
تێبینی؛ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوی کردۆته‌وه له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانن بیخوێننه‌وه.
http://www.hawlati.co/babetekan/10942
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست