بۆچی په‌رله‌مانی کوردستان یاسای خۆپیشاندان داده‌ڕێژێت و په‌سه‌ندی ده‌کات؟
Friday, 05/11/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت په‌رله‌مان و سونه‌تی دیموکراتیانه‌ی سه‌رده‌م به‌شێک بن له خواست و داخوازیه گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ده‌بێت بپرسین ئه‌وه چ هۆکارێکه وا ده‌کات که چینێکی ناڕازی هه‌بن دژ به‌و ژیان و گوزه‌رانه‌ی هه‌یانه له کۆمه‌ڵگادا. ئێستا سه‌یری هه‌رچ وڵاتێک ده‌که‌یت له‌م سه‌ر زه‌مینه پان و به‌رینه، ده‌وڵه‌ت هه‌یه و هه‌ر له‌وێشدا په‌رله‌مان و پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌رده‌می دیموکراسی خوازی خه‌ریکه ده‌چێته نێو چاوانیشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رزه‌مینێک نا‌بینیت که به‌شێکی فراوان له خه‌ڵکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ناڕازی نه‌بن به‌و جێگا‌و ڕێگایه‌ی بۆیان دیاری کراوه. ده‌بێت ئه‌مه چ سیحرێک بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا وا نه‌زانرێت و په‌ی پێنه‌برێت؟ بێگومان مێژووی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاریزم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له ئێستا. داهێنانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خودی سیستمی سه‌رمایه‌داری و بورژوازیه‌تی دوای سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی هاتۆته نێو کایه سیاسیه‌کانه‌وه. ئه‌م داهێنانه نه‌له‌به‌ر خاتری کۆی کۆمه‌ڵگاو به‌یاسای کردنی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی یه‌کسانی خوازی هه‌بێت بۆ هه‌رکه‌سێک، به‌ڵکو وه‌ک پێویستیه‌کی خودی ئه‌و سیستمه سه‌رمایه‌داریه هاتۆته به‌رهه‌م و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م داهێنانه‌شدا سونه‌ت و دیارده‌ی وه‌ک ئایدۆلۆژیای لیبراڵیزمیشی به‌شوێن خۆیدا هێناوه، له وڵاتانی رۆژئاواوه تا ده‌گات به ئه‌مریکا.
سونه‌ته بێڕه‌حمه‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌داری بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه که‌مڕه‌نگه‌ی ده‌یدات به‌سه‌ر چینی کرێکار و به‌رهه‌م هێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگادا، ته‌نها کارێک که به‌گونجاو بزانێت و وه‌ک داهێنانێکی که‌م وێنه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بۆ مانادان به ئازادی تاک و دیموکراسیه‌ت، ده‌زگای په‌رله‌مانی جێخست. هه‌رله‌وێشدا کۆمه‌ڵه نوێنه‌رێکی حیزبی و خاوه‌ن ئیمکاناتی مادی که سه‌ر به چینه‌داراکانن له کۆمه‌ڵگادا، سه‌پاند به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. وه هه‌ر چوار پێنج ساڵ جارێک وه‌ک نه‌ریتێکی بۆرژوازیانه و ئاڵوگۆڕپێکردنی ده‌موچاوه‌کان، یاسایه‌کی دانا، واته یاسای هه‌ڵبژاردن و ناویشی لێنا هه‌ڵبژاردنی دیموکراسیانه، یانی مافی ده‌نگدان بۆ هه‌موان. بۆیه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌م لێشاوه به‌رینه‌ی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر، له هه‌رکات زیاتر دێت ئه‌م په‌رله‌مانه و یاسایه‌ک که له‌ده‌ستی ئه‌م په‌رله‌مانه‌دایه له‌لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویستری ده‌کات، تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێن ده‌نگی پێبده‌ن و نوێنه‌ری خۆیانی تێدا دابنێن. به‌ڵام ئاخۆ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر کورسیه‌کانی په‌رله‌مان دانیشتون نوێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی ئه‌و خه‌ڵکه‌ن، به‌تایبه‌ت چینی چه‌وساوه‌ی کرێکار، یان ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی چینێک ده‌که‌ن که ده‌وڵه‌ت و هۆیه‌کانی ژیانیان له ژێر ده‌ستدایه؟ وه‌رن سه‌یرکه‌ن بزانن په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌کانی له ده‌وڵه‌تانی دنیادا چ یاسایه‌کیان داڕشتوه به قازانجی کۆی کۆمه‌ڵگا بێت؟ سه‌یری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بکه‌ن که به‌کۆنترین په‌رله‌مانی دنیا ده‌ژمێردرێت، خه‌ریکه چ یاسایه‌ک داده‌ڕێژێت بۆ سک هه‌ڵگوشین و بێ‌کاری ملیۆنی و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له پێشدا به‌ده‌ست هاتبوون، ته‌نها به‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌ت و بانکه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی تێیکه‌وتوون ڕزگاریان ببێت. ئه‌وه په‌رله‌مانی فه‌رانسایه بزانن چ یاسایه‌ک ده‌سه‌پێنێت به‌ناوی زۆرینه‌وه بۆ زیاتر کردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشین کردن، به‌ڵام زۆرترین خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و یاسایه‌مان ناوێت؟ ئیتر بۆ ئه‌م نوێنه‌رانه به‌گوێی خه‌ڵکێک ناکه‌ن که هه‌ڵیان بژاردوون؟ ده‌یان وڵاتی دیکه‌ش هه‌یه ڕۆژانه په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆکیان خه‌ریکی داڕشتنی یاسایه‌کن به‌دژی خه‌ڵکی چه‌وساوه و به‌قازانجی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات کار ده‌که‌ن. ئیتر نابێت بزانین سیحری ئه‌م په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنانه له چیدایه؟
ده‌بێت لای ئینسانی ئازادی خواز و چینی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان باش ئه‌و خاڵه ڕون بێت که ئه‌و په‌رله‌مانه و خودی ئه‌و پڕوپاگه‌نده به‌ناو دیموکراسی و ئازادی خوازیه‌ی ده‌یکه‌ن، هیچ نیه بێجگه له‌وه‌ی که وه‌ک ئامرازێکی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و حیزبی حاکم به‌کار ده‌هێنریت بۆ یه‌خسیر کردن و ملکه‌چ پێکردنی ناڕه‌زایه‌تیه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌و چینه‌ی له کۆمه‌ڵگادا به‌رهه‌م هینه‌ری سه‌ره‌کیه. بۆیه له‌هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک ژیان و گوزه‌ران و به‌ده‌ستهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کان بوونی هه‌بوبێت، ئه‌وه ته‌نها له هاتنه مه‌یدان و ڕێکخراو بوونی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بووه که سه‌ر به‌چینی کرێکار و خه‌ڵکی ئازادیخواز بووه، ئه‌گه‌ر نا له هیچ وڵاتێکی دنیادا نه‌بووه، به‌تایبه‌ت که کۆی سیستمه‌کان سیستمێکی چینایه‌تین و ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری بۆرژوازی حاکمیه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، بێن و مافه ئینسانیه‌کانی سه‌رجه‌م بچه‌سپێنن و، جیبه‌جێی بکه‌ن.
له پاش ڕوخانی بلۆکی سۆڤیه‌ته‌وه، تا ئێستا خودی ئه‌م سیستمه به‌ناو دیموکراسیه هه‌ر ڕۆژه‌و به‌رده‌وام له هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌دایه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆکاری کێبه‌رکێی نێوانی بلۆکی به‌ناو سۆسیالیستی و بلۆکی سه‌رمایه‌داری وه‌ده‌ست هاتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ده‌زگای په‌رله‌مانه به‌شداره له‌م ته‌نگپێهه‌ڵچنینه‌ی چینه نه‌داره‌کاندا. ئێستا له‌م ده‌وڵه‌ته رۆژئاوایانه‌ی که لای ڕۆشنبیرانی کوردستان و وڵاتانی به‌ناو جیهانی سێه‌م، به جێگای ژیانێکی کامه‌ران و وه‌دیهاتنی ئازادیه‌کان ده‌یبینن، ڕاستیه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌وه‌یه. له خودی ئه‌م وڵاتانه‌دا کاتێک خۆپیشاندانێک ده‌کرێت بۆ وه‌ده‌ستخستنی داخوازیه‌کی ئینسانی و سیاسی، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی بزانن کار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان له مه‌ترسیدایه، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر نائینسانیانه‌تر له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیا ده‌که‌ونه وێزه‌ی خۆپیشانده‌ران و په‌رله‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی سیاسه‌تی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت، هاوکاری سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌کات، تا ده‌گات به گرتن و کوشتنی ناڕازیانی خۆپیشانده‌ریش. لێره‌ش توانایه‌کانی ده‌زگای په‌رله‌مان وه‌ک ئامرازێکی ده‌ستی بۆرژوازیه‌ت به‌کار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی گوێله‌مست و ڕۆبۆت ئاسا بۆ ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌م بهێنرێت.
ته‌نها ئومێدێک هه‌بێت بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه دژی ئه‌م درۆ گه‌ورانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه، هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کانی چینی کرێکاره، به‌بێ ئه‌م هاتنه مه‌یدانه، هیچ حیزبێکی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازیش ناتوانێت ڕیفۆرم بکات له‌و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته‌دا. ئه‌گه‌ر چی بۆیشی بکرێت ته‌نها بۆ قازانجی ڕیکخستنی زیاتری خودی سیستمه‌که ده‌بێت، نه‌ک به‌قازانجی ناڕازییانی کۆمه‌ڵگا. هه‌ر وه‌ک ئه‌و بزوتنه‌وه ڕیفۆرمیه که له باراک ئۆباماوه ده‌ستی پێ‌کرد و له ریفۆرم گه‌رایانی ئێرانی حوسیه‌ن موسه‌وی و مه‌هدی که‌روبی و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی تا ده‌گات به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، نه‌ک نه‌یان توانی هیچ کارێک به‌قازانجی جه‌ماوه‌ری ناڕازی بکه‌ن، به‌ڵکو بۆخۆیان ته‌نها نوێنه‌رانێکن که خوازیاری مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خاوه‌نداریه‌تیه تایبه‌ته‌ن به په‌رله‌مانه‌که‌یه‌وه.
ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆخۆی به‌ناڕاسته‌وخۆ کۆتوبه‌ند کردنی کۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستای خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خوازی کوردستانه، له ڕێگای یاساوه. ئه‌وان دێن به‌یاسا جڵه‌وی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌گرن و هه‌ر له‌وێشدا نه‌ک وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵکی به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ وه‌ک نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت و ئه‌حزابی حاکم کار ده‌که‌ن. بۆیه بۆ خه‌ڵکی کوردستان گونجاوترین ڕێگا ئه‌وه‌یه ئیتر خۆشباوه‌ڕ نه‌بن به په‌رله‌مان و ده‌زگا هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات و سیستمی ناعه‌داله‌تی چینایه‌تی، بۆرژوازیه‌تی کوردی. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاوا له خه‌می ڕێکخستنی ژیانی خه‌ڵکیدان، هۆکاری ئه‌و نابه‌رابه‌ریه‌ته‌ی ژیانی ئه‌و دوو چینه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بۆچی ده‌گێڕنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕایه‌ڵه‌یه‌کی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکین، بۆ ناتوانن خه‌م و مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟ بۆ تا ئێستا نه‌یان توانیوه یاسایه‌ک و کارێک ئه‌نجام بده‌ن دژی ئه‌و سته‌م و زوڵمه زۆره‌ی له ژنان ده‌کرێت، کاتێک له نێو ده‌ریایه‌ک له کۆنه‌په‌رستی و چه‌وساندنه‌وه، زاڵ کراوه به‌سه‌ریاندا؟ بۆ ئه‌و په‌رله‌مانه نه‌یتوانیوه تا ئێستا یاسایه‌ک ده‌ر بکات دژی سزای له سێداره‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بۆ یه‌کجاری هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه له کوردستاندا؟ هه‌روا سه‌یرێکی ئه‌و مه‌یدانه خوێناویه بکه‌ن له عێراقدا، بزانن ئه‌و په‌رله‌مانه به‌ناو نوێنه‌رانه‌ی خه‌ڵکی عێراق توانیویانه چ ڕێگریه‌ک بکه‌ن له‌و ململانێ حیزبیه بۆرژوازیه ناسیۆنالیست و تائیفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بیه‌ی ئیستا ده‌کرێت و هۆکاری سه‌رشانی مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ش هه‌ر له ڕێی ئه‌مانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ ئاخۆ ئه‌و مانگانه‌یه‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه وه‌ری ده‌گرن (ئه‌م به‌ناو نوێنه‌رانه‌ی خه‌ڵکی) چه‌ند قاتی هه‌قده‌ستی مانگانه‌ی کرێکارێک و مامۆستایه‌ک و فه‌رمانه‌برێکه.؟ له‌وه لێگه‌ڕێ که چ ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی هیچ ئیمکاناتێکی ژیانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دیاری نه‌کراوه. بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی وا ئێستا خه‌ریکی داڕشتنی ئه‌م یاسایه‌ن بۆ ده‌م داخستنی خه‌ڵکی ناڕازی، به چ هاقێک دێن قسه له ژیان و ئازادی ده‌که‌ن. دیاره ئه‌و ژیان و ئازادیه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه مه‌به‌ستیانه ته‌نها پاراستنی ژیان و ئازادی چینی سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌و چینه‌ی که گشت سامانی کۆمه‌ڵگای له ژێر ده‌ستایه‌و ئاماده‌ش نیه پێ له‌و ڕاستیه بنێت.
خودی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی کوردستان، نه‌ک ته‌نها نوێنه‌ری حیزبه‌کانن، به‌ڵکو بۆخۆیان دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی هه‌رچی داخوازی ڕه‌وای چینی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خوازیشن له کۆمه‌ڵگادا. ده‌بێت بڵێین ئیتر دیکتاتۆریه‌ت چ سیفه‌تێک و مانایه‌کی هه‌یه. یان کوشتن هه‌ر ئه‌وه‌یه به گولله کۆتایی به ژیانی ئینسان بێنێت.
ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی خۆپیشاندان و کۆی ئازادیه‌ک که ئینسان هه‌ویه‌ی ئینسانی بوونی خۆی پێ دیاری بکات و ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خۆی پێبخاته گه‌ڕ، له نێو سیستمی چه‌وساندنه‌وه‌دا به‌ده‌ست ناکه‌وێت، چونکه له شوێنێکدا چه‌وسانده‌وه هه‌بوو، له وێدا ئازادی مانایه‌کی نیه. بۆیه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌زگای په‌رله‌مانه‌وه ده‌کرێت له‌سه‌ر جێخستنی مافه مه‌ده‌نی و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ر تاکێک، ته‌نها ده‌توانین بڵێین ئه‌و ماف و ڕه‌وایه‌تیانه بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار و که‌رتی تایبه‌تی خاوه‌ن سه‌رمایه، نه‌ک بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌و ئازادی به‌خشی کۆمه‌ڵگا. ئه‌رکی سه‌رجه‌م ئازادی خوازانی کوردستانه دژی ئه‌م یاسایه به‌هرچ ڕێگایه‌ک بۆیان ده‌کرێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بکرێت. چونکه به جێبه‌جێ کردنی ئه‌و یاسایه ده‌یانه‌وێت ئه‌و هێز و تواناییه له ناڕازیانی کۆمه‌ڵگا وه‌رگرنه‌وه و ته‌سلیم به بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بکه‌ن.
په‌سه‌ند کردنی پرۆژه‌یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان له 3/11/2010 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، پێده‌چێت ئه‌وه دوا زه‌نگی ترسناکیان بێت دژی سه‌رجه‌م ئازادی خوازانی کوردستان. دانانی ئه‌م یاسایه، ئیتر هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه له هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له‌لایه‌ن حیزبی به‌عسی ڕوخاوه‌وه دانرابوو. یانی ئه‌و په‌ڕی دڵسۆزی نواندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و دوژمنایه‌تیه‌کی ڕاسته‌وخۆی ئازادی خوازان و چه‌وساوانی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست