پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان و نه‌ته‌وه لای ده‌وڵه‌تی بۆرژواکان مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
Thursday, 24/11/2011, 12:00
بۆرژواکان و ده‌وڵه‌ته‌کانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی درۆی گه‌وره و بێشه‌رم کردن له‌و درۆیانه‌ی ده‌یکه‌ن دامه‌زراون، ئه‌وان هه‌رده‌م به‌ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه، دێن پارێزگاری له خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و، کۆی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌خه‌نه خانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵایه‌ی هه‌رده‌م شانازی پێوه‌ده‌که‌ن. له کۆی وڵاتانی سه‌رمایه‌داریدا که چینی بۆرژوازی حاکمیه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئاستی ناڕهزایهتیهکانیش ده‌رئه‌نجامی خودی ئه‌و نایه‌کسانیه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داریه به‌رهه‌م هێنه‌ریه‌تی، هه‌رده‌م له به‌رزبونه‌وه‌دایه.
ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان- ده‌رئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی ئێستا کۆی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری گرتۆته‌وه، کارێک که سه‌رانی ده‌وڵه‌تدار دێن به‌رپه‌رچی هێزی ملیۆنی ناڕازیانی پێ ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌و ئیلهامه ناڕه‌واو ناواقعیهیه که ئه‌م قه‌یرانه کاتیه‌و زوو بارودۆخ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر باری ئاسایی خۆی. ئه‌وکات ئێوه‌ش ڕزگارتان ده‌بێت له‌م بار قورسیه‌ی ئێستا سه‌رشانتانی گرتوه. ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و کرێکاریه‌کان، له وڵاتی یۆنان و ئیسپانیا و ئیتالیا و تا ده‌گات به به‌ریتانیا و خودی ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا و وڵاتانی کیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریکا، نیشانه‌یه‌کی دروست و ڕه‌وامان پێ ده‌ڵێت؛ ئه‌ویش نه‌گونجاندنی دنیایه‌کی نایه‌کسانه له ژێر (په‌رده‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه و نیشتمان و دیندا) که چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رهه‌م هێنه‌ریه‌تی. چونه سه‌ری ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی کارێکی وای کردوه به‌تایبه‌تیش له‌م سه‌ده‌یه‌ی که به‌سه‌ده‌ی گه‌یاندنه خێراکان به‌ناوبانگه،ئیتر توانای خۆ گێل کردن و خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به درۆ شاخداره‌کانی سه‌رانی بۆرژوازی، بوه‌ته کارێکی مه‌حاڵ و گاڵته جاڕیانه. ئاخر هه‌روا ئاسان نیه ده‌یان هه‌زار ئینسان له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌ربکرێن و هه‌روا به ئاسانی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه بکرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خودی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆرژوازیه بچێته ژێر باری ژیان و گوزه‌رانیانه‌وه. بۆ که‌سێکی کرێکار، ئه‌گه‌ر خانه‌واده‌شی نه‌بێت- چ کارێکی زه‌حمه‌ته له‌م سه‌رده‌مه پر لهگرانیهدا بتوانرێت ته‌نانه‌ت ژیانی خۆشت پێدابین بکرێت، چ جای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵ و منداڵیش بیت! به‌ڵام لای ده‌وڵه‌تی نایه‌کسانی خوازی بۆرژواکان- یان نایانه‌وێت ئه‌و هه‌لومه‌رجه تاڵه‌ی سه‌ر ژیانی کرێکارێک ببینن یان ئه‌وه‌تا که خۆیان تێروپۆشتهن، واش ده‌زانن ئه‌و ئینسانه کرێکاره که چه‌ندین ساڵه کارێک ده‌کات، هێنده‌ی په‌یدا کردوه و پاشه‌که‌وتی کردوه، که بتوانێت به‌رگه‌ی بارودۆخێکی حاڵه‌ته قهیراناوێکانیش بگرێت؟ بۆرژواکان چینێکن له نێو بێشه‌رمی و درۆی گهوردهدا گه‌وره بوون. ئه‌وان به هۆکاری ئه‌وه‌ی کۆی هێزی ئابوریان له ژێر ده‌ستدایه و ده‌یان جۆر هێزی میلیشیای و تایبه‌ت و پۆلیسی به‌کرێگیراویان هه‌یه بۆ پاراستنی باڵاده‌ستی خۆیان و چینه‌که‌یان، هه‌رکات ناڕه‌زایه‌تیه کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و کوچه‌وکۆڵانه‌کان بۆ گه‌یاندنی داخوازیه ئینسانیه‌کانیان، ئه‌م چینه بێشه‌رمه هه‌رزوو، هێزی پلیس و میلیشیایان بۆ ده‌نێرن و ده‌که‌ونه لێدانیان و گرتنیان تا ده‌گات به ناوزڕاندنی ئه‌و ناڕازیانه و به‌ده‌یان ناوناتۆره‌یان بۆ دروست ده‌که‌ن، وا ده‌گه‌یه‌نن به گوێی کۆمه‌ڵگا ، که ئه‌م خه‌ڵکه ناڕازیه، سه‌رلێشێواو و گێره شێوێنن. ئاخر ئه‌م عالی جه‌نابانه ڕه‌نگه ڕاست بکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ژیانێکی یه‌کسانی خواز دابین بکرێت بۆ کۆی کۆمه‌ڵگا- له کۆی بواره گشتیه‌کانی ژیاندا، ئه‌و کات ئه‌م عالی جه‌نابانه ناتوانن ئاوا به ئیسراحه‌ت به‌هره‌مه‌ند ببن له‌و کۆ سامانه‌ی له ژێر چنگی خۆیانیان ناوه.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی ئێستا کۆی وڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه، کاریگه‌ریه خێراکانی خۆی له نێو وڵاتانی عهربهیدا، به چه‌شنێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بۆ ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی هێنایه ده‌ره‌وه. ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و په‌ستان و خنکاندنه موزمنهی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌م وڵاتانه‌دا گرتویانه‌ته به‌ر، بۆخۆی هێزێکی بێشوماری له چینی هه‌ژار پێک هێناوه، هێزێک که ناڕاسته‌وخۆ و به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی گورز وه‌شاندن بێت له زمانی پارتێکی لیبراڵ یان ئیسلامیه‌وه، ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌رچی توڕه‌یی خۆی هه‌یه ده‌یهێنێته سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له وڵاتانی گڕ گرتوی توڕه‌ی هێزی ملیۆنی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له مه‌یداندایه، نیشانه‌ی نه‌بونی هیچ ئازادیه‌ک و یه‌کسانی خوازیه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت که ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره ناسیۆنالیزمه بۆرژوا ئیسلامیه‌کان، پیاده‌یان کردوه تا ئه‌م چرکه‌ساته. خودی ده‌سه‌ڵاتدارانێکی عه‌سکه‌رتار و دیکتاتۆر که هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داریه‌وه تا ئێستا پارێزراو بووه، ده‌ری ده‌خات، که به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان و نه‌ته‌وه بۆکی بوه و کێش له‌م نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌دا زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌که‌م بووه. ئاخۆ ئه‌گه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه و دین- بۆ ده‌سه‌ڵاتداران پایه‌یه‌کی هێند باڵا به‌رز نه‌بێت که بتوانن کۆی وه‌حشیه‌ت گه‌ریه‌کانی خۆیانی تیادا حه‌شار بده‌ن، ڕه‌نگ بوایه ئێستا ئه‌م نیشتمان و نه‌ته‌وه و دینه هه‌ر له گۆڕێشدا نه‌مابایه. باشه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م نیشتمان و دین و نه‌ته‌وه‌یه بۆ هه‌موانه، بۆچی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی له ژیانێکی مه‌مره و بژیدا ده‌ژین و له سه‌دا یه‌کی کۆمه‌ڵگای خاوه‌ن نیشتنمان و دین و نه‌ته‌وه‌ش له بارۆدۆخێکدا ده‌ژین، نازانرێت ناوی کام جۆر له ڕیفاهیه‌ت و له زه‌تی لێبنرێت؟ ئه‌گه‌ر قه‌راره نیشتمان و نه‌ته‌وه بۆ کۆی کۆمه‌ڵگا بێت، ده‌بێت بپرسین بۆ به‌بێ پرس و گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆی کۆمه‌ڵگا، ده‌سه‌ڵاتداران به ئاره‌زوی خۆیان سامانی کۆمه‌ڵگا هه‌رزان فرۆش و به‌تاڵان کاری ده‌ده‌ن، به سه‌رانی هاو شه‌ریکیان له زلهێزانی جیهانی سه‌رمایه‌داریدا؟
هاتنه مه‌یدانی ملیۆنی خه‌ڵکی چه‌وساوه و ئازادیخوازی میسر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا، بۆخۆی ده‌رخه‌ری یه‌ک واقعیه‌ته، ئه‌ویش ئه‌وه ته‌نها داخوازی ملیۆنی خه‌ڵک نه‌بوو که سه‌رۆک یانی حوسنی موباره‌ک له‌ده‌سه‌ڵات بهێنرێته خواره‌ووه ئیتر کاره‌که کۆتایی دێت. داخوازیه ڕه‌واکانی هێزی ملیۆنی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له‌و وڵاته‌دا له سه‌رو ئه‌و دهرخستنانهوهیه که له زمانی هێزه بۆرژوازی و ئیسلامیه‌کانه‌وه، له ڕێگای میدیای بۆرژوازیه‌وه به‌یان ده‌کرێت. ئه‌و هێزه ملیۆنیه داخوازی ژیانێکی یه‌کسانی خوازیان هه‌یه و ده‌خوازان چیتر ژیانیان له کوێره‌وه‌ریدا نه‌بێت. ئه‌وه هێزی وه‌حشیه‌ت گه‌ری عه‌سکه‌ر و بزوتنه‌وه‌ی ئیخوانه‌کانه ته‌نگه‌ژه ئیتنی و تائیفیه‌کان له میسردا زیندوو ده‌کاته‌وه و جه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان قیبتی و میسریه‌کان ده‌وروژێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بتوانن له ڕێگای هێز و کاریگه‌ری دڕندانه‌ی توندڕه‌ویه دینیهکانیانهوه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرن. ئیخوانه‌کان له دوو خۆ پیشاندانی ملیۆنی هێزی جه‌ماوه‌ری ناڕازیدا، ئاماده‌ی به‌شداری کردنیان نه‌بوو، خۆیان (دیاره ئێمه‌ش له ڕێگای تیڤیه‌کانه‌وه ئه‌و ڕاستیانه ده‌بیستین که له زمانی ئیخوانه‌کانه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نن) ئاماده نه‌بون به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه مه‌زنانه‌دا بکه‌ن؛ ده‌پرسین هۆکاری ئه‌و به‌شداری نه‌کردنه بۆ چیه؟ ئاخۆ بۆ خه‌ڵکی ناڕازی جێگای خۆشحاڵی نیه که ئه‌م بزوتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته نایه‌ته نێو خۆپیشاندانه‌کانیانه‌وه؟ ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت له ڕێگای ده‌نگدان و (دیاره به‌هه‌رچ نرخێکی ته‌زویر کردنه‌وه بێت) سه‌رکه‌وتنی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌و کات وه‌ک عه‌میلێکی باشی مۆساد و زلهێزانی سه‌رمایه‌داریش هه‌روه‌ک چۆن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی ئیسلامی، میان ڕه‌و، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه عهمالهتیهی بۆ وڵاتانی سه‌رمایه‌داری نیشان داوه، ئه‌مانیس هه‌ر به‌و شێوه‌یه له‌و پاراستنه به‌رژه‌وه‌ند خوازیه درێغی ناکه‌ن. دیاره ئه‌م کاره له لیبیا و تونس واژۆی خۆی کردوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی بۆرژاوزی ئه‌مریکا و که‌رتی تایبه‌تی بازاڕی ئازاد.
ئێستا له میسر دڵی بۆرژواکان له ترپه ترپی ئاسای خۆیدا نیه، به‌ڵکو سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌و لێدانه له هاوسه‌نگی خۆی ده‌رچوه و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌رچ نرخێک بووه کاره‌که بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر لێدانی ترپه‌ی دڵه‌کانیان بۆ کاتی ئاسای خۆی. مه‌لاکانی ئه‌زهه‌ر یه‌کێکن له‌و دکتۆره نانهجیبانهی که ده‌یانه‌وێت ترپه‌ی دڵی بۆرژوا وعه‌سکه‌ر له لێدان نه‌که‌وێت،(چونکه ئه‌وانیش تا ئێستا خێر‌و به‌ره‌که‌تی نێو ژیانی خۆیانیان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌وه بۆ دابین کراوه) ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ترسه‌ی ناویه‌ته دڵیانه‌وه، که‌له‌لایه‌ن هێزی ملیۆنی ئینسانی زه‌حمه‌تکێشه‌وه بۆی هاتۆته مه‌یدان دژی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌که‌یان. هێزو حیزبه بۆرژوا- لیبراڵه‌کان، له پشتی په‌رده‌وه خه‌ریکی سات و سهودانو وا نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌وان نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه ناڕازیهن که به‌شه‌و ڕۆژ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندان، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا ئه‌م هێزه ملیۆنیه خه‌تی سه‌ره‌کی سیاسی و چینایه‌تی خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێند ئاسان نیه بتوانێت متمانه به هێزه دینی و لیبراڵ و ناسیۆنالیزمهکانیش بدات. دیارترینی ئه‌و بێمتمانهیهش ئه‌و هاتنه مه‌یدانه شۆڕشگێڕیه‌ی ئه‌م جاره‌یه که دامرکاندنه‌وه‌ی کارێکی ئاسان نابێت. شۆڕش دژی نایه‌کسانی و نه‌بونی ئازادی و نه‌بونی پاراستنی هیچ که‌رامه‌تێکی ئینسانی، نیشانه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه که مه‌سه‌له‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان و دین و نه‌ته‌وه، بۆخۆی هیچ نیه جگه له‌و کاره‌ساته مه‌زنه‌ی له ژێر ئه‌م ناوانه‌دا سه‌پێنراوه یان هێنراوه به‌سه‌ر تواناکانی ملیۆنان له ئینسانی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخواز له‌و وڵاتانه‌دا.
شۆڕشی گه‌نجان و خه‌ڵکی ئازادیخوازی یه‌مه‌ن ئه‌ویش هه‌روه‌ک ئه‌و بڵێسه مه‌زنه‌ی هێزی ملیۆنان له ئینسانی بێبه‌ش له میسردا بۆ ماوه‌ی 10 مانگه له مه‌یداندان و، له‌گه‌ڵ هێز و تواناکانی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی دیکتاتۆری عه‌لی عه‌بدوڵادا له پێکداداندان، خه‌ڵکی چه‌کیان نیه، چه‌ک لای ده‌سه‌ڵات و میلیشیاکانیاندایه، خه‌ڵکی به هێزی ملیۆنیه‌وه ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆداسهپێنهر و دیکتاتۆر بونه‌ته‌وه. ئه‌وه هێزی شۆڕشگێڕانی گه‌نجان و خه‌ڵکی ئازادیخوازه، ئاماده نه‌بون بچنه ژێر باری ئه‌و پرۆتۆکۆڵه‌ی که وڵاتانی که‌نداو پێی هه‌ستان و ئه‌مڕۆ 23/11/2011 له‌لایه‌ن شای کۆنه‌په‌رستی بۆرژوا دینی، سعودیه‌وه، کاره‌که به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نرا، یانی واژۆ کردنی عه‌لی عه‌بدوڵا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بدرێته جێگره‌که‌ی، خۆیشی ڕاسته‌وخۆ دوای واژۆ کردنه‌که- به‌ناوی چاره‌سه‌ری و نه‌خۆشیه‌وه، بچێت بۆ ئه‌مریکا! ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی به‌شدار بوون له‌و واژۆ کردنه‌دا، ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌رخست بۆ خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ که ئه‌وانه هیچ کات نوێنه‌ری ئه‌و هاتنه مه‌یدانه سه‌دان هه‌زاریه نین، به‌ڵکو ئه‌وان ته‌نها نوێنه‌ری به‌ره‌ی بۆرژا دینیهکانن که ده‌خوازن ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا به ناڕاسته‌وخۆی بمێنێته‌وه. گه‌نجانی شۆڕشگێڕ که له مه‌یدانی تهغیرهوه قسه‌یان بۆ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ده‌کرد، ڕاسته‌وخۆ داوای دادگای عه‌لی عه‌بدولا و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌کرد، نه‌ک ئه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی له وڵاتانی دیکه‌دا پیبدرێت و هه‌روا به ئاسانی بۆی ده‌رچێت و سامانی دزراوی کۆمه‌ڵگاش بۆخۆی و پرۆژه‌کانی تا مردن به‌کار بهێنێت.
ئه‌م خه‌ته شۆڕشگێڕ و چینایه‌تیه هێمای زۆر واقعی و دروست ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، هێمایه‌ک که ئیتر نه له ژێر ئیدیعای پاراسستنی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌دا ده‌توانیت خۆی حه‌شار بدات، نه تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت ژیانی گشتی کۆمه‌ڵگا، ده‌توانێت ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت، چونکه نه‌بونی ئارامی له ژیاندا هۆکاری خودی ده‌وڵه‌تی بۆرژواکانه، هیچ هۆکارێکی تر نیه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ژیان نائارام بکات له کۆی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا. ئه‌م ده‌رس و ئه‌زمونه ڕۆژانه‌ییه بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه، وه‌ک ده‌یان قوتابخانه وایه که خوێندکار پێده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م مه‌یدانانه‌ی ڕۆژانه ده‌یان هه‌زار له ئینسانی کرێکار و ده‌ستفرۆش له خۆی ده‌گرێت، ئه‌و جه‌نگه بێکۆتاییه ده‌رده‌خات، که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خۆی هۆکاره‌که‌یه‌تی. جه‌نگێکه له‌گه‌ڵ سارد بونه‌وه یان شکستپێخواردنی، ده‌توانێت بۆ ده‌یان جاری دیکه خۆی ڕێکخراو بکاته‌وه و مه‌یدانه‌کان بوروژێنێت. شه‌قامی وڵ ستریت و ئه‌و شه‌قامه‌ی که بۆرسه‌ی له‌نده‌نی ده‌که‌ویته سه‌ر، ئه‌و جێگایه‌ن که ئێستا له‌لایه‌ن هێزی بێشوماری کارگه‌رانه‌وه دروشمی دژی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری تیا ده‌وترێته‌وه. ئه‌و ڕژێمه‌ی که پێکه‌وه ژیان تێیدا کارێکی نه‌کرده‌یه، ئه‌و ڕژێمه‌ی که ته‌نها ڕوخان و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵپێچانی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت و بازاڕه ئازاده‌که‌ی دوا چاره‌سه‌ره، بۆی، نه‌ک ڕیفۆرمخوازی بزوتنه‌وه لیبراڵ و ڕاست ڕه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ بیرمه‌ند و ڕۆشنبیره ده‌م لوسه‌کانیان، که هه‌رده‌م به شێوه‌یه‌کی شه‌رمنۆکانه دێن ده‌ڵێن ده‌توانرێت له‌م ڕژێمه‌دا، ڕیفۆرم بکرێت و ئه‌و هه‌ڵپه‌یه‌ی بازاڕی ئازاد ده‌یکات، که‌متر بکرێته‌وه. له جێی ئه‌م سیسته‌م و ڕژێمه دڕنده‌یه، ته‌نها واڵا کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆسیالیستیه، ده‌توانێت ئه‌لته‌رناتیڤی واقعی و دوا ڕێگا چاره بێت بۆ کۆی مرۆڤایه‌تی. ئه‌گه‌ر نا ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی دیکه، ته‌نها ده‌توانن، ماکیاژی دم‌وچاوی ئه‌م سیسته‌مه ناڕه‌وایه بکات و، ئه‌ندازه‌ی درۆکردنه‌کان و بێشهرمیهکانی ئه‌م سیسته‌مه درێژه‌ی ده‌بێت، بۆ خه‌ڵه‌تاندنی چینی کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش، له ژێر ناوی؛ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان و نه‌ته‌وه و دیندا!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست