ئایا سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوی ئیسلامی له بری سوتاندنی دوکانی مه‌یفرۆشان و جێگای مه‌ساجکاریه‌کان بوه؟
Thursday, 08/12/2011, 12:00
پێش هه‌رچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ڕوداوه نابه‌جێیه‌ی کرایه سه‌ر دوکانی مه‌یفرۆشه‌کان و جێگای مه‌ساجکاریه‌کان له شاری زاخۆ، ده‌بێت کۆی خوێنه‌ران و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له‌و سیناریۆ نابه‌جێ و ترسناکه ئاگادار بن و نه‌که‌ونه دوای لێکدانه‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی و یه‌کگرتوی ئیسلامی، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و کاری مه‌یفرۆشیه تایبه‌ت مه‌ندی مه‌سیحیه‌کان و دینه جیاوه‌زه‌کانی ترن له کوردستاندا. کاری مه‌یفرۆشی و داهێنانی ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه نه له خواستی ئاینی مه‌سیحی و هیچ ئاینێکی تردایه، به‌ڵکو خودی ئه‌و ئاینانه به‌گشتی هه‌رده‌م ڕێگر بوون له‌و جۆره داهێنانانه و به‌ده‌رچون له ڕێوڕه‌سمی ئاینی سه‌یریان کردوون. ئه‌م داهێنانه هه‌روه‌ک داهێنانی پێداویستیه‌کانی دیکه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی،به‌رهه‌می داهێنانی مرۆڤ خۆیه‌تی و به‌تایبه‌تیش له سه‌رده‌می نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، وه‌ک قازانج هێنه‌رێکی باش بینراوه بۆ سه‌رخستنی لایه‌نی ماددی و له‌لایه‌ن له‌زه‌تیشه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. بۆیه له وڵاتانی ئه‌وروپادا و له سه‌رده‌مه تاریکه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، کاتێک کڵێساو دینی مه‌سیح سه‌ردار و کوشتوبڕی یه‌که‌م بوون له کۆمه‌ڵگادا، هه‌موو کاتێک ڕێگر بووه له‌به‌رده‌م کۆی داهێنانه زانستی و ته‌ندروستیه‌کاندا. لێره‌دا ده‌بێت ئاگامان له‌و سیناریۆ تائیفی و دینیانه بێت که دوابه‌دوای ئه‌و کاره قێزه‌ونه ده‌یانه‌وێت دروستی بکه‌ن و خه‌ڵکی کوردستان بۆلای ئه‌و پیلانه دینی و تائیفیه په‌لکێش بکه‌ن. هه‌روه‌ها خودی فرۆشیارانی ئه‌و دوکانداره مه‌یفرۆشانه بخه‌نه نێو خانه‌ی دینیه‌وه و ئه‌و کاره بکه‌نه تایبه‌ت مه‌دنی مه‌سیحیه‌کان یان ئاشوریه‌کان و کلدانیه‌کان. ئاخۆ به‌رهه‌مهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌فگانستان و ئێران و مه‌غریبدا، به سه‌دان جار ترسناکتر نیه له کاری مه‌یفرۆشتن؟ له کاتێکدا له‌م سێ وڵاته‌دا ئیسلام حاکمیه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه وبه‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ش به ناڕاسته‌وخۆ و به ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و باڵه سه‌ره‌کیانه‌وه هه‌یه که له‌هه‌ره‌می سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تدان، هه‌ر خودی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ماده هۆشبه‌ره، ساڵانه به ده‌یان ته‌نی، ڕه‌وانه‌ی ده‌یان وڵاتی جیهان ده‌کرێت له‌لایه‌ن بانده مافیایه‌کانه‌وه.
ده‌کرێت خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوردستان و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌کان که خۆیان به خه‌مخۆری ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن، به‌وریاییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کۆی ئه‌م سیناریۆ ڕه‌شانه‌دا بکه‌ن. نابێت هه‌روا به ئاسانی ڕێگا بدرێت ئه‌م جۆره دیارده و حاڵه‌ته نا مرۆڤانه‌یه دوباره ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و خودی ئه‌و ده‌سته بژێره ڕۆشنبیره‌ی ئێستا له مه‌یدانی نووسین و داڕشتنی بیری ئازادیخوازیدان بۆ خه‌ڵکی کوردستان،نه‌یه‌نه مه‌یدانی خه‌باتی جیدیانه‌ی سیاسی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به ئاگا بێته‌وه له‌و ده‌رده دواکه‌وتوی و بارودۆخه به کۆیله‌کراویه‌ی تێی که‌وتوه، ده‌رئه‌نجامی خودی ئه‌و باره به‌رژه‌وه‌ند خوازیه چینایه‌تیه‌ی چینی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ریدا، مانه‌وه‌ی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، ئاینده‌ی کوردستان به‌ره‌و جێگایه‌کی ناجێگیر و دوباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌یان سیناریۆی تری سه‌رلێشێواوی و تێکشکاندی زیاتری ده‌بات.
ئاخۆ سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوی ئیسلامی له بری سوتاندنی دوکانی مه‌یفرۆشان و جێگای مه‌ساجکاریه‌کان بوه له ده‌ڤه‌ری بادیناندا؟ ئه‌م پرسیاره به‌ڕای من ده‌بێت هه‌رکه‌سێکی بێلایه‌ن و ئازادیخواز له خۆی بکات، تا ئه‌وه‌ی بۆی ڕوون ببێته‌وه که به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره کارانه مه‌دی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازی له کوردستاندا به‌ره‌و کام جێگای وون بوون پاڵ پێوه ده‌نێت. ئایا هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و لایه‌نی یه‌کگرتوی ئیسلامی قازانج که‌ری لایه‌نه ئایدۆلۆژیه‌که‌ی خۆیان نین له‌م کارانه‌دا؟ ئاخۆ بۆ هه‌ردوو باڵی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه ئیسلامیه، شکستپێدانی مه‌دی مه‌ده‌نی و زیندوو کردنه‌وه‌ی دنیا بینی جه‌هل و به‌رپاکردنی ململانێی دینی و ئه‌تنیکی به قازانجیان ته‌واو نابێت؟ بۆیه لێره‌دا ده‌بێت بڵێین،؛ سوتاندنی جێگای مه‌ساجکاری و دوکانی مه‌یفرۆشان، هه‌ردوو لایه‌نی پارتی و یه‌کگرتوو لێی به‌رپرسیارن و ته‌نیا ئه‌و دولایه‌نه تاوانباری سه‌ره‌کین له به‌رپاکردنی ئه‌و سیناریۆ دژه مه‌ده‌نیه‌دا. ئه‌گه‌ر نا، نه پارتی دیموکرات خوازیاری به‌ره‌و پێشچونی ئاستی وشیاری تاکی کورده وه نه یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئه‌و ئومێده‌یان هه‌یه مه‌دی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازی له کوردستاندا هه‌نگاو به‌ره‌رو پێشه‌وه بنێت. خودی ئه‌و ڕوداوه ڕێک بۆ لێدانی ئه‌و مه‌ده مه‌ده‌نیه‌یه که له کوردستاندا بوونی هه‌یه. سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوی ئیسلامی بۆخۆی ئه‌و په‌یامه ڕه‌شه ده‌گه‌یه‌نێت که ئازادی سیاسی ده‌بێت یاساغ بکرێت له کوردستاندا، یان ده‌بێت گشت مل که‌چی ده‌سه‌ڵاتی حاکم بێت، یان ده‌بێت هه‌رده‌م له زیندوو کردنه‌وه‌ی که‌لتوری سوتاندن و وێران کردندا کوردستان به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنرێته‌وه. ئه‌مه په‌یامی تا ئێستای ئه‌م بیست و یه‌ک ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی کوردستان بووه، پێناچێت باڵی ئۆپۆزیسیۆنیش له‌م په‌یامه باشتریان پێ بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌گه‌ر شانس یاوه‌ریان بێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له ئاینده‌دا!
سه‌رکه‌وتنی ئه‌م سیناریۆ ترسناکانه‌ش بۆخۆی ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی تر به‌نێوچاوی ئه‌م بزوتنه‌وه ناسیۆنالیستی و دینیانه‌وه. چونکه ده‌ورانی ڕابردوو له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م باڵه بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رستانه‌وه که ده‌ستیان هه‌بووه به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌و خۆ له زیندوو کردنه‌وه‌ی که‌لتوری دژی یه‌کسانیخوازی نێوان ژن و پیاودا و، هه‌ر له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه، ناسیۆنالیستی و باڵه ئاینیانه‌وه به هه‌زاران ژن له کوردستاندا کوژراون و ناچار به خۆسوتاندن کراون. ئایا ئه‌و تاوانه گه‌ورانه کێ لێی به‌رپرسیاره؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان خۆی به عیلمانی و ئازادیخواز بزانیایه ڕێی تێده‌چوو به‌و ئه‌ندازه زۆره ژنان ڕه‌وانه‌ی مه‌رگی نه‌خوازراوی خۆیان بکرێن؟ ئاخۆ ته‌قاندنه‌وه و سوتاندنی ئارایشتگاکانی ژنان له شاره‌کانی کوردستاندا، خودی ئه‌و مه‌ده ئیسلامیه سه‌له‌فیه لێی به‌رپرسیار نیه که‌له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردودا، کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و جێگایانه؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌گه‌ر به شوێن ئاینده‌ی سیاسی و پێکه‌وه ژیانی ئارامی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیه‌وه‌ن، بۆچی نایه‌ن دین له ده‌وڵه‌ت و جێگا گرنگه‌کانی نێو جومگه سه‌ره‌کیه‌کانی داموده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کان،جیا بکه‌نه‌وه؟ مانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له نێو ده‌ستور و یاساکاندا، بۆخۆی ڕێگا ده‌دات به هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه سیاسیه ئیسلامیه‌کان تا ئه‌وه‌ی جه‌نگی خۆیان بکه‌ن بۆ به‌رپاکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. چونکه هه‌ر ئه‌وانن ده‌ڵێن ئه‌و ئیسلامه‌یه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات کاری پێده‌کات زۆر دوره له خواسته سه‌ره‌کی و پایه سه‌ره‌کیه‌کانی ئاینی ئیسلامه‌وه. ئاخۆ ئه‌گه‌ر دین له ده‌وڵه‌ت جیا بوایه، هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی دینی ده‌توانێت بێته‌وه مه‌یدان؟ چونکه کاتێک دین له ده‌وڵه‌ت جیا بوو، ئه‌و کات دین ده‌بێته کاری شه‌خسی هه‌ر که‌سێک و که‌سیش ناتوانێت بێت پاروی چه‌ور په‌یدا بکات له ڕێگای به‌کارهێنانی چه‌مکه دینیه‌کانه‌وه. هه‌روه‌ک ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا له وڵاتانی ئه‌وروپادا هه‌یه، دین له ده‌وڵه‌ت جیایه و به‌کارێکی شه‌خسی سه‌یر ده‌کرێت و که‌س ناتوانێت به که‌سێک بڵێت مه‌چۆ بۆ کڵێسا، لایه‌نی به‌رانبه‌ریش بۆی نیه به هیچ که‌سێک بڵیت تۆ مه‌ڕۆره مه‌یخانه و جێگای مه‌ساج و دیسکۆکانه‌وه. ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه بۆخۆی هه‌نگاوێکی مه‌زن بوو، خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له ئه‌وروپادا هه‌نگاویان بۆ هاویشت له دوو سه‌ده زیاتری له‌مه‌و به‌ره‌وه، دیاره ئه‌م هه‌نگاوه هه‌روا خۆبه‌خۆ نه‌بوه، به‌ڵکو له ڕێگای وشیارکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاوه بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ سیسته‌می قازانج په‌رستی سه‌رمایه‌داری، مانه‌وه‌ی پێگه دینیه‌کان له نێو ده‌ستور و یاساکاندا، ده‌بوه ڕێگرێک له به‌رده‌م پرۆژه ئابوری و سیاسیه‌کانی ئه‌و چینه سه‌رمایه‌داریه‌دا.
ئه‌م ڕوداوه‌ی له شاری زاخۆوه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه، وه‌ک وتم له هه‌ردوو حاڵه‌تدا، هه‌ردوو ته‌ره‌ف سود مه‌ندی سه‌ره‌کین و خودی مه‌دی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازی زه‌ره‌ر مه‌ندن له‌و ڕوداوه‌دا. له ده‌ڤه‌ری بادیناندا، ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سه‌روه‌ری بمێنیته‌وه، ئیتر به‌هه‌رج نرخێک بێت، پاراستنی خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتیه وه‌ک حیزب، دیاره بۆ پاراستنی ئه‌م هه‌یمه‌نه‌ته‌ش، پێویستی به گرتنه به‌ری سه‌رجه‌م ڕێوره‌سمه دیکتاتۆریه‌کان هه‌یه، هه‌رچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ک و به‌رپاکردنی هه‌رچ خۆپیشاندانێک بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، به ئه‌ندازه‌ی ته‌واو یاساغ کراوه، به‌ره‌و پێشچونی هه‌رچ لایه‌نێکی ئایدۆلۆژی دیکه له‌و ناوچانه‌دا، هه‌رده‌م لایه‌نگرانی ئه‌و لایه‌نه که‌وتونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و تا سنوری تیاچونیش له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاتی پارتیه‌وه ڕوو به ڕوو بونه‌ته‌وه. سه‌پاندنی ئه‌و باروهه‌لومه‌رجه توند ڕه‌ویه وا ده‌کات هه‌رده‌م مه‌دی ئازادیخوازی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا به‌سه‌رکوتکراوی خۆی ببینێته‌وه. لایه‌نی دوه‌میش که یه‌کگرتوی ئیسلامی و باڵی کۆمه‌ڵی ئیسلامین له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، ئه‌مانیش ده‌هێنده زیاتر له خودی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکرات، به شوێن گه‌وج کردنی کۆمه‌ڵگاوه‌ن و خوازیاری ئه‌وه‌ن ئاستی وشیاری له‌م ده‌ڤه‌ره قه‌ت نه‌چێته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت خۆی بناسێت. خودی ئه‌م ئایدۆلۆژیا دینیه هه‌موکاتێک ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگا دابڕێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ژیانی ئێستایی و 14 سه‌ده بۆ دواوه‌ی بگه‌ڕێنیته‌وه، له‌وه‌ی له‌و کاته‌دا ئوومه‌تی موحه‌مه‌د چۆن ژیاوه!
ده‌رکردنی فه‌تواکان له‌لایه‌ن جه‌بهه‌ی مه‌لای مشه‌خۆره‌وه، بۆسه‌ر که‌سانی ئازادی‌خوا و یه‌کسانیخواز له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا که‌م نه‌بوه، ئاخۆ ئه‌و خه‌رجیه‌ی ساڵانه له مه‌لاکاندا ده‌کرێت به‌شی کردنه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشخانه‌ی مۆدیرن ناکات له کوردستاندا؟ بۆچی ده‌سه‌ڵاتداران به‌و ئه‌ندازه‌یه گرنگی به مه‌لاکان و شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌ده‌ن؟ له کاتێکدا ئه‌گه‌ر بزانن کارێک له به‌رژوه‌ندیان نیه هه‌ر زوو لێی ده‌که‌ونه ته‌قه‌کردن؟ کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌به‌رده‌م دوو سیناریۆدایه، یان ملدان به‌و سیناریۆ تاریک و ڕه‌شانه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵگرین، یان ئه‌وه‌تا هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنیش ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و هێزوئیراده جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نیه‌که‌ی خۆی ده‌ناسێت و، ئه‌وکات، ده‌توانێت خۆی ڕزگاربکات له کۆی ئه‌و پیلانه شه‌ڕه‌نگێزیانه‌ی بۆی ئاماده ده‌کرێت له‌لایه‌ن باڵی بۆرژوا ده‌ره‌به‌گی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی ئاینی میانڕه‌و توندڕه‌وی ئیسلامیه‌وه.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان هه‌رده‌م باج ده‌ری تا ئێستای نێو پرۆژه سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی ئیسلامی سیاسی بووه، بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیانه‌ش ته‌نها و ته‌نها خودی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژار و نا وشیاره له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئازادیخواز باج ده‌ری ده‌بن!
خودی فه‌سادی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کانه‌و سه‌پاندنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ته، که یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کان، پاراستنی ئه‌م خاوه‌نداریه‌تیه تایبه‌تش هه‌رده‌م له ئه‌ستۆی ئاینه‌کان و ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزمه‌کاندا بووه، چونکه قازانجێکی بێ ئه‌ندازه خه‌یاڵی لێده‌که‌ن له مانه‌وه‌ی دنیای گه‌وج کردنی کۆمه‌ڵگا و چینی به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌کی که خه‌ڵکه ڕه‌شوڕوت و به‌کاڵا کراوه‌کانه، له‌و سێ قۆناغه چینایه‌تیه‌ی تا ئێستا مرۆڤایه‌تی بڕیویه‌تی. یانی قۆناغی کۆیله‌داری و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و قۆناغی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. ئه‌م سێ سیسته‌مه هه‌رده‌م پارێزگاری سه‌ره‌کی بوون له مانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و سه‌رجه‌م فه‌ساده ئه‌خلاقیه‌کان ئه‌م سیسته‌مانه به‌رهه‌هێنه‌رین له نێو کۆمه‌ڵگادا. ئاینه‌کانیش هه‌رده‌م دیفاعیان له مانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت کردوه، که قازانج په‌رستی چینی باڵا ده‌ست ده‌پارێزێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست