په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌ری حیزبه نه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئازادی خواز
Thursday, 24/02/2011, 12:00
ئه‌م بابه‌ته‌م بۆیه جارێکی تر ده‌مه‌وێت به خوێنه‌رانی ئاشنا بکه‌مه‌وه، چونکه ئه‌و ڕاستیه‌ی تێدایه که ئه‌رک و مه‌هامی ئه‌م په‌رله‌مانه حیزبی و بۆرژوازیه هیچ کات نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئازادیخواز و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان نیه، ئه‌گه‌ر نا خۆ ده‌بوا له دوای کوشتوبڕی 17/02/2011 وه ده‌ست به‌جێ ببوایه‌ن به‌و نوێنه‌ره ئه‌سڵیه‌ی کۆمه‌ڵگا و بکه‌رانی خوێناوی کردنی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی شاری سلێمانیان ئیدانه و ڕسواو شه‌رمه‌زار بکردایه و ده‌ست به‌جێ داوای ڕاپێچ کردنی بکه‌رانیان بکردایه بۆ به‌رده‌م دادگایه‌کی عادیلانه. نه‌ک هێشتا سور بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه خرۆشاوه جه‌ماوه‌ریه‌که به ئاژه‌وه گێڕ و تێکده‌ر بزانن و داوا له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو بکه‌ن داخوازیه‌کانیان له ڕێگای په‌رله‌مان و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌وه بگه‌یه‌نن، نه‌ک به‌و شێوازه خۆیان واته‌نی که توندوتیژی لێبکه‌وێته‌وه. ئێستا ئیتر هیچ پاساوێک نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه حیزبی و ئیسلامیه بۆرژوازیه شه‌رعیه‌ت به خۆی بدات، چونکه بێهه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر کۆی ترس و تۆقاندنێک ده‌سه‌ڵات به‌کاری دێنێت دژی خه‌ڵکی ئازادیخواز و سیڤیل، خۆی ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌دات. ئه‌گه‌ر نا ده‌بوا کۆی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ده‌زانن، ده‌بوا ده‌ست به‌جێ هۆڵی په‌رله‌مانیان به‌جێ بهێڵن و ئیدانه‌ی کاره دڕندانه‌کانی حیزبه‌کانیان بکه‌ن. مه‌یدانی ئازادی ئه‌و شوێنه‌یه که جێگا به په‌رله‌مانی کارتۆنی لێژ ده‌کات و نوێنه‌رانی خه‌ڵکی سته‌ملێکراو له‌وێدا داخوازی‌و داوا ڕه‌واکانیان ئاراسته‌ی کۆی ده‌سه‌ڵات و حاکمانی 20 ساڵه ده‌که‌ن، که چیتر جێگای ئه‌و خۆشخه‌یاڵی و ده‌ستی ده‌ستیه نه‌ماوه‌ته‌وه که له په‌رله‌مان و هۆڵه داخراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا باس له چاکسازی و وه‌ڵام دانه‌وه به خواسته ڕه‌واکانی خه‌ڵکی بدرێته‌وه. ئێستا ئیراده‌ی یه‌کگرتوانه‌ی چین و توێژه به‌شخوراوه‌کان له مه‌یداندایه و ته‌ختی پاشایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌له‌رزێنێت، یان وه‌ڵام دانه‌وه به کۆی داخوازیه ڕه‌واکان ده‌ست به‌جێ یان ڕوبه‌روو بونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و ئیراده ملیۆنیه‌ی که داخوازی ڕوخانی ده‌سه‌ڵات و کۆی سیستمێکی ناعه‌داله‌تی هه‌یه له ناواخنی خۆیدا هه‌ڵیگرتوه. بۆ کوردستانیش وه‌ک هه‌ر جێگا‌و وڵاتێکی تری ناوچه‌که و دنیا کۆ هاوبه‌شیه‌ک هه‌یه له نه‌بونی ئازادی و نه‌بونی مافی لانی که‌می ژیان و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کان و نه‌بونی یه‌کسانیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که چیتر چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا نه‌بێت به کۆیله و سوته‌مه‌نی بۆ چینێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار. مه‌یدانی ئازادی له هه‌موو وڵاته خاوه‌ن دیکتاتۆره‌کاندا ئێستا بوه‌ته جێگای ده‌ربڕین و توڕه‌یی ملیۆنی ئینسانی به‌شمه‌ینه‌ت، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئیتر چاوی زۆرینه‌ی نه‌وه‌ی نوێی کۆمه‌لگا کراوه‌یه و هه‌ست به‌هه‌رچ خنکاندن و ته‌نگه‌به‌ریه‌کی سه‌رژیان و که‌رامه‌تی ئینسانی خۆی ده‌کات و له هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ناعه‌داله‌تی قبوڵ ناکات ده‌نگ و ئیراده‌ی بخرێته ژێر پێوه، ئه‌م نه‌وه نوێیه نه پێویستی به هه‌ڵوێستی شه‌رمنۆکانه‌ی مه‌لاکان هه‌یه و بێن نوێژی هه‌ینیان بۆ بکه‌ن و به دیوێکی تردا له ڕێگای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یانه‌وه به ئیسلامیزه کردنی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی بده‌ن به گویی ده‌سه‌ڵاتدا.ئه‌م نه‌وه نوێیه نه‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵ و مه‌ده‌نیه و کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولار و هه‌ڵقڵاوی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌ی ده‌وێت نه‌ک گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه.
24/02/2011
ئه‌م به‌شه‌ی خواره‌وه ئه‌و نوسینه‌یه که له ساڵی 2007 دا نوسیم له‌سه‌ر جێگاوڕێگای په‌رله‌مان له کوردستان و دنیاشدا.
سیستمی ناعه‌داله‌تی بۆرژوازی خۆی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگری جه‌مسه‌رێکی سه‌ره‌کی نایه‌کسانی ژیانه. بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووه دزێویه‌شی پێویستیه‌کی سه‌ره‌کی به جۆرێک له پیشاندانی دادپه‌روه‌ری و هه‌قخوازی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌یه و دێت له پشتی داموده‌ستگا داپڵێسه‌نه‌ره‌کانیه‌وه، ڕوویه‌کی تر‌و په‌رچه‌مێکی به‌ناو دیموکراسی خوازی و ئازادی خوازیش دروست ده‌کات، بۆیه باشترین ڕێگا بۆ خۆده‌ربازکردن له دیوه دزێوه‌که‌ی په‌نا ده‌باته به‌ر شتێک که ناوی په‌رله‌مانه و هه‌ر له‌م ڕێگایه‌شه‌وه، شه‌رعیه‌تێکی یاسای به‌خۆی ده‌دات و خۆی وه‌ک نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا نیشان ده‌دات.
په‌رله‌مان لێره‌دا ئه‌و ڕووه ناڕاسته‌وخۆیه‌ی ده‌سه‌ڵاته. له‌لایه‌ک وه‌ک ده‌ستگایه‌کی راسته‌خۆ هه‌ڵبژێردراوی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌رده‌که‌وێت و له لایه‌کی دیشه‌وه ده‌بێته پایه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی.
له باشترین حاڵه‌تدا ڕه‌نگه خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌بن وڵاتانی ئه‌وروپا و سیستمه په‌رله‌مانیه‌که‌ی بکه‌ن به‌نموونه بۆ جێکه‌وتنی ته‌واوی ئازادیه‌کانی ڕاده‌ربڕین و جێگه‌یه‌ک بۆ مشتومڕی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی خاڵه جێکه‌وته‌کانی ناو دنیای نایه‌کسانی نێوان چینه‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانی ژیاندا. به‌ڵام له ئه‌وروپاشدا ئه‌م ده‌ستگایه ته‌نها کاتێک ده‌توانێت ڕاستیه‌کان بدرکێنێت ئه‌گه‌ر هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له مه‌یداندا بن دژی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گینا به هه‌رجۆره لێکدانه‌وه‌یه‌کی دی په‌رله‌مان ته‌هنا بۆ چاوبه‌ست کردنی ڕای گشتی کۆمه‌ڵگایه له به‌رانبه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌رداریدا.
ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کاتێک ده‌توانێت واقعیه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت که خه‌باتی خۆی گرێبداته‌وه به ئازادی چینه به‌شخوراوه‌کان و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌یه‌ک ده‌ست بێنه مه‌یدان بۆ سه‌پاندنی ژیانێک و ئاسایشێک که شایسته‌ی فه‌همێکی ئینسانیانه بێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رۆژنامه نووسان لێی به ڕه‌خنه‌ن، ده‌بوا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کاریانه‌وه ئه‌و ده‌رکه ڕۆشنه‌یان هه‌بوایه که ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان، نوێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی حیزبن و پێشوه‌خت له‌لایه‌ن حیزبه‌کانیانه‌وه ئاماده کروان، ئه‌نجا به کۆمه‌ڵگا ده‌ڵین وه‌رن ده‌نگ بده‌ن به نوێنه‌ری خۆتان.
دیاره له کوردستان هه‌مان چه‌شنی عێراق به‌گشتی ئازادی ڕاده‌ربڕین و خۆپیشاندانێک بۆ باشتر کردنی ژیان، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به هێز ڕووبه‌ڕووی بوه‌ته‌وه و په‌رله‌مانیش نه‌ی توانیوه له‌ته‌مه‌نی خۆیدا به‌ردێک بخاته سه‌ربه‌ردێک که به‌قازانجی خه‌ڵکی ئازادی خواز و به‌شمه‌ینه‌ت ته‌واو بووبێت. هێنده‌ی نماینده‌ی ڕاسته‌وخۆی حیزب و گوێله‌مستی ئه‌و لایه‌نه بووه که دایناوه، نیو هێنده خه‌مێكی لای خه‌ڵکی ڕه‌شوڕووت نه‌بوه. بۆیه ده‌بێت دڵگران نه‌بن له‌وه‌ی که په‌رله‌مان بتوانێت جێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێوه‌ی تێدا ببێته‌وه، چونکه له ئه‌ساسدا ئه‌و په‌رله‌مانه پردی په‌ڕینه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی نیه بۆ ژیانێکی باشتر.
هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێستا له عێراقیشدا هه‌یه ده‌نگی به کۆمه‌ڵه بڕیارێکی وا دواکه‌وتوانه داوه که ئیتر پێویستیه‌تی ئه‌و بڕیارانه ته‌نها کاڵایه‌که و به‌قه‌د باڵای ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا بڕاوه، ئه‌گه‌ر نا خێر‌و خۆش که‌یفیه‌کی تیدا نیه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێی دوای ڕوخانی ڕژێمێکی دیکتاتۆری. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره چه‌وساوه‌یه ببوایه‌ن ده‌بوا ئاماده نه‌بوایه‌ن به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه‌ی ئه‌مرۆ له‌کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و ئاوا چاوی خویانی لێبنوقێننو سه‌رگه‌رمی سه‌پاندنی داخوازیه‌کانی خۆیانبن له حکومه‌ت. به ڕاستی ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت و ئازادی خواز نین و ته‌نها فه‌رمانبه‌رێکی گوێڕایه‌ڵی مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه پاوانخوازه‌کانی ده‌وڵه‌تن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ده‌بوو ده‌مێک بوایه ئه‌و جێگایه‌یان به جێبهێشتبایه!
ئه‌مڕۆ هه‌ر خودی ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه دیفاع ده‌کات له مانه‌وه‌ی دین له ناو ده‌سه‌ڵاتدا و هه‌ر خودی ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه دیفاع له دابوو نه‌ریتێک ده‌کات که هه‌موو پێگه‌کانی هه‌ڵگری بوونیاتێکی زۆر کۆن و نابه‌جێن بۆ ژیانێکی هاوچه‌رخانه. ده‌کرێت بپرسین داب و نه‌ریت تا ئێستا توانیویه‌تی چ پێشکه‌وتنێک به ڕووی کۆمه‌ڵگادا بکاته‌وه، هێنده‌ی خه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو پێگه‌کانی کۆمه‌ڵگاشه بۆ چه‌رخه کۆتایپێهاتوه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی؟
ئه‌مه ئه‌رکی دابوو نه‌ریته و ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان به قودسیه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌دات، له به‌رانبه‌ردا ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌رته‌سک تر ده‌کاته‌وه، تا ئه‌و پنته ئازادیه‌ش که‌به‌رهه‌می خه‌ڵکی خۆیه‌تی هێنده‌ی تر قه‌تیسی بکات، به‌خاتری ده‌ست نه‌دان له ڕوه دزێوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و دابوو نه‌ریت. ئه‌وان ئه‌گه‌ر بزانن هه‌رچ شتێک زه‌ره‌ر به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ک هه‌ربه‌شێکی دی پایه سه‌ره‌کیه‌کانی ناو ده‌وڵه‌تی ناعه‌داله‌تی بۆی دێنه مه‌یدان و به ڕویدا ده‌وه‌ستنه‌وه. ئه‌گه‌رنا بۆ تا ئێستا ئه‌و هه‌موو ناڕه‌وایه‌تیه‌ی به‌رانبه‌ر ژنان و خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت ده‌کرێت تا ئێستا هه‌ڵوێستێک بۆ ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌ی به کردار، بۆی نه‌هاتوونه‌ته مه‌یدان.
ده‌کرێت بڵێین سیستمی چه‌وسێنه‌ری بۆرژوازی ئیتر له هه‌رکام خاڵدا چه‌قی به‌ستبێت، وه‌ک تۆڕێکی جاڵجاڵۆکه ئاسا خۆی ده‌کات به ناو هه‌مولایه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا و هه‌میشه له خه‌باتی ئه‌وه‌دایه ته‌واوی ڕوی کۆمه‌ڵگا داگیر بکات و به‌قازانجی خۆی له نێو خۆیدا بیتوێنێته‌وه. ئیتر ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵات سه‌رجه‌م کایه‌کانی ناو کۆمه‌ڵاگا ده‌گرێته‌وه، تا ده‌گاته قه‌واره‌یه‌ک که ناوی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه.
ڕاستییه‌ک زۆر گرنگه کاتێک بتوانرێت بگه‌ی به‌و بڕوایه‌ی که په‌رله‌مان ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه ناڕه‌واکانی ده‌سه‌ڵات بنیات نراوه، نه‌ک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی داخوازیه ڕه‌واکانی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادی خواز و به‌شمه‌ینه‌ت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست