شکست به نیزامی سه‌رمایه‌داری له ده‌ستی کێدایه؟
Thursday, 10/11/2011, 12:00
نیزامی سه‌رمایه‌داری وه‌ک هه‌ریه‌ک له قۆناغ و سیسته‌مه چینایه‌تیه‌کانی پێش خۆی، سیسته‌مێکه له‌سه‌ر ئه‌ساسی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی وه‌ستاوه. ئه‌م نیزامه به کۆی گشتی، پایه سه‌ره‌کیه‌کانی پابه‌نده به مل نه‌دان بۆ دنیایه‌کی باشتر که کۆی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان لێی به‌هره‌مه‌ند بن. واته ئه‌م سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه هیچ کات ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا نیه واز له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بهێنێت و بیداته‌وه به‌ده‌ست کۆمه‌ڵانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگادا. نیزامی سه‌رمایه‌داری گه‌رچی ڕێچکه سه‌ره‌تاییه‌کانی له وڵاتی ئینگلته‌راوه ده‌ست پێده‌کات و هاوکات به‌هۆی ئاستی به‌ره‌وپێشچونی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان، ئاستی ململانێ چینایه‌تیه‌کانی نێوان دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنه مه‌یدانی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه‌دا به‌ریه‌ک ده‌که‌ون. چینێک که هه‌رده‌م خه‌ریکی سه‌رخستنی قازانجی زیاتر و گه‌ڕانی زیاتره له ڕێگای بازرگانی و داگیرکاریهکانیهوه بۆ ئه‌وه‌ی کاڵاکانی خۆی تێدا ساغ بکاته‌وه و قازانجی مادی زیاتری وه‌ده‌ست بکه‌وێت، بێوه‌ستانه. له به‌رانبه‌ریشیدا چینێک که زۆرینه پێک دێنیت له کۆمه‌ڵگادا، تا دێت ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌رشانی زیاد ده‌کات و ته‌نها هێنده ده‌توانێت بژێت که نه‌مرێت و بۆ سبه‌ی ڕۆژ ئاماده‌ی کارکردنێکی دیکه بێت، بۆ خزمه‌ت ئه‌و چینه‌ی حاکمیه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ململانێی چینایه‌تی تا ئه‌و ساته‌ی چینه‌کان هه‌بن ده‌مێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی که به شێوازێکی نایه‌کسان بنیات نراوه. بۆیه خودی نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌یان و سه‌دان ڕێگای ههڵخهلهتێنهر و چه‌وسێنه‌ر به‌رانبه‌ر به کۆمه‌لگای ژێر ده‌ستی تا ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه و خۆی وه‌ک دوا سیسته‌م بۆ کۆی مرۆڤایه‌تی پێناسه بکات. شێوازی ئه‌م مانه‌وه‌شی به‌شی سه‌ره‌کی په‌یوه‌سته به نواندنی هێز و ڕێکخستنی سوپا و پۆلیس و پڕچه‌ک کردنیان تا ده‌گات به به‌رهه‌مهێنانی کۆی شێوازه کانی دیکه که ڕۆژانه وه‌ک مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌رخواردی کۆی چینێک ده‌درێت که دهچهوسینرێتهوه، نیشتمان و دین و ناسیۆنالیزم، به‌شێکی سه‌ره‌کین له‌و شێوازانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه هه‌رده‌م درێژه‌یان پێده‌دات و ده‌رخواردی چینی به‌رهه‌م هێنه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و ئاسته له ناڕێکخراو بوونی خودی چینی کرێکار و نه‌چونه ژێر باری هه‌ست کردن به‌و هێزه ملیۆنیه‌ی که کاتێک ئیراده‌ی سیاسی خۆی بناسێت ده‌زانێت هیچ هێزێکی تر هێنده‌ی ئه‌م هێزه‌ی ئه‌م توانای به‌ره‌نگاری مانه‌وه‌ی نیه، به‌شێکی سه‌ره‌کین له به‌رده‌وامی تا ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داری.
شکست و کۆتا هێنان به‌م سیسته‌م و داموده‌زگا چه‌وسێنه‌ره، ته‌نها په‌یوه‌سته به ڕێکخراو بوون و هاتنه مه‌یدانی ملیۆنی ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه که تا ئێستا هه‌ر ماندوو بونه‌که‌ی بۆ قازانجی زیاتر و سه‌رخستنی زیده‌بایی زیاتر بووه بۆ چینی سه‌رمایه‌داران، که که‌مایه‌تیه‌کن له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا. چینی بۆرژواکان وا خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا که ئه‌وان به‌شی هه‌ره ژیرمه‌ند و لیبراڵ و یه‌کسانیخوازن له نێو کۆمه‌ڵگادا، بۆیه هه‌رده‌م توانای ده‌سه‌ڵاتدارێتی و فه‌رمان ره‌واییان هه‌یه و چینی به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌لگاش، به چینێک ده‌بینن که ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان نیه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و ژیان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن. ئه‌م ئیدیعا زهبونهی چینی باڵا ده‌ست هه‌میشه به ڕێگای جۆراوجۆر و ناڕاسته‌وخۆ پیشانی کۆمه‌ڵگا ده‌درێت. چینی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌رده‌م له به‌رپاکردنی جه‌نگه‌کانیان وا کۆمه‌ڵگایان به‌رهه‌مهێناوه که ئه‌و جه‌نگه بۆ قازانجی ئایندهی نه‌ته‌وه و نیشتمانه، وا به کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش ناڵێن که به‌رپاکردنی جه‌نگ ته‌نها بۆ قازانجی زیاتری چینی ده‌سه‌ڵاتداره و زه‌ره‌ره‌که‌شی بۆ ئێوهیهکن که به‌رهه‌م ده‌هێنن و له جه‌نگه‌کاندا ده‌بن به سوته‌مه‌نی.
به‌شێکی سه‌ره‌کی له هه‌یمه‌نه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتیه، ده‌ست گرتنهوهیهتی به ئهساسیاتێک که بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی له سه‌ر بنیات نراوه، یانی ئه‌و ده‌ستور و یاسا جۆر به جۆرانه‌ی که خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت ته‌قدیس ده‌کات و ئازادیه‌کانیش ته‌نها په‌یوه‌ست ده‌کرێن به‌و پێوه‌ره‌وه. بۆیه کۆی ئه‌حزاب گه‌لێک به ناوی جۆراوجۆره‌وه دێنه مه‌یدان و ململانێکانیان که له ئه‌ساسدا بۆ ده‌ستگرتنه به ده‌سه‌ڵاتی حاکمیه‌ته‌وه، وا خۆیان ده‌نوێنن که ئه‌میان له‌ویان باشتره‌و بۆ کۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا هاتۆته مه‌یدانه‌وه. حیزبه بۆرژوازیه‌کان له ژێر ناونیشانی لیبراڵیزم و ناسیۆنالیزم بوون و سۆشیال دیمکرات و ئازادیخوازدا ده‌یان جۆریان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا حیزبێکیان نه‌بووه ئاماده بێت له پایه سه‌ره‌کیه‌کان بدات که ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراوه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت بکات به‌مه‌رجی خۆی له‌سه‌رکه‌وتنیدا، به‌ڵکو ئه‌وه وه‌ک هێڵێکی سوور دانراوه بۆیان و بۆخۆشیان په‌یوه‌ستن به پاراستنی ئه‌و پایه سه‌ره‌کیه‌وه.
له کۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، ململانێکان له‌سه‌ر ئاستی پێشخستنی ئابوریه، (به‌پله‌ی سه‌ره‌کی بۆ قازانجی زیاتری خودی چینی باڵا ده‌ست). ئابوریه‌ک که له ئه‌سڵدا ده‌چێته نێو کۆی ململانێ سیاسیه‌کانه‌وه، ئه‌م پێشخسته ئابوریه‌ش له هه‌رچ وڵاتێک‌دا په‌یوه‌سته به ئاستی ڕێژه‌ی به‌ره‌و پێشچونی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئاستی ته‌کنه‌لۆژیای زانستی بچێته پێشه‌وه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ده‌توانرێت په‌ره به به‌ره‌و پێشچونی کۆی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیش بدرێت. له‌م سه‌ده‌یه‌دا ئاستی به‌ره‌رو پێشچونی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان له ئاستێکی به‌رزدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هێزێکی بێ‌شومار له ئینسانی کارگه‌ر ئامه‌ده‌یی کار کردنه، ده‌بینین ئاستی به‌رهه‌م هێنان ڕوو له قۆناغێکه، هێشتا به ملیۆنان له مرۆڤ پێویستیان به ژه‌مه خۆراکێکه که گه‌ده‌یان تێر بکه‌ن؟. ئاخۆ هۆکاری ئه‌م نایه‌کسانیه کۆمه‌ڵایه‌تییه له چیدایه؟ بۆ چینێک که که‌مایه‌تین له کۆمه‌ڵگادا ده‌توانن ببن به خاوه‌نی هه‌رچی توانا مادیه‌کان و توانای هێز سهپاندنهکاندان، به‌سه‌ر کۆی کۆمه‌ڵگادا؟ ئاخۆ دهبهنگیهکه له چینی بهرههمهێنهرهوهیه که ناتوانێت خۆی بناسێت و ته‌سلیم به هه‌لومه‌رجێک بووه که ناچاره به‌وه‌ی خۆی وه‌ک کۆیله‌یه‌ک نیشان بدات؟ یان ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئاستی ناڕێکخراو بوون و ناسیاسی بوونیه‌تی وای لێکردوه هه‌رده‌م خۆی به خزمه‌تکاری ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن کار بزانێت؟ به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر چینی کرێکار نه‌توانێت خۆی ڕێکخراو بکات به قازانجی بزوتنه‌وه سیاسیه‌که‌ی خۆی ئه‌وا هه‌رده‌م خه‌بات و شۆڕشهکانیشی ده‌چێته گیرفانی ئه‌و چینه‌وه که خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت ده‌کات به‌قه‌ڵغانی به‌ره‌و پێشچونه‌کان.
جه‌نگه ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بیه‌کان هیچیان نابنه هۆکارێک کۆتایی به نیزامی نایه‌کسانی خوازی سه‌رمایه‌داری بهێنن، به‌ڵکو خودی نیزامی سه‌رمایه‌داری سیستهمێهکه که کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر بار ده‌هێنرێت تا قبوڵی بکه‌ن. بۆیه کۆی جه‌نگه‌کان ئه‌گه‌ر وا ده‌رکه‌وتوو بن که جه‌نگێکن له پێناو بردنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدایه دژی ئه‌و کۆ که‌لتور و فه‌رهه‌نگه چه‌قبه‌ستوانه‌ی هه‌بووه، ئه‌وا له ناوه‌ڕۆکدا بۆ بردنه سه‌ری هێزوتوانای خودی نیزامی سه‌رمایه‌داری بووه.
جه‌نگه کاولکاریه‌کانی ئه‌م ده‌ورانه‌ی ئه‌خیر که ئه‌مریکا ڕابه‌رایه‌تیه‌که‌ی کرد، بۆخۆی تا ئێستا به‌رهه‌مێکی وای لێبه‌ده‌ست نه‌هێنراوه که کۆمه‌ڵگاکانی وه‌ک ئه‌فگانستان و عێراق، لێی به‌هره‌مه‌ند بوو بن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌یان حیزبی کۆنه‌په‌رست و ناسیۆنالیستی مه‌زهه‌بی و تائیفه‌گه‌ری به‌رهه‌م هێناوه و خودی چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کۆمه‌ڵگاش هه‌ر ڕۆژه‌ی له نههامهتیهکدا گوزه‌رانی خۆی ده‌بینێته‌وه. ئاخۆ به‌رپا کردنی ئه‌و دوو جه‌نگه کاولکاریه له پێناو ڕزگار کردنی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌و دوو وڵاته‌دا بوو یان بۆ مه‌رام و قازانجه تایبه‌ته‌کانی گه‌وره سه‌رمایه‌دار و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان بوو؟
خودی ئه‌و قه‌یرانه به‌ناو داراییه‌ی سیسته‌می سیاسی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکای تێکه‌وتوه له ساڵانی دوو هه‌زار و هه‌شته‌وه تا ئێستا به‌شێکی زۆری بۆ به‌رپاکردنی ئه‌و جه‌نگه نامرۆڤانه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که بووه به قه‌یرانێکی وا مه‌زن کۆی سیسته‌مه‌کانی سه‌رمایه‌داری جیهانی گرتۆته‌وه. ئه‌م ئاسته‌یه له نایه‌کسانی و به‌رپاکردنی جه‌نگه‌کان که قه‌یرانه ئابوریه‌کانیش به شوێن خۆیدا ده‌هێنیت.
هاتنه مه‌یدانی سه‌دان هه‌زاری له ئینسانی کارگه‌ر له زۆرێک له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه کراوه به جلوبه‌رگێک و به گیانی چینی کرێکاردا، دراوه، یانی ده‌بێت هه‌ره به‌شێک بن له کۆمه‌ڵگادا که قورساییه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه به‌ریان بکه‌وێت. بێکار کردنی ملیۆنان ئینسان له شوێنی کاریان و فڕێدانیان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان، جارێکی تر ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت که شکست به‌م سیسته‌مه دڕنده و نایه‌کسانی خوازه، ته‌نها له گره‌وی هاتنه مه‌یدانی چینی کرێکاردایه. چینی کرێکار و کۆی زه‌حمه‌تکێشانی کۆمه‌ڵگا هه‌رده‌م ئه‌و به‌شه سه‌ره‌کیه بوون که زۆرترین چاره‌ڕه‌شی و نابوود بوون، به‌ریان که‌وتوه له ژیاندا. بۆیه تا ئه‌و ساته‌ی ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه مه‌زنه هێزوئیراده‌ی سیاسی و ئابوری خۆی نه‌ناسێت و جارێکی تر به گوڕوتینی چینایه‌تی خۆیه‌وه نه‌یه‌ته‌وه مه‌یدان، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌کان ته‌نها به سیناریۆ ڕه‌شه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری کۆتایی دێت، یانی درێژه‌دان به چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر و به‌رپاکردنی جه‌نگ و کاولکاری زیاتر که زه‌ره‌ر مه‌ندی سه‌ره‌کی خودی خه‌لکی هه‌ژار و چینی کرێکاره له کۆمه‌ڵگادا. بۆیه گره‌وی ژیانیکی پڕ له حورمه‌ت و ئازادی به‌خش ته‌نها و ته‌نها له به‌رپاکردنی شۆڕش و بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یهکسانیخوازدایه که خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت تێیدا له گۆڕ نراوه. ته‌نها به شکستی سیاسی و ئابوری نیزامی سه‌رمایه‌داری ده‌توانرێت کۆتایی به جه‌نگه کاولکاریهکانیش بهێنرێت، به‌بێ ڕوخان و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه، خه‌یاڵه ئومێد بکه‌ین ژیانێکی به‌هره‌مه‌ند بۆ کۆی مرۆڤایه‌تی له نێو جه‌رگه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا وه چنگ ده‌که‌وێت؟!!!
\
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست