دوعا و سه‌رده‌شت ویستیان چی بکه‌ن و چی بڵێن!
Thursday, 29/03/2012, 12:00
خۆشه‌ویستی و ئازادی دوو چه‌مکن ناتوانن بێ یه‌کدی بژین. له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئه‌م دوو چه‌مکه بونی نه‌بێت یان ئاستی تێگه‌یشتن لێیان هێنده‌ی ئه‌و ئاسته بێت که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆردا دێته‌وه، دیسانه‌وه ده‌که‌وینه نێو ڕه‌هه‌ندی تێگه‌یشتنێکی ناکامڵ له‌م دوو چه‌مکه.
دوعا ئه‌و مرۆڤه ساده‌یه بوو، ویستی به‌بێ ئاوڕ دانه‌وه له‌و دیوار و کۆسپانه‌ی که دین و عه‌قڵیه‌تی خێڵی پیاوسالاری به‌رگری له مانه‌وه‌یان ده‌کات، بیان به‌زێنێت و به ئاره‌زومه‌ندانه‌ی خۆی خۆشه‌ویستی بکات. بۆ خۆشه‌ویستی کردن کۆی سنوره‌کان بێ‌مانا ده‌بن، ئیتر سنوری ئاین بێت یان نه‌ته‌وه و نیشتمان. خۆشه‌ویستی کردن په‌یوه‌سته به هزر و ئیراده‌ی تاکه‌وه نه‌ک په‌یوه‌ست بێت به‌وه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه یان ده‌سه‌ڵات و خێڵه‌وه بێن سنوره‌کانی بۆ دیاری بکه‌ن. 7/4/2007، ئه‌و چرکه ساته پڕ له شه‌رمه‌زاریه‌یه که عه‌قڵیه‌تی ته‌سک بینی دینی و خێڵ نایه‌نه نێو ته‌وێڵی خۆیانه‌وه. کاتێک به‌پێی خواستی سه‌رۆک خێڵ و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت، له ڕێی پیاوه گوێ له‌مست و کۆیله‌کانیانه‌وه به‌ر بونه هه‌نجڕ کردنی جه‌سته‌ی پاکی دوعا به‌بلۆک و به به‌رد، هه‌ر ئه‌و ساته، هێزی ده‌سه‌ڵاتیش ئاماده بوو له نه‌خشاندنی ئه‌و مێژوه پڕ له شه‌رمه‌زاریه‌دا. پۆلیس هه‌میشه هێمایه بۆ ده‌سه‌ڵات، بونی ئه‌و پۆلیسانه‌ش له‌وێدا، وه بێده‌نگه کردنیان به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته سریالییه، نیشانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌گه‌یاند له‌و نێوه‌دا. ئاخۆ گه‌ر پۆلیس کاری به‌رگری کردنه له حورمه‌تی تاک و ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگاش، هۆکار چی بوو وانه‌یان توانی جه‌سته‌ی دوعای په‌پوله له‌و دیمه‌نه قێزه‌ونه‌ی تێی که‌وتبوو ڕزگار بکرێت؟ کاتێک ده‌ڵێین چه‌مکی خۆشه‌ویستی کردن ده‌بێت ئازادانه بێت، لێمان دێنه ده‌نگ پیاوانی سه‌ربه دینه‌کان و پیاوانی سهربهخێڵ و ده‌سه‌ڵات، ده‌ڵێن ئێوه ده‌تانه‌وێت کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و به‌ره‌ڵایی ببه‌ن. ئاخۆ ئه‌وه به‌ره‌ڵایی و بێ ڕه‌وشتی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری نیه که ڕۆژانه گوێبیستی کوشتنی ژنان ده‌بین؟ ئاخۆ کێن ئه‌وانه‌ی ژنان به‌گروپ و به تاک به‌ره و ڕێی له‌شفرۆشی هانده‌ده‌ن؟ ئایا گه‌ر تاکه‌کان به ئاره‌زومه‌ندانه‌ی خۆیان خۆشه‌ویستی بکه‌ن و به‌هره‌مه‌ند بن له پێداویستیه ئابوری و خۆشیه‌کانی ژیانیان، دیارده‌ی له‌شفرۆشی بونی ده‌مێنێت؟ کاتێک خۆشه‌ویستی ئازادانه بونی نه‌بێت ئیتر هیچ مانایه‌ک نیه بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاته‌ی بنی زمانی و سه‌ری زمانی لێدوان بێت له ئازادی تاک و پاراستنی حورمه‌تی که‌سایه‌تی تاک.
کاتێک دیمان، پیاوانی ڕق ئه‌ستوری که‌لله پوت، چۆن بلۆک و به‌رد ده‌گرنه جه‌سته‌یه‌ک که بێجگه له خۆشه‌ویستی و ڕێز هیچ بهدکاریهکی پێنه‌بوو بۆ تێکدانی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وه وکۆمه‌ڵگا!؟ هه‌ر له‌و چرکه‌ساته‌دا، شه‌رمه‌زاری ده‌بێته په‌رچه‌می دیار و ڕونی په‌روه‌رده‌ی باوی کۆمه‌ڵگا! له کۆمه‌ڵگایه‌کدا تا ئێستا له پێش مێژوی به‌رده‌باران کردنی دوعا و دوای ئه‌و مێژوه‌ش حیکایه‌تی کوشتن و سه‌ربڕین و سوتاندنی ژنان هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بێت، به چ پێوه‌رێک ده‌سه‌ڵات که به‌رپرسه له گیانی هاوڵاتیانی ده‌توانێت بۆ چرکه‌یه‌کیش باس له مافه‌کانی هاوڵاتیان و پاراستنی ئازادیان بکات؟ ئاخۆ ژنان له دیدی ده‌سه‌ڵاته‌وه مرۆڤێکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیانن یان نا، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و باره واقعیهیهی ده‌یبینین له پهروهدردهی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگادا! دیاره ژنان تا ئه‌و ساته بونیان هه‌یه له لایه‌ن چه‌مکی دین و ده‌سه‌ڵاته‌وه که ژێر ده‌سته‌یی بن، نه‌ک به‌هره‌مه‌ند بن له ئازادیه ئینسانیه‌کانی خۆیان؟ دوعا ده‌یویست به خێڵ و کۆمه‌ڵگا بڵێت؛ لێم گه‌ڕێن باخۆم بتوانم چاره‌نوسی ئایندهی خۆم دیاری بکه‌م له‌وه‌ی کێم خۆش ده‌وێت؟ دوعا، بۆیه بوه به سیمبولێک، تا له‌و ڕێگایه‌وه کۆی کچان و کوڕانی کوردستان، له‌و ڕۆژه‌دا ته‌حه‌دای کۆی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و که‌لتوره قێزه‌ونه باوه بکه‌ن و خۆشه‌ویستی ئازادانه بخه‌نه سه‌ر و کۆی پیرۆزی گه‌لێک که له مه‌ینه‌تی زیاتر هیچ به‌هایه‌کی نیه بۆ کۆمه‌ڵگا و ئازادیه‌کانی تاک. ئاخۆ ئه‌وه پیرۆزی دینه‌کان و سنور بۆ دیاری کراوه‌کانی نه‌ته‌وه و نیشتمان نین ، هه‌میشه له پشت دیاری کردنی شوناسهوهن بۆ تاک که سه‌ر به چ ئاین و نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زێکه!؟ گه‌ر له کوردستاندا یاسایه‌ک هه‌بوایه بۆ به‌رگری کردن له هاوڵاتیان و که‌رامه‌تیان، حه‌تمه‌ن نه‌ده‌بوو به‌م ئه‌ندازه‌یه ئیهانه به که‌سایه‌تی ژن بکرایه. بۆ ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه فیشه‌ک به هاوڵاتیانیه‌وه بنێت به‌ڵام ئاماده نیه به‌رگری له مافه‌کانیان بکات؟
کاتێک دوعا و سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بن به هێما بۆ جیهان بینی خۆشه‌ویستی ئازادانه و ئازادی ده‌ربڕین، له‌و خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، که ده‌سه‌ڵات پشکی هه‌یه لنێو ئه‌و دوو مه‌رگه‌ساته‌دا. 5/1/2010 ڕۆژی تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نوس و خوێندکاری زانکۆ سه‌رده‌شت عوسمانه. ئایا ئه‌م گه‌نجه ده‌یوسیت چی به کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات بڵێت؟ ئاخۆ ئومێده‌کانی ته‌نها له نێو چونی ئه‌و جیهانه نایهکسانیخوازیه نیه که ئێستا له نێو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا هه‌یه؟ سه‌رده‌شت ته‌نها خواستی گه‌ر له شێوازێکی فهنتاسیانهشدا بێت له ڕێی نوسینه‌کانیه‌وه ده‌رده‌بڕی، ده‌ربڕی نه‌بونی جیهانێکه که چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا بێبه‌ریه له خواست و ئازادیه‌کانی خۆی. نوسینه‌کانی هیچ کات بێحورمهتی کردن ناگه‌یه‌نێت به هه‌یکه‌له‌ی خێزانی چینهباڵاکان له کۆمه‌ڵگادا، هێنده‌ی ده‌خوازێت گه‌ر ئه‌و دابه‌ش کردنه چینایه‌تیه نه‌بوایه ئه‌وا ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریش ده‌بوا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕه‌شوڕوتی کۆمه‌ڵگادا، هاو باڵا بن. ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازه، هاوشێوه‌ی خۆشه‌ویستیه ساده‌که‌ی دوعا، ده‌یویست به ئازادانه‌ی خۆی بدوێت و کۆی سنوره حه‌رام و هێڵه سوره‌کان تێک بشکێنێت. شێوازێک له خه‌بات کردن که له ڕێگای تواناکانی تاکێتی خۆیه‌وه ده‌یبردنه پێشه‌وه، تا ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگادا هه‌لومه‌رجێک دروست بێ، چیتر مرۆڤ سنوری بۆ دیاری نه‌کرێت، چیتر مرۆڤێک نه‌بێت ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ردار وه مرۆڤێک هه‌ژار و ژێر ده‌ست. پێم وایه جوانترین و پیرۆزترین ئومێدی هه‌بوو ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازه. به‌ڵام ئه‌وه ده‌ستی ڕه‌شتی دواکه‌وتوی و پیرۆز کردنی سنوره‌کانی هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و ناعه‌داله‌تیه که چاویان به مرۆڤ گه‌لێکدا هه‌ڵنایه که بیانه‌وێت به خۆشه‌ویستی و به ئازادی ژیان به‌رنه پێشه‌وه.
لێک گرێدانی ئه‌و دوو مێژوه وه نزیکایه‌تیان پێکه‌وه، له‌و ده‌رئه‌نجامه‌وه دێت، که ئه‌م دوو مرۆڤه هه‌ڵگری جوانترین و پیرۆزترین شت بوون له هزری خۆیاندا. ئه‌ویش خۆشه‌ویستی ئازادانه و جیهانی ئازادی ئینسانه. جیهانێک که ترس و تۆقاندن و سنوردانان بونی تێدا نیه. جیهانێک پڕاوپڕ له ماف و یه‌کسانیخوازی. یاد کردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو مێژوه، گه‌یاندنی کۆی ئه‌و مێژوه پڕ له مه‌رگه‌ساتانه ده‌گه‌یه‌نێت، که ڕۆژانه مرۆڤه بێدیفاعهکانی کوردستان تێیدا له‌لایه‌ن ده‌ستی دواکه‌وتوی و نه‌بونی ئازادیوه، ده‌بن به قوربانی. ئاخۆ له هه‌لومه‌رجێکدا تارمایی ترس له‌وپه‌ڕی توانایی ڕه‌شی خۆیدایه، ئازادی هیچ مانایه‌کی هه‌یه له‌و نێوه‌دا؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی که هه‌رده‌م باس له سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی مافه‌کانی هاوڵاتیان ده‌کا، چ پێویستیه‌کیان به پاراستنی جیهان بینی ترس هه‌یه؟ بۆ ده‌بێت مرۆڤه ساده‌کان وا په‌روه‌رده بکرێن هه‌میشه ئاگایان له خۆیان بێت و ڕێگه ترسناکه‌کان نه‌گرنه به‌ر؟ کامه‌ن ئه‌و ڕێگا ترسناکانه که تاکی پێگۆش ده‌کرێت، له‌وه‌ی هه‌میشه ملکه‌چی ڕێسا و نه‌ریته باوه‌کان بێت له کۆمه‌ڵگادا؟ ئاخۆ کۆی یاسا و ڕێسا و نه‌ریته‌کان به قازانجی جیهانبینی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئاینه‌کان ناشکێته‌وه؟ کاتێک مرۆڤێک تیرۆر ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئازادی و خۆشه‌ویستی له کۆمه‌ڵگادا بچه‌سپێت، ڕۆشنتر له‌م په‌یامه چیه؟ ئاخۆ بونی ئه‌و دوو چه‌مکه ده‌بنه هۆکاری ڕوخانی ده‌سه‌ڵات و نه‌ریتی باو له کۆمه‌ڵگادا؟ ئه‌گه‌ر ببنه ئه‌و هۆکاره‌ش، به‌ڵام له‌کاتێکدا به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵگا ته‌واو ببێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگریان ببێت له‌و ژیانه بێ خۆشه‌ویستی و بی ئازادیه، ئیتر بۆ خه‌بات نه‌کرێت له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو ئامانجه به‌رز و پیرۆزه‌دا؟ ئایا کاتێک ده‌سه‌ڵات بۆخۆی ده‌بێته به‌شێک له به‌رده‌م له خوێن هه‌ڵکێشانی خۆشه‌ویستی و ئازادی‌دا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی کۆی کۆمه‌ڵگا، یان ته‌نها بۆ قازانجی بهرهیک و چینێک کار ده‌کات، که دوژمنی سه‌ره‌کییان جیهانێکه کۆی مرۆڤه‌کان تێیدا به‌یه‌کسانی و به‌ڕێزه‌وه بژین؟
دوعا و سه‌رده‌شت بوون به دوو سیمبولی ڕێگای خۆشه‌ویستی و ئازادی. بۆ کۆمه‌ڵگاش گه‌ر ده‌خوازێت ڕێزێک به‌و دوو چه‌مکه بدات، ده‌بێت هه‌موو ببنه هه‌ڵگری ئه‌و دوو چه‌مکه! به پێچه‌وانه‌وه تا ئه‌و ساته‌ی چه‌مکی خۆشه‌ویستی ئازادانه و ئازادی بونی نه‌بێت، هه‌رده‌م خۆمان له‌به‌رده‌م دوباره بونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌کانی تیرۆرکردنی دوعا و سه‌رده‌شتدا ده‌بینینه‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست