ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مانه‌وه‌ی باشه یان ڕوخاندنی!
Friday, 25/03/2011, 12:00
زۆر ده‌مێکه ده‌سه‌ڵاتدارێتی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا پێی ناوه‌ته ناو به‌رپاکردنی سونه‌ت و کارپێکردنه‌کانی پێشووی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کانی، جیهان. درێژه دان به هه‌مان شێوازی به‌کارهێنانی توندوتیژی و خنکاندنی هه‌ناسه‌یه‌ک بۆ ده‌ربڕینێکی ئازادانه و سه‌پاندنی ناڕه‌واترین دۆخ به‌سه‌ر زۆرینه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگاکاندا،تا ده‌گات به برسی کردنی ئه‌و زۆرینه‌یه و نه‌توانینی په‌یداکردنی پاروه نانێکی ڕۆژانه‌و، له به‌رانبه‌ردا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌داره‌کانیان به ئه‌ندازه‌یه‌که، ئیتر جێگایه‌کی تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه بکرێت ڕێگای چاکسازی و فراوان کردنی داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگا تێیدا جێبه‌جێ بکرێت. ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه گه‌وریه له نێوان دوو چینی ته‌واو جیاواز له‌یه‌کتر، بۆخۆی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه مه‌زنه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، که دواجار پێی خۆی نایه نێو به‌رپاکردنی شۆڕشێکی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌و ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی له تونس و میسر به کۆتا گه‌یاند، وه ئێستاش له چه‌ند وڵاتی دیکه وه‌ک لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریا هه‌مان توڕه‌یی و هاتنه مه‌یدان دژی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌سه‌ڵات بڵێن بڕۆن ئیتر کاتان به‌سه‌ر چوه، ئه‌و خه‌ڵکه توڕه‌یه ئیتر ترسێکیان نه‌ماوه له‌و کوشتوبڕیهی ده‌سه‌ڵاتی ناعه‌داله‌ت و دیکتاتۆر، دژیان به‌کاری ده‌هێنێت.
هه‌ر خودی ئه‌و هێزه مه‌زنه‌یه که وا له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌کات له ماوه‌ی بیستوچوار کاتژمێردا بچێته ژێر ملدان بهداخوازیهکانهوه، ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری سوریا وه‌ک دوا نمونه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌رعا شارێك له باشوری سوریا خه‌ڵکی ڕاده‌په‌ڕن له دژی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ش به شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌جیانه به‌ر ده‌بێته گیانی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع و به‌ده‌یان که‌س قه‌تڵ و عام ده‌کات، له به‌رانبه‌ر ئه‌م کاره دڕندانه‌یه‌دا، نه‌ک بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازدیخواز و چه‌وساوه چاوترسێن بکرێن و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ببنه‌وه، به پێجه‌وانه‌وه هێنده‌ی تر ڕق و توڕه‌یی ئه‌و خه‌ڵکه چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێشه‌ی بردۆته سه‌ره‌وه، دژی وه‌حشیگه‌رێتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و بۆرژوازیه‌ته.
به‌ری ڕه‌نجی ئه‌م هاتنه مه‌یدانه مه‌زنه هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت و ئیتر وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه پچڕ پچڕه‌کانی ده‌وره‌ی ڕابردوو نیه، به‌ڵکو دوا قۆناغی یه‌ک لایی بونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا. یا ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه و درێژه به دڕندایه‌تی خۆی ده‌دات، چونکه به‌ڵێن و چاکسازیه‌کانی کورت ماوه‌ن و جێگای بڕوا‌و متمانه‌ی درێژ ماوه نین و مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ش یانی هه‌ڵبژاردنی ملکه‌چی و ته‌سلیم بوونی چینی زه‌حمه‌تکێش و چه‌وساوه به یاسا و بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت به هه‌رچ نرخێک بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مانه بڕوخێنرێن و بڕۆن و ده‌سه‌ڵاتیان بۆدواجار بخرێته نێو مێژووی ده‌سه‌ڵاتداره ڕه‌ش و دڕنده‌کانه‌وه. ئیراده‌ی ئه‌م چینه چه‌وساوه‌یه وا ئێستا چۆکی بهدهسهڵاتدارهکان و خودی سیستمهکهشیان داداوه، ده‌یه‌وێت ئیتر نه‌چێته ژێر باری چه‌وساندنه‌وه و قبوڵ کردنی ژیانی کۆیلایه‌تیه‌وه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و یه‌کسانی خوازی هه‌بێت.
هیچ کام له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئێستای وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات نابینینه‌وه که گله‌ی ئه‌وه نه‌که‌ن و نه‌ڵێن ئه‌مه ده‌ستی ده‌ره‌کیه و ده‌یانه‌وێت به‌های نیشتمانیمان تێک بده‌ن، به‌ڵام ئه‌م سه‌رۆکه نابهڕێزانه پرسیارێک له خۆیان ناکه‌ن ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌کیه له کوێوه دێت؟ بۆ پرسیار له خۆیان ناکه‌ن جێگاوڕێگای خۆیان و چینه‌که‌یان له چ ئاستێکدایه‌و جێگاوڕێگای خه‌ڵکی که‌م ده‌رامه‌ت و ئازادیخوازیش له کام ئاستی تێداچوندایه؟ بۆیه دواجار سه‌رۆکانی ئه‌و وڵاتانه به ئه‌ندازه‌یه‌ک له دوا فرسه‌تدا بڕیاری ئه‌وه‌یان قبوڵ کرد که ده‌ست بۆ چاک سازی ببه‌ن و هه‌رچی خۆشیان و نه‌وه‌کانیان هه‌یه بۆ ئاینده خۆیان کاندید نه‌که‌نه‌وه بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و هاتنه مه‌یدانه، مه‌زنه‌یه بوو، نه‌چونه ژێر باری ئه‌و چاک سازایه‌ی ده‌سه‌ڵات بڕیاری بۆ داوه، ته‌نها دروشمێک بۆ هێزی ملیۆنی ئه‌م ئینسانانه گرنگ بوو بێت، دروشمی بڕوخێ ده‌سه‌ڵات، بووه. خودی ئه‌و ئیراده مه‌زنه که تا ئه‌ندازه‌یه‌کی مه‌زن پێک هاتووه له کۆی چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا که هه‌رده‌م له ژێر دروشمی باقوبریق و درۆزنانه‌دا ههڵدهخهڵهتێنرا، بۆ داواجار هێزوئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بۆ ده‌رکه‌وت، که ئه‌وه ته‌نها خودی ئه‌و ئیراده مه‌زنه‌ی خۆیه‌تی ده‌توانێت چۆن پایه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ملهوڕانه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵته‌کێنێت. خودی دواکاریه‌کانی چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و وڵاتانه بۆخۆی داواکاری ته‌واو ڕه‌وان و پێداویستی بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسانی خواز و مه‌ده‌نیان ده‌وێت که کۆی ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه‌ی تا ئێستا هه‌ن، له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌م وڵاتانه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌ڵێین له‌یه‌ک ده‌چن، خودی به‌رپاکردنی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه به‌رینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌یه دژی کۆی چینێکی به‌رینی به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگادا گرتویه‌تیه به‌ر. بینینی تێک شکاندنی ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی له تونس، بوو به‌و داینه‌مۆ مه‌زنه‌ی کۆی ئیراده‌ی ملیۆنی ئینسانی چه‌وساوه له کۆی وڵاتانی هاوچارهنوس له سیسته‌می دیکتاتۆری له یه‌کتر نزیک بکاته‌وه و ئه‌و ئومێد‌و ئیراده مه‌زنه وه‌ک بۆنی گوڵی نێرگز زوو به هه‌ر چوار لادا په‌خش بکاته‌وه.
کوردستان هیچ کات جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ کۆی ئه‌و وڵاتانه‌دا، ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌یه‌کیش خراپتر نه‌بێت له‌وان، چونکه له وڵاتانی چوار ده‌ور، هێشتا ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره کۆنه‌کان له‌سه‌ر حوکمن و خه‌ڵکی ئازادیخواز ده‌یانه‌وێت بیان ڕوخێنن، به‌ڵام له کوردستان و عێراق، ده‌سه‌ڵاتی دووه‌می دیکتاتۆره‌کانن، ئه‌م جیاوازیه بۆخۆی گرنگه، چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌ناوی ڕزگارکردن و هێنانی ئازادیه‌وه هاتنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات. دواجار کورسی ده‌سه‌ڵاتدارێتیان بوو به‌و جێگا نه‌فره‌تیه‌ی که خۆی خسته‌وه باوه‌شی بنه‌ماو ڕه‌فتاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه. ئه‌م ڕزگار نه‌بوونه له په‌تای دیکتاتۆریه‌ت، هه‌ر له کوشتنی ئه‌و ئینسانه ئازادی خوازانه‌ی بۆ داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ڕژابوونه نێو شه‌قامه‌کان و داخوازی بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کسانی خوازیان پێ‌بوو، ده‌ستی پێ‌کرد، تیرۆر کردنی به‌کر عه‌لی نمونه‌یه‌کی به‌رچاوی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بوو، که سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزمه کوردیه به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی خۆی ده‌کات که هه‌رده‌م له‌سه‌ر زمانیه‌تی. کوشتنی چه‌ندین ئینسانی دیکه‌ی ئازادیخواز نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن. من ده‌مه‌وێت بپرسم ئاخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ستی سوره به خوێنی که‌سانی ئازادیخواز و بێدیفاعی کوردستان، ئاماده‌یه به چ جۆرێک چاکسازی بکات؟ کوشتن و تیرۆرکردنی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه و عه‌بدولستار، له‌سه‌ر نوسینی یه‌ک دوو وتار ده‌کاته ئه‌وه‌ی بڕوا به‌م ده‌سه‌ڵاته بکه‌ین چاکسازی بکات و ئیتر ده‌ست له‌م کاره ژێر به ژێرانه وه‌رنه‌دات؟ درێژه‌دان به که‌لتوری ژن کوشتن که تا ئێستا به چه‌ندین هه‌زار ده‌ژمێردرێن و نیوه‌ی کۆمه‌ڵگایه، ده‌کاته ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئاڵوگۆڕی مه‌ده‌نی و وه‌رچه‌رخانی مه‌زن له‌م ده‌سه‌ڵاته بکرێت؟ کۆبونه‌وه‌ی ڕقێکی له مێژینه له‌لای خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا مێژویه‌کی دوروو درێژی هه‌یه، تا ده‌گات به کوشتار و بریندار کردنی ئه‌و ئینسانه بێدیفاعانهی له 17/02/2011 دا خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌یان به‌رپاکرد دژی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری تا ده‌گات به ئه‌و ڕاده مه‌زنه‌ی له‌و چه‌وساندنه‌وه چینایه‌تیه‌ی هه‌یه له کوردستاندا.
خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئاماده‌یی هیچ ئاڵوگۆڕێکی بنچینه‌ی تێدا نیه که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ببات، بۆیه بۆ خه‌ڵکی ناڕازی و ڕاپه‌ڕیوی کوردستان زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی جیاوازتره له‌مه‌ی ئیستا، نه‌چێته ژێر ته‌کلیفی ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا شه‌ڕی ئایندهی کورسیان هه‌یه، نه‌ک شه‌ڕی وه‌رچه‌رخانی مه‌زن.
بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌خوازرێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ دواجار بڕوخێنرێت ده‌بێت بزانرێت چ جۆره کۆمه‌ڵگایه‌ک و ده‌سه‌ڵاتێک ده‌توانێت جێگه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگرێته‌وه، من خۆم زۆر گومانم هه‌یه له‌و ئه‌جێندایه‌ی به‌ره‌ی ئیسلامی سیاسی و تا ده‌گات به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌ڵگریه‌تی، بتوانێت کوردستان به‌ره‌و وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ببات، چونکه کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ند و تێفکرینێکی زۆر وورد و گرنگه، بنیات نانی به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی پێم وایه لای خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی کوردستان به کارێکی مه‌حاڵ نابینرێت به‌ڵکو له توانادا هه‌یه جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌گه‌ر ئاستی وشیاری سیاسی و چینایه‌تی چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کۆموڵگا له نێو ئیراده‌ی خۆیدا بێت. جیا کردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت یه‌کێکه له‌و پایه سه‌ره‌کیانه‌ی که کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هه‌ڵگریه‌تی، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه قسه‌یه‌کی وای نیه له‌سه‌ر ئه‌م کاره گرنگه، به‌ڵکو پێداگیری ده‌کات له ئیسلامیزه کردنی زیاتری کۆمه‌ڵگا، نه‌مانی جیاوازی نێوان ژن و پیاو ، دابین کردنی ژیانێکی فه‌راهه‌م کراو به پێی پێویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆی کۆمه‌ڵگا، له نێو بردنی کۆی که‌لتورو فه‌رهه‌نگی ئیسلامیانه و دواجار نه‌هێشتنی ترس و تۆقاندن و کرانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئینسان له ده‌ربڕینی تواناییه‌کانی، دابین کردنی که‌شێکی وا که هیچ که‌س ترسێکی نه‌بێت له‌وه‌ی کاتێک شتێک ده‌نوسێت بیر بکاته‌وه له‌وه‌ی چ جۆره ڕه‌خنه‌یه‌کی ترساندنی ڕوبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه یان به چ جۆرێک وای لێبکرێت، به چۆکدا بێت و داوای لێبوردن بکات له‌وه‌ی نوسیویه‌تی. به پێچه‌وانه‌وه، مانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه ڕزیوو دڕندانهیانه له نێو په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگادا، بۆخۆی ده‌کاته ئه‌وه‌ی هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک به قازانجی کۆمه‌ڵگا ڕوی نه‌داوه. خودی چه‌سپاندنی یاسای ڕێگرتن له خۆپیشاندانی بێقهیدوشهرتی جه‌ماوه‌ری که په‌رله‌مانی حیزب و سه‌رۆکی هه‌رێم ئیمزایان کرد، ده‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌ش هیچ جیاوازیه‌کی نیه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌ک قه‌زافی و ئه‌سه‌د و موباره‌ک و عهبدوڵاساڵهحی یه‌مه‌ندا.
کاتێک ده‌سه‌ڵات ده‌یان جۆر هێزی ڕه‌نگاوره‌نگی سه‌رکوتگه‌ر پێک دێنیت، ئه‌گه‌ر بۆ کاتێکی ئاوای نه‌بێت و دژی خه‌ڵکی ناڕازی به‌کاری نه‌هێنێت، ئه‌ی بۆ چ جۆره سه‌رده‌مێکی داناوه؟ دورست کردنی ئه‌و هێزه له کوڕانی چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا، ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی بنه‌ما ناعه‌داله‌تیه‌کانی ئه‌م حیزب و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستا له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو ده‌کوژرێت ته‌نها کوڕی هه‌ژاره‌کانه، ئه‌و چه‌کداره‌ش که ده‌کوژرێت هه‌ر هه‌مان کوڕی خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌یه، نه‌ک منداڵی چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی کۆمه‌ڵگا. دواجار بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار گرنگه که بزانێت، نه‌ده‌سه‌ڵات و نه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیسلامی سیاسیش، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناکه‌ن، بۆ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی کوردستان، گرنگایه‌تی زۆر مه‌زنی هه‌یه که ئیراده‌ی سیاسی خۆیان بناسن و ته‌سلیمی هیچ هێزێکی بۆرژوازی و دینی دیکه‌ی نه‌که‌ن، ڕوخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ش کاری مه‌حاڵ نیه و ڕوخاندنیشیان به‌بێ قوربانی دان ته‌واو نابێت. دواجار ده‌کرێت بزانین ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بروخێنین چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی جیاوازتر له جێی بنیات بنێین؟ ئاخۆ ده‌توانین ده‌سه‌ڵاتی شوراکان بخه‌ینه جێگای په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه؟ ده‌کرێت بۆ نا، بۆ، به‌ره‌ی ئیسلامی سیاسی و ناسیۆنالیستی بۆرژوازی که ئیستا ده‌یانه‌وێت ئایندهی ئه‌م هاتنه مه‌یدانه به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بگۆڕن، بۆئه‌وان ڕه‌واو خاوه‌ن توانا ببینرێن، به‌ڵام بۆ خودی خه‌ڵکی خاوه‌ن شۆڕشه‌که به‌ڕه‌وا نه‌بینرێت؟ خه‌ڵکی چه‌وساوه و ئازادیخوازی کوردستان نابێت به‌که‌م سه‌یری ئیراده‌و تواناکانی خۆیان بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ڕابه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگا ته‌نها خودی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تکیش و چه‌وساوه‌یه ڕابه‌رایه‌تی بکات، ئه‌گه‌ر نا دوو باره بوونه‌وه‌کان ڕه‌نگه زۆر به ئاسانی خۆیان نمایش بکه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌رچه‌رخان بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ته‌نها کارێکه دواجار لێی به‌هره‌مه‌ند بین و ئیتر ئه‌م شێوه ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره ده‌توانرێت بۆ هه‌تایه له گۆڕ بنرێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست