ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراقدا هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی ئێران و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه!
Wednesday, 15/12/2010, 12:00
مێژوی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراقدا هه‌رده‌م به ده‌ورانێکی دیکتاتۆریه‌تدا گوزه‌ری کردوه، به ئه‌ندازه‌یه‌ک هه‌میشه پێگه‌ی ده‌نگی ئازادی خوازی و جیهانبینی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات تێیدا له قاڵب دراوه، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌رساته‌و ده‌با په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی عێراق به‌پێی ئه‌و خواست و ئامانجه سیاسیانه بوایه که ده‌سه‌ڵات به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ده‌کات، یانی ئه‌و شته‌ی ناوی ئازادی ده‌ربڕین و په‌روه‌رده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینسانیانه بێت بوونی نه‌بوه. ڕژێمی ناسیۆنالیستی به‌عسیش وه‌ک دڕندانه‌ترینی ده‌سه‌ڵاته‌کانی عێراق له مێژوی عێراقدا جێگه‌یه‌کی ته‌واو نه‌گه‌تیفی هه‌یه به‌سه‌ر کۆی که‌لتورو ئاستی ڕۆشنبیری و هونه‌ری کۆمه‌ڵگاوه. هه‌ر تاکێک له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌عسدا ژیابێت باش ده‌زانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چ ههیمهنهتێکی ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر کۆی چالاکیه ڕۆشنبیری و هونه‌ریه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهانبینی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب بۆخۆی پێگه‌ی خۆی پاراستبوو، یانی هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به پایه‌ی پاراستنی ڕۆشنبیری حیزبی به‌عس نه‌بوون، له زۆر مه‌یدانی هونه‌ریدا کاره هونه‌ریه‌کانیان چ له ڕوی شانۆوه بوایه یان له به‌شی میوزیک و ته‌شکیلی به‌جۆرێک له جۆره‌کان بابه‌ته‌کانیان ده‌ربڕینێک بوو دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه، به‌تایبه‌تیش له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانیدا. له‌دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی به‌عس و هاتنی ئه‌حزابی بۆرژوازی و ناسیۆنالیست ئیسلامی بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، ڕوبه‌ری دنیابینی هونه‌ر و کایه ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریه‌کان له عێراقدا نه‌ک به‌ره و کرانه‌وه و ئازاد بوون هه‌نگاویان نا، به‌ڵکو به‌ده‌یان جار خراپتر له ڕابردوو توشی کایه‌ی قه‌تیس بون و خنکاندنی زیاتر هتوون.
له نوێترین هه‌نگاوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌غداد که بڕیاری داوه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد کاری شانۆی و مۆسیقا بوه‌ستێنرێت و ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ش که دانراون له‌و په‌یمانگایه‌دا هه‌مووی تێکبشکێنرێت. دیاره بڕیارێکی وا نابێت ته‌نها به‌کاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ببینین، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته قایمه‌ی له پشتی پاراستنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌یه ده‌بێت به پلان دانه‌ری سه‌ره‌کی ببینرێت که خودی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسیه له عێراقدا. ئه‌گه‌ر چی قسه‌که‌ری فه‌رمی ئیعلامی ئه‌و وه‌زاره‌ته وه‌لید حسێن نه‌فی ئه‌و هه‌واڵه ده‌کاته‌وه که وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شتێکی وای کردبێت، له سایتی ده‌نگی عێراقدا له ڕۆژی 8/12/2010 ئه‌م لێدوانه‌ی داوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و بڕیاره واقعیه‌تی خۆی تێدایه. له هه‌واڵه‌کانی 14/12/2010ی که‌ناڵی ئاسمانی کوردساته‌وه به‌شێک له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی نیشاندا که به‌شێک له هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی شاری به‌غداد له خۆپیشاندانێکدا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌یان کرد دژی ئه‌و بڕیاره. به‌جێبه‌جێ کردنی ئه‌و بڕیاره ئیتر بۆ یه‌کجاری ده‌بێت خه‌ڵکی ئازادی خوازی عێراق به هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تیه سیاسیه مه‌ده‌نیه‌کانیه‌وه بگه‌ن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه له عێراقدا هیچ جیاوازیه‌کی نیه له زیندوو کردنه‌وه‌ی کۆنهپهرستیهکدا به‌راورد به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له ئێران و بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فگانیدا.
خنکاندنی جوانی دنیای هونه‌ر و زیندو کردنه‌وه‌ی مه‌راسیمی عاشورا له جێیدا
هونه‌ر به هه‌مو به‌شه‌کانیه‌وه به‌شێکی سه‌ره‌کین له پێگه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک به ئه‌ندازه‌یه‌ک جیهانی جوانی هونه‌ر و مانا پڕ له ئه‌ده‌بیه‌که‌ی تێدا چوبێته پێشه‌وه و بوبێت به به‌شێک له فه‌رهه‌نگی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ئاستی هوشیاری په‌روه‌رده‌یی و سیاسی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ش بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و پێشه‌وه بینراوه. له کامه کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتیشدا پێگه‌ی هونه‌ر لێیدرابێت و به‌ره‌و پوکانه‌وه برا بێت به‌و پێیه‌ش ئاستی جوانی و ته‌مه‌دونی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه چوه‌ته دواه. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا هه‌رچی پێگه‌ی ئازادی خوازی و پێگه‌ی کایه‌ی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بیاتی له مێژینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی هه‌یه به‌گشتی درایه به‌ر نێزه‌ی که‌لتوری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی سیاسی و هه‌رچی که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندی ئه‌و وڵاته هه‌بوو به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر ناچار بوون له پێناو پاراستنی خۆیان و هونه‌ره‌که‌یاندا ڕوو له هه‌نده‌ران بکه‌ن. مێژوی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری خه‌ڵکی ئێران مێژویه‌کی دێرینه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و بگره له جیهانیشدا، به‌ڵام هه‌ر دوابه‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری شا‌و هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی به‌ڕابه‌رایه‌تی خومه‌ینی توانیان سه‌رجه‌م خواسته ئازادی خوازی و ئینسانیه‌کانی خه‌ڵکی ئێران له شۆڕشی ساڵی 1979 دا بکوژن و له بری کرانه‌وه و دابین کردنی ئازادیه‌کی به‌رفراوان تر بۆ کۆی کایه زیندوه‌کانی ژیان، ڕێوڕه‌سمی زیندو کردنه‌وه‌ی عاشورا و کوشتنی حه‌سه‌ن و حسه‌ین و ئیمام عه‌لیان کرده سه‌رمه‌شقی گشت خواسته ئازادی خوازیه‌کان. دیاره تا ئێستاش ئه‌م سیناریۆ ڕه‌شه باڵی خۆی ڕاکێشاوه به‌سه‌ر کۆی کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا. هه‌روه‌ک چۆن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فگانستاندا، وێنه‌یه‌کی ته‌واو ڕاسته‌قینه‌ی پیاده‌کردنی حوکمه‌کانی دینی ئیسلامیان تێدا جێبه‌جێ کرد و هه‌رچی حورمه‌تێکی ئینسانیانه هه‌یه تێیدا نه‌یان هێشت و کۆی دنیای هونه‌ر تا ده‌گات به یاساغ کردنی ته‌له‌فزێۆن و سینه‌ما له‌نێوبرد، هه‌ر هه‌موو جوانیه‌ک له دنیا بینی خه‌ڵکی ئه‌فگانستانی پێش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان هه‌یان بو، مه‌حکوم به له ناوبردنیان کرد. دیاره ئازادی خوازان و خه‌ڵکی هونه‌رمه‌ندی ئهفگانیش وێنه‌ی ئازادی خوازانی ئێران ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بو ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێ هێشت. عێراق وا بڕوات به‌هه‌مو ڕویهکیهوه پێده‌نێته نێو ئه‌و هه‌نگاوه کۆنهپهرستیانهوه که ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته پیاده‌یان کرد له ئێران و ئه‌فگانستاندا. به‌پێی ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌گوزه‌رێت که تێیدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زلهێزانی جیهان، به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا بۆخۆی به‌ناڕاسته‌وخۆ به‌شێکه له زیندو کردنه‌وه‌ی ئه‌م دنیای کۆنه‌په‌رستیه. ده‌سه‌ڵاتی تاریک و دڕنده‌ی تالیبان و ئه‌لقاعیده تا ده‌گات به کۆنه‌په‌رستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پاشاکانی سعودیه‌و ئیرانیش، به پاڵپشتی و کۆمه‌کی ئه‌مریکی توانیویانه له حوکمدا بمێننه‌وه یان له ناو ببرێن، دیاره به‌رژه‌وه‌ندیه قازانج په‌رستیه زلهێزیهکهی ئه‌مریکا هه‌میشه ئه‌وه ده‌خوازێت له وڵاتانێک ئیسلام تێیدا حاکمه به‌تایبه‌تیش وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، مانه‌وه‌ی کوێره‌وه‌ری و دواکه‌وتویی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌شوڕوت هه‌میشه به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندی و پلانه‌کانی ئه‌و ته‌واو دهبێتو به‌قازانجێکی مه‌زنی ده‌بینێت بۆخۆی. ئێستا له عێراقدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی هه‌یه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر کایه‌ی تائیفی و زیندو کردنه‌وه‌ی مه‌یله جیاوازه‌کانی نێوان باڵی شێعهگهرا و سونهگهرایدا.
لێره‌دا هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیسلامی ئێران پێگه‌یه‌کی ته‌واوی هه‌یه له عێراقدا. بردنه پێشه‌وه‌ی زهنیه‌تی بره‌ودان به مه‌راسیمی عاشوراو هاندانی خه‌ڵکانی شیعه‌مه‌زهه‌ب بۆ ڕوکردنه شاره‌کانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا، بۆخۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هانده‌ریه‌تی. به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ئه‌مساڵ بڕی 300 ملیارد دینار ته‌رخان کراوه بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه، هه‌روه‌ها ته‌رتیبی ئه‌وه کراوه 14هه‌زار کاروان ڕوبکاته ئه‌و شارانه که به 3 ملیۆن خه‌ڵک ده‌خه‌مڵێنرێت به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ئاینیه. وه‌رن ببینن بزانن له‌م عێراقه‌دا که باسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌میشه قسه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی ئازادی خوازی و دیموکراسیه‌ته چی ده‌گوزه‌رێت. ملیۆنان له خه‌ڵکی عێراق له ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن و بێبه‌شن له هه‌رچ پێداویستیه‌کی سه‌ره‌تایی ژیان، نه‌خوێنده‌واری له پله‌یه‌کی به‌رزی سه‌دیدایه، نه‌بونی ئاوی ته‌ندروست بۆخواردنه‌وه و بێ کاره‌بای بوه‌ته به‌شێکی دیارده‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ، زیاد بونی نه‌خۆشیه کوشنده‌کان ده‌رئه‌نجامی جه‌نگی عێراق ئێران و جه‌نگی که‌نداو، بێ‌کاری و زیاد بونی ڕێژه‌ی له‌شفرۆشی که سه‌دان باندی مافیایی تێیدا قازانج ده‌که‌ن، که‌م بونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان، تا ده‌گات به داڕوخانی هه‌رچی بنه‌مایه‌کی ئینسانیه. له‌وێشدا ده‌سه‌ڵات خۆی وه‌ک گروپێکی مافیای هه‌رچی سامانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه له ژێر ده‌ستی خۆیدایه و چۆنیان بوێت ئاوا تهشقان و مهشقانی پێده‌که‌ن. ئاخۆ مانه‌وه‌ی ئه‌مانه له‌ده‌سه‌ڵاتدا و بره‌ودان به ئیسلامی سیاسی، ده‌بێت پێشکه‌وتنی کایه‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی به‌ره‌و چ ئاینده‌یه‌ک بچێت؟
کوشتنی ژنان له عێراق و کوردستاندا هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان و تالیبانه‌کانه
کوشتنی ژنان یه‌کێکه له هه‌ره سیما دیاره‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا، ڕۆژنیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دژی ئینسانی و ئازادی خوازیه ژنان نه‌کاته قوربانی نێو ئه‌و تێگه‌یشتنه حه‌قیر و کۆنه‌په‌رستیه‌ی خۆی. ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی نه‌ک هه‌ر ئاماده نه‌بوو به‌شێک له خواسته‌کانی ژنان که مافی سه‌ربه‌خۆی و مافی ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ژیانی خۆیانه به ڕه‌وا ببینێ، به‌ڵکو ده‌ستی خستنه نێو ئه‌و نوزهیهش که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی شادا هه‌یانبوو. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه ته‌واو کۆنه‌په‌رست و دژی به‌شه‌ریه هه‌مان شێوه‌ی حاکمه پیادهکهرهکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له ئه‌فگانستان که ژنانیان نه‌ک ته‌نها به سه‌رپۆشین ڕه‌وا نه‌ده‌بینی به‌ڵکو ژنانیشیان ناچار ده‌کرد که کۆی رومهتیشیان دابپۆشن، چونکه ئه‌سڵی ئیسلام وای ووتوه،(له واقعیشدا ئیسلام ئه‌وه بوو که تالیبان جێبه‌جێی کرد،ئه‌گه‌ر چی ئیسلامی دیکه ده‌ڵێن ئه‌وان به‌شێک بون له ناشیرین کردنی ئیسلام)له هه‌مانکاتیشدا به بچوکترین ده‌رچون له‌و ڕێوڕه‌سمه ئیسلامیه ژنان ناچار به کوشتن و به‌ردباران کردن تا ده‌گات به شێواندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان ده‌کران. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئێستای عێراق نه‌ک ههرنهیویست ئه‌و که‌لتوره شه‌ڕانگێزی و قێزوهنهی فه‌رهه‌نگی به‌عس له مێشکی خه‌ڵکی عێراق دوربخاته‌وه، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له سعودیه و ئێران و حوکمه‌کانی تالیبان له ڕابردوی ده‌سه‌ڵاتیان له ئه‌فگانستان، دوباره ده‌که‌نه‌وه و ژنانی عێراق به گشتی ئێستا ڕاپێچی نێو ئه‌و دید و زهنیه‌ته ته‌واو کۆیله بونه ده‌کرێن.
کوشتنی ژنان له عێراقدا مێژویه‌کی پڕ له شه‌رمه‌زاری هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حاکمیه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له ژێر ناوی ناموس و شه‌ره‌فدا تا ئێستا به‌هه‌زاران ژن کوژراون. له کوردستانیشدا به‌شی شێری به‌ر ده‌که‌وێت له‌م په‌یامه پیرۆزه‌ی سه‌رده‌می عه‌وله‌مه و کرانه‌وه‌ی دنیای دیموکراسی سه‌رانی خێڵدا. پاراستنی ئه‌م هه‌یمه‌نه‌ته تائیفی و ئیسلامیه له عێراقدا بۆ هه‌تایه به‌زه‌ره‌ری مه‌زنی ڕزگار بونی ژنان ته‌واو ده‌بێت له‌و کۆتوبه‌نده‌ی له گه‌ردنیان نراوه. مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی و ناسیۆنالیزم دینی له عێراق و کوردستاندا هیچ جیاوازیه‌کی نیه له‌و ڕێوڕه‌سمه دیکتاتۆریه‌ی له ئێران و سعودیه و سه‌رده‌می تالیبان به‌ڕێوه ده‌چوو.
سزای له سێداره‌دان
جێبه‌جێ کردنی سزای له سێداره‌دان له زۆرێک له وڵاتانی دنیادا بۆخۆی په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش و نه‌گریسه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. سزای له سێداره‌دان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کاندا، هه‌میشه وه‌ک په‌ڵه هه‌ورێکی ڕه‌ش ده‌بینرێت، مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره به ئه‌ندازه‌یه‌ک په‌یوه‌سته به‌و زه‌برو زۆره‌ی ده‌یخاته سه‌ر خه‌ڵکی ئازادی خواز‌و ناڕازیانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه. که‌م نین ئه‌و ئازادی خوازانه‌ی که له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وهحشیوه به‌ره‌و په‌تی سێداره ڕه‌وانه‌ده‌کرێن. حه‌قاره‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌واو ئیسلامیه له‌وه‌شدایه که که‌سی سزادراو به سێداره ده‌بێت هه‌زاران که‌س ناچار بکرێن و به‌زۆری هێزی ترساندن، بێن بۆ بینینی ئه‌و ڕێوره‌سمه نامرۆڤانه‌یه، تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی گیانی بیته له رزهو به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌وه‌ستێته‌وه. جێبه‌جێ کردنی ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه له کاتی ده‌سه‌ڵاتی حوکمی تالیبانهکانیشدا به‌رده‌وام جێبه‌جێ کراوه.
له نێو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پیاوانی ناسیۆنالیست شۆڤێنی ئیسلامی عێراقیشدا که ئێستا به سێه‌م وڵاتی جیهان دێت له دوای چین و ئێران، له سه‌پاندنی سزای له سێداره‌داندا. سزای له سێداره‌دان نه‌ک بوه کارێکی ده‌ستبه‌جێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و نه‌فره‌ت کردن له حیزبی به‌عسیش که پیاده‌که‌ری ئه‌و سزایه بوو، به‌ڵکو به‌ده‌یان جار خراپتر له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ناسیۆنالیزمی به‌عس ئه‌و سزایه بره‌وی پێدراوه. لێره‌دا کۆی ئه‌و ئاکاره نامرۆڤانه‌یه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی عێراقمان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه، دیاره به‌ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کوردیشه‌وه، که به چ پرۆژه‌یه‌کی ڕه‌شه‌وه له مه‌یداندان دژی ئازادی خوازی له عێراقدا. دژی خواسته ئازادی خوازیه‌کانی تاک. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک خه‌ڵکی عێراقیان توشی داڕمانی که‌سایه‌تی کردوه، پێم وایه به‌ده‌یانجار خراپتر له کۆی ئه‌و چه‌مکه سیاسیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس پیاده‌ی ده‌کرد له ڕابردودا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا بۆخۆی ده‌سه‌ڵاتێکه به‌رپرس له کۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه خراپه‌ی ئێستا خه‌ڵکی نه‌داری عێراق و کوردستان تێیدا ده‌ژین. مانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانیش له عێراقدا هێنده‌ی تر ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت که له عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی و تائیفیدا، مانایه‌ک بۆ ئازادی به‌شێکه له بێهوده‌یی. ئازادیه‌ک بونی هه‌بێت ته‌نها ئازادیه‌که بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حاکمه و بۆ ئه‌و گروپانه‌ی له زیندوکردنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسیدان.
ڕێگا چاره بۆ ئایندهی سیاسی عێراقێکی ئازاد و مه‌ده‌نی
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازادی خوازی عێراق و کوردستان ڕزگاریان بێت له‌م بارودۆخه سیاسیه دیکتاتۆره‌ی سه‌پاوه به‌سه‌ریاندا، هه‌ڵبژاردنی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گشتیه. شۆڕش کردن به‌و مانایه‌ی، کۆی خه‌ڵکی ئازادی خواز و چه‌وساوه له یه‌که‌یه‌کی سیاسی مه‌زندا بێنه مه‌یدان دژی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له عێراق و کوردستاندا کۆی سامانی گشتیان خستۆته ژێر ده‌ستی خۆیان و هه‌ر به‌پێی ئه‌و هێزه ئابوریه‌ی هه‌یانه خه‌ڵکی ناچار ده‌که‌ن ملیان پێبدات بۆئه‌وه‌ی بتواننن بژێوی ژیانیان په‌یدا بکه‌ن. سامانی گشتی به‌ری ڕه‌نجی کۆی خه‌ڵکی عێراقه، نه‌ک ته‌نها بکرێت به به‌ری ڕه‌نجی ئه‌و چینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌م حیزبه سیاسیانه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌ن و به‌کۆی زۆرینه‌یان به‌شدارن له پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا، هۆکاری سه‌ره‌کی مانه‌وه‌ی ئاستی دواکه‌وتوی و خراپ بونی هه‌لومه‌رجی ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ن. بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازادی خوازی عێراق بگه‌ن بهئایندهیهک که تێیدا ژنان به پله دوو نه‌بن و سزای له سێداره‌دان بونی نه‌بێت و پێگه‌ی ئازاد بونی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات بچنه مه‌دای تایبه‌تی خۆیانه‌وه، به‌بێ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، کارێکی مه‌حاڵ ده‌بێت له مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تائیفه‌گه‌ری و ناسیۆنالیزم ئیسلامیه‌دا بتوانین ئومێدێک ببینین بۆ له نێوچونی سه‌رجه‌م ئه‌و بێحورمهتیانهی ئێستا ده‌کرێت به خه‌ڵکی نه‌داره‌وه. مانه‌وه‌ی پێگه‌ی ئاینی ئیسلام له نێو ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاتی یاساکاندا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین قسه‌کردن له ئازادی له‌م کاته‌دا هیچ مانایه‌کی نیه. چونکه لانی که‌م کاتێک ده‌سه‌ڵاتێک به ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی ده‌بینرێت که دین جیاکرابێته‌وه له ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر وه‌ک یه‌که‌یه‌کی سیستمی بورژوازیش سه‌یری بکه‌ین. یان مافی ئازادانه‌ی خه‌ڵکی له چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی بیرورادا، یان مافی جیابونه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له ڕیفراندۆمێکی سه‌ربه‌ست و ئازادانه‌دا بۆ بڕیاردانی ئایندهی سیاسی خۆی، به‌بێ بونی ئه‌م ئازادیانه ناتوانین بڵێین عێراق ڕوو له ئاینده‌یه‌کی ڕۆشن ده‌کات، به پێچه‌وانه‌وه مانه‌وه‌ی عێراق له‌نێو ئه‌م دابه‌ش کردنه تائیفی و قه‌ومیانه‌ی ئێستایدا، ڕه‌نگه واقعیانهترین وتن ئه‌وه بێت که ئه‌م وڵاته هیچی که‌م نابێت له‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ڵی گرتوه بۆ دوباره کردنه‌وه‌ی شێوازی حوکمکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له ئێران و سه‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فگانستاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست