سزای له سێداره‌دان له ئێران‌دا!
Monday, 04/07/2011, 12:00
ده‌مه‌وێت به‌م پرسیاره ده‌ست پێبکه‌م، ئایا سزای له‌سێداره‌دان به واژۆ کۆکردنه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له ئێرانی ژێر ده‌ستی ئاخونده‌کاندا؟ به‌دڵنیایه‌وه ده‌توانم بڵێم واژۆ کۆکردنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێک ده‌شێت که بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی مافی مرۆڤ تێیدا جێگیر کرابێت. چونکه له‌کاتێکی وادا جۆرێک له ئومێد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای واژۆ کۆکردنه‌وه‌وه ده‌سه‌ڵات ناچار بکرێت ملکه‌چی ئه‌و کۆ ده‌نگه بێت، که‌نایانه‌وێت پرۆژه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو بێت له‌کاتێکدا له قازانجی گشتیدا نه‌بێت. زۆرجار له وڵاتانی ئه‌وروپادا ده‌ورو کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، کاتێک ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ڕێک ده‌خرێت له ڕێگای واژۆکانه‌وه بۆنهچونه سه‌ری پێشنیارێک یان پرۆژه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی بۆ ده‌برێت.
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا، ماوه‌ی 32 ساڵه سه‌رجه‌م چینی کرێکار و خه‌ڵکی ئازادیخوازی خستۆته ژیر چه‌پۆکی ڕه‌شی خۆیه‌وه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچ کات ئاماده نه‌بوه بۆ چرکه‌یه‌کیش گوێ له نه‌یاران و ئازادیخوازنێک بگرێت که‌له‌خه‌می ئاینده‌یه‌کی ئینسانیدان بۆ ئه‌و وڵاته. ئاخۆ ئێستا له‌ڕێگای کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێکی ئازادیخوازی ڕۆشنبیران و شۆڕشگێڕانی کورده‌وه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خوێنڕێژه ئاماده‌یه واز له‌و بڕیاره دڕندانه‌یه‌ی خۆی بهێنێت و، ئه‌و لاوه ئازادیخواز و خێر لهخۆنهدیوانهی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات که بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ دراوه جێبه‌جێ نه‌کات؟ هه‌رده‌م ده‌توانین پێداگیری بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی تا چه‌ند له‌توانادا هه‌یه به‌رگری بکرێت له کۆی زیندانیانی سیاسی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کاندا، بۆئه‌وه‌ی ئازاد بکرێن و وه‌ک هه‌ر ئینسانێکی سه‌رفراز مافی خۆیان بێت چۆن ده‌خوازن ئاوا بژین. به‌ڵام ئه‌م پێداگیریه له ئێران‌دا، ته‌نها له ڕێگای خه‌باتی جه‌ماوه‌ریه‌وه ده‌توانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت. خۆپیشاندان، یه‌کێکه له‌و جۆره خه‌باته مه‌ده‌نیه‌ی له توانایدا هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕی ئیسلامی سیاسی ناچار بکات خواسته ڕه‌واکانی کۆمه‌ڵگا جێبه‌جێ بکات. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان یه‌کێکه له‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنانه‌ی، مرۆڤی ئازادیخواز ده‌توانێت به توانایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند تره‌وه ڕوبه‌ڕووی خه‌باتی سیاسی ببێته‌وه.
له ئێران‌دا ڕۆژ نیه هه‌واڵی چه‌ندین مرۆڤی به‌دبه‌خت و چه‌وساوه نه‌بیستین که سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له ژێر ناوی بازرگانی کردن به مادده بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه ڕاپێچی نێو په‌تی سێداره ده‌کرێن. ئاخۆ هیچ لایه‌نێک و ده‌زگایه‌کی مرۆڤ دۆستی تا ئێستا توانیویه‌تی، به جدی لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌و که‌سانه بکات، تا بۆی ڕوون ببێته‌وه ئاخۆ ئه‌و که‌سانه سه‌ر به‌گروپه مافیایهکانن که به‌رهه‌مهێنه‌ری ماده هۆشبه‌ره‌کانن، یان خه‌ڵکانی ئازادیخواز و سیاسی ئه‌و وڵاته‌ن؟ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و دڕنده‌ی ئاخونده‌کان، هیچ کات ڕێگا ناده‌ن به‌هیچ لایه‌نێکی مرۆڤ دۆست و ئینسان په‌ره‌وه‌ر بچێته ژێر بنجوبناوانی ئه‌و دۆسیانه. خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌واو دیکتاتۆر و وه‌حشیه، مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ترس و تۆقاندن و به‌گژاچونه‌وه‌ی ده‌نگه ئازادیخوازنهیه هێشتۆته‌وه، که توانا‌و ئیراده‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان هه‌یه. وه ده‌خوازن کۆی به‌ره‌ی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگاش بخه‌نه پشتی خۆیانه‌وه تا ئه‌و چرکه‌ساته نزیک ده‌بێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی کۆی پایه‌کانی ئه‌و ڕژێمه هاره له‌به‌ر یه‌ک ههڵبهوهشێننهوه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانیش ڕاست بێت له‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه فارس زمانانه به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه گیراون، ده‌بێت بپرسین کێ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و ماده‌یه‌یه؟ بۆچی له‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک ئێراندان، بازرگانانێکی زۆر په‌یدا ده‌بن و خه‌ڵکی ناچار ده‌که‌ن ڕوو بکه‌نه به‌کارهێنانی ئه‌و ماده‌یه؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ژیانێکی دوور له ترس و تۆقاندن و بێ‌کاری و برسێتی بوونی نه‌بێت، خه‌ڵکی چ پێویستیه‌کی به ئالوده بوون به‌و ماده کوشنده‌یه هه‌یه؟ خۆ ده‌توانین بڵێین له وڵاتانی ئه‌وروپاشدا بازرگانانێک هه‌ن خه‌ریکی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ن و خه‌ڵکێکی تا حه‌دێک زۆریش ئالوده بوون پێوه‌ی، به‌ڵام ئاخۆ ده‌سته سه‌ره‌کیه‌که‌ی که ده‌یهێنێته نێو کۆمه‌لگاوه، سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی حاکم نیه؟ به‌دڵنیایه‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌رده‌م ئه‌م سیسته‌مه ناڕه‌وایه‌ی بۆرژواکان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، یه‌کێک له خولیا گه‌وره‌کانیان سه‌رخستنی زیاتری قازاانجی مادییه، جا ئیتر به‌هه‌رچ شێوازێک بۆیان بلوێت، خه‌مێکیان لای ئه‌و ده‌ردو مه‌ینه‌تیانه نیه که ڕوو له کۆمه‌ڵگا و به‌شی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات. لێره‌دا باسه‌که‌م له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانه له ئێران‌دا. دیاره ئه‌و یاسایه‌ی که بڕیاری سه‌پاندن و مانه‌وه‌ی ئه‌م سزا ته‌واو نامرۆڤانه‌یه ده‌دات، بۆخۆی نیشانه‌ی زه‌لیلی و دڕندایه‌تی ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
زۆرن ئه‌و ئینسانه شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازانه‌ی چ کورد زمان بن یان فارس یان هه‌رچ که‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر که له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین، ئه‌و سزا ناڕه‌وایه‌یان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانه‌وه، به‌رانبه‌ریان جێبه‌جێ کردوه، وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌یان ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌ی و ناوخۆی ناڕه‌زایه‌تی ته‌واویان نیشان داوه بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و سزایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رانی ئیسلامی سیاسی له‌و وڵاته‌دا ئاماده نه‌بوون له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه.
خودی ئیسلام کاتێک ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری‌دا، ئیتر ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتێکی کراوه و ئازادیخواز بێت. بۆئه‌و، هه‌رده‌م به‌پێی ئه‌حکام و ڕێوڕه‌سمێک کار ده‌کات که له خودی قورئانه‌وه وه‌ری ده‌گرێت و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه دیکتاتۆریه‌کانی خۆیشی ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ته‌واو تاکڕه‌وانه به‌کار بهێنیت. ژنان له ئێران‌دا هه‌رده‌م له ژێر سته‌می چه‌وساندنه‌وه‌ی دینی و سه‌پاندنی هه‌یمه‌نه‌تی پیاو سالاریدان و هه‌زاران ژنیش به‌پێی ئه‌و یاسایانه به‌ر شه‌لاق و زینده‌به‌چاڵ کردن کراون. ده‌یان تۆمه‌تی به‌دڕه‌وشتی و ده‌رچون له ڕێوڕه‌سمی ئاکاری ئیسلامی ڕوبه‌رووی ئه‌و ژنانه کراوه‌ته‌وه، که خواستویانه به ئازادانه‌ی خۆیان خۆشه‌ویستی بکه‌ن یان هاوسه‌رگیری بکه‌ن. له کاتێکی وادا ناکرێت به‌ده‌ر له بڕیاری ڕوخاندن و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆی ئه‌و ڕژێمه، هیچ هیوایه‌ک بچێنین به‌خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ریفۆرم بکات له‌و ڕێسایانه‌ی سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگادا.
خه‌ڵکی کوردستانیش، هه‌ر هه‌مان چاره‌نوسی چینی کرێکار و ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه که له ژێر چه‌پۆکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ماوه‌ی 32 ساڵه ده‌ناڵێنن. ته‌نها شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی گشتی ده‌توانێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه له‌نێو به‌رێت. چونکه من وه‌ک خۆم ڕه‌شبینم و هیچ ئومێدێکم نیه به‌و ڕژێمه دیکتاتۆره، ئاماده بێت گوێ له‌ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی ئێمه بگرێت و ئه‌و لاوانه‌ی کوردستان ئازاد بکات، وه سزای له‌سێداره‌دانیان ڕابگرێت. تا مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه هه‌بێت، سزای له سێداره‌دانیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و ڕژێمه بۆخۆی باش ده‌زانێت هیچ کرانه‌وه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نابینێت، بۆیه ته‌نها ڕێگا لای خۆی به موقه‌ده‌س و ئاکاری بزانێت، درێژه‌دانه به‌و سزایه. ئومێد ده‌که‌م هیچ لایه‌ک به‌هه‌ڵه لێم تێنه‌گه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرم له سیاسه‌تی واژۆ کۆکردنه‌وه بۆ ئه‌و کاره. وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئیشاره‌م پێدا ئه‌م سیاسه‌ته بۆ دنیای ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانێک که سیسته‌می ته‌واو دیکتاتۆریانه حاکمه تێیدا، ناچێته نێو جێبه‌جێ کردنه‌وه. واژۆ کۆکردنه‌وه له نێو سیسته‌مه دیکتاتۆره‌کاندا ناتوانێت هه‌نگاوێکیش بچێته پێشه‌وه، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و کاته‌ی که هێزی سه‌دان هه‌زاری به‌ره‌ی ناڕازیانی ده‌سه‌ڵات، بڕژێنه نێو شه‌قامه‌کانه‌وه، دژی ئه‌و سزایه‌ی هه‌زاران ئینسانی ئازادیخوازی کردوه به سوته‌مه‌نی ده‌ستی ئه‌و ڕژێمه دڕندانه‌یه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خودی یاساکه، ده‌کاته دوا ده‌رئه‌نجام که چیتر هیچ ئینسانێک له ژێر هه‌رچ بیانویه‌کدا بگیرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی حاکمه‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نابێت که له‌سێداره ده‌درێت. ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان و هاوشێوه‌کانیان بۆ ئاماده نین ئه‌و سزایه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه له نێو ده‌ستوری وڵاته‌کانیاندا؟ ئه‌گه‌ر ئازادی و دیموکراسیه‌ت بوونی هه‌بێت چ پیویستیه‌ک هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و سزایه؟ تا ئه‌و کاته‌ی شۆڕشی یه‌کسانیخوازی و ئازادانه‌ی کۆی چینی به‌شخوراوی ئێران نه‌یه‌نه مه‌یدان و ته‌خت و تاراجی ئه‌و ڕژێمه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه، به‌داخێکی زۆره‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌و سزایه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست