سیسته‌می په‌ردوه‌رده بۆ هه‌ڵه‌یه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا؟
Sunday, 29/05/2011, 12:00
تا سیسته‌می ده‌سه‌ڵات دارێتی دیکتاتۆریانه هه‌بێت، په‌روه‌رده‌ی منداڵ و کۆمه‌ڵگاش فاشیلانه ده‌بێت!
هه‌رده‌م پێداگیری له‌و خاڵه ده‌کرێت که له کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستدا، ده‌توانرێت بێ‌ترس، بیروڕا و بۆ چونه‌کانی خۆت بڵێیت یان کاریان له‌سه‌ر بکه‌یت تا ده‌گه‌یته ئه‌نجامی مه‌به‌ست. له وڵاتانی ئه‌وروپادا، لانی که‌م سیسته‌می په‌روه‌رده له جێگایه‌کی باڵادایه و قوتابیش وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی چالاک و زیندوو هه‌رده‌م له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروست ڕاده‌هێنرێت که بتوانێت بڕوا به که‌سایه‌تی خۆی بکات. ئه‌م بڕوا بوونه خاڵێکی زۆر گرنگ و پۆزه‌تیفه له لای ئه‌و قوتابیه. گه‌شتن به‌م خاڵه‌ش هه‌روا له خۆوه به‌ده‌ست نه‌هاتوه، به‌ڵکو ده‌رئه‌نجامی کۆی ئه‌و په‌روه‌رده گه‌شبینیه‌یه که له نێو کۆمه‌ڵگا و خودی سیسته‌می دهسهڵاتدارێتیشدا بوونی هه‌یه.
منداڵ هه‌رده‌م ده‌توانێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رج و ژینگه‌یه بێت که تێیدا گه‌وره ده‌بێت. له وڵاتانی ئه‌وروپادا ده‌کرێت بڵێم وه‌ک پێویست و به شێوه‌ی ئه‌کادیمیانه له هه‌ر بوارێک‌دا، سه‌رپه‌رشتیار و داموده‌زگای تایبه‌ت به‌و لایه‌نه‌یان هه‌یه که ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له دوا نه‌تیجه گیری ئه‌و کاره‌ی له ئه‌ستۆیدایه. خودی ئه‌م سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێش چونه‌ش له وڵاتانی ئه‌وروپادا کارێک نیه له ده‌ره‌وه‌ی تواناکانی ئینسان و سیسته‌می حاکمه‌وه هاتبێت. به پێچه‌وانه‌وه ده‌رئه‌نجامی خودی په‌روه‌رده‌یه‌که که هه‌رده‌م توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به خۆدا چونه‌وه بکات و ملکه‌چ کردنیش له به‌رانبه‌ر که‌موکورتی و هه‌ڵه‌کانیشدا بکات، وه ئاماده‌یی ڕه‌خنه لێگرتنیش ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌موکورتیه‌ی له به‌رانبه‌ر بهرپرسیاریهتیهکهیدا کردویه‌تی. به‌و مانایه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده پێکهاته‌یه‌که له به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خودی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆی ته‌رخان ده‌کرێت، له‌و ڕێگایه‌وه که که‌سی شیاو له جێگه‌ی شیاوی خۆیدایه. توانیویانه کاره‌کانیان تا ئێستا به‌سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجام بده‌ن.
دیاره له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌شدا سیسته‌م هه‌مان سیسته‌می چینایه‌تی و حاکمیه‌تی بۆرژوازی سه‌رداری کۆمه‌ڵگایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌م وکۆمهڵگایانه جیاده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ سیسته‌م و کۆمه‌ڵگاکانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا؛ خودی بیرکردنه‌وه‌ی زانستیانه و کاری ڕه‌خنه‌گرتن و گوێگرتنه له‌و ڕه‌خنانه‌ی ده‌درێته پاڵ ده‌زگایه‌کی ئیداری و په‌روه‌رده‌ییه‌وه. وه له هه‌مان کاتدا خاوه‌نی سیسته‌مێکی وایه، لانی که‌م ئه‌و ڕووه دیکتاتۆری و تۆقێنه‌ره‌ی له سیسته‌می وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه لێره نابینرێت. له‌م وڵاتانه‌دا خودی په‌روه‌رده‌ی دینی له نێو سیسته‌می قوتابخانه‌کاندا ڕه‌سمیه‌تی نیه و وه‌ک کارێکی شه‌خسی هه‌ر که‌سێک ده‌بینرێت، منداڵان له قوتابخانه‌کاندا به شێوازێکی ته‌ندروست و گونجاو کۆی پێداویستیه‌کانیان بۆ دابین کراوه، خودی مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ریش به په‌روه‌رده‌یه‌کی هاوڕێیانه‌وه په‌یوه‌ندی دروست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ قوتابیه‌کاندا، له هه‌رکام قۆناغێکی خوێندندا بن. ده‌رئه‌نجام ئه‌م شێوازه په‌روه‌ردییه ده‌توانێت به‌رهه‌مێکی جوانی لێ وه‌ده‌ست بهێنرێت.
کاتێک مامۆستا به ئاره‌زومه‌ندی ته‌واوی خۆی ئه‌و ڕشته‌یه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، بێگومان ده‌توانێت سه‌رکه‌وتوو بێت تێیدا، دواجار دابین کردنی مافی سه‌ربه‌ستی و دوور له ترس، خودی مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کدا، بۆخۆی هاوکاریه‌کی دروست و دڵنیاخوازی باشی نێوانیان ده‌کاته ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سه‌و له کاری خۆیدا هه‌وڵی جیدی ده‌دات به‌رانبه‌ر کاره‌که‌ی. دواجار دابین کردنی موچه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه بتوانێت ژیان و گوزه‌رانی پێ دابین بکات. دیاره هۆکاری دیکه‌ش زۆرن له‌م وڵاتانه‌ی ئه‌وروپادا که بوونه‌ته نمونه‌ی کۆی په‌روه‌رده‌ی باشی قوتابی و کۆمه‌ڵگاش له جیهاندا. به به‌راورد به وڵاتانێک تا ئێستا په‌روه‌رده‌ی منداڵ له قوتابخانه‌کاندا زۆر له دوایه. کوردستانیش وه‌ک هه‌ریه‌ک له وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌که، بێبه‌ش نیه له‌و په‌روه‌رده بێئه‌ندازه ناکامڵه‌ی که ده‌کرێت له‌سه‌ر قوتابی، ده‌رئه‌نجامی خودی په‌روه‌رده‌ی فاشیل و بێبنه‌ما.
زۆرجار ڕه‌خنه ده‌گیرێت یان به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌کرێت له میدیاکانه‌وه تایبه‌ت به هۆکاره‌کانی خراپ بوونی په‌روه‌رده و ده‌زگای به‌رپرس، به‌ڵام تا ئێستا به ڕه‌سمی په‌نجه نه‌خراوه‌ته سه‌ر هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی خودی ئه‌و په‌روه‌رده ناته‌ندروست و شکست خواردوه. دیاره ئه‌گه‌ر خودی ئه‌و ترس و تۆقاندنه نه‌بێت که ده‌سه‌ڵاتی حاکمی دیکتاتۆریانه له سه‌ره‌وه دایده‌ڕێژێته‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگا، کۆمه‌ڵگاش به‌و ئه‌ندازه‌یه شکست خواردوو نابێت. له جێگایه‌کی وه‌ک کوردستاندا که ماوه‌ی بیست ساڵه حاکمیه‌ت به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی حیزبی کوردیه‌وه‌یه، بۆخۆی به‌رئه‌نجامی کۆی دواکه‌وتووی و په‌روه‌رده فاشیله‌کانه، له کۆی جومگه‌کانی ژیاندا. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر ئه‌ساسی ترس و تۆقاندن و کڕینی که‌سایه‌تیه‌کان دامه‌زراندوه، دیاره ئه‌م پرۆژه‌یه‌شی هه‌روا له گێلێتیه‌وه نیه. به‌ڵکو له‌و خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که تا چه‌ند تاکی کۆمه‌ڵگا ترسێنراو بێت و گێژ بکرێت به کولتورێکی باوی چه‌ندین ساڵه که هه‌یه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر ده‌توانێت به‌هره‌مه‌ند بێت له دزینی ئیراده و کۆی سامانی کۆمه‌ڵگا. کاتێک کۆمه‌ڵگا به‌و ئه‌ندازه‌یه بخه‌سێنرێت که نه‌توانێت پرسیارێک له بوونی خۆی بکات و بێ‌ترس بتوانێت ڕه‌خنه ئاراسته‌ی کۆی کولتووری باو بکات، ئیتر لێره‌دا به‌غه‌یری چاوڕوانی له کۆیه‌ک کاره‌سات، ده‌توانرێت چاوه‌ڕوانی چی بکرێت. مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به ته‌سلیم بوون بۆ حاڵه‌تێک که نه‌توانێت خۆی ڕزگار بکات له‌و گرێ کوێرانه‌ی چوارده‌وری پێتهنراوه، واده‌کات که هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و دواکه‌وتوو به‌سه‌ریه‌وه حاکم بێت.
خودی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ند خوازیه مادییه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵات کاری له‌سه‌ر ده‌کات، تا ئه‌وه‌ی تاک له‌و نێوه‌نده‌دا نه‌ی په‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاوڕێک له که‌سایه‌تی دروستی خۆی بکاته‌وه که جێگه و پێگه‌ی ئه‌و چیه له کۆمه‌ڵگادا، کارێکی وای کردوه، که خودی ئه‌و تاکه‌ش به ئاگا یان به‌بێ ئاگای، خۆی خزاندۆته نێو زه‌لکاوێکه‌وه، که ده‌سه‌ڵات بۆی داڕشتوه. ئاخۆ نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی تهندروهست له کۆمه‌ڵگادا ناکاته ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کایه‌کان به شکست خواردووی بمێننه‌وه؟ کاتێک ده‌سه‌ڵات، بێشه‌رم کردن، دێت یاری به چاره‌نوسی کۆی کۆمه‌ڵگا ده‌کات له‌سه‌ر بره‌و دان به به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تی و خێڵه‌کیه‌کانی خۆی، مانای سه‌پاندنی سیاسه‌ت و په‌روه‌رده‌ه‌ی سیسته‌می دیکتاتۆریانه نیه؟ بۆچی ده‌بێت ڕووی ڕه‌خنه‌مان له خودی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت له کۆی شکستێک زاڵ کراوه به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگا و قوتابخانه‌کانیشدا؟ ئاخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رژه‌وه‌ندخوازه خێڵه‌کیه، ئه‌گه‌ر له قازانجی بره‌و دان به تواناییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کاری بکردایه له ماوه‌ی بیست ساڵی دهسهڵاتدارێتیهکهیدا، ئێستا ئاستی به‌رو پێشچونی وشیاری کۆمه‌ڵگا له کام خاڵدا ده‌بوو؟ کاتێک ده‌سه‌ڵات کار له‌سه‌ر کوشتنی هێزوئیراده‌ی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات، بێگومان نهوهیکیش تێیدا گه‌وره ده‌بن و کارێک وه‌دست ده‌گرن که ناتوانن تێیدا سه‌رکه‌وتوو بن.
خودی ئه‌م شکسته‌ی که یه‌خه‌ی به کۆی قۆناغه‌کانی په‌روه‌رده‌ی قوتابی و خوێندکار گرتوه له کوردستاندا، بۆ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه مه‌ینه‌ت بارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزمه کوردیه، نه‌یویست، کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات. دیاره مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه چینایه‌تیه‌ش که سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی قازانج مه‌ندن تێیدا، هه‌رده‌م له ڕێگای ترساندن و پڕ چه‌ک کردنی هێزی میلیشیایی و کڕینی که‌سایه‌تی مامۆستا و خه‌ڵکانی سه‌ر به ده‌زگای په‌روه‌رده، وا ده‌کات ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌ته درێژ تر بکاته‌وه.
هێشتنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی دینی له نێو قوتابخانه‌کاندا بۆخۆی خاڵێکی مه‌ینه‌ت باری تره له مانه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی فاشیلانه‌ی قوتابیدا، چونکه هه‌ر له منداڵیه‌وه ئه‌و منداڵه به‌ترسێکی نادیار گۆش ده‌کرێت و له قوتابخانه‌شدا ئه‌و ترسه له‌بری ئه‌وه‌ی له کۆڵی بکرێته‌وه، هێنده‌ی دیکه زاڵی ده‌که‌نه‌وه به‌سه‌ریدا. مانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له په‌روه‌رده کردن بۆخۆی ده‌رئه‌نجامی مه‌رگه‌ساتی لێده‌بینرێت. خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه له‌گه‌ڵ ئه‌و کولتوره دینیه‌ی له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و به‌قازانجی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی ته‌واو ده‌بێت، هۆکاری سه‌ره‌کی نێو کۆی شکسهتهکانی تا ئێستای بواری په‌روه‌رده‌ن له کۆمه‌ڵگاو قوتابخانه‌کاندا. ئه‌گه‌ر ده‌خوازرێت کۆمه‌ڵگایه‌کی زیند و خوێنده‌وار و نه‌وه‌یه‌کی په‌روه‌رده کراوی چالاک هه‌بێت، ده‌کرێت پێش هه‌رچ ئاڵ‌وگۆڕێک، ده‌ست بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و جیاکردنه‌وه‌ی دین بکرێت له کۆی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تیدا. به‌بێ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ‌ترس و بێچه‌وساندنه‌وه ناتوانین به ئه‌ندازه‌یه‌کی پێویست ئاڵوگۆڕ له‌م په‌روه‌رده‌یه‌ی ئێستادا، که ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لێی به‌رپرسیاره، ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌ییانه به‌ده‌ست بخرێت. خودی وه‌زیری په‌روه‌رده که‌سی هه‌ڵبژێرراوی نێو ئه‌و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی دایناوه و به شوێن پاراستنی هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، دیاره کۆی وه‌زاره‌ته‌کانی دیکه‌ش هه‌مان ڕه‌نگن. ده‌سه‌ڵاتێک سڵ نه‌کاته‌وه له کوشتنی ڕێژوانی قوتابی ، به چ ئومێدێکه‌وه چاوڕوانی ئه‌وه‌ی لێبکرێت ده‌توانێت په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگاو په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌کان بباته پێشه‌وه؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست