له‌هه‌ر کات و ساتێکی مێژوودا ئاین له نێو یاساکان و ده‌سه‌ڵاتدا بوو بێت له وێدا ئازادی ئینسان بوونی نه‌بوه!
Thursday, 13/01/2011, 12:00
په‌یامی ئاینه سه‌ره‌کیه‌کان به‌گشتی و ئه‌و ئاینانه‌ش که نه‌یان توانیوه له ڕووی مێژویه‌وه ئیدامه به‌خۆیان بده‌ن، به کۆی گشتیان تێگه‌یشتنێک و مۆراڵ گه‌لێکیان هه‌یه که پێشتر دیاری کراوه و له‌سه‌رو تواناکانی مرۆڤه‌وه بینراوه. بۆیه له هه‌رکات و ساتێکدا ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌تی ئه‌و ئاینانه چوبێته قۆناغێکه‌وه تێیدا ده‌سه‌ڵات و هێزی بۆخۆی په‌یدا کردبێت، هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ختانه‌وه ده‌ستی خستۆته نێو جڵه‌وکردن و ملکه‌چ پێکردنی مرۆڤه‌وه بۆ ژێر دید و بۆچونێک که هه‌یبوه له سه‌ر ژیان کردن و ئاڵوگۆره پێویستیه‌کانی مرۆڤ. بۆیه ئه‌گه‌ر چاوێک به ڕابردوی ئاینه‌کان له ڕێگای ئه‌و په‌رتوکانه‌ی له‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئاین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌ستدا بوه و ئه‌و پهرتوکانهشی دوای ئه‌و سه‌رده‌مه نوسراون، بخشێنین، ده‌توانین ئه‌و ده‌رئه‌نجامه چه‌قبه‌ستنه مێژووییانه‌ی دینه‌کان ببینین. ده‌بینین هه‌میشه نا هاوسه‌نگ بووه له‌گه‌ڵ خواست و ئیراده‌ی گشتی مرۆڤدا له به‌رانبه‌ر چۆنیه‌تی بیر کردنه‌وه و ده‌ربڕینی هه‌ست و خواسته‌کانی ئه‌وانه‌ی له‌و نه چوون. به‌مانایه‌کی تر مێژووی ئاینه‌کان به گشتی خاوه‌ن مێژوویه‌کن هه‌رده‌م تاریکستانی و نابه‌رابه‌ری و ڕێگر له‌به‌رده‌م ماناکانی ئازادی مرۆڤدا بووه. ساتێک نابینرێت له کاتێکدا تواناییه‌کانی ئه‌و ئاینانه له ده‌سه‌ڵات گرتنیاندا، که‌لێنێک مابێته‌وه و خۆیان تێنهخزاندبێت به خاتری ئه‌وه‌ی هیچ بهرانبهرکێیهک له به‌ردمی خۆیدا نه‌هێڵیت.
مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ململانێ چینایه‌تیه‌کانه‌وه به‌تایبه‌تی، هه‌رده‌م مێژویه‌ک بووه پراوپڕ له ململانێ و خه‌باتی به‌رده‌وامی ئه‌و چینه‌ی چه‌وسێنراوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر چینێک که ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بووه. سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌بات کردن و مل نه‌دانی یه‌کجاره‌کی به چینی سه‌رده‌ست و ئامانجه دزێوه‌کانی، خه‌بات کردن بۆ دنیایه‌کی باشتر و پانتاییه‌کی زیاتر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادیه‌کان، هه‌رده‌م بێبچڕان له مه‌یداندا بووه. کاتێک سه‌یری مێژووی ڕابردوو ده‌که‌ین له زۆرترین وڵاتانی ئه‌وروپای سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا، یانی له سه‌ده‌ی پێنجه‌مه‌وه تا کۆتایی سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م، ده‌بینین مێژوویه‌ک خۆی نوسیوه‌ته‌وه، مێژووی سه‌رکوتکردن و ده‌م داخستنی هه‌ر تاکێک و گروپێک که باسێکیان جیاتر له‌و دیده گشتیه‌ی کڵێسا و ئاینی مه‌سیحی هه‌بووبێت. سزای له سێداره‌دان و ئه‌تککردن و ته‌واوی بێحورمه‌تیه‌ک مانای خۆیبدات به‌ده‌سته‌وه له‌سه‌ر مافی مرۆڤ، پیاده کراوه. دیاره خۆسه‌پاندنی ئاینه‌کان له نێو ڕێوره‌سمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستخستنه نێو کۆی بواره گرنگه‌کانی ژیان، به‌بێ به‌شداری ده‌سه‌ڵات و سیستمی چینی فه‌رمانڕه‌وا نه‌توانراوه به‌رده‌وامی به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و جه‌نجاڵی گێژ کردنی مرۆڤ به‌و دنیا‌و ترساندیان به سونه‌ت و ئه‌حکامێک له‌لایه‌ن خودی ئاینه‌که و ڕابه‌رانیان واته (پاپا و قه‌شه‌کان و پاشاکانه‌وه) دیاری کرابوو، به کارێکی ڕۆژانه‌ی خۆیانیان زانیووه. کاتێکیش ده‌بینرا ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاینیه چه‌نده جیاواز بوو له گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانی چینی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا، ئیتر نه‌ده‌کرا پێویست بوون و په‌یڕه‌ی کردن له‌و ئاینه به‌رده‌وامی به‌خۆی بدا له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی ئازادیخواز و چینی ژێر ده‌سته‌وه، چونکه به‌هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌ک، خواستی پاپا و کڵێساکانیان جیاوازتر بوو له‌گه‌ڵ خه‌ون و خواست و پێداویستیه ئازادیه‌کانی مرۆڤی چه‌وساوه‌دا. هه‌ر ئه‌و کات و له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه گشتیه‌کاندا به‌رانبه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌و ئاینه له کۆی ئاسته فراوه‌نه‌کانی مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی گشتیدا، پێویست بوونی شۆڕش و خه‌بات کردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کڵێساییه کۆتا بهێنرێت له نێو یاسا گشتیه‌کاندا، پێویستیه‌کی چارهه‌ڵنه‌گر بوو.
سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست به‌گشتی به‌سه‌ده تاریکه‌کان ده‌ناسرێت له مێژووی وڵاتانی ئه‌وروپادا.نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاینه له‌به‌رانبه‌ر کۆی زانست و مه‌عریفه‌ی داهێنانی ئینسان و هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ فراوانتر کردنی مه‌وداکانی بیرکردنه‌وه و ئاستی چونه‌پێشی به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ر تواناییه‌ک که مرۆڤ خۆی داهێنه‌ریه‌تی، هه‌وڵدان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کان و گشتگیرترکردنی توانای داهێنانی مرۆڤ له‌سه‌رو ئه‌و دنیا خه‌یاڵیه‌ی ئاین بۆ ئینسانی دانابوو، به‌یه‌کێک له‌و خاڵه بنچینهیانهی مێژووی دوای سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، له کۆی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندووی ئه‌وروپادا. سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ده‌ی ڕێنسانس به نه‌خشاندنی ڕێبازی کرانه‌وه، یانی له سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌مه‌وه هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵهێنراو ده‌ستپێک له ئیتالیا و دوای ئه‌وه‌ش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ده نوێیه بۆ وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا و ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا و دواتر سه‌رجه‌م وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپای گرته‌وه، تا سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م پێوانه گشتیه‌کانی خۆی دیاریکرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له بنچینه‌ییه‌کانی ژیانێکی ئاسوده‌تر و دوور له ده‌ستی کڵێسا‌کان و پاپاو پاشا ڕه‌هاکان.(ئه‌م زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌م له سایتی ویکپیدیا وه‌رگرتوه له‌سه‌ر سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌می دوای ئه‌و یانی سه‌ده‌ی بوژانه‌وه له ئه‌وروپادا) بۆخۆی ئه‌و په‌رچه کرداره مه‌زنه بوو که ئیتر جێگایه‌کی بۆ پێویست بوونی ئاین نه‌هێشته‌وه له نێو یاسا گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، ئه‌وه مه‌زنترین هه‌نگاو بوو که زۆرترین نوسه‌ر و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفی مه‌زنی به شوێن خۆیدا هێنا، به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که چه‌قبه‌ستوو بو وه ده‌یویست به‌ده‌ستلێنه‌دراوی خۆی بهێڵێته‌وه.
باسکردنی ئه‌م پێشه‌کیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه مه‌ینه‌ت باره‌ی تا ئێستا وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه، ده‌رئه‌نجامی ده‌ست به‌کار بوونی ئاینی ئیسلام له نێو کۆی پایه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیاندا. ئه‌وه بۆ چوارده سه‌ده ده‌چێت ئه‌م چه‌ق به‌ستوییه یه‌خه‌ی به کۆی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی مافی ژیانکردنی ئینسانی ئه‌و وڵاتانه گرتوه و هه‌روا به‌رده‌وامیش به پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و دژه ئازادیه‌کان ده‌یه‌وێت خۆی بپارێزێت و خۆی به زیندووی ڕابگرێت. مێژووی ئه‌م دینه هیچ کات مێژوویه‌کی باشتر نه‌بوه له کۆی ئاینه سه‌ره‌کیه‌کانی دیکه، به‌ڵکو به‌رده‌وام دوباره کردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ڵستانه بووه و هه‌رده‌م له سه‌پاندنی ئه‌و بڕیار و ئه‌حکامانه‌ی خۆیدا بووه که به حیساب له‌سه‌ر و تواناییه‌کانی مرۆڤه‌وه‌یه. بۆیه تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م دینه به‌رده‌وام بێت له نێو یاسا‌و پره‌نسیپه گشتیه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگادا، ده‌توانم به بێگومان کردن بڵێم، هیچ کات نابێت بیر له مانای ئازادی بۆ مرۆڤ بکرێته‌وه، له‌و وڵاتانه‌ی که ئاینی ئیسلام له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا شه‌ریکه به‌شن. ببینن له وڵاتانی ئیسلامدا چ مه‌هزه‌له‌یه‌ک به‌ڕێخراوه به نێوی ئازادی و دیموکراسیهتهوه، پاشاکانی سعودیه ببینن که له چ سه‌ڵته‌نت خوازیهکدان هه‌روه‌ک سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌ته‌کانی سه‌رده‌می کۆیلهگهرایی. هه‌ر له‌و وڵاته‌ی که مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی ئیسلامه ڕۆژ نیه ئیهانه به‌که‌رامه‌ت و حورمه‌تی چینی ژێر ده‌سته‌وه نه‌کرێت، ئه‌وه مافبوون بۆ ژنان هه‌ر نابێت له ژێر لێوهوهش باسی بکرێت، سزای له سێداره‌دان و ده‌ستبڕین به‌پێی قورئان به‌ڕێوه ده‌چێت. مانای ئازادی له‌و وڵاته‌دا ته‌نها به شێوه‌یه‌که که ئازادی ته‌نها بۆ چینی پاشا و مه‌لاکانه، ئه‌وانی دی ده‌بێت ته‌نها ملکه‌چی هه‌ڵبژێرن. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا به‌یه‌کجاری ده‌ستی خستۆته بینه‌قاقای کۆی چینی نه‌دار و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادی خواز، هه‌رچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک جیاوازتر له بیر کردنه‌وه‌ی فیقهو ئاخونده‌کان، سزای له سێداره‌دانی به‌دواوه‌یه، ئالێره‌دا به چ مانایه‌ک ده‌توانرێت ووته‌یه‌ک هه‌بێت له‌سه‌ر مانای ئازادی و ئازادیه گشتیه‌کانی مرۆڤ. کۆی وڵاتانی دیکه هه‌ر له وڵاتانی که‌ندا و میسر و یه‌مه‌ن و سودان و سۆماڵ و تا ده‌گات به پاکستان و ئه‌فگانستان و ئێراق، به‌شێکن له‌و جه‌هه‌نمه‌ی که به‌پێی خواست و ئیراده‌ی ئاینی ئیسلام حوکم کردن ده‌برێت به‌ڕێوه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێراقدا به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی ناسیۆنالیستیه، ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌م ئاینه له کۆی جومگه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان واته بواری سیاسی و په‌روه‌رده‌و کۆمه‌ڵایه‌تی تا ده‌گات به بڕبڕه پشتی کۆمه‌ڵگا که بواره ئابوریه‌که‌یه‌تی. ئه‌وه‌تا ڕۆژ نیه له‌لایه‌ن ئه‌م ئاخوندانه‌وه بێڕێزی نه‌کرێت به کۆمه‌ڵگاو نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، له‌وه‌ی خه‌ریکی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جیاوازترن له‌و دید و بۆچوونه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئاخونده‌کان هه‌یانه. مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانیان ته‌نها بۆ سه‌رکوت و خه‌ڵه‌فاندنی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی چه‌وساوه به‌کار ده‌هێنن. مه‌لاکان جارێ خه‌ریکی ئه‌وه‌ن چۆن مه‌ینه‌تیه‌کانی ئێستا له‌سه‌ر شانی ئه‌و چینه به‌رینه زه‌حمه‌تکێشه بیربه‌رنه‌وه و خه‌ریکیان که‌ن به‌وه‌ی چۆن خه‌لیفه‌کانی ئیسلام و نه‌وه‌کانیان کوژراون و ژیاون، (دیاره له‌سه‌ر ململانێی ده‌سه‌ڵات سه‌رجه‌میان به‌کوشتن تیاچوون). ئه‌م دینه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خواست و ئیراده‌ی ئازادیخوازیدا، ئه‌و دێت به‌رده‌وام سانسۆر ده‌خاته سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ڕاپێچی نێو دادگای خۆی ده‌کات ئه‌گه‌ر هات و که‌سێک ئه‌و سنورانه‌ی به‌زاند که لای ئاینه‌که به حه‌رام ده‌ژمێردرێت. ته‌نانه‌ت ده‌ست تێوه‌ردانی ته‌واوی له نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا، واته ژنان له چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت کردنیانه‌وه تا ده‌گات به چۆنیه‌تی پۆشاک له بهرکردنیان ده‌بێت له‌و ڕێورهسمانهوه دیاری بکرێت که قورئان و ئهحادیسهکان بۆیانی داناوه. ئه‌م ئاینه به‌هیچ پێوه‌رێک نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خواسته ئینسانیه‌کانی ژناندا، چونکه هه‌میشه له هه‌وڵی کۆیلهکردنیاندایه.
بۆیه خۆهیلاک کردن به گونجاندنی ئاین له نێو مۆڕاڵی گشتی کۆمه‌ڵگادا، ته‌نها خزمه‌ت به دواکه‌وتووی و ته‌سلیم بوون به بڕیاری سه‌رده‌می کۆیلله، ئاساکان ده‌دات. به پێچه‌وانه‌وه مانه‌وه‌ی بڕیار و سونه‌ته دینه‌کان له نێو یاسا و بڕیاره گشتیه‌کانی ده‌سه‌ڵادا، بۆخۆی تا دێت هه‌ناسه‌ی ئازادی خوازی به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه.
له کوردستاندا ئێستا چین و توێژێک له ململانێی ئه‌و چهقبهستوویهدان و هه‌رده‌م له خه‌باتی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی چۆک به‌و بڕیار و یاسایانه دابدرێت که ئاینی ئیسلامی خزاندۆته نێو کایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئاینه‌کان به‌گشتی ئاینی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و مه‌ینه‌ت هێنه‌رن، ناکرێت به عیرافان بوونی و سۆفیگه‌ریانه سه‌یری ئاینه‌کان بکرێت، مادام ئه‌وان خاوه‌نی به‌رنامه و بڕیاری سابتی خۆیانن، که‌واته هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌ست بگرن به جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات دارێتیهوه.
ئه‌گه‌ر کوردستان بتوانرێت له وڵاتانی دیکه‌ی ئیسلام جیابکرێته‌وه، به‌بێ جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌سه‌ڵات ناتوانرێت هیچ مانایه‌کی پێبدرێت. ده‌سه‌ڵاتخوازی ناسیۆنالیستی ئه‌حزابی کوردیش هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و چینه‌که‌یان له مانه‌وه و پاراستنی ئه‌و دینه‌دا ده‌بیننه‌وه، که خه‌ریکی جههلکردن و ترساندنی کۆمه‌ڵگه‌یه، به جه‌هه‌نمی ئه‌و دنیایه‌ی بوونی نیه. ده‌توانم جارێکی تر بڵێم له هه‌رکات و ساتێکی مێژویدا ده‌سه‌ڵاتی ئاین له نێو یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا بوو بێت، له‌وێدا هیچ کات ئازادی بۆ ئینسان بوونی نه‌بووه. کۆمه‌ڵگای کوردستان به کۆی ئازادیخوازانیهوه و ژنانی کۆیله‌ی ده‌ستی ئه‌و سیستمه ئاینیه پێویست بوونی خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ جیای دین له ده‌وڵه‌ت، یه‌کێک ده‌بێت له‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌ی پێویست بوونی خۆی نیشان ده‌دات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست