خۆسوتاندن دژی ده‌سه‌ڵاته سته‌مکار و ڕه‌هاکان!
Tuesday, 18/01/2011, 12:00
ئه‌گه‌ر چی له کوردستاندا ژنانی ژێرده‌ست و چه‌وساوه دژی نه‌بوونی ئازادی ژیانیان له چۆنیه‌تی دیاری کردنی ئایندهی خۆیان، په‌نا ده‌به‌نه بهرخۆسوتاندن وه‌ک وه‌ڵامێک دژی ئه‌و سته‌مه‌ی له‌سه‌ریانه، یانی سته‌مێک که له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگی باوی پیاوسالاریه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه. له دوای ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ساڵی 1991 وه دیارده‌ی خۆسوتاندنی ژنان له کوردستاندا به ڕێژه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له زیاد بوندا بوه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه، ئایندهکهشی نادیاره‌و و به ئه‌ندازه‌یه‌کی گه‌وره‌ش ئه‌م تاوانه نامرۆڤانه‌یه له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و که‌لتوره چه‌قبه‌ستوه بۆ ماوه‌یه‌یه که خۆی سه‌پاندوه به‌سه‌ر کۆی مافه مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. ئه‌م خۆسوتاندنانه بۆخۆی وهڵامێکهو هه‌رژنێک به‌ناچاری به‌و شێوه‌یه ده‌یداته‌وه به‌ڕوی سته‌می سه‌رشانی و که‌لتوری نادیموکراتی و دژه ئازادی باوی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا. ئه‌م چه‌ند دێڕه بۆیه باسم کرد که شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له کۆمه‌ڵگا چه‌قبه‌ستوه‌کانی ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاو سته‌مکار و یه‌ک شێوه‌کانی دنیای ڕۆژهه‌ڵات و دنیای نێو که‌لتووری باوی هه‌ڵگرانی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی ، لێکچونه‌کانیان وه‌ک یه‌ک وایه، به‌ڵام هه‌ریه‌که و به شێوازێکی جیاوازتر ده‌رده‌که‌وێت. ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و سته‌م دیده‌ی تونس له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا، دوای ئه‌وه‌ی (محه‌مه‌د بو عه‌زیز)عه‌ره‌بانه‌ی میوهفرۆشتنهکهی له‌لایه‌ن پۆلیسی خزمه‌تکاری ده‌سه‌ڵاته نایهکسانیهخوازهکانهوه ده‌سوتێنرێت و ئه‌و مافه‌یشی پێڕه‌وانابینن و لێده‌ستێننه‌وه، بۆیه ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌رچووی زانکۆ په‌نا ده‌باته به‌ر دوا چاره‌ی، که خۆسوتاندنه. خۆسوتاندنێک بوو به‌هێمایه‌ک بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ڕقوقینهی تهنگپێههڵچنراوی ده‌یان ساڵه‌ی ده‌ستی زوڵم و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌تی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی و داروده‌سته‌که‌ی. خه‌ڵکی چه‌وساوه و مه‌حرومی ئه‌و وڵاته شار به شار ده‌ستیان کرد به خرۆشانێکی مه‌ده‌نیانه دژی ئه‌و ژیان و گوزه‌رانه نابوتهی درابوو به‌سه‌ریاندا، بۆیه دواجار ئه‌و خرۆشانه مه‌زنه وای کرد سه‌رۆک هه‌ڵبێت و ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵ کۆی کردبوه‌وه له به‌شه ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبات بۆ وڵاتی سعودیه و له‌وێ ژیانی پارێزراو ده‌بێت! چونکه وڵاتێکه خاوه‌نی بیری مرۆڤ دۆستیه!!! به‌ڵام به‌لای ئه‌و وڵاته‌وه گرفت نیه چۆنیه‌تی ژیانی ملیۆنان مرۆڤ له ده‌رده‌سه‌ری و بێ‌کاری برسێتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا. ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و به‌شی زۆری وڵاتانی کیشوه‌ری ئاسیا تا ده‌گات به زۆرینه‌ی وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌یه‌ک شێوه پابهندداری سیستمه تۆتالیتا‌ر و دیکتاتۆریهکانن، به‌م ده‌سه‌ڵاته میلیشیایه‌ی له ئێستای عێراق و کوردستانیشدا هه‌یه.
په‌نگ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕقه مه‌زنه‌ی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و کۆی چین و توێژی خوێنده‌واری ئه‌م وڵاتانه به ئه‌ندازه‌یه‌که، که‌م وێنه. کام وڵات ده‌گریت هه‌ر هه‌مان دوباره کردنه‌وه‌ی ده‌ستخستنه بینی ژیانی ملیۆنان ئینسانه، دواجار له سه‌ره‌وه چینێکی بێبه‌رهه‌م له کۆمه‌ڵگادا که خاوه‌نانی سه‌ریه‌کخستنی ملیارده دۆلارهکانن، که له بێژیان کردنی ئه‌و ملیۆنان ئینسانانهوه سه‌ریه‌کیان خستوه، به‌یه‌کجار وه‌ک دێوه‌زمه‌یه‌ک بۆ چه‌ند ده‌یه ده‌چێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتدارێتیان له ده‌ستدایه‌و، له‌و لاشه‌وه سه‌رکوت و جه‌هه‌نم ئاواکردنێکیان بۆ خه‌ڵکی کردۆته‌وه. کام وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌گریت له به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی کۆمه‌ڵگادا به ده‌یان جۆر له‌وی ته‌نیشتی نه‌چێت؟ هه‌ر له وڵاتانی که‌نداو تا ده‌گات به وڵاتانی به‌ناو مۆدێرنی وه‌ک میسر و ئوردن و جه‌زائیر و لیبیا. سه‌رۆکی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ساڵی 1969 وه له ده‌سه‌ڵاتدایه، که ته‌مه‌نی خۆی گه‌یاندۆته خانه‌نیشینی و هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و وڵاته‌ی له ده‌ستدایه و ئه‌گه‌ر مردیش ئه‌وه دوای خۆی ئه‌و سه‌ڵته‌نه‌ته‌ی بۆ سه‌یفی کوڕی به‌جێدێڵیت. ئه‌م پیاوه که زۆرجار وا ده‌رکه‌وتوه به‌ره‌نگاری له مافی ژێر ده‌ستانی وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات له‌لایه‌ن ڕژێمه داگیرکاره‌کانی ناوچه‌که‌وه و له کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بدا به گاڵتهپێکردنیانهوه کۆبونه‌وه‌کانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت(گه‌ر چی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی ڕاستیشی تێدایه) زۆر بێشه‌رمانه، دژی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خوازی تونس وه‌ستایه‌وه و وتی ته‌نها سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لیه، خۆ ڕه‌نگه ناهه‌قیشی نه‌بێت، چونکه یه‌کێک له هاوه‌ڵانی بۆ دواجار له کورسی ده‌سه‌ڵات هێنرایه خواره‌وه، جا نازانرێت سه‌ره‌ی خۆیشی که‌ی دێت! حکومه‌تی میسر به سه‌رۆکایه‌تی حوسنی موباره‌ک، ئه‌میش له ساڵی 1981 وه ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستدایه، ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێک بدات له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی چه‌وساوه و ئازادی خوازی ئه‌و وڵاته، (چونکه باش ده‌زانێت خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی میسریش چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێکن تا گورزی که‌مه‌رشکێن بده‌ن له خۆی و کۆی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی)، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ زیاتر له ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌که‌ی بن عه‌لی، له ده‌سه‌ڵاتدایه.
کاتێک گه‌نجێک له جه‌زائیر و داواجار له میسر(به‌پێی هه‌واڵه‌کانی که‌ناڵی تیڤی بی بی سی عه‌ره‌بی) دژی ئه‌و سته‌مه‌ی له‌سه‌ریانه ئاگر له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رده‌ده‌ن، ده‌خوازن به هه‌مان شێوه‌ی (بو عه‌زیز) ته‌عبیر له هه‌ڵوێستی خۆیان بکه‌ن دژی کۆی ستهمگهرێتی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها وه‌ک هاوئاهه‌نگیه‌ک له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ی بو عه‌زیزدا، به‌و ئومێده‌ی هه‌ستی ئه‌و خه‌ڵکه بێکار و زه‌حمه‌تکێشه بجوڵێ و قۆڵی خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی لێهه‌ڵماڵن و بێنه مه‌یدان بۆئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م کۆ زوڵمه بهێنن که ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریاندا سه‌پاندویه‌تی. ئه‌م ئینسانه شه‌ریفانه زۆر بێمنه‌تانه له ژیان هاتن ئه‌م ڕێگه‌یان هه‌ڵبژارد و خۆیان کرد به قوربانی بۆ کۆی چینی سته‌م لێکراوی کۆمه‌ڵگا، به‌و هیوایه‌ی ڕزگاریان ببێت له‌و سته‌مه‌ی به‌سه‌ریانه‌وه‌یه.
ئه‌م جۆره له خه‌بات کردن، نیشانه‌ی ئه‌و ئه‌ندازه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی وهحشیهتگهری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سیستمه ملهوڕانه نیشان ده‌دات که به چ جۆرێک وه‌ڵامی ئازادی خوازیانه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ده‌ده‌نه‌وه کاتێک له خرۆشانێکدا ده‌ڕژێنه نێو شه‌قامه‌کانه‌وه، دیاره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چه‌قبه‌ستوو ته‌واو دڕنده و دژی هه‌رچ ئازادیه‌کی ئینسانیانه، بۆخۆیان زۆربه‌یان له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه تا ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ک نمونه‌ی سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی، تا ئه‌و کاته‌ی له پێویستبوونی نیزامی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌دا بوو، درێژه ده‌درا به‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و گڵۆپی سه‌وزیشی بۆ داده‌گیرسا له‌وه‌ی چۆن بخوازێت له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی عێراقدا درێغی نه‌کات.
هه‌ڵبژاردنی خۆسوتاندن وه‌ک هێمایه‌ک بۆ به‌گژا چونه‌وه‌ی تاکیانه به دژی ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ردا، بێگومان ده‌بێته سیمبوڵێک لای خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌ک و ئازادیخواز و چه‌وساوه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا، چۆن له کوردستاندا ڕۆژنامه‌نوس(سه‌رده‌شت عوسمان) به‌ته‌نها هه‌ڵشاخا به ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا و ئاماده نه‌بوو بۆ یه‌ک چرکه‌ش خۆش بێت له‌و داوا ئینسانیه‌ی هه‌یبوو، یانی ئازادی و سه‌رفرازی بۆ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و سته‌م دیده، تا دواجار خۆیکرد به قوربانی له پێناو ئه‌و ئامانجه پیرۆز و مه‌زنه‌دا. به‌ڵام ئاخۆ به‌دیوێکی تردا، ده‌بێت کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی ئازادیخواز و چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێت که‌سێک خۆی بکات به قوربانی تا ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ش دوای بکه‌ون و ڕاپه‌ڕین بکه‌ن؟ ئاخۆ ئه‌و که‌سه‌ی خۆی ده‌کات به قوربانی ده‌بێت وای لێتێبگه‌ین و هانده‌ری زیاتر هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سبردن بۆ خه‌بات کردنه دژی ستهمگهرێتی درێژه‌ی هه‌بێت؟ یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت به‌ره‌ی ئازادی خواز، کۆمه‌ڵگا به‌ئاگا بهێنێته‌وه له‌وه‌ی که‌س ده‌ستنه‌بات بۆ به خۆ قوربانی‌کردنی له پێناو کۆدا؟ ئایا باشتر وانیه له ڕێی ڕێکخراو بوونه‌وه ده‌ست ببرێت بۆ خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش کردن دژی کۆی سته‌مێک بوونی هه‌یه؟ به‌ڕای من ئه‌م که‌سانه‌ی خۆیان ده‌که‌ن به‌قوربانی که‌سانێکی ئێجگار مه‌زنن، به‌و ئه‌ندازه‌ی هیچ وه‌ڵامێک ناتوانێت جێگای ئه‌و کۆ ڕقه بگرێته‌وه که له‌و ئینسانه‌دا کۆ بوه‌ته‌وه و دواجار به‌و شێوازه کۆتای به‌ژیانی خۆی دێنێت.
ژیانی چینێکی زه‌حمه‌تکێش له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسایا و گه‌لێک وڵاتی دیکه، به‌یه‌کجار جه‌هه‌نمێک کراوه‌ته‌وه بۆ سوتاندنی هه‌ر ڕۆژه‌ی ئه‌و چینه به‌رینه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا، له‌م سه‌رده‌مه‌ی دێوه‌زمه‌ی عه‌وله‌مه‌ی نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داریه‌دا، ئاماژه‌کان وا ده‌رده‌که‌ون، که سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م سه‌ده‌ی به‌ریه‌که‌وتنه مه‌زنه‌کانی نێوان ئه‌و دوو چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌بێت، به‌و مانایه‌ی هه‌رچی ڕونتر له جاران ئه‌م خه‌ته چینایه‌تیه‌ی نێوان ئه‌م دوو چینه ڕۆشنتر ده‌بێته‌وه و خه‌وش هه‌ڵناگرێت، هه‌رچ پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ک بۆ پاراستنی مه‌وقعیه‌تی شوناسی ناسیۆنالیستیانه‌ی قه‌ومیه‌ت و نیشتمان په‌روه‌ری و پاراستنی ئاینی ئیسلام، ڕۆژ به ڕۆژ لاوازتر ده‌رده‌که‌ون، گه‌رچی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا به‌هه‌رچ نرخێک بێت یانی به ترساندن و ده‌ستبردن بۆکاری تیرۆریستیانهو کوشتنی هه‌زاران ئینسان، ده‌خوازرێت ته‌مه‌نی ئه‌م ئاینه و ئه‌م شوناسه ناسیۆنالیستیانهیه و ئه‌م که‌لتوره بۆ ماوه‌ییه بپارێزرێت، به‌ڵام دواجار ڕوون ده‌بێته‌وه، که کۆی ئه‌م له قه‌فه‌س کردنانه به خاتری کام چینی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا بووه؟
درێژه‌دان به‌م سیسته‌مه تاریک و دژه ئینسانیانه په‌یوه‌سته به ئاستی وشیاری سیاسی ئه‌و بزوتنه‌وه ئازادیخواز و یه‌کسانی خوازانه‌ی که ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و چینه چه‌وساوه‌یه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن، به‌بێ هاتنه مه‌یدانی ئه‌حزابی سیاسی سه‌ر به‌و چینه مه‌زنه‌ی کۆمه‌ڵگا، ڕوخانی ئه‌م ڕژێمه دیکتاتۆر و هاوشێوانه به جۆرێک ده‌بن که دواجار له ژێر ئاسۆ و سونه‌ته ناسیۆنالیست- دیمکرات بۆرژواکان دا ده‌گیرسێته‌وه و به قازانجی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت. به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت باشتر ده‌بن له‌و ده‌سه‌ڵات و ڕژێمانه‌ی که ته‌واوی سونه‌ته دیکتاتۆریه‌کان پیاده ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ هه‌رچ ئاڵوگۆڕێکی سیاسی له وڵاتانی سه‌ر به ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کان، ئه‌گه‌ر کۆی ئه‌و په‌روه‌رده و قازانج په‌رستیه چینایه‌تیه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه، کۆمه‌ڵگاو ئه‌و چینه‌ی ده‌ستی به ڕاپه‌ڕین و شۆڕش کردن کرد، ده‌که‌وێته نێو هه‌مان داوی داخستنه‌وه و ده‌بێت بۆ جارێکی که‌ش خۆی بۆ خه‌باتکردن و شۆڕش کردن ئاماده بکاته‌وه له دژی ده‌سه‌ڵاتی نوێی چه‌وسێنه‌ر، که هه‌ڵگری پاراستنی هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و بنه‌ماکانی خاوه‌نداریتی تایبه‌تین. ئه‌م کایه‌یه تا ئه‌وکاته‌ی چینی کرێکار و پێشڕه‌وی نێو کۆمه‌ڵگا خۆی نه‌ناسێت به ئاسۆ و ئامانجه مه‌زنه‌کانی خۆی ، یانی هه‌نگاو نان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی و بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسانی خواز، دواجار هه‌ر وه‌ک به‌رده‌که‌ی سیزیفی لێدێته‌وه!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست