ئایا کوردستان ده‌بێت به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ؟
Monday, 19/12/2011, 12:00
ده‌وڵه‌ت بوون خۆی به‌مانای چی دێت؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر کوردستان بوو به‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، دانیشتوانه‌که‌ی ده‌توانێت به ئارامی بژێت؟ ئه‌گه‌ر پایه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ده‌وڵه‌ت بوون، هیج جیاوازیه‌کی نه‌بوو له کۆی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئێستا چوارده‌وری کوردستانیان داوه، ئاخۆ له حاڵه‌تیکی وادا ده‌بێت خه‌ڵکی دڵخوش بن به‌جۆرێک له دووبارهبهونهوهی ئه‌و شێوازه له ده‌وڵه‌ت بوون؟ ئایا کۆی دوهڵهتهکانی تا ئێستای ئه‌مڕۆی جیهان به‌گشتی، له‌سه‌ر ئه‌ساسی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی بنیات نه‌نراون؟ مه‌رجی ده‌وڵه‌ت بوون له‌م سه‌رده‌مه‌دا مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کانی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی له کوردستاندا، هه‌میشه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌کانی خۆیان سه‌یری ئایندهی سیاسی کوردستانیان کردوه، نه‌ک له‌وه‌ی بێن و پێش مه‌رجه گشتیه‌کانی کۆی خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رچاو بگرن، له بوون یان نه‌بوونی کوردستان به خاوه‌نی جێگه‌و ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆی. مانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه سیاسیه به‌بێ چاره‌سه‌ریه‌کی ڕیشه‌یی، له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابرووه‌وه تا ئێستا، به‌شێکی سه‌ره‌کی بوون له‌و کۆ داخوازیه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه، به‌تایبه‌تیش له کوردستانی عێراقدا، هه‌رده‌م جه‌نگ و ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی داگیرکه‌ردا، به‌ناوی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه‌وه له‌م هاوکێشه‌یه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه. دواجار ئه‌وه‌ی که پرسی پێنه‌کرابێت له کۆی ئه‌و هه‌مووه جه‌نگ و دانیشتنانه‌دا له سه‌رده‌می شاخه‌وه تا ده‌ورانی ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕینیش، خه‌ڵکی کوردستان بووه. ئاخۆ هۆکاره‌که‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایا خه‌ڵکی کوردستان مرۆڤ گه‌لێکی زیندوون له نێو ئه‌م هاوکێشه سیاسیانه‌دا؟ یان ته‌نها به‌شێک بوون له سوته‌مه‌نی بوون؟
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که قبوڵی ئه‌و حاڵه‌ته‌شمان بێت که کوردستان هه‌ر وه‌ک هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی بورژوازی له‌سه‌ر پایه سه‌ره‌کیه‌کانی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی بنیات نراو بێت، ئاخۆ هۆکار چیه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به تایبه‌تیش له کوردستانی عێراقدا، هه‌نگاو نانێن به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه؟ ئایا خه‌ڵکی کوردستان ئاماده‌یی ئه‌و حاڵه‌ته‌یان تێدا هه‌یه که متمانه به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان بده‌ن- له‌وه‌ی که بڕیار بدرێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت؟ ئاله‌م کاته‌دا کێشه سه‌ره‌کیه‌که ڕوو به ڕوو ده‌بێته‌وه. له‌وه‌ی ئاخۆ خه‌ڵکی کوردستان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن که خه‌ڵکێکی زیندوون و خۆیان ده‌توانن بڕیار بده‌ن، یاخود ئه‌وه‌تا هێشتا وه‌ک خه‌ڵکێکی کۆیله ئاسا چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌ستی سه‌رکرده‌کانه‌وه؟ ئه‌و سه‌رکردانه‌ی بۆ ڕۆژێکیش بێت ئامانجی به‌رزیان پارێزگاری کردن نه‌بوه له ئایندهی سیاسی دانیشتوانی کوردستان. ئه‌م هۆکاره به‌شێکی سه‌ره‌کی و گرنگه له‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی که سیاسه‌ت مه‌دارانی پله‌یه‌ک له کوردستاندا، تا ئێستاش، ئایندهی سیاسی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌پێیی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینه‌که‌ی خۆیان لێکده‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر نا ده‌بوا له کوردستاندا هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 وه، ئه‌و ئاماده باشیه بکرایه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئایندهی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان، په‌یوه‌ست نه‌کرێت به‌و گێژاوه‌ی شۆفێنزمی عه‌ره‌بی و ئیسلامی سیاسی، پلانه‌کانی خۆیانی تێدا گرێ ده‌ده‌ن به مانه‌وه‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی وڵاتێکی به‌ناو یه‌کگرتودا.
خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازی کوردستان، هه‌رده‌م خه‌باتی سیاسی له پێناو ڕزگار بووندا بوه له کۆی ئه‌و کۆت و به‌نده‌ی هه‌میشه له‌لایه‌ن وڵاتی سه‌رده‌سته‌وه له گه‌ردنی توند کراوه. به‌پێچه‌وانه‌وه تێنه‌گه‌یشتنی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان، له سیناریۆ نهێنیه‌کانی باڵی سه‌رکردایه‌تی حیزبه ناسیۆنالیسته‌کانی کوردستان، هۆکاریکی گرنگ بوون، که داخوازیه گرنگه‌کانی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی له خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان به‌م ڕۆژه گه‌یاندوه. یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی دیکه، که بێمتمانه‌یی زیاتری له نێو چینی هه‌ژاری خه‌ڵکی کوردستاندا دروست کرد، ئه‌و ئامانجه چینایه‌تیه بوو که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه خۆی وه‌ک چینێکی جیاوازتر له کۆی گۆمه‌ڵگای کوردستان نیشان دا. خۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه که له دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ک و خاوه‌ن یه‌ک ئامانجی چه‌وسێنه‌ر بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، خۆی به‌سته‌وه به‌و به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژه سیاسیه‌وه که ده‌وڵه‌تی داگیرکاری ئه‌مریکا پێی هه‌ستابوو له جێبه‌جێ کردنی ئامانجه‌کانی له عێراقدا.
پرسی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی کوردستان، پێش هه‌رچ ههنگاوێکی کرداریانه، پێویستی به گۆڕانی ڕیشه‌یی هه‌یه له نێو په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حیزبیه ناسیۆنالیستیه، هه‌میشه خۆی گرێداوه به‌و ئامانجه زه‌لیله‌وه که خه‌ڵکی کوردستان نه‌گه‌نه دوا ئامانجه‌کانی به کۆمه‌ڵگا بونێکی مه‌ده‌نیانه. پشێوی و به‌رپاکردنی شه‌ڕی نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌کانی خۆیان، که ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ند خه‌ڵکی ساده‌ی کوردستان بوون، خاڵێکی دیکه‌ی ڕه‌ش بوو به‌نێو ته‌وێلی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزمه کوردیه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له ئامانجی سیاسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ناو هاوپه‌یمانیه‌ته تێبگات، ده‌بێت ئاوڕێک له‌و کۆ سیناریۆیانه بداته‌وه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته- به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ چرکه‌یه‌کیش حیساب بۆ خه‌ڵکی کوردستان بکات، که ده‌بوا مهرجهحی یه‌که‌می بوایه، خۆی، خۆبه‌خۆ، ده‌چێته نێو ئه‌و بڕیار و سیناریۆیانه‌وه و دواجاریش به هه‌رچ شێوه‌یه‌ک شکایه‌وه، ده‌ڵێن؛ ئێمه له پێناو ئایندهی سیاسی و ئابوری خه‌ڵکی کوردستاندا ئه‌و گرێبه‌ست و بڕیارانه‌مان داوه! له ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی که له نێو ئه‌و هاوکێشه‌و سیناریۆیانه‌دا بوونی نه‌بێت، ئاستی ئیراده‌ی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان بووه. کاتێک کوردستان ده‌توانێت پرسی به‌ده‌وڵه‌ت بوون ڕابگه‌یه‌نێت، که مه‌رجی یه‌کسانیخوازی و ئازادی ده‌ربڕین و مافی هاوڵاتی بوونی تێدا مسۆگه‌ر کرابێت، نه‌ک به‌م شێوازه‌ی ئێستای که کۆی خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و که‌سه‌ی که موچه‌یه‌ک له‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌رده‌گرێت، بهههرج شێوازێک بوو بێت، به‌عس ئاسا، ته‌سلیم به‌و حاڵه‌ته کراوه که ده‌بێت- مله‌کچی ئه‌و لایه‌نه بێت که له‌مه‌وه نزیکه. ئه‌م په‌روه‌رده کردنه دواجار ناکاته ئه‌وه‌ی، هیچ خۆشه‌ویستیه‌ک و ئومێدێک به‌دی بهێنێت، له‌وه‌ی کوردستان ده‌بێته جێگایه‌ک، جیاوازتر له کۆی په‌روه‌رده و فه‌رهه‌نگی دیکتاتۆریانه‌ی وڵاتانی چوارده‌ور.
پرسی به‌ده‌وڵه‌ت بوون هه‌رچۆنێک بێت، ده‌کرێت وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌رج کۆمه‌ڵگایه‌ک ببینرێت، خه‌ڵکی کوردستانیش، ته‌نها له کاتێکدا ده‌توانن ئه‌و پرسه به کرداری ببیننه‌وه که هه‌ست به ئیراده‌ی سیاسی خۆیان بکه‌ن.. مانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی دوا هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته زلهێزه بن، له‌وه‌ی ئاخۆ که‌ی ده‌گه‌ن به‌و بڕیاره‌ی که زه‌نگی یه‌کجاری لێبده‌ن بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له ده‌سه‌ڵاتی تائیفی و ئیسلامی له عێراقدا، هێشتا هه‌ر وه‌ک ئه‌و وته‌یه‌ی تاڵه‌بانی وایه که ووتی؛ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه. دیاره جه‌نابی سه‌رۆکی عێراق باش له هاوکێشه‌که تێگه‌یشتوه، چونکه بۆخۆیان سه‌ر به چینێکن هه‌رده‌م ژێر ده‌سته‌یی و ملکه‌چ بوونیان به‌رانبه‌ر به زلهێزانی جیهان نیشان داوه، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌خوازن خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ملکه‌چی هه‌مان بڕیار و خواستی زلهێزان بن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیستیه، خۆی له هه‌ناوی خواسته‌کان و هاوکێشه سیاسی و ئابوریه‌کانی زلهێزانی جیهانه‌وه ده‌بینێته‌وه، هه‌ر ته‌نها ئومێدیشی به‌و سیناریۆیه هه‌یه که له‌لایه‌ن ئه‌و زلهێزانه‌وه بۆ ئایندهی سیاسی و ئابوری، عێراق و کوردستان دانراوه، جێبه‌جێ بکرێن. دیاره به‌پێی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتێکی زلهێزی ئیمپریالیزمی وه‌ک ئه‌مریکا هه‌یه‌تی له عێراقدا، مانه‌وه‌ی کێشمه کێشه تائیفی و دینی و قه‌ومیه‌کان، یه‌کێکه له‌و سیناریۆ چه‌سپاوانه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام نائارامی و کێشه ڕاسسیتیهکان بوونیان هه‌بێت له‌و وڵاته‌دا، له‌م کاته‌دا که پشێوی و نائارامی سیاسی بوونی هه‌بێت، ئاستی وشیاری سیاسی کۆمه‌ڵگای عێراقیش، به‌تایبه‌تیش چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، هه‌رده‌م له بارودۆخێکدا ده‌بێت که نه‌یپه‌رژێته سه‌ر ساتێک بۆ بیرکردنه‌وه له ئایندهی خۆی و چینه‌که‌ی. ئه‌مه هۆکارێکی گرنگه که زلهێزانی سه‌رمایه‌داری، هه‌رده‌م به شوێن په‌یدا کردنی عهمیلهوهن له نێو ڕزیهکانی ناسیۆنالیست لیبراڵ و ئیسلامیه‌کاندا. خودی ده‌سه‌ڵاتی زلهێزان، ته‌نها له‌م دوو ئایدۆلۆژیه‌دا ده‌توانێت مه‌رجه سیاسی و ئابوریه‌کانی خۆی وه‌ده‌ست بخات. ئه‌م دوو ئایدۆلۆژیهش، هه‌رده‌م له‌و خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن- که یه‌ک ڕیزی نێوان چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، تێک بده‌ن و ڕێگای پێنه‌ده‌ن که وه‌ک چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌ن ئیراده‌ی سیاسی، خۆی بناسێت.
سه‌رقاڵ کردنی ئه‌م چینه به گرفته ژیانی و ژیاریه‌کانی له نێو په‌روه‌رده‌ی دینی و ناسیۆنالیستیدا، خاڵێکی مه‌زن و گرنگه بۆ ده‌ستکه‌وته سیاسیه‌کانی ئه‌و دوو ئایدۆلۆژیا کۆنه‌په‌رست و دژ بهبهروپێشچونی مه‌ودای سیاسی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدایه.
خه‌ڵکی کوردستان کاتێک ده‌توانێت هه‌ڵگری ئه‌و ئاسۆیه بێت، یانی ئاسۆی هه‌نگاو نان به‌ره‌و دیاریکردنی چاره‌نوسی سیاسی و ئابوری دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌سپاندنی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی، که چیتر هه‌یبه‌تی سیاسه‌تی بۆرژوازیانه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه نه‌مێنێت به‌سه‌ریه‌وه، ئه‌مه یه‌کێکه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که ده‌توانێت نزیکی بکاته‌وه له‌و ئاسۆیه‌وه، ئاسۆی هه‌نگاو هه‌ڵنان به‌ره‌و دیاری کردنی چاره‌نوسی سیاسی کوردستان. خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ بۆ خه‌ڵکی ئازادیخواز و مه‌ده‌نی کوردستان، ئه‌وه‌یه که بتوانێت په‌رووه‌رده‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌تی تا ئێستای ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا بهێنێت، چونکه گه‌ر ئه‌و په‌روه‌رده‌یه هه‌روه‌ک خۆی مایه‌وه له نێو فه‌رهه‌نگی دواکهوتوانهیدا، ئه‌وکات نابێته خاوه‌نی وه‌رچه‌رخانێک که بتوانێت ده‌ست بۆ کارێکی وا به‌رێت و داوای ده‌وڵه‌ت بوونی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت. وه‌رچه‌رخان به مانای قوڵی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی مه‌ده‌نیانه دێت، گه‌ر کوردستان وه‌ک هه‌رده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ی سه‌رده‌ستی، بخوازێت ده‌وڵه‌ت دروست بکات، ئه‌وه ئێستا بۆخۆی کوردستان ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵه ده‌وڵه‌ته، چونکه بنه‌ماکانی چه‌وساندنه‌وه و جههلکردنی کۆمه‌لگا تا ئێستا وه‌ک ئه‌و بنه‌ماو پایه سه‌ره‌کیانه‌ی له ده‌وڵه‌تانی چوارده‌وردا هه‌یه، کاری له‌سه‌ر کراوه. کوردستان خاوه‌نی دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌کیه. چینێکیان له‌و سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه پێک هاتوون که تینیوی ئه‌و سامانه سروشتیه‌ن که له ژێر زهویهکهیدایه و هیچ کات ئاماده‌ش نین کوردستان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدیرن و به پێشه‌سازی کراو ببه‌ن، چینی دووه‌میش، چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه که زۆرینه‌یان خزێنراونه‌ته نێو سوپا‌و کاری پۆلیسی ده‌که‌ن له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌داره‌کاندا و به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م چینه چه‌وساوه‌یه خه‌ریکی کاره‌کانی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵگان تا ده‌گات به‌و خه‌ڵکه‌ی که خه‌ریکی کاری ده‌ستگێڕی و به‌ڕێووه‌بردنی دوکاندارین له بازاڕه‌کاندا.
له نێو ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه هه‌یه‌تی، له گه‌ڕان به شوێن دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، بۆخۆی مانای کاره‌سات ده‌گه‌یه‌نێت. کاره‌سات به‌و مانایه‌ی خودی ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه، هه‌میشه له نێو داڕشتنی جۆره‌ها سیناریۆدان بۆ په‌کخستنی کۆی ئازادیه گشتیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان،. ئه‌م کاره‌ش ته‌نها بۆ ئه‌و خانه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه که خه‌ڵکی کوردستان نه‌توانن ببن به خاوه‌ن ئیراده‌ی سیاسی و ئابوری خۆیان. ئه‌گه‌ر هات و چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش توانی ڕیزه‌کانی خۆی وه‌ک چینێکی به‌شخوراوی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێک بخات، ئه‌و کات ده‌شتوانێت ئایندهی سیاسی کوردستان دیاری بکات و ڕزگاری بکات له کۆی ئه‌و سیناریۆ داڕێژراوانه، که خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، په‌یوه‌نده بهبهروپێشچونی ئاستی وشیاری سیاسی چینایه‌تی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی کوردستانه‌وه. جیای دین له ده‌وڵه‌ت و پێناسه کردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای مافی هاوڵاتی بوون، دوور له شوناسی قه‌وم په‌رستی، به‌شێکی سه‌ره‌کین له‌و پایه سه‌ره‌کیانه‌ی که ده‌توانێت ببێته ئامانجی کۆتایی، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست