بۆ ده‌بێ وه‌كو تونس و میسر بین؟ بۆ وه‌ك باشووری سودان نه‌بین؟".
Friday, 20/05/2011, 12:00
ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له دوای خوێناوی کردنی خۆپیشانده‌رانی ڕۆژی 17/02/2011 وه له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ستی بۆ ورووژاندنی پرسی شێوازێکی وه‌ک باشوری سودان بردوه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانیش هه‌مان ڕێچکه‌ی کاروانی ئه‌وان بگرێته به‌ر. له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له هه‌ر دوو حیزبی حاکم هه‌رده‌م پێداگیریان کردوه له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که کوردستان وه‌ک تونس و میسر و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که نیه که ئێستا ڕیزی ملیۆنی به‌ره‌ی ئازادیخواز دژی ده‌سه‌ڵاته شمولیه‌کانیان هاتونه‌ته مه‌یدان.
بۆ هه‌ڵویسته کردن له‌سه‌ر ئه‌م دوو کایه سیاسیه گرنگه بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ک خۆی به خه‌مخۆری ئاینده‌ی ژیانێکی شایسته و عه‌داله‌ت خواز بزانێت بۆ کوردستان، حه‌تمه‌ن ده‌بێت به شێوازێکی زۆر جدییانه‌وه به‌راوردی خۆی بکات له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا. ئاخۆ ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له شێواز و ژیانی وڵاتانی وه‌ک میسر و تونس و ئه‌وانی تر ده‌چێت یان نا؟ ئاخۆ له کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ژێر ده‌ستی چینێکی حاکمی ڕه‌هاییدا نیه که بیست ساڵه سامانی کۆمه‌ڵگا بۆخۆیان و چینه‌که‌یان قۆرخ ده‌که‌ن؟ ئاخۆ له کوردستاندا چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا له ژێر زه‌خت و فشاری ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه و خودی سیسته‌مێک که به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی چینی ده‌ره‌به‌گ و برۆژوازی پاراستوه قه‌تیس نه‌کراوه؟ ئاخۆ له وڵاتانێکدا که به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی کۆی سته‌موچه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر ژیانیان له‌لایه‌ن سیسته‌می حاکم و دیکتاتۆریه‌تی ڕه‌هایی سه‌رۆک، شۆڕ‌شیان به‌رپاکردوه، هه‌مان هاوئاهه‌نگی چینایه‌تی هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م هاتنه مه‌یدانه ملیۆنیه نیه له کۆی وڵاتانی باکوری ئه‌فریکا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟ بۆ ده‌بێت بڵێین کوردستان له میسر یان تونس ناچێت؟ من دڵنیام کوردستان له ئه‌ستیره‌یه‌کی به‌ده‌ر له‌م سه‌ر زه‌مینه نیه‌و و ژیانی خه‌ڵکی کوردستان دابه‌شکراوی هه‌مان سیسته‌می چینایه‌تیه که له کۆی وڵاتانی جیهاندا هه‌یه. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هێنده‌ی ڕووی ده‌نگ و ووته‌ی له به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه، هێنده ڕووی خۆی وه‌رناگێڕێت به‌لای مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌ر شانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا، چونکه سه‌رۆک خۆی ده‌زانێت به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مکی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی چینی بۆرژوازی و پاراستنی چه‌مکی کۆنه‌په‌رستین له کۆمه‌ڵگادا و، هیچ کات زه‌ره‌رێکیان بۆ لێدانی خواسته بۆرژوازیه‌کان نیه. بۆیه ده‌یه‌وێت وا له خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و چه‌وساوه‌ی کوردستان بگه‌یه‌نێت که هه‌رچ ڕێکه‌وتن و گه‌شتن به‌هه‌رچ ده‌رئه‌نجامێک، مانای وه‌ده‌ستخستنی خواسته‌کانی چینی چه‌وساوه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام ڕاسیه‌که‌ی وانیه‌و، به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن یانی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیسلامی سیاسی) ده‌کات، هێنده‌ی خزمه‌تیان به ده‌سه‌ڵاتی ناعه‌داله‌تی کردوه، نیو هێنده به شوێن خواسته ئینسانیه‌کانی چینی زه‌حمه‌تکێشی کۆمه‌ڵگاوه نه‌بوون. ئه‌م به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه بۆخۆیان سه‌رتاپای مێژویان شه‌ریکه به‌شی ده‌سه‌ڵات بوون و هه‌رخۆشیان به‌شدار بوون له‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستاندا، ئه‌م به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه بۆ چرکه‌یه‌کیش ئاماده نه‌بوون تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن، له‌و کۆ مێژوه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵتدا بوون له ڕابردوودا و به‌شدار بوون له‌و تاوانانه‌ی هێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا. دیاره شه‌ڕی ئێستایشیان و هه‌ڵخراندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان به‌کار هێناوه. ئه‌م خاڵه‌شه وای کردوه که چ ده‌سه‌ڵات و چ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له به‌رنامه‌یه‌کی نادیاردا بۆ خه‌ڵکی کوردستان خه‌ریکی تاوتوێ کردنی گه‌مه سیاسیه‌کانی خۆیان بن و پرسی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیش هه‌روا به‌ره‌و هه‌ڵدێر و وون کردن ببرێن.
خاڵی دووهه‌م له وته‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا مه‌سه‌له‌ی ووروژاندنی پرسی چاره‌نوسی ئاینده‌ی سیاسی کوردستانه. من وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئازادیخواز، ده‌مه‌وێت له سه‌رۆکی هه‌رێم بپرسم؛ جه‌نابی سه‌رۆک، ئه‌وه کێیه ده‌ستی گرتوون له‌وه‌ی تا ئێستا نه‌توانن ئه‌م پرسه گرنگه بووروژێنن و کاری له‌سه‌ر بکه‌ن؟ ئاخۆ خۆتان وه‌ک ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رو هه‌موو یاسا و بڕیار و پرسه جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه نین، ئیتر بۆ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا بیری باشوری سودانتان ده‌که‌وێته‌وه، بۆ پێشتر ئه‌م کاره‌تان نه‌کردوه؟ ئاخۆ ووروژاندنی ئه‌م پرسه گرنگه له ئێستادا بۆ په‌رده‌پۆش کردنی ناڕه‌زایه‌تیه واقعیه‌کانی ژیان و حاڵی خه‌ڵکی سته‌م لێکراوی کوردستان نیه؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه گاڵته کردن نیه به‌خه‌ڵکی کوردستان، ئایا به‌ڕێزت له‌گه‌ل جه‌نابی تاڵه‌بانیدا که ده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ونی شاعیرانه ناو ده‌بات هیچ قسه‌وباسێکتان کردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به خه‌ونی شاعیرانه نه‌زانێت؟ ئه‌گه‌ر کردوتانه، بۆ خه‌ڵکی کوردستانتان لێ ئاگادار نه‌کردۆته‌وه؟ چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان به ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌بێت و جیاوازتر بن له فه‌همی چه‌مکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌لای وڵاتانی چوار ده‌ور، ئه‌وکات ده‌زانن پرسێکی وا پێویستی به ته‌واوی وه‌رگرتنی ده‌نگی ئازادانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه؟ پرسیارێکی دیکه‌ی گرنگ ئاخۆ له ده‌سه‌ڵاتێکدا که بیست ساڵه چه‌ندین مه‌ینه‌تی سیاسی و ئابوری به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا هێناوه، وه تا ئێستاش ئاماده نه‌بوون هیچ داوای لێبوردنێک له‌و کۆمه‌ڵگایه بکه‌ن، به چ ئومێدکه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئومێدێکی دروستی به‌م پرسه‌ی ئێوه هه‌بێت؟ ئاخۆ له وڵاتێک‌دا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری ئێوه‌دا، تا ئێستا چه‌ندین هه‌زار ژن، له ژێر ناوی شه‌ره‌ف و پاراستنی ناموسی پیاودا کوژراون، وه تا ئێستاش ئه‌م که‌لتوره دژه ئازادیه بره‌وی خۆی هه‌یه، ده‌بێت چاوه‌ڕێی چ گۆڵمه‌زێکی نائینسانیانه‌ی تر بین له ئاینده‌ی ووروژاندنی پرسی سیاسی کوردستاندا؟ ئاخۆ له ماوه‌ی بیست ساڵدا نه‌توانرا بێت ژێرخانێکی ئابوری بۆ کوردستان وه‌ده‌ست بخرێت، چۆن ده‌کرێت بڵێین له ئاینده‌یه‌کی دیکه‌دا هه‌وڵی قایم کردنی ژێرخانی ئابوری کوردستان ده‌کرێت و کۆمه‌ڵی به‌رهه‌م هێنه‌ر له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی ئێستای ڕزگاری ده‌بێت و ئیتر چاوه‌ڕێی ئه‌وه نابێت ته‌نها بۆ په‌یدا کردنی پاروه نانه‌که‌ی ناچار بکرێت ببێت به پۆلیس یان پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به حیزبه‌کانتان؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتێک که به‌ڕێزتان سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، تا ئێستا نه‌ویستبێت بکوژانی خه‌ڵکی سیڤیلی 17/02/2011 بگرێت و ڕاده‌ستی دادگایه‌کی عادیلانه بکرێت، به چ ئومێدێکه‌وه خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان به‌ره‌و ئه‌و پرسه بانگهێشت ده‌که‌ن؟ ده‌م کوت کردنی ده‌نگه ناڕازیه‌کان و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان، بۆخۆی ده‌چێته نێو هه‌مان ڕێوڕه‌سمی سیاسی و ئیداری که له وڵاتانێک به‌ڕێزتان ده‌ڵێن ئێمه له‌وان ناچین، چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ده‌کرێت له ئێستادا ئه‌م کۆ خاڵه پڕ له‌لێنه‌پرسینه‌وه‌یه هه‌روا په‌رده‌پۆش بکرێت و خه‌ڵکی بانگهێشتی پرسێکی وا گرنگ بکرێن؟
ئاخۆ هه‌رخۆتان نه‌بوون له مێژوی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردودا، کاتێک له سه‌روی له‌سه‌دا نه‌وه‌دی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی دا به جیابوونه‌وه له عێراق، به‌ڵام هه‌ر ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بوونه ڕێگر و وتان چوارده‌ور قبوڵی پرسێکی واناکه‌ن و له بنمان ده‌رده‌هێنن!؟ ئه‌رێ ئێستاش فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی چوارده‌ور هه‌رهه‌مان فه‌رهه‌نگ و بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی پێش چه‌ند ساڵی ئێستا نین؟ ئاخۆ بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و به‌شار ئه‌سه‌د و شێخه‌کانی سعودییه هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا هاتوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌قازانجی ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان بشکێته‌وه؟ ئاخۆ به‌ڕێزتان بیرێکتان له‌وه نه‌کردۆته‌وه تا ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی مه‌سه‌له به‌رژه‌وه‌ند خوازیه چینایه‌تیه‌کانی چینی سه‌ره‌وه و بیرکردنه‌وه شۆڤێنستیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی چوارده‌ور بمێنن، هیچ کات ئاماده نین ڕێگا به دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بده‌ن؟ ده‌زانن بۆ؟ چونکه تا ئه‌و ساته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هه‌میشه له دژی خواسته ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان بوه‌ستنه‌وه و به پێی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی چوارده‌ور هه‌ڵبسوڕێن، بێگومان ئه‌و وته‌یه‌ی تاڵه‌بانی ڕاست ده‌رده‌چێت که ووتی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه!!
ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌توانرێت دروست بکرێت به‌ڵام له ژێر ئه‌م نه‌هجه چینایه‌تیه‌ی ئێوه‌دا نا، به‌ڵکو له‌سه‌ر خواست و داواکاری ئینسانی ئازادیخوازی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک که دوور بێت له‌م شێوازه قه‌ومی و دینیه‌ی ئێستا هه‌یه. کاتێک ده‌وڵه‌تێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان به قازانج ده‌شکێته‌وه، که خاوه‌نی ده‌ستور و یاسایه‌ک بێت پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کۆی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی ئێستاوه بێت و له هه‌مان کاتدا وه‌ک ئێستا ئینسانی ئازادیخوازی تێدا تیرۆر نه‌کرێت!؟ ده‌وڵه‌تێک ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مکی سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌تانی چوارده‌ور بێت، نه‌بوونی باشتره تا بوونی. چونکه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی چوارده‌وردا چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا ژیانی کۆیله‌یه‌تیان هه‌یه، ژیان ته‌نها بۆ چینێکی مشه‌خۆری ته‌وه‌زه‌له له کۆمه‌ڵگادا. کوردستان پێویستی زۆر جیدی به دیاری کردنی ئاینده‌ی سیاسی خۆی هه‌یه، هه‌ڵپساردنی تا ئێستای پرسی سیاسی له کوردستاندا، به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو زلهێزان و وڵاتانی چوارده‌ور و خودی ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بووه. بۆیه ته‌نها کاتێک خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان قازانجیان ده‌بێت له بنیات نانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا که به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی تێدا فه‌راهه‌م کرابێت، یانی جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت یانی له گۆڕنانی بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تێکی پارێزه‌ری خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی بێت. یانی په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ناسینی ئیراده‌ی سیاسی خۆی و هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌م فه‌رهه‌نگ و که‌لتوره دڕندانه‌یه‌ی ئێستا سه‌پێنراوه به‌سه‌ر تێفکرینی خه‌ڵکیدا، که هه‌رکه‌ستان کردوه به دڕنده له به‌رانبه‌ر ئه‌وی دی‌دا؟ دابین کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی کاتێک ده‌بێت که کۆی سامانی کۆمه‌ڵگا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا بێت نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌که‌ی و پیاوانی ئینسان کوژی ژێرده‌ستی؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتێک هێنده ئینسان کوژی له ده‌وری خۆی کۆکردبێته‌وه و به‌رانبه‌ر هاتنه مه‌یدانی هه‌ر ده‌نگێکی ناڕازی دژی ژیان و گوزه‌رانی، به‌ریان بداته گیانیان و خه‌ڵتانی خوێنیان بکه‌ن!!!!! له ژێر ئاوا سیسته‌مێکدا بنیات نانی ده‌وڵه‌تی
20/05/2011
فه‌رموون کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن؛
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=4936&Besh=Hewal&Cor=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست