ئایا ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات عه‌لمانین؟
Wednesday, 26/10/2011, 12:00
ئێمه ئێستا له ساتهوهختکدا ده‌ژین، به چاوی خۆمان هاتنه مه‌یدانی ملیۆنی له ئینسانی زه‌حمه‌تکێشی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بینین به چ جۆرێکی دڵگه‌رم و خرۆشاو له مه‌یداندان دژی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان، که بۆ چه‌ند ده‌یه ده‌چێت ته‌واوی زوڵم و زۆرێک هه‌یه بینیویانه به‌ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه حاکمه‌ی ئێستا دواساته‌کانی ته‌مه‌نی خۆی ده‌بینێت. خه‌ڵکی ئازادیخواز و زه‌حمه‌تکێش له‌م وڵاتانه‌دا به ئه‌ندازه‌یه‌ک بێبه‌ش کراون له مانای ژیانێک که شایسته‌ی ژیانی سه‌رده‌م بێت، که‌م وێنه‌یه. ئه‌وه‌ی زۆرترین هۆکاره بۆ ئه‌م هاتنه مه‌یدانانه؛ ئه‌و ئاسته‌یه له نه‌بوونی ئازادی و سه‌ربه‌ستی له ژیاندا پێویسته هه‌بێت. خاڵێک زۆر گرنگه له‌م سه‌رده‌مه‌دا لێیتێبگه‌ین ئه‌ویش ئه‌و خاڵه‌یه؛ ئاخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆرانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان هه‌یه به په‌روه‌رده‌ی سیسته‌مێکی عه‌لمانی و مه‌ده‌نیه‌وه؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ململانێ نێو نه‌ته‌وه‌یه‌ی نێوان بلۆکی ڕۆژئاوا و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌رده‌مانێکدا له‌و په‌ڕی ئاستی خۆیدا بوو دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هۆکارن بۆ هاتنه سه‌رکاریان و دورونزیک په‌یوه‌ندیان به‌و ئاڵوگۆره سیاسیانه‌وه هه‌یه که ده‌گوزه‌را له نێوان ئه‌و دوو بلۆکه‌دا؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه که کۆی سیسته‌میان له که‌سایه‌تی سه‌رۆکدا ده‌بینیه‌وه، ده‌توانرێت به چ پێوه‌رێک پێیان بڵێین، ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی یان عه‌لمانی بوون؟ ئایا ده‌م به‌کار بوونی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا وهخواستی سه‌ره‌کیان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌شێک له پڕوپاگه‌نده‌کانیان ئه‌و خاڵه نیه که ئه‌م دیکتاتۆر و سیسته‌مانه‌یان به عه‌لمانی بچوێنن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سه‌رنجی کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌ژار و نه‌خوێنده‌وار بۆلای خۆیان ڕاکێشن و پشتگیریان لێبکه‌ن؟ ئاخۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمپریالیزمی جیهانی که ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ده‌کات، هاتنه سه‌رکاری ئه‌م بزوتنه‌وه ئیسلامیانه باشتر نابێت له هاتنه سه‌رکاری مه‌دێکی مه‌ده‌نی و ئازادیخواز؟ ڕه‌نگه ده‌یان پرسیاری دیکه بتوانرێت بوروژێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوادا چون و شیکردنه‌وه‌ی زیاتر و زانستیانه تر بکرێت بۆ ئه‌م بارودۆخه و له ده‌رئه‌نجامه کۆتاییهکانیشیان تا ئه‌ندازه‌یه‌ک دڵنیایه‌کی بێ په‌شیمان بوونه‌وه ببینرێت.
خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بۆ چه‌ند ده‌یه ده‌چێت کورسی حاکمیه‌تیان له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ستدایه، یه‌کێک له هه‌ره هۆکاره گرنگه‌کانی مانه‌وه‌ی تا ئێستایان په‌یوه‌ندی به‌و هه‌لومه‌رجه نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌یه که نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانی په‌یڕه‌وی لێ ده‌کات، یانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیانه‌ی هه‌یانبوه له‌م وڵاتانه‌دا، به جێبه‌جێ کردنییان له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رۆک و سیسته‌مه‌ی تا ئێستا حاکم بووه، و له دواساتدا گه‌شتن به قه‌یران و بنه‌ست بوون ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕق و قینه زۆره‌ی چه‌ند ده‌یه ده‌بێت لای خه‌ڵکانی ژێر ده‌ستی ئه‌م دیکتاتۆرانه کۆده‌بێته‌وه له دههرئهنجامی نایه‌کسانی له نێوان ژیانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا. ده‌بنه ئه‌و شورایه‌ی به ده‌نگێکی دلێرانه‌وه بێنه مه‌یدان و دژی ده‌سه‌ڵات و خودی سه‌رۆکی دیکتاتۆر بوه‌ستنه‌وه تا سنوری له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵپێچانی کولی سیسته‌مه‌که‌شیان. ئه‌وه‌ی له‌م ده‌یان ساڵه‌دا غائیب بوه خودی په‌روه‌ده‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی کۆمه‌ڵگا بووه، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه سه‌ر به ڕێچکه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت و ئازادیخوازی بووبن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه، که ده‌یانیان وه‌ک نمونه‌ی سه‌دام حوسێنن، سه‌ر به‌و ڕه‌گه عه‌ماله‌تی خوازیه بوون که کۆی سامان و داهاتی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ سه‌رانی سه‌رمایه‌داری جیهانیدا برا به‌ش بکه‌ن، ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و خێزانه‌کانیاندا. وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ند خوازی سه‌ر به سیسته‌می چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داریش هیچ درێغیهکیان له‌و هه‌لومه‌رجه نه‌کردوه. به دوای ئه‌م ڕه‌گه عهمالهتیهی ناسیۆنالیزمی جارێک به‌ناو چه‌پ و جارێک به‌ناو باڵی ڕاست، به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگای فڕێداوه‌ته نێو خانه‌ی هه‌ژاری و ده‌ستکورتی و نه‌خوێنده‌واریه‌وه.
کاتێک سه‌یری ئه‌و ئاماره ترسناکانه ده‌کرێت له وڵاتێکی وه‌ک میسر و عێراق و لیبیا و سوریا‌و جه‌زائیر و تا ده‌گات به‌یه‌مه‌ن و ده‌یان وڵاتی دیکه، ئینسان ئه‌و واقعیه‌ته تاڵه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه؛ له‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه و خودی ئه‌و هێزه نێونه‌ته‌وه‌یه سه‌رمایه‌داره‌ی پارێزگاری له ئاوا هه‌لومه‌رجێک ده‌که‌ن، له چ ئاستێکن له دڕندایه‌تی و به‌ربه‌ریه‌ت به‌رانبه‌ر ژیانی ئه‌و سه‌دان ملیۆنه له ئینسانی زه‌حمه‌تکێش و به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگادا. زۆر بێشه‌رمیه به ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بوترێت ئه‌مانه سه‌ر به ڕه‌گی عه‌لمانین له کۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی دوای ڕژێمی سه‌دام بوترێت ئه‌مانه نه‌وه‌یه‌کن له به‌ره‌ی عیلمانی له کۆمه‌ڵگادا، تا ده‌گات به‌سه‌رانی ئه‌حزابی سیاسی ناسیۆنالیزمی کوردستان.
خاڵێک لێره‌دا گرنگه باسی لێوه بکه‌ین، ئه‌ویش له‌و بنه‌ما زانستیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆرانه مه‌ده‌نیانه و زانستیانه بوایه، چ هۆکارێک واده‌کات ئێستا باڵه میانڕه‌و له‌گه‌ڵ باڵه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بکه‌وێته ده‌ست؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا له نێو هه‌ژاری مه‌عریفه و هه‌ژاری باری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا ناتلێتهوه، چۆن ده‌کرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین خه‌ڵکی، سیسته‌مێکی دڕندانه‌تر له‌وه‌ی دوێنێ بنێته‌وه سار شانی خۆی؟ ئاخۆ ئه‌و سیسته‌مه ئیسلامیه‌ی ئه‌ردۆگان له تورکیا پێڕه‌وی ده‌کات، کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته به‌ره‌و چ ئاراستیه‌ک له دواکه‌وتویه‌تی ده‌بات؟ ئاخۆ سه‌رده‌می تالیبانه‌کان به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وێت له دوا ساتدا چ په‌یامێکی تاریک بدات به کۆمه‌ڵگا؟ ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا، ئه‌وه بۆ سێ ده‌یه ده‌چێت کۆمه‌ڵگای نوقمی دواکه‌وتوی و به‌ربه‌ریه‌ت کردوه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له‌لایه‌ن زلهێزانی جیهانه‌وه ده‌ستاوده‌ستیان پێناکرێت، بۆ ڕێگا به‌به‌ره‌ی ئازادیخوازی نێو کۆمه‌ڵگا نادرێت تا ئاراسته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری وڵات دیاری بکه‌ن؟ هۆکاری پشت ئه‌م نههێشتنانه چین؟ بۆ کۆمه‌ڵگای وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر گرنگه به‌دوای ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێن؛ که ئه‌گه‌ر وڵاتانی زلهێزی جیهان به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانیان نه‌بێت چ هۆکارێکه سه‌دان ملیار دۆلار و هه‌زاران له ئینسانی وڵاته‌کانیان بخه‌نه نێو جه‌نگ و تێکشکانه‌وه؟ ئاخۆ ئه‌و زلهێزانه خه‌میان لای نه‌بوونی ئازادی و سه‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵگاکانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاته یان خه‌میان ته‌نها لای بازاڕه ئازادهکهیانه؟ ئه‌و بازاڕه ئازاده‌ی که دیموکراسیه‌تی خستۆته ژێر پێی قازانجه‌کانی خۆیه‌وه؟ هاتنی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌کانیش بۆسه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات به‌بێ پشتگیری ئه‌و زلهێزانه کارێکی مه‌حاڵه و دوا ساتیش ئه‌و بزوتنه‌وه ئیسلامیانه به‌شێکن له‌و پرۆژه عه‌ماله‌ت گه‌ریه‌ی تا ئێستا ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرهکنی تر له ڕابردودا جێبه‌جێیان کردوه له خزمه‌ت سهدرادهره باڵاکانیاندا.
تا ئه‌و ساته‌ی هێزێکی له خزمه‌ت بووی کۆمه‌ڵگا به مه‌دێکی یه‌کسانی خواز و مه‌ده‌نیانه نه‌یه‌ته‌وه مه‌یدان، هه‌رده‌م هێزه کۆنه‌په‌رست و به‌کرێگیراوه‌کان له مه‌یداندا ده‌بن و کورسی ده‌سه‌ڵاتیشیان له ده‌ستدا ده‌بێت، ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی له ژێر ناوی ده‌نگدان و ئازادی ده‌ربڕین و سندوقه‌کان مه‌یدانی تاقیکردنه‌وه دیموکراسیه‌کانه، هه‌رهه‌مووی به‌شێکن له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی خودی سه‌رانی زلهێزی جیهان کاراکته‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ن تێیدا. ئه‌گه‌ر نا سندوقه‌کانی ده‌نگدان ته‌نها بۆ به‌رچاو لێڵ کردنی ئه‌و سه‌دان ملیۆنهن که ئێستا له خرۆشاندان بۆ ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانیان. عێراق و کوردستان باشترین نمونه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ن و هه‌ر ئێستا به ده‌یان حیزبی ئیسلامی و قه‌ومی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتن و به‌هه‌ر هه‌موشیانه‌وه ئیدیعای دیموکراسیه‌ت و ئازادی ده‌ربڕین ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌ته‌قنه‌وه و دێنه مه‌یدان دژی ئه‌و ژیان و گوزه‌رانه‌ی هه‌یانه، به هێزی میلیشیاکانیانه‌وه روبه‌ڕووی ئه‌و ناڕازیانه ده‌بنه‌وه و خه‌ڵتانی خوێینیان ده‌که‌ن؟ ئاخۆ دنیای دوای که‌وتنی دیکتاتۆره‌کان ناچنه‌وه سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی ئێستا حیزبه ئیسلامی و قه‌ومیه‌کان له عێراقدا پیاده‌ی ده‌که‌ن؟ ئایا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت ژیانی کۆمه‌ڵگا له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و ئابوریه‌وه گۆڕانی جیدی به‌سه‌ردا بێت یان ئاراسته‌کان به‌ره‌و ئاڵۆزی و فه‌وزایه‌کی سیاسی ده‌ڕۆن. من به ئه‌ندازه‌یه‌کی سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ ڕوخان و هه‌ڵپێچانی کۆی سیسته‌می دیکتاتۆره‌کانم و هه‌رده‌م ئه‌و هێزه ملیۆنیهش ده‌بینم که ته‌نها ئه‌ون ده‌توانن به‌شێکی سه‌ره‌کی بن له نێو ئاڵوگۆڕه‌کاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی توشی نائومێدیم ده‌کات خودی ئه‌و ئاسته له بێئاگی ئه‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه که چۆن یه‌ک به‌دوای یه‌ک سیناریۆ ڕه‌شه‌کانیان بۆ داده‌ڕێژن و هیچ کات له بێخهمیدا نایان هێڵنه‌وه.
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به‌شێکی زۆریان خاوه‌ن سه‌رچاوه گرنگه سروشتیه‌کانن، له نه‌وته‌وه تا ده‌گات به کانزا پڕ به‌هاکان بۆ سه‌نعه‌تی ئه‌مڕۆ، تا ئه‌و سنوره‌ش وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوا پێویستیان به‌م سه‌رچاوه ئابوریانه هه‌بێت، ڕێگا ناده‌ن کۆمه‌ڵگاو چینی زه‌حمه‌تکێش تێیدا ئارامیه‌ک له ژیانیان ببینن، هه‌رده‌م عه‌میله ده‌ست له سه‌ر ده‌سته‌کانیان ئاماده‌ن بۆ به ملیاردیر کردنی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان، تا مردن پارێزگاری له‌و عهمالهتیه نێونهتهوهیهیان بکه‌ن بۆ بردنی سامانی کۆمه‌ڵگاو له‌و لاشه‌وه که‌نار خستنی ملیۆنان ئینسان له ژێر ڕاده‌ی هه‌ژاریه‌وه، بهێڵنه‌وه. ده‌توانم بڵێم نه سه‌رانی دیکتاتۆر سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نین نه ئه‌وانه‌شی ئیستا خۆیان ئاماده کردوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بگرنه ده‌ست، ئیتر ئیسلامی سیاسی بێت یان ناسیۆنالیزم بێت، ئه‌م دوو به‌ره‌یه دوو خه‌تی دژ به خواسته‌کانی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگان و له خۆنه‌ناسینی کۆمه‌ڵگاشدا، ئه‌وا هه‌ر ئه‌م لێزان و ته‌ڵه‌که بازانهن جارێکی تر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌وه ده‌ست و حوکم و په‌روه‌رده‌ی دیکتاتۆریانه‌ی ڕابردو له نێو کۆمه‌ڵگادا زیندو ده‌که‌نه‌وه، یانی چه‌وساندنه‌وه‌کان قێزه‌ونتر و دڕندانه‌تر ده‌بن له ڕابردوو. چونکه له‌م جاره‌دا به‌ناوی دیموکراسی و فره حیزبیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌به‌ن به‌ڕێوه، له‌م ڕێگایه‌شه‌وه جارێکی تر هێزوئیراده‌ی کۆمه‌ڵگا له نێو ئه‌و باڵه ئیسلامی و قهومیانهدا دابه‌ش ده‌کرێته‌وه و تۆوی ئهنانیهتێکی کوێرانه له نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌چێنن و هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان ده‌کرێن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه تاکێکان. لێره‌دایه گه‌مه‌که به شێوازێکی تر دوو باره ده‌بێته‌وه و ده‌بێت جارێکی تر کۆمه‌ڵگا خۆی بۆ شۆڕشێکی تر ئاماده بکاته‌وه!!!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست