ناشتنی ته‌رمی سه‌رۆک له نهێنیدا!
Thursday, 03/11/2011, 12:00
کاتێک ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک له ساتێک له ساته مێژوییه‌کانی ژیانیدا، ڕهخسانێکی بۆ دێته پێشه‌وه، ئه‌و کات کۆی ئه‌و به چۆکدا هاتنانه‌ی پێش ئه‌و چرکه‌ساته‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت که له چ بارودۆخێکی پڕ له ترس و تۆقاندا بووه له به‌رده‌م سه‌رۆکدا و، کۆی چه‌پله لێدان و په‌یمان تازه کردنه‌وه‌کان بۆ خزمه‌ت سه‌رۆک و شۆڕشه‌که‌ی ده‌رئه‌نجامی ته‌واوی هه‌یمه‌نه‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و لوت به‌رز، که خۆی لهسهروتواناکانی کۆمه‌ڵگه‌وه پێناسه ده‌کرد، ده‌بینێته‌وه. مێژوی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌لات، که سه‌رۆک تێیدا مانا به‌خشی کۆی جموجوڵه‌کان بووه، هه‌رکات کۆ ڕقه‌کان ده‌ته‌قنه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه بێ وێنانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه ڕه‌شوڕووته، خودی ئه‌و چینه چه‌وساوه‌یه ده‌که‌وێته نێو مێژویهکهوه ئیتر قبول کردنی زیاتری چه‌وساندنه‌وه و سوکایه‌تی پێکردن و شکاندنی که‌رامه‌تی ئینسان تێیدا، گه‌شتۆته دوا سنوره‌کانی خۆی. خۆڕزگار کردن له‌و بارودۆخه سه‌پێنراوه، پێوستی به به‌رپاکردنی شۆڕش و گیان فیداکردن دێنێته پێشه‌وه.
کۆی سه‌رۆکی وڵاتانێک له ڕۆژهه‌ڵاتدا تا ئێستا شۆڕشی تێدا کرا بێت یاخود کوده‌تای سه‌ربازی تیا ئه‌نجام درا بێت، که‌سایه‌تی سه‌رۆک له‌و دوا چرکه ساتانه‌دا له مههزهلهترین ساتدا بووه. که چیتر ئه‌و سه‌رۆکه، نه‌سه‌رۆکی کۆمه‌ڵگا بووه، وه نه سه‌رۆکی نه‌ته‌وه، به‌ڵکو دواساته‌کان نیشانی دواه ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی هه‌رده‌م له ژێر چه‌پۆکی چه‌وساندنه‌وه‌دا بووه له‌لایه‌ن سیاسه‌ت و پلانه کوێره‌کانی سه‌رۆکه‌وه، سه‌رۆک ته‌نها چه‌ند که‌سێکی به ده‌وردا ماوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر شانسی هه‌ڵاتن نه‌بوبێته نسیبی. ڕه‌نگه نمونه‌ی سه‌دام و قهزامی له‌م سه‌ده‌یه‌دا باشترین دوو نموونه بن، گه‌رچی بن عه‌لی هه‌ڵهات و موباره‌کیش له نیو دادگایه‌کی نادیاردا دادگایی ده‌کرێت و دواساته‌کانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح و به‌شار ئه‌سه‌دیش هێشتا دیار نیه،. هه‌رچه‌ند سه‌دام له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مریکیه‌وه گیرا و ڕاده‌ستی دادگا کرا. به‌ڵام دواساته‌کانی ئه‌و پیاوه، که چیتر ئه‌و که‌سه خه‌یاڵی و له‌سه‌رو تواناکانی مرۆڤه‌وه نه‌بوو که له‌سه‌رده‌می خۆیدا ئه‌و وێنایه‌ی نیشانی کۆمه‌لگای داماوی عێراق ده‌دا،(دیاره ئه‌م وێنایه بۆ سه‌رجه‌م دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت) به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆک ته‌نها سه‌رۆک بوو له خێزانه‌که‌ی و هه‌ندێک له ئه‌ندامی خێڵه‌که‌یدا. ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌و ساته‌مان بکردایه، هێشتا ڕژێمی عێراقی سه‌رده‌می به‌عس ماوه و سه‌رۆک ده‌مرێت، ده‌مان بینی که سه‌رده‌می ترس و تۆقاندن وا ده‌کات که ملیۆنان له ئینسانی عێراقی له هه‌رچ کون وکه‌له‌به‌رێک بن، ده‌بێت پرسه بۆسه‌رۆکی باوک و سه‌رۆکی وڵات دابنێن،(نمونه‌ی خومه‌ینی کاتێک مرد، به ده‌یان ملیۆن له ئینسانی زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و وڵاته ناچار بوون که شیوه‌ن و فرمێسکی درۆینانه‌ی بۆ بڕێژن، خۆ ئه‌گه‌ر خومه‌ینیش نه‌مردبایه و له ساته‌وه‌ختێکی به‌رپاکردنی شۆڕشدا بگیریایه، ڕه‌نگه له قه‌زافی و سه‌دام خراپتری به‌سه‌ردا بهێنرایه، چونکه ئه‌ویش به پاڵپشتی سیسته‌مه دڕندانه‌که‌ی ئاستی دڕندایهتیهکهیان و ئه‌و چه‌وساندنه‌وه بیوێنایهی سه‌پاندویانه به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئازادیخواز و زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و وڵاته‌دا، هیچی که‌متر نیه له‌و دنیا پڕ له ئیهانه‌کردن و سوکایه‌تی پێکردنه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی تر، هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ده‌بوو، که به‌رامبه‌ر قه‌زافی کرا). به‌ڵام کاتێک ئه‌و هێزاوئیراده وه‌حشیه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دهڕوخێنریت، له‌و ساته‌دا، سه‌رجه‌م خۆشه‌ویستی درۆزنانه که به‌ناچاری بزه‌کان له‌سه‌ر لیوی ملیۆنان ئینسانی عێراقی یان لیبی یان... ده‌رده‌که‌وت بۆخۆی ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئه‌و خۆشه‌ویستیه دروستکراوه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته ڕقێک پڕاوپڕ له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. {گه‌رچی من له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی تۆڵه سهندنهودا نیم و ناخوازم ئه‌و کاره پڕ له ترسناکیهتی و نامرۆڤانه‌یه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌نجامی دا، نه‌وه‌کانی شۆڕش له دوای ئه‌وه‌وه دوو باره‌ی بکه‌نه‌وه}.
خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرانه له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، سه‌رۆکێکیان تیا نابینرێته‌وه که به‌بچوکترین له ئاسته مه‌عریفی و زانستیه‌کان بگه‌نه‌وه به که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک ناپلیۆن که له چ ئاستێکی دڕندانهشدا بووه له به‌رپاکردنی جه‌نگه‌کاندا دژی کۆی ده‌سه‌ڵاته پاشا ڕه‌هاییه‌کان(گه‌رچی پرۆژه‌ی پاشا ڕه‌هاکان له وڵاتانی ئه‌وروپادا بۆ پلان دانان بووه دژی شکست پێهێنانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون خێزانی پاشایه‌تی ڕه‌ها بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا و کۆتای به‌سه‌رده‌می کۆماری بهێنرێت). له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا. ئه‌و که‌سایه‌تیه یانی ناپلیۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆ جه‌نگه‌ی کردی و ملیۆن له ئینسانی فه‌ره‌نسی و وڵاتانی هاوپه‌یمانی کرده قوربانی پرۆژه‌کانی، به‌ڵام له دواساتی که‌وتنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که له جه‌نگی واته‌رلۆدا شکستی هێنا، هه‌ر له‌و ساته‌وه کۆتای‌یان هێنا به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و دورخستنهوهیو، مانه‌وه‌ی تا مردنی له دورگه‌ی سانت هیلانا، دواجار گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی بۆ فه‌ره‌نسا له ساڵی 1822 دا، وه ڕێزلێگرتنی له‌لایه‌ن زۆرێک له خه‌ڵکی فه‌ره‌نساوه، ئه‌و نیشانه‌یه بوو که ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانی بۆ گه‌شتنه کۆی خواسته‌کانی خۆی زۆرێک له جه‌نگه‌کانی به‌رپا ده‌کرد تا ئه‌وه‌ی خۆی ببێته ئیمپراتۆر به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ کات دانه‌بڕاو نه‌بووه له پێشخستنی وڵات و په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر کرانه‌وه و ده‌رچون له هه‌یمه‌نه‌تی په‌روه‌رده‌ی ته‌سلیم بووی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست که ئینسان له کۆیله‌یه‌کی بێئیراده زیاتر شتێکی تر نه‌بوو. شۆڕشی فه‌ره‌نسی بۆخۆی هه‌ره شۆڕشه مه‌زنه‌که بوو دژی کۆی ئه‌و نایه‌کسانیه‌ی پاشا ڕه‌هاکان سه‌پاندبویان به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنان له ئینسانی چه‌وساوه‌ی فه‌ره‌نسادا، خودی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه بوو که که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک ناپلیۆنیشی دروست کرد. ئه‌م به‌راورده‌ی ناپلیۆن به سه‌رۆک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌م دیکتاتۆرانه له‌م وڵاتانه‌ی پره له سامانی ژێر زه‌وی و ده‌وڵه‌مه‌نده له ڕوی کشتوکاڵ و بواره‌کانی دیکه‌دا، هه‌ر هه‌مووی یه‌خسیر کراوه له ژێر ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازیه‌ی که خۆیان واته‌نی له ڕێگای شۆڕشه‌وه پێی گه‌شتوون. ئاخۆ ئه‌گه‌ر شۆڕشه‌کان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌وه دوا سات و به‌رهه‌مه‌که‌ی بێت، ئیتر ئه‌و ئاسته له کرانه‌وه و په‌روه‌رده‌ی ڕاسته‌قینه له کوێدایه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دڕندانه هه‌رده‌م ئیدیعای بۆ ده‌که‌ن.
دواساتی که‌وتنی ئه‌و دیکتاتۆرانه کۆی ئه‌و مێژوه خه‌ڵتان له خوێنه ده‌رده‌خات، که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌رده‌م عه‌میل و وابه‌سته به سیاسه‌تی سه‌رمایه‌دارانی جیهانه‌وه، له کوێی سه‌رجه‌م موعادهلاته نێو نهتهوهیهکاندان. موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌رکات له کۆی سه‌رۆکه‌کانی دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی جیاوازتر خۆی نیشان داوه و ڕه‌فتاری له‌سه‌ر ئه‌و نه‌هجه کردوه که خۆی دایهێناوه، به‌ڵام خودی ئه‌و نههجهش که نهسهرمایهداریه و نه سۆسیالیستیه به تێگه‌یشتنی خۆیان، که ده‌رچون له‌م دوو نه‌هجه واقعیه‌ش مه‌گه‌ر ته‌نها لای سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌ده‌ست بکه‌وێت، چونکه به حیسابی خۆیان هه‌رده‌م خاوه‌ن تێڕوانین و مه‌بده‌ئی تایبه‌تی خۆیانن که به‌رهه‌می ئاستی مه‌عریفه‌ی تایبه‌تن به خۆیان. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆکانه خاوه‌ن ئه‌و قوتابخانه تایبه‌ته‌ی خۆیان بوون، توانیان چ په‌روه‌رده‌یه‌ک و چ جۆره پێشکه‌وتنێک له نێو وڵاته‌که‌یاندا جێ بکه‌نه‌وه. هه‌ر ئێستا ببینن بزانن ئاستی هه‌ژاری مه‌عریفی و هه‌ژاری ئابوری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا له کام ئاستدایه. نه‌بونی ته‌ندروستی پێویست و نه‌بونی په‌روه‌رده‌یه‌کی زانستیانه له‌و وڵاتانه‌دا له چ ئاستێکی نزمدان؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دڕنده و، بێ ده‌رس وه‌رگرتن نین له مێژوی ڕابردوو، بۆ خۆیان ده‌که‌ن به خاوه‌نی سه‌دان ملیار و کۆمه‌ڵگاش له نێو چه‌وساندنه‌وه و کوێره‌وه‌ریدا به جێ ده‌هێڵن؟ تا ئه‌وه‌ی وا تێبگه‌ن که بۆ هه‌تایه ده‌مێننه‌وه و کۆمه‌ڵگاش بۆ هه‌تایه ده‌بێت کۆیله‌یان بێت؟ ئه‌م سه‌رۆکانه به‌ڕاستی ده‌به‌نگن، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌وانه‌ی دوای که‌وتنی ئه‌م دیکتاتۆرانه دێن هه‌مان ڕێوڕه‌سم دووباره ده‌که‌نه‌وه و وا نه‌یه‌ک له‌م سه‌رده‌می که‌وتنی دیکتاتۆرهانه وه‌رده‌گرن، یان هه‌مان ده‌به‌نگی ئه‌وان دوو باره ده‌که‌نه‌وه؟ ڕه‌نگه دووبارهکردنهوهکهیان ڕێی تێبچێت- تا ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌ک و ئه‌زمونێکی زانستیانه له و مێژوه، ڕابردوه وه‌ربگرن.
ده‌سه‌ڵاته حیزبیه‌کانی دوای که‌وتنی سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی، ئه‌و ڕێچکه‌یه نیشان ده‌دات و له‌و خاڵه لایان نه‌داوه که سه‌دامی دیکتاتۆر پیاده‌ی ده‌کرد. ئاخۆ ئه‌و دواچرکهساتانهی قه‌زافی تێدا ده‌نێژرێت که ته‌نها چوار تا پێنج که‌سێک له‌گه‌ڵ تهرمهکهیدایه، به‌س نیه بۆکۆی سه‌رۆکی به‌ناو هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن گه‌له‌وه که وانه‌یه‌کی یه‌کجار مه‌زن وه‌ربگرن و ده‌ست هه‌ڵبگرن له دنیای چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شخوراو.(هه‌ریه‌ک له‌م دیکتاتۆرانه‌ی بۆ چه‌ند ده‌یه ده‌چێت خۆیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر ئیراده‌ی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگادا، هه‌رده‌م وا خۆیان پێناسه کردوه که که‌س له‌مان یه‌کسانی خوازتر و ئازادیخوازتر نیه و نه‌بوه!!!!!!!!!!!!!) ئاخۆ ئه‌و ساته وه‌خته چ مێژویه‌کی ڕه‌ش ده‌داته‌وه به کۆی ته‌مه‌نی ئه‌و سه‌رۆکه دیکتاتۆرانه‌دا، که نه‌ک هه‌ر سه‌دان ملیاردهکهی که له قوتی خه‌ڵکی دزیویانه نه‌یتوانی یارمه‌تیان بدات، به‌ڵکو گرفته‌که له‌وێشدایه که کێ ده‌زانێت ئه‌و سه‌دان ملیاره له کام بانک و کۆمپانیادا به‌کاریان خستوه بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی زیاتر بخه‌نه سه‌ر سه‌رمایه‌کانیان، تا ئه‌وه‌ی جارێکی تر بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خزمه‌ت کردن به پێداویسته‌کانی کۆمه‌ڵگا. ئاوا مێژویه‌ک شه‌ریفانه‌یه یاخود تۆمار کردنی مێژویه‌ک که تا نه‌وه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت به سه‌ربه‌رزی و خۆشه‌ویستیه‌وه باسی که‌سایه‌تی سه‌رۆک بکه‌ن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست