په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چیه؟
Friday, 11/02/2011, 12:00
KNN:
ئێوه پێتان ده‌وترێت ئۆپۆزسیۆنێكی دژن و هه‌میشه ره‌ش به سپی ده‌بینن و سپی به ره‌ش ده‌بیین، باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆ نمونه هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك كه دێته په‌رله‌مان ئێوه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و پێی ناڵێن به‌ڵێ؟نه‌وشیروان مسته‌فا: سهوابتێكی تری ئێمه ئه‌وه‌یه كه حه‌ز ده‌كه‌م له‌م مینبه‌ره‌وه بۆ هه‌مو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی رون بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش سه‌وابتی دینییه، هه‌رچی شتێك نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ سه‌وابتی دینی كه دینی ئیسلامه، دڵنیا بن كه ئێمه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناده‌ین و ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان بكرێت هه‌وڵده‌ده‌ین تێنه‌په‌ڕێت، چونكه به‌لامانه‌وه شتێكی پیرۆزه.چاوپێکه‌وتنی که‌ناڵی (که‌ی ئێن ئێن)30/01/2011 له‌گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌که‌می لیستی گۆڕان به‌ڕێز، نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌سه‌ر وه‌ڵام دانه‌وه به‌و په‌رچه کرداره‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناسیۆنالیزمی بۆرژوازی حکومه‌تی هه‌رێم که پێک هاتوه له(یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان)، دایانه‌وه به‌و پرۆژه گۆڕانکاریه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سیستم و ده‌سه‌ڵاتی مه‌وجودا ده‌یه‌وێت بکرێت، ڕونکردنه‌وه‌ی خۆی بۆکرد. من ده‌مه‌وێت له‌و قسه‌وباسه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به پرسیاره‌کانی بێژه‌ری که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن دا، ڕه‌خنه له دوو مه‌سه‌له بده‌م. 1 مه‌سه‌له‌ی سه‌وابتی دینی لای نه‌وشیروان مسته‌فا و 2 مه‌سه‌له‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و کردنی به سوپایه‌کی نیشتمانی، گرنگی ئه‌و یه‌کخستنه‌وه‌یه به قازانجی کێ ته‌واو ده‌بێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌و قسهوباسهیدا، هێنده‌ی به‌لای گرفته‌کانی خۆیان و ده‌سه‌ڵات و جێگاوڕێگای که‌میان له حکومه‌تدا دوا، به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌چوه سه‌ر کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی نێو ژیانی چینی زه‌حمه‌تکێشی کۆمه‌ڵگاوه.دیاره له‌سه‌ر هه‌ندێک مه‌سه‌له دوا ده‌رباره‌ی باشتر کردنی ژیان و گوزه‌ران و لانی که‌م هاوسه‌نگ کردنی مه‌سه‌له چینایه‌تیه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناهاوسه‌نگیه مه‌زنه‌ی ئێستا هه‌یه له نێوان چینی بۆرژواز و ده‌سه‌ڵاتداران له‌لایه‌ک و چینی هه‌ژار و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ش له‌لایه‌کی تر، دیاره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هه‌یه بۆخۆی هۆکار و ده‌رئه‌نجامی کۆی مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستانه و چاکسازی له نێو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌کرێت له ڕێی هاتنه مه‌یدانی سه‌دان هه‌زاری چینی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانه‌وه بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا و تا دواجار به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی کۆی پایه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و سیستمه چینایه‌تیه بۆرژوازیه که هه‌رچی سامانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه له ژێر ده‌ستی خۆی قۆرخی کردوه و به پاڵپشتی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی خه‌ریکی سه‌رکوت و ترساندنی چینی ناڕازی کۆمه‌ڵگان، درێژه به‌و دزی و گه‌نده‌ڵی و فه‌ساده ئیداریه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
کاتێکیش سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له یه‌کێتی هاتنه ده‌ره‌وه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان پێکهێنا و خۆیان به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ناساند به‌کۆمه‌ڵگای کوردستان. ئه‌وه‌ی که‌توانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بکات به جۆرێک له بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری، ئاستی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه زۆره‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان بوو دژی ده‌سه‌ڵاتی حاکم که چه‌ند ساڵه بونی هه‌یه. بۆیه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زۆر به‌ئاسانی توانی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بۆ لای خۆی کێش بکات و دواجار له هه‌ڵبژاردنی 25/ 07/ 2009 دا توانی ڕێژه‌یه‌کی ده‌نگی باش به‌ده‌ست بهێنێت بۆ چونه ناو په‌رله‌مانی کوردستان و له‌وێوه درێژه به خه‌باتی سیاسی خۆی بدات.
ئه‌م دوو دێڕ و نیوه‌ی سه‌ره‌وه له‌و پرسیاره‌دا وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه له به‌شی کۆتاییه‌که‌یدا، جێگه‌ی قسه‌و باسی زۆره و هه‌قیش وایه کۆی ئه‌و ڕێکخراو و حیزبانه‌ی لایه‌نگری له کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولار و مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، بزانن ئاستی سیاسی بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له ئایندهی ده‌سه‌ڵات گرتنیدا، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌بات. چونکه هه‌رچیه‌ک ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی به‌ناو گۆڕانه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، مه‌رج نیه له ئاینده‌دا به قازانجی کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و خواسته ڕه‌واکانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخواز بشکێته‌وه. زۆر جار قابیلی ئه‌وه‌یه ده هێنده‌ی ئێستا ته‌نگه‌به‌ری زیاتر دروست بکات بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و چینه‌ی له کۆمه‌ڵگادا ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.
ئاسۆی سیاسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، خاوه‌نی هیچ جۆره ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌یی نیه له نێو کایه باوه‌کانی ئیستای مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی ناسیۆنالیزمی مه‌وجودا و بگره له‌و ههنگاوهشدایه بۆ سبه‌ینێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، چه‌سپاندنی سیستمێکی کامڵتری بۆرژوازی له کوردستاندا جێبخرێت و له ژێر ناوی دیموکراسی و مه‌سه‌له ئازادیخوازیهکاندا درێژه به‌و نه‌زمه سهرکوتکاریهی مه‌وجود بدات. بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئاماده نیه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکات که خه‌ڵکی کوردستان بێن وه‌ک باشوری سودان له ریفراندۆمێکی سه‌رتاسه‌ری و ئازادانه‌دا ئایندهی خه‌ڵکی کوردستان یه‌کلای بکرێته‌وه. نه‌وشیروان موسته‌فا له‌و جاوپێکهوتنهدا و له پرسیارێکی بێژه‌ره‌که‌دا ده‌رباره‌ی باشوری سودان، ئه‌م پێخۆشحاڵی خۆی ده‌ر بڕیوه بۆ ئه‌و جیابونه‌وه‌یه، به‌ڵام نه‌هاتوه ئه‌و جۆره خه‌باته بکاته بانگه‌شه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی له کوردستانیشدا کارێکی وا ئه‌نجام بدرێت. خۆبه‌ستنه‌وه به عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی قه‌ومی و تائیفی و دینی، هیچ ئاسۆ و ئاینده‌یه‌کی بۆ خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان تێدا نیه، به‌ڵکو هێنده‌ی تر خه‌ڵکی توشی ئیفلیجی بێ ئاینده‌یی ده‌کات. ته‌نها قازانجێک هه‌بێت، قازانجی ته‌فروتونا کردنی ئه‌و بودجه‌یه یه که له به‌غداوه ده‌نێردرێته کوردستان و وه‌ک به شێک له داهاتی خه‌ڵکی کوردستان دیاری کراوه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕه‌قابه‌تێکی له‌سه‌ر بێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکی خۆیه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌حزابی حاکم و شه‌ریکه به‌شه‌کانیانن، که‌ڵه‌که‌ی زیاتری قازانجی خۆیانی تێدا کۆده‌که‌نه‌وه و گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی نێو ژیانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ش بۆخۆی هه‌ر به هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵات هه‌میشه گله‌ی ئه‌وه ده‌کات ده‌ڵێت بودجه که‌مه و به‌ش ناکات، له کاتی خۆیدا نای گه‌یه‌ننه ده‌ستمان، به‌م بڕو بیانوانه ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌رباز بکه‌ن له خواسته‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخواز و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان. چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا، بۆخۆی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه چینایه‌تیه‌یه که کۆمه‌ڵگای بۆ دوو چینی سه‌ره‌کی تێدا دابه‌ش کراوه، چینێک ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر کۆی به‌رهه‌می کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگادا و کۆی داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی له خزمه‌تدایه، چینێکیش به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگایه و خۆیشی بێبه‌شه له‌هه‌رچ مافێکی سه‌ره‌تایی ژیان. کێشه‌و گرفته سه‌ره‌کیه‌کان نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا، به‌ڵکو له کۆی سیسته‌می چینایه‌تی ئه‌مڕۆی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا له‌و خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. نه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا باسی ده‌کات له‌سه‌ر هه‌رچ پرۆژه‌یه‌ک دژی ئاینی ئیسلام بێت ئه‌مان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕێگا ناده‌ن کارێکی وا تێپه‌ڕێ و جێبه‌جێ بکرێت له په‌رله‌مانی کوردستاندا، وه‌ک ئه‌وه‌ی هێزوده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاکم خه‌ریکی پرۆژه‌ی جیا کردنه‌وه‌ی دین بن له نێو داموده‌زگا سهرکهیهکانی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگادا؟ ئه‌مه چ جۆره سازش کردنێکه، نه‌وشیروان موسته‌فا هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت؟ من ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی گرفتێکیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه مزگه‌وت و خه‌ریکی نوێژ و تاعه‌تی خۆیان بن؟ یان ئاخۆ هه‌ردوو باڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ درێغیهکیان کردوه له‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژه خه‌ریکی دروستکردنی مزگه‌وت و په‌ره پێدانی مه‌لاکان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌بوبێتن؟ ئاخۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تیش ئه‌و چینه‌ی که ناڕازیه له کۆمه‌ڵگادا، گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی ژیانه یان گرفتی دینی هه‌یه؟ ئاخۆ توێژی ڕۆشنبیر له کۆمه‌ڵگادا خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نین یان ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا به‌یه‌کجاری وه‌ک ئێرانی ژێر ده‌ستی ئاخونده‌کانی لێبێت؟ ئاخۆ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م وته‌یه‌یدا بۆ یه‌کجاری خۆی دانهتهکاندوه له‌هه‌رچ جۆره سکولار بونێک کاتێک پێشتر یاخود له ژیانی ڕابردویدا به‌که‌سێکی مه‌ده‌نی و سکولار ناسراوبووه، یا وا ناساندویانه به کۆمه‌ڵگا؟ چونکه ده‌ورانێک شنه‌بایه‌که به‌دیوێکی دیکه‌دا بووه‌و هه‌رچ یه‌ک له‌م سیاسیه ئیسلامیه مۆدێرنانه‌ی ئێستا خۆی به باڵی چه‌پ و سۆسیالیست ده‌ناساند به خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی کوردستان؟ ئاخۆ ئیسلامیه‌کانیش هه‌رهه‌مان تێڕوانینی ئه‌م پیاوه‌یان نیه بۆ سه‌پاندنی سه‌رجه‌م پایه‌کانی دین به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا؟ ده‌بێت چ جیاوازیه‌ک هه‌بێت له نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و عه‌لی باپیر و تاڵه‌بانی و به‌رزانیدا، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستگرتن به جێخستنی سه‌وابته دینیه‌کان له کۆمه‌ڵگادا؟ ئه‌رێ ئه‌م لێدوانانه تا چه‌ند ده‌توانێت بزوتنه‌وه‌ی به‌ناو گۆڕان بباته پێشه‌وه؟ ئاخۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی به‌و شێوه‌یه ده‌بێت که نه‌وشیروان مسته‌فا بانگی بۆ هه‌ڵده‌دا؟ یان له‌به‌ر قازانجی سیاسی خۆیان، ده‌یانه‌وێت کوردستان به شێوازێکی تر هێنده‌ی دیکه توشی دواکه‌وتوی و کۆنه‌په‌رستی په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامی سیاسی تێدا جێبکه‌نه‌وه و خۆیان له جیاتی باڵه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی جێگایان بگرنه‌وه؟
ئاخۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت له نێو ده‌سه‌ڵاتدا چ جۆره ئاڵ‌وگۆڕێک پێکبهێنێت؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به شوێن خواسته مه‌ده‌نی و ئازادیه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه‌یه، ئه‌وه چ هۆکارێکه تا ئێستا ئاماده نه‌بوون هیچکات بێن قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی بکه‌ن له کۆی ئه‌و جومگانه‌ی که کۆمه‌ڵگای توشی هه‌زار و یه‌ک ده‌رده‌سه‌ری کردوه؟ بۆ خه‌ڵکی کوردستان چ کاتێک یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لا مه‌به‌ست بووه؟ یان خه‌ڵکی کوردستان چی بکات له سوپایه‌کی یه‌کگرتوی نیشتمانی که هه‌رکات ناڕه‌زایه‌تیه‌ک هه‌بێت له نێو خه‌ڵکیدا دژی ده‌سه‌ڵات، ئه‌م سواپا نیشتمانیه زوو ده‌گه‌یه‌ننه سه‌ریان و ده‌نگیان کپ ده‌که‌نه‌وه؟ له کام وڵاتی تا ئێستای جیهاندا هه‌یه سوپا له خزمه‌تی چینی کرێکار و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌دا بووبێت؟ ئاخۆ به‌ڕێخستنی جه‌نگه ناعه‌داله‌تیه‌کان هه‌ر هه‌مووی به‌و سوپا نیشتمانیه نه‌کراوه که تێیدا سه‌دان هه‌زار ئینسانی کردوه به قوربانی؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ترسی خه‌ڵکی ناڕازی له سوپا و داموده‌زگا دهپڵوسێنهرهکانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر نه‌بوایه، ئێستا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار و چینایه‌تی به‌پێوه ده‌مان؟ نیزامی سه‌رمایه‌داری هه‌میشه به‌و سوپا یه‌کگرتوه نیشتمانیه‌ی خۆیه‌وه ماوه‌ته‌وه و هه‌رده‌میش په‌ره‌ی به قازانج خۆری خۆی کردوه به‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگادا. کاتێک سوپا له به‌رژه‌وه‌ندی کۆی گشتی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت، که له‌وێدا ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کسانی خوازی هه‌بێت و خه‌ڵکی به ئازادانه‌ی خۆیان ده‌توانن هه‌رچ کات ئاماده بن بۆ به‌رگری له‌و ده‌ستکه‌وته‌یان و دژی هه‌رچ لایه‌ک بیه‌وێت هێرش بکاته سه‌ریان به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، ئیتر پێویست ناکات له ژێر سونه‌تی یاسا‌و پارێزگاری کردنی ده‌سه‌ڵاتدا سوپای نیشتمانی و نیزامی بوونی هه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی چینی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان و خه‌ڵکی ئازادیخواز بتوانێت بگات به پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولار و مه‌ده‌نی، ئه‌رکی هاتنه مه‌یدانی مه‌زنی له‌سه‌ر شانه و ده‌بێت خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و چینایه‌تی خۆی بێت، نه‌ک هه‌ر ڕۆژه‌ی له نێو خولیا‌و خواسته‌کانی باڵی بۆرژوازی و ناسیۆنالیستی و دینیدا به‌کاربهێنرێت و دواجاریش توشی هه‌مان چه‌وساندنه‌وه و بێمافی خۆی ببێته‌وه.
دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی، ده‌بێت له ڕێگای ڕێکخستنی خواسته‌کانی زۆرینه‌وه به‌ده‌ست بێت و هه‌رچ فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریه‌کی باوی تا ئێستا هه‌یه که قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگای هه‌ڵگرتوه و له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی و دینیدا بوه ده‌بێت وه‌لا بنرێت. جێخستنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی له کوردستاندا، پێش هه‌رچ شتێک پێویستی به ڕاستگۆی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه هه‌یه که تا چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی چینی ژێرده‌ستی کۆمه‌ڵگادایه، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کێبڕکێیه‌تی له‌گه‌ڵ باڵه ئیسلامیه‌کاندا، که ئه‌م له‌وان زیاتر له خزمه‌ت و پاراستنی ئاینی ئیسلامدایه. به‌م جۆره ناتوانرێت هیچ ههنگاوێکی پێشکه‌وتنخوازانه بنرێت بۆ دیاری کردنی ئایندهی خه‌ڵکی کوردستان تا ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێن بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی. بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان خۆیان ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ په‌یامی خۆیاندا و تا ئیستاش هه‌رچی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازی حاکم هه‌یه له ناوچه‌که‌دا هه‌ر خه‌ریکی پاراستنی ئه‌و دینه‌ن تا ده‌گات به باڵی ئیسلامی سیاسیش، به‌ڵام ئاخۆ ئاستی ژیان و گوزه‌ران و وشیاری سیاسی کۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و چ ئاقارێک بردوه؟ هه‌رچی بێحورمهتی و بێمافی هه‌یه له نێو ده‌وڵه‌تانێکدا که ئیسلام تێیدایه، که‌م وێنه‌یه له ته‌واوی جیهاندا. ئه‌رکی سه‌ره‌کی هه‌رچ ده‌وڵه‌تێک که خۆی به ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی ده‌زانێت، پێش هه‌رچ شتێک جیا کردنه‌وه‌ی دینه له‌و ئه‌رکه‌ی ئێستا ده‌یگێڕێت له نێو داموده‌زگا سه‌ره‌کیه‌کاندا و جێخستنی دینه وه‌ک کاری شه‌خسی تاکه‌کان خۆیان، له‌وه‌ی دینداری خۆیان بکه‌ن یان وازی لیبێنن. وه دواتر گۆڕینی کۆی په‌روه‌رده‌ی باوی کۆمه‌ڵگایه، که به‌شێکی سه‌ره‌کیه له‌و هه‌نگاونانه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی ئازادیخوازیانه، نه‌ک چه‌ق به‌ستن و دوباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان که‌لتوری باوی نێو هه‌لومه‌رجی مه‌وجود که له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تیدایه و ته‌نها به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی حاکم ته‌واو بوه و ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست