ئه‌م شۆڕشه ده‌بێت وه‌رچه‌رخانی مه‌زنی پێبێت!
Friday, 11/03/2011, 12:00
ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ده‌ستی پێکردوه له کوردستاندا، هیچ کات نابێت وه‌ک سه‌رده‌می شۆڕشی پێشوی بزوتنه‌وه سیاسیه کوردیه‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو بێت، به‌ڵکو ده‌بێت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چه‌مک و ڕه‌هه‌نده سیاسی و ئابوریانه بێت که ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه له ده‌ورانی خۆیدا هه‌ڵگری بووه، وه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری بیست ساڵی ته‌مه‌نیدا جێبه‌جێی کردوه. بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی خۆی به دژی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراقدا، هه‌رده‌م به‌و په‌یام و خۆشنودیانه ناڕازیانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی بۆلای خۆی کێش ده‌کرد که له سبه‌ینێی سه‌رکه‌وتیندا، ئازادی و یه‌کسانی و کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن بنیات ده‌نێت بۆ گشت هاوڵاتیانی کوردستان! دوابه‌دوای له گۆڕنانی ڕژێمی به‌عسی ناسیۆنالیست فاشیستی عێراقی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و کۆی جومگه‌کانی ژیان به عه‌مه‌لی که‌وته ژێر ده‌ستی ئه‌م بزوتنه‌وه سیاسیه کوردیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که نه‌کرا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت، خودی ئه‌و کهلچهره دیکتاتۆری و بنه‌ما ترسناکانه بوو، که خه‌ڵکی عێراق و کوردستان دژی ڕژێمی به‌عس هه‌نگاوی شۆڕشگێڕانه‌یان نا بۆ ڕوخانی، مانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌رده باوه‌ی نێو که‌لتوری ڕژێمه خۆسه‌پێنه‌کان به‌سه‌ر کۆی په‌روه‌ره‌ده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگادا، نه‌ک ئه‌و به‌ڵێن و گوفتانهی خۆی جێبه‌جێ نه‌کرد، به پێچه‌وانه‌وه زۆر زیاتر له ده‌وره‌ی ڕژێمی سه‌دامی دیکتاتۆر، بره‌ویان به‌و پرۆژه داپڵۆسێنهرو ترساندنه گشتیانه دا که تا ئێستا کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر ڕاهێنراوه. بۆیه لای که‌سانی چه‌پ و ئازادیخوازی کوردستان ئه‌م بزوتنه‌وه سیاسیه کوردیه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بوونیه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌کی پێویست جێگای ئومێد و باوه‌ڕ پێبوون نه‌بوو، چونکه ده‌ورانی مێژووی ئه‌م بزوتنه‌وه سیاسیه کوردیه نه‌ک کار‌و هه‌ڵسوڕانه‌کانی به قازانجی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌ی نه‌بوه له کۆی ئه‌و پایه نایه‌کسانی خوازانه‌ی کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر بنیات نرابوو، به‌ڵکو خودی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته، هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مک و ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئابوری بوو، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی ڕویدا شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه، به‌ڵکو شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت و سته‌م دیده‌ی کوردستان بوو دژی ڕژێمی فاشیستی به‌عس و له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن ئومێدێک بوو، که بتوانێت له جێی ئه‌و ڕژێمه دڕنده‌یه کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو جیاواز له‌و سونه‌ت و فه‌رهه‌نگه باوه‌ی هه‌یه دروست بکات. به نه‌توانینی هێنانه دی ئه‌و ئاوات و ئامنجه مه‌زنانه، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردایه‌تی ده‌ستی ڕاگرت به‌سه‌ر کۆی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشدا و بوونه ده‌مڕاستی ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌ی له ساڵی 1991 دا ڕویدا.
ته‌واو نه‌کردنی ئه‌و شۆڕشه و نه‌گه‌شتنی به دوا ئامانجی سیاسی و ئابوری خۆی، وه له دوای بیست ساڵ حاکمیه‌تی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته ته‌واو دیکتاتۆریه، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوردستان، ناتوانێت تا چه‌ند ده‌یه‌ی تر هه‌ر له چاوه‌ڕوانی و مت بووندا خۆی بخه‌ڵه‌تێنێت، تا ئه‌وه‌ی ئه‌م عالی جه‌نابانه بتوانن ده‌رگایه‌کی ڕه‌حه‌مت له خه‌ڵکی سته‌م دیده و ئازادیخواز بکه‌نه‌وه،. هه‌نگاو نانی ئێستای به‌شێکی به‌رینی خه‌ڵکی به‌شخوراو ئازادیخوازی کوردستان بۆ به‌رپا کردنی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌داله‌ت خواز، به‌ڕای من ده‌بێت خاوه‌ن وه‌رچه‌رخانی مه‌زن بێت له ناواخنی خۆیدا، ئه‌گه‌ر نا به دوباره کۆتای هێنان به‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئێستا و له جێ دانانی به بزوتنه‌وه‌یکی سیاسی تر که هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مکی ناعه‌داله‌ت خوازی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ڕه‌نگه باج دانه‌که‌ی له‌م ده‌ورانه‌ی ئێستا سه‌ختر و به ئازار تر بێت. چونکه به‌رپاکردنی شۆڕش و دوو باره کردنه‌وه‌ی له پێناو ئاڵوگۆڕ کردنی هه‌ندێک ده‌موچاودا، ناچێته خانه‌ی ئه‌وه‌ی پێی بڵێین شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، من ده‌مه‌وێت به یه‌قینه‌وه بڵێم که مه‌سه‌له‌ی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شتنی کۆمه‌ڵگا به ئازادی، له نێو کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌سه‌ر دابه‌ش بونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دابه‌ش کرابێت، یانی کۆمه‌ڵگا هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار یان ده‌وڵه‌مه‌ندی کۆمه‌ڵگا له گه‌ڵ چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا، لێره‌دا زۆر نابه‌جێیه باس له ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت، ئه‌وه بزوتنه‌وه بۆرژوازیه جۆراو جۆره‌کانن، که له جوڵانه‌وه سیاسیه‌کانی خۆیاندا دێن ده‌م له‌م جۆره شیعار و بانگهێشته مه‌زنانه ده‌کوتن تا ئه‌وه‌ی زه‌ین و دیدی ناڕازیانی کۆمه‌ڵگا به‌لای خۆیاندا بکێشن و سه‌رکه‌تنی خۆیان له‌سه‌ر پشتی ئه‌و چینه ناڕازیه مسۆگه‌ر بکه‌ن. یه‌کسانی و ئازادی له کۆمه‌ڵگا کاتێک ده‌توانێت جێبخرێت که ده‌ست ببرێت بۆ لێدانی ئه‌م شێوازه ئابوریه‌ی ئێستا زاڵه له کۆمه‌ڵگادا، یانی ده‌سبردن بۆ له ڕیشه‌کێشانی خاوهنداارێتی تایبه‌تی، به‌بێ کردنی ئه‌م کاره ناتوانین بڵێین کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌داله‌تخواز بنیات ده‌نێین. ڕه‌نگه بڵێن ئه‌وه کارێکی ماحاڵه، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ده‌بێت به‌کارێکی زۆر واقعی بزانین، ئاخۆ بۆ ده‌بێت بۆ سیستمی سه‌رمایه‌داری به ڕابه‌رایه‌تی چینێکی که‌می بۆرژوازیهت، بتوانرێت کۆمه‌ڵگا هه‌رده‌م هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵات له ژێر ده‌ستی ئه‌ودا بێت و هه‌روا ببینرێت که ته‌نها ئه‌وه ده‌توانێت کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه به‌رێت و مانه‌وه‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندیش هه‌ر هه‌بوه و هه‌ر ده‌شمێنێته‌وه؟ بۆ بۆ چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا که هه‌رده‌م هه‌ڵسوڕێنه‌ر و هه‌رده‌م له نێو ئاڵوگۆڕه‌کاندا یه‌که‌م که‌سه که کاره‌که له ڕوی عه‌مه‌لیه‌وه به‌م بکرێت، ئه‌ی بۆ ناتوانرێت هه‌ر خودی ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه مه‌زنه خۆیشی ڕابه‌رایه‌تی خۆی بکات؟
به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت دژی کۆی ئه‌و چه‌مک و ڕه‌هه‌نده باوانه‌ی ئێستا بێت که باڵی کێشاوه به‌سه‌ر کۆی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگادا،ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌بێت بۆ جێخستنی که‌لتورێک بێت که ئیتر بۆ هه‌تایه جێگایه‌ک نه‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر گوشار و ترساندنی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست بڕینه‌وه که چۆن ده‌سه‌ڵاتی پادشای سعودیه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی قه‌زافی و کۆی دیکتاتۆره‌کان له دژی ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی هه‌یه و ده‌ستی پێکردوه، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکانی ئازادیخواز و به‌شدار بووی پێبترسێنن، ده‌کرێت له جێی ئه‌م کۆ نا ئینسانیهتهی ئه‌م چینه حاکمه، ئینسان دۆستی و پێکه‌وه ژیانی گشتی ئازادیخوازانه بنیات بنرێت که ده‌بێت ببێت به جێگا ئومێدی بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و یه‌کسانی خواز و هه‌ڵگری ئازادی ته‌واو بێت بۆ کۆمه‌ڵگا.
ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه، ده‌بێت به‌لانی که‌مه‌وه ده‌ست ببات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌کۆی جومگه سه‌ره‌کیه‌کانی دام و ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به‌بێ ده‌ست بردن بۆ ئه‌م چه‌مکه سیاسیه ناتوانرێت بڵێین ده‌گه‌ین به کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد، مانه‌وه‌ی دین له نێو پایه سه‌ره‌کیه‌کانی کاری سیاسه‌ت و هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مک و دیدگای خۆی بێت له سنوره تایبه‌تیه‌که‌ی خۆی که هه‌یه‌تی بۆ مه‌سه‌له ئازادیه‌کانی کۆمه‌ڵگا، بۆخۆی جارێکی تر کۆمه‌ڵگا ده‌خاته‌وه ناو هه‌مان قه‌تیس بوونی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌مکوت کردن. به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ژن و پیاو له نێو که‌لتور و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگادا، وه به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆی ئه‌و یاسایانه‌ی که له یاسای ئه‌حوال شه‌خسی عێراقیدا هه‌یه، که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا که ژنانن به ده‌ره‌جه دوو ده‌زانێت و هیچ به‌هایه‌کی ئینسانی تێدا نیه بۆ ئه‌و نیوه‌ی کۆمه‌ڵگایه، به ڕزگاری کۆمه‌ڵایه‌تی ناگه‌ین.
ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه بێ که‌موکورتی نابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت زۆر جه‌سورانه و به‌بێ ترس له‌و که‌لتوره باوه‌ی هه‌یه ده‌ست ببات بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه ڕیشه‌ییه، لانی که‌م له نێو ئه‌و گوڕ‌و تینه مه‌زنه‌ی هه‌یه له نێو ئازادیخوازانی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و خوێنکارانه‌ی سه‌ر به‌زانکۆ و په‌یمانگاکانن، ده‌بێت خاوه‌ن دیدێکی یه‌کجار جیاواز بن له کۆی ئه‌و چه‌مکه ترسناکانه‌ی تا ئێستا باڵی کێشاوه به‌سه‌ر کۆی بیر کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا، ئه‌م نه‌وه نوێیه ده‌بێت بێ‌ترس خۆی جیاکاته‌وه له‌و ڕه‌هه‌نده دینیه‌ی ده‌یه‌وێت مه‌یدانی ئازادی له ڕووی سیاسیه‌وه داگیر بکات به کردنی نوێژی هه‌ینی له‌و جێگایه‌دا، ئه‌مه مانای ئازادی نیه، به‌ڵکو قۆرخ کردنی ئازادیه.
شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له وڵاتانی ئه‌وروپادا، هه‌ر له شۆڕشی فه‌ره‌نسی ساڵی 1789 وه تا ده‌گات به شۆڕشه‌کانی دواتر، بێ‌ترس له‌و فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریه باوه‌ی هه‌بوو، ده‌ستیان بۆ جێخستنی که‌لتورێکی نوێ و ڕۆشنبیریه‌کی جیاوازتر برد، جێخستنی مافه‌کانی گشت مرۆڤێک که له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ژین، جیا کردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت، جێخستنی مافی ژیان کردن بۆ هه‌ر که‌سێک، ده‌ست نه‌برد بۆ په‌یوه‌ندیه شه‌خسیه‌کانی نێوان تاکه‌کان، یانی له نێو بردنی کۆی سیسته‌مێک که له‌سه‌ر بنچینه‌کانی ڕه‌هایی پادشاکان و قه‌شه‌کان که سه‌ر به چینی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بوون، توانیان خواسته‌کانی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌نه‌وه. ئێمه‌ش له کوردستان ده‌توانین هه‌مان مرۆڤ بین و بێ‌ترس ده‌ست بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه ڕیشه‌ییانه ببه‌ین.
له کوردستاندا زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی خه‌ڵکی ئازادیخوازن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه قبوڵی ئاوا وه‌رچه‌رخانێکی مه‌زن بکه‌ن، چونکه خه‌ڵکی کوردستان بۆخۆیان هه‌ڵگری پێگه مه‌ده‌نیه‌کانن و هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه ده‌توانن بوه‌ستنه‌وه. به‌رپا کردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها بۆ جێخستنی چاکسازی و له نێو بردنی گه‌نده‌ڵی نیه له نیو ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا، ئه‌م شتانه ده‌بێت له داخوازیه سه‌ره‌تایه‌کانی کۆمه‌ڵگادا بیت، سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێیه، که خاڵی بێت له فه‌زای ترس و تۆقاندن، بۆ به‌رپا کردنی بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌که که خۆی بتوانێت بڕیارده‌ری ژیانی ئابوری و سیاسی خۆی بێت، نه‌ک له ڕێگای زیندانه‌کان و په‌تی سێداره‌وه بێت به‌شێکی کۆمه‌ڵگا بخاته ژیر فشاری ترس و کوشتنه‌وه.
ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه به ئه‌ندازه‌یه‌کی مه‌زن جێگای ئومێده، چونکه کاتێک چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا دژ به‌و کۆ ناعه‌داله‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌وه‌ستێته‌وه، دڵنیام له‌وه‌ی هه‌ر خودی ئه‌م چینه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگاشه ده‌توانێت ئایندهی کوردستان له ڕووی سیاسیه‌وه دیاری بکات، ئه‌وه سه‌رانی ئه‌م حیزبه بۆرژوازیه ناسیۆنالیستهن هه‌میشه ئایندهی کوردستان له ڕووی سیاسیه‌وه وه‌ک کارتێکی فشار به‌کار ده‌هێنن دژی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای ناوه‌ند له عێراق و وڵاتانی چوارده‌ور، ئه‌گه‌ر نا ئایندهی کوردستان له ڕووی سیاسیه‌وه به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیستا، هه‌میشه له نادیاریدا ده‌مێنێته‌وه و خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌رده‌م ده‌بێت باجه‌که‌ی بده‌ن له کۆی ئه‌و ڕوبه‌ڕووه به‌رژه‌وه‌ند خوازانه‌ی که دروست ده‌کرێت بۆ جێگاوڕێگای کوردستان له په‌یوه‌ست به عێراقه‌وه یان ده‌ستبردنی بۆ جیابوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆیی.
چین و توێژی نه‌وه‌ی نوێی کۆمه‌ڵگای کوردستان، ئه‌رکی مه‌زنیان له‌سه‌ر شانه تا ئه‌وه‌ی بێ‌وچان و به‌به‌رده‌وامی هێزی خۆیان بکه‌ن به ته‌نها ڕێگا بۆ سه‌رکه‌وتنیان، ڕێکخراو بوونی ئه‌و هێزوئیرادهیه ده‌توانێت خه‌ونی مه‌زن به‌دی بهێنێت، ئه‌م نه‌وه نوێیه که هه‌ڵگری توڕه‌ییه‌کی قوڵه له کاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه، ده‌بێت خاوه‌ن لێکدانه‌وه‌ی قوڵ و مێژویش بێت له ده‌ست بردنی بۆ به‌رپا کردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئێمه له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ده‌ژین، ئه‌م سه‌ده‌یه پێم وایه ده‌بێته سه‌ده‌ی ڕوبه‌ڕووه مه‌زنه‌کان له مێژووی مرۆڤایتیدا، له‌م سه‌ده‌یه‌دا توانای زانست و خێرا په‌یوه‌ندی کردن له‌و په‌ڕی سه‌رکه‌وتنی خۆیدایه، توانای به‌رهه‌م هێنانی مرۆڤایه‌تی به هۆی پێشکه‌وتنی زانستی ته‌کنه‌لۆژیاوه هه‌نگاوی زۆر خێاری هاویشتوه، به‌ڵام به هۆی زاڵ بوونی سیستمی سه‌رمایه‌داری هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره هه‌یه بۆ له برسا مردنی سه‌دان ملیۆن له ئینسان، هێشتا سروشت ڕوبه‌ڕووی له نێوچون و ژینگه‌پیس بوون ده‌بێته‌وه، هێشتا به ئه‌ندازه‌یه‌کی خه‌یاڵی چینێکی که‌م له کۆمه‌ڵگادا توانا و ئیماکاناتێکی یه‌کجار زۆریان له ژێر ده‌ستی خۆیان ناوه، ئه‌م چینه سه‌رمایه‌داره، به پڕچه‌ک کردنی خۆی و به هۆکاری ترس و تۆقاندنی به‌شێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا خۆی هێشتوه‌ته‌وه. تا مانه‌وه‌ی ئه‌م چینه مشهخۆرهش هه‌بێت ئازادی و یه‌کسانی جێبه‌جێ نابێت.
ئازادی و یه‌کسانی که دوو ئامانجی به‌رزی مرۆڤایه‌تی یه‌کسانی خوازه، ته‌نها له ڕێگای کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی خواندارێتی تایبه‌تیه‌وه بنیات ده‌نرێت، دڵنیام له کوردستانیشدا ده‌توانرێت هه‌رچه‌ند به کۆمه‌ڵگایه‌کی بچوک و یان ناپیشهزای دابنرێت، به‌ڵام هه‌نگاو نان بۆ جێخستنی ئازادی و یه‌کسانی به‌کارێکی مه‌حاڵ نازانم، سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌گه‌ر نه قۆزرێته‌وه بۆ به‌ره‌یکی تری بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رستی دینی، ده‌توانێت ئه‌و ئامانجه مه‌زنه جێبه‌جێ بکات له کۆمه‌ڵگادا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست