به‌رنامه‌ی خوانی گه‌لی کوردستان، نیشانه‌ی ڕسوا بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌گه‌یه‌نێت
Sunday, 15/08/2010, 12:00
سه‌رجه‌م ناعه‌داله‌تیه‌کانی تا ئێستای نێو کۆمه‌ڵگاکان په‌یوه‌سته به یه‌کانگیری میکانیزمی نێوان ده‌سه‌ڵاته سه‌رمایه‌داره‌کان و دینه‌کان به یه‌که‌وه،مانه‌وه‌ی تا ئێستای دینه‌کانیش له زۆرێکی وڵاتانی جیهاندا نه په‌یوه‌نده به‌و ئاستی به‌ره‌و پێشوه‌چونه‌ی که مرۆڤ له تواناکاریهکانی خۆیدا به‌رانبه‌ر به ئاڵوگۆڕ له به‌رهه‌مهێنانی سروشت و خودی خۆیشیدا به‌رهه‌می هێناوه و ئاڵوگۆڕی پێکردوه به قازانجی به‌ره‌و پێشچونی ئاستی هوشیاری خۆی، به‌ڵکو به‌رهه‌می ئه‌و چه‌ق به‌ستوه درێژخایه‌نه‌یه که به‌قازانجی به‌رده‌وامی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تی و سیاسی و ئابوریه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌واو بوه‌و هه‌میشه وه‌ک پیرۆزترین کایه‌ی نێو ژیان وا له خه‌ڵکی هه‌ژار کراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ست بێت به مانه‌وه‌ی دینه‌وه و تا سنوری په‌رستن و که‌م مانای ئه‌می ئینسان به‌رانبه‌ر به خودی به‌های ئاین، خۆی ببینێته‌وه. لێره‌دایه ئه‌و پره‌نسیپه دژه ئینسانیه‌ی ده‌سه‌ڵات و دین،(دیاره دینی ئیسلامیش یه‌کێکه له‌و ئاینانه‌ی زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناعه‌داله‌تیدا هاوهه‌ڵوێسته) کاتێک هه‌ردوکیان ده‌بن به ته‌واو که‌ری ئه‌وی دی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌م دیده.
بۆههرساتێک، ئه‌وه ده‌زگا ئیعلامی و په‌یوه‌ند داره‌کانن به خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه له تۆڕێکی جاڵجاڵۆکه ئاسا ده‌چن و به‌رده‌وام خه‌ریکی ئه‌و گه‌مه قێزه‌ونه‌ن که نه‌هامه‌تی و دهردومهینهتیهکانی خه‌ڵکی هه‌ژار بده‌ن به‌ده‌ست ئیشهڵاو ماشاڵاوه و ئیتر ئه‌وه‌ی گرنگ نه‌بێت به‌لایانه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه ئاخۆ ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بیریان ده‌که‌ونه‌وه و زۆر به شێوه‌یه‌کی که‌م مانا بوون پیشان ده‌درێن، به‌شێکن له‌و مافه‌ی ده‌ڵێت هه‌موو هاوڵاتیان ده‌بێت ئازاد و یه‌کسان بن له داهاتی وڵات؟ ئه‌گه‌ر وابێت بۆچی ئه‌و خه‌ڵکه نه‌داره دێننه سه‌ر شاسه‌ی تڤیهکانیان و خێرێکیان پێده‌که‌ن و بۆیه‌ک جار ژه‌مه خواردنێکی شایسته به ئینسانیان پێده‌ده‌ن؟ ئه‌مه‌یه مانای ئازادی بۆ ئینسان؟ یان ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و ڕه‌وشته چینایه‌تی و بۆرژوازیانه‌یه که خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبیه قه‌ومیه به‌رهه‌م هێنه‌ریه‌تی.
کارامه‌تی ئینسان کاتێک پارێزراوه که به‌هره‌مه‌ند بێت له خودی مانای ئازادی، نه‌ک کۆیله بێت و تۆ هێشتا هه‌رپێی بڵێی ئه‌وه ئازادیه. بۆیه خودی ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌ک نابێت به‌به‌شێک له په‌روه‌رده‌یه‌کی ئینسانیانه بۆ ئه‌و ده‌زگایه به‌ڵکو بۆخۆی نیشانده‌ری واقعیانه‌ی ڕسوابوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌گه‌یه‌نێت، له کاتێکدا خۆیان خاوه‌ن ملیاردههان و خه‌ڵکی که‌م ده‌رامه‌تیش له ژێر هێڵی سفری هه‌ژاریه‌وه ده‌ناڵێنن. ئاخر ئه‌وه چ مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت بۆ سیسته‌مێکی دیموکراسی که ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار شه‌وڕۆژ زمانتان له‌سه‌ری لاڵ بووه. ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شوێن که‌رامه‌تی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ن، ئه‌وه چ هۆکارێکه ئاماده‌ن له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتنێک له یه‌کێکتان یان له ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان هیچ باکتان به‌وه نه‌بێت که‌سی ڕه‌خنه‌گر تیرۆر بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر ناعه‌داله‌تی خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه وا خه‌ڵکی به‌و ده‌رنجامه که‌م ژیانیه گه‌یاندوه بناڵێنن به‌ده‌ست نه‌خۆشی و که‌م ده‌رامه‌تیه‌وه و له چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ئازیزانیاندا بن تا ئه‌و چرکه‌یه‌ی ده‌مرن.
ئیتر خێروبه‌ره‌که‌تی ئه‌و مانگی ڕه‌مه‌زانه ته‌نها بۆ ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و خودی ئه‌و مه‌لایانه‌یه که هه‌میشه تێر پۆش و ڕه‌نگ جیاوازترن. به کوێر کردنی خه‌ڵکی هه‌ژار و ترساندیان له‌و دنیا، که له‌ڕاستیدا نه‌بوونی هه‌یه و نهکهسێکیشتان لێوه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا ئهرزوحاڵێک به‌و خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته بگه‌یه‌نێت چ حاڵ و باسێکه له‌وێ؟. ئه‌م کۆڵه درۆ گه‌وریه که له خودی دیندا به‌ده‌ر ده‌که‌وێت له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هه‌ژاراندا به هیمه‌تی خۆشبه‌ختی یه‌ک جاره‌کیان له دنیایه‌کی دیکه‌دا، باشترین جۆری په‌یدا کردنی سه‌روه‌ت و سامانه بۆ ده‌سه‌ڵات و ڕابه‌رانی ئاینه‌کان، چونکه تا ئه‌و خه‌ڵکه له‌و بێئاگایه‌ی خۆیاندا بمێننه‌وه، بۆدهسهڵاتیش هه‌میشه جه‌ژنه‌و ڕۆژگاری وایان هیچ کات به‌چنگ ناکه‌وێت.
ئه‌م به‌رنامه‌ی(خوانه) دیاره له که‌ناڵی تیڤی شهرقیهشدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان به جیاوازیه‌کی دیکه‌وه، هه‌ندێک دیاری له‌گه‌ڵ خۆیاندا دێنن له پێویستیه کاره‌باییه‌کان، وه‌ک به‌فرگر(مجهمده)(كه‌دیاره ماڵی هه‌ژار هێند بهئیمکانه بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتی مه‌ڕه‌که‌ی خراپ نه‌بێت به‌فرگری پێویسته!چونکه کاره‌بای ته‌واویش 24کاتژمێر هه‌یه!) جلشۆر و تیڤی و له‌و بابه‌تانه ده‌ده‌ن به‌ماڵی هه‌ژار و له‌گه‌ڵ قورئانێکدا! بۆئه‌وه‌ی کابرای خاوه‌ن ماڵ هێنده‌ی که گه‌شکه ببێت به‌و هه‌موو خێر و بێره‌ی له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا ڕووی تێکردون. به‌ڕاستی ئه‌وه نیشانه‌ی داماوی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که به‌و ڕۆژگاره‌یان گهیاندونو هه‌میشه هێزوئیراده‌ی خۆی له هێزوئیراده‌ی کۆیله‌یه‌ک زیاتر نه‌بینیوه. ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره دینیانه‌ش بۆ هه‌میشه نه‌ده‌بوون به دڕنده به‌سه‌ریانه‌وه.
بێرێزی کردن به تاکی نه‌داری عێراقی و کوردیه‌وه تا دێت ڕوبه‌ری فراوانتر ده‌بێت و ئه‌وه‌ی مانای ئازادی و حورمه‌ت بێت دووره له‌و ژیان و گوزه‌رانه‌ی ئه‌و چینه‌ی ڕۆژانه به‌شی مه‌ینه‌تی و ناسۆر کێشانه. مانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه بۆسه‌ر ژیانی چینێکی به‌رین له خه‌ڵکی، بۆخۆی نیشانه‌ی ئه‌و په‌ڕی ناعه‌داله‌ت خوازی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانی گشتی له ژێر چنگی خۆیدا قۆرخ کردوه. نیشاندانی هه‌ر خێزانێکی نه‌دار له ڕۆژانی ڕه‌مه‌زاندا له شاشه‌ی تیڤیه‌کانه‌وه ده‌لیلی حاشاهه‌ڵنه‌گره له ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان و نه‌بوونی ههرمانایهکی حورمه‌تدارانه ده‌گه‌یه‌نێت له‌و وڵاته‌ی ناوی عێراق و کوردستانه. کاتێک ده‌کرێت سه‌رخه‌تی بنه‌ماسه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیمکراس خواز ببینرێت که لانی که‌می ژیان بۆ هه‌ر تاکێک دیاری کرابێت و له ڕووی کرداریه‌وه کاری پێکرابێت، نه‌ک له یاسادا بونی هه‌بێت و له کرداردا بۆنیشی نه‌بیسترێت. داهاتی نه‌وت له عێراق و کوردستاندا ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ی ئێستا نه‌دزرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، نه‌ک هه‌ر ڕاده‌ی هه‌ژاری که‌م ده‌کاته‌وه به‌ڵکو ده‌توانرێت سه‌رجه‌م عێراق بنیات بنرێته‌وه به مۆدێرنترین شێواز، که هه‌موو بتوانن لێی به‌هره‌مه‌ند بن. به‌ڵام له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا سه‌رجه‌م داهات بۆ گیرفانی تێرنهخۆرانی سه‌رانی ده‌ره‌به‌گ-بۆرژوای عێراق و کورده و خه‌ڵکی نه‌داریش هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ری مه‌ینه‌تی سه‌رشانی خۆی ده‌خوات، له نه‌هامه‌تی بوونیدا. بۆیه باشتر وایه بۆ ئه‌و تیڤیه سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاته ئه‌و حورمه‌ته نه‌خاته به‌رده‌می خۆی و خۆی به لایه‌نگری عه‌داله‌تخوازی پیشان بدات. مادام خه‌ڵکی نه‌دار هه‌یه یانی چه‌وساندنه‌وه بوونی هه‌یه، بوونی چه‌وساندنه‌وه‌ش ته‌نها له ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رده‌ست و دینه‌کانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن. که‌واته ته‌نها ڕسوایی بۆ ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رجه‌م چینێکه به‌رگری له مانه‌وه‌ی ئاوا ژیانێک ده‌کات.
هۆڵه‌ندا
14/08/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست