ئێران و سزای له سێداره‌دان ئایه‌توڵاکانی ئێران به‌بێ سزای له سێداره‌دان ناتوانن بژین!
Tuesday, 25/01/2011, 12:00
له ساڵی 1979 وه، دوای ئه‌وه‌ی له شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا ده‌سه‌ڵات و سیستمی پاشایه‌تی ڕوخێنرا، به‌ختێکی باش یاوه‌ر بوو بۆ هاتنی خومه‌ینی و ئه‌و چه‌مکه ئایدۆلۆژیا کۆنه‌په‌رستیه‌ی هه‌ڵگری بوو، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م به‌خته بوو به ڕه‌شترین ده‌روازه بۆ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی ئێران و بۆ یه‌کجاری که‌وتنه نێو زیندانی ئیسلامی سیاسیه‌وه، 32 و ساڵه بێجگه له قازانج په‌رستی چینی ئاخونده‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌و باقی تری خه‌ڵکی له ژێر گه‌وره‌ترین سته‌مکاریدا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌و تاقمه ئاخونده‌یه‌وه و ده‌ستکردن به جێبه‌جێکردنی فه‌رمایشته‌کانی ئاینی ئیسلام و به‌تایبه‌تیش مه‌زهه‌بی شیعه‌یی، له‌گه‌ڵ خۆیدا سزای له سێداره‌دان بۆ نه‌یارانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی ئاماده نه‌بوون بچنه ژێر فه‌رمایشته‌کانی ئاخونده‌کانه‌وه جێبه‌جێکرا، زیندانی کردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان کردنێکی سه‌ره‌تای و تا دواجار ڕه‌وانه‌ی نێو په‌تی سێداره کراون. مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خوێن ڕێژ و ئیسلام گه‌رایه، یانی مانه‌وه‌ی کوێره‌وه‌ری و نه‌بوونی هیچ مافێکی ئازادیخوازیانه بۆ خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌هجه، ئه‌م ئاخوندانه به‌بێ درێژه‌دان به سزای له سێداره‌دان ناتوانن بۆ چرکه ساتێکیش بژین، چونکه کارنامه‌ی سیاسیان به‌و شێوه‌یه ده‌توانێت درێژه به‌خۆی بدات. له کاتێکدا له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ده‌ژین و خه‌ڵکی ئیتر ناتوانێت په‌یڕه‌وی له دواکه‌وتوانه‌ترین تێگه‌یشتن بکات که به‌رهه‌می زیاد له چوارده سه‌ده‌ی پێش ئێستایه. ململانێی چینی کرێکار و ئازادی خوازان به دژی چینی حاکمی سه‌رمایه‌داری کۆنه‌په‌رستی ئاخونده‌کان، هه‌ر ڕۆژه له چونه‌سه‌ردایه و به‌رده‌وام به‌بێ ترس له سزای له سێداره‌دان، ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێک بێت خه‌باتکردنی خۆیان درێژه پێبده‌ن تا کۆتایی به ته‌مه‌نی نه‌گریسی ئه‌و دار‌و ده‌سته خوێن ڕێژه ده‌هێنرێت. ئێرانی ژێر ده‌ستی ئیسلامی سیاسی، ئیستا له هه‌رکات زیاتر زۆرینه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خواز، به‌های ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه خاوه‌ن ئاخونده‌یه‌یان بۆ ڕوونتر بۆته‌وه، که چ په‌یامێکیان پێیه بۆ ژیانی گشتی کۆمه‌ڵگا.
ئێستا زۆرترین ڕاده‌ی بێ‌کاری هه‌یه له نێو خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته‌دا، به‌رده‌وام سامانی گشتی ده‌دزرێت له‌لایه‌ن کۆی ئاخونده‌کانه‌وه و بڕێکی زۆریش بۆ خۆ پڕ چه‌ککردن ته‌رخان ده‌کرێت و مه‌سه‌له‌ی بوون به خاوه‌ن چه‌کی وێران که‌ری ئه‌تۆمی یه‌کێکیتره له هه‌ره خواسته گرنگه‌کانی ئاخونده‌کان. کاتێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بووه‌ته ڤایرۆسێکی کوشنده له نێو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و چه‌که‌شی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و کات زۆر به ئاسانی ده‌توانێت بانگه‌شه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی خۆی بکات، یه‌ک به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناڕازی ئێران‌دا و دوش به‌سه‌ر ناوچه‌که به‌گشتی ، تا ده‌گات به درێژه‌دان به جه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی هاوشێوه‌که‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل و زلهێزی ئه‌مریکایه.
به‌رده‌وام بوونی ئه‌م سزا نامرۆڤانه‌یه هه‌ر له‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتا‌ر و دیکتاتۆرانه ده‌وه‌شێته‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه که هێشتا یه‌ک مانگی ساڵی نوێ ته‌واو نه‌بوه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاخونده‌یه، زیاد له 57 که‌سی له سێداره‌داوه! له ژێر ناوی بازرگانیکردن به ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه(به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه،له زۆرێکی تری سایته‌کانیشدا ئه‌و هه‌واڵه ڕاگه‌یه‌نراوه). دیاره له ڕاستیشدا وانیه و ته‌نها بۆ دژایه‌تی کردنی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته‌یه. گریمان ئه‌و خه‌ڵکه به‌و ماده‌یه‌شه‌وه گیرابن، به‌ڵام خۆ ده‌بێت بپرسین هۆکاری بازرگانیکردن به‌و ماده‌یه‌وه چیه؟ ئاخۆ کێن ئه‌وانه‌ی درێژه به ڕه‌واج دانی ئه‌و ماده دژه ئینسانیه‌وه ده‌که‌ن؟له نوێترین هه‌واڵی سایتی ویکیلیکس دا هاتوه، سوپای پاسداران گه‌وره هێزی بازرگانیکردنن به ماده بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه له ئێران‌دا، ئه‌م سوپایه بۆ قازانجی زیاتر کردنی سامان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، گوێی له‌وه نیه چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌س به به‌کارهێنانی ئه‌و ماده‌یه به‌ره‌و لێکترازانی که‌سێتی نۆرماڵی خۆیان ده‌چن و دواجار ده‌بن به گرفت له نێو کۆمه‌ڵگاکاندا، ئه‌م سوپا ئیسلامیه له ڕێگای ئازرباینجانه‌وه ئه‌م ماده سڕکه‌ره ده‌گوازێته‌وه و هه‌نارده‌ی ده‌کات بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا. دواجاریش ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی ئاخونده‌کان ده‌یان که‌س ڕاپێچی سزای له سێداره‌دان ده‌که‌ن به بیانوی ئه‌وه‌ی بازرگانیان به‌م ماده‌یه‌وه کردوه؟ به‌م شێوازه ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان ده‌یانه‌وێت ڕای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای هه‌قانیه‌تی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و سزایه ڕاکێشن، که ئه‌و که‌سانه خه‌ڵکی سیاسی و ناڕازی نێو کۆمه‌ڵها نین به‌ڵکو گروپی مافیاین! وه‌ک ئه‌وه‌ی وابزانرێت خه‌لکی ئازادیخواز ئیتر بڕوا به‌م لێکدانه‌وه پوچه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌کات.
ئایا ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کرێکار و هه‌ژاری ئه‌و وڵاته به‌هره‌مه‌ند بونایه له ژیانێکی شایسته و ئینسانیانه، ئاماده ده‌بوون ده‌ست بۆ کارێکی وا ببه‌ن؟ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و که‌سانه‌ش له خه‌ڵکی ساده‌ی نێو کۆمه‌ڵگا پێکهاتبن؟ خۆ له ئه‌فگانستانی سه‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانیشدا، ساڵانه به‌بڕی زیاتر له 3 ملیارد دۆلار بازرگانی ده‌کرا به‌و ماده‌یه‌وه و هه‌نارده‌ی وڵاتانی دنیا ده‌کرا و به‌سه‌رپه‌رشتی خودی ئه‌و بزوتنه‌وه ئیسلامیه سیاسیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرا. بۆ ئه‌و کات بازرگانی کردن به‌و ماده سڕکه‌ره، حه‌رام نه‌بوو بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه؟ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ئیسلامه سیاسیه خۆی هۆکاری سه‌ره‌کی نێو کۆی مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه له ئێران‌دا، وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌روه‌تی نه‌وت و کانزاکانی دیکه، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشیش بێکارن و کارێکی ڕۆژانه‌یان ده‌ست ناکه‌وێت تا بژێوی ماڵ و منداڵیانی پێدابین بکه‌ن. بۆیه به‌بێ ڕوخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و له ڕیشه‌کێشانی کۆی که‌لتوره سیاسی و ئابوریه‌که‌ی ناتوانرێت له ژێر هیچ پاڵه‌په‌ستۆیه‌کدا به‌ر به‌و لێشاوی له سێداره‌دانه بگیرێت. سه‌پاندنی ئه‌و سزایه ته‌نها خه‌ڵکی کورد زمان ناگرێته‌وه، به‌ڵکو کۆی خه‌ڵکێکی ناڕازی ده‌گرێته‌وه که دژی ده‌سه‌ڵات بجوڵێنه‌وه، جا سه‌ر به هه‌رچ شوناسێکی ناسیۆنالیستیانه‌ش بن. بۆ ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کان گرنگ نیه تۆ کێیت و سه‌ر به کامه شوناس یان ڕه‌گه‌زیت، هێنده‌ی بۆ ئه‌و گرنگی له‌وه‌دا ده‌بینێت که چۆن ده‌توانیت ببیت به کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات.
خۆ ئه‌گه‌ر بکرێت له‌لایه‌ن ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه به‌ر به ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه بگیرێت، ئه‌وه مه‌زنایه‌تیه‌کی زۆر پیرۆزه، به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاخونده ئیسلامیه ئاماده نیه گوێ له هیچ لایه‌ن و ڕێکخراوێکی سه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ بگرێت. ئێستا درێژه‌دان به‌و سزایه له عێراق و کوردستانیشدا به‌رده‌وامه و له ژێر ناونیشانی بێمانادا درێژه به‌و سزایه ده‌درێت، به‌ڵام ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی نێو ده‌وڵه‌تیش تا ئێستا نه‌یان توانیوه به‌ر به ئه‌نجام دانی بگرن، کاتێک ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراق به کۆی گشتیان هاوئاهه‌نگن له گه‌ڵ سیستمی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکاشدا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکاش نایه‌وێت ئه‌و سزایه کۆتایی پێبێت له عێراق و کوردستاندا، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات، چونکه هه‌مویان گوێله‌مستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکان.
مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆرژوازی و دژه ئینسانیانه له جیهانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ندا، تا دێت ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کانیش له دژیان زیاتر ده‌بێت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به هه‌موو پێوه‌رێک دژی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی مافی مرۆڤن و هیچ ڕیفۆرمێکی سیاسیش ناتوانێت کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دابنێت، به‌بێ ڕوخانی یه‌کجاره‌کیان. مانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاخونده‌کان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان له ده‌ستدا بێت، سزای له سێداره‌دان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌زاران ئینسانی شه‌ره‌ف مه‌ند ئه‌و په‌ته ده‌کرێت به ملیاندا. به‌بێ هاتنه‌مه‌یدانی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسۆدار به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی کرێکار له ئێران‌دا، مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه خوێناویه به‌رده‌وام ده‌بێت و سزای له سێداره‌دانیش هیچکات که‌متر نابێته‌وه به‌ڵکو هه‌ر ڕۆژه‌ی له زیاد بووندا ده‌بێت. چونکه ئه‌وه دوا په‌یامی دژه ئازادیخوازیانه‌ی ئاخونده‌کانه بۆ خه‌ڵکی ئازادی خوازی ئێران.
فه‌رمون سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌م مانگه که ته‌واو نه‌بوه چه‌ند که‌س له سێداره‌دراون له وڵاتی ژێر ده‌ستی ئیسلامی سیاسی‌دا؛
http://www.awene.com http://www.awene.com http://werash.wordpress.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست