دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی په‌یوه‌سته به ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه!
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
ده‌مه‌وێت ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ژێر تێگه‌یشتنی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌دا وه‌ڵامی خۆیان وه‌رگرنه‌وه؛ ئاخۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به قازانجی کام چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی بنیات نراو هیچ جیاوازیه‌کی نه‌بوو له‌گه‌ڵ بنیات نانی ده‌وڵه‌تانی دیکتاتۆری چوارده‌وردا، ده‌توانین خۆمان دڵخۆش بکه‌ین له‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌تین و سه‌ربه‌خۆین؟ ئاخۆ له بنیات نانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی‌دا، ئه‌گه‌ر کوشتن و سوکایه‌تی کردن به‌ژنان له‌هه‌مان پێوه‌ر و ڕێژه‌ی خۆیدا مایه‌وه- قازانج به‌لای کام چینی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگادا ده‌شکێته‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی که‌ردستان خاوه‌نی ئابوریه‌کی یه‌کسانی خوازی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نه‌بن، ده‌توانن بگه‌ن به بنیات نانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی خۆیان؟ یان ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی که‌ردستان نه‌بن به خاه‌نی ئاوی پاکژی خواردنه‌وه و ڕێگای هاتوچۆی شیاو، که وه‌ک ئه‌م هه‌لومورجه‌ی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئه‌حزابی حاکم نه‌بێت که بۆ خه‌ڵکی بنیات ناوه، ده‌بن به بنیات نه‌ری ئاینده‌یه‌کی سودمه‌ند و گه‌شبین و په‌روه‌رده‌یه‌رکی جیاوازتر له‌مه‌ی ئێستا؟ سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسێۆنالیزمی حیزبی کوردی، ماوه‌ی زیاد له بیست ساڵه حاکمن به‌سه‌ر خه‌ڵکی به‌شخوراو و داماوی کوردستانه‌وه، چ به‌رهه‌مێکی جیاوازتر له په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشیست و کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌یان به‌خه‌ڵکی کوردستان گه‌یاندوه؟ بڵاو بونه‌وه‌ی فه‌سادی ئیداری و قۆرخکردنی زۆرترین سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی لای چینی حاکم، به‌رهه‌م هێنه‌ری کۆی ئه‌م ناموتمانه‌ییه نیه له نێو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا؟ دابه‌ش کردنی عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵکی به‌سه‌ر ئه‌و دابه‌ش کردنه ناڕه‌وایه‌دا که هه‌ر حیزبه‌و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی کردوه به‌کۆیله‌ی ژێر ده‌ستی خۆیی و به ئاره‌زوی خۆی ئازادی و خواسته ئینسانیه‌کانی لێسه‌ندونه‌ته‌وه، هۆکاری ئه‌و ناڕه‌وایه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیه نیه، له نێو چینی زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا خوڵقاندویه‌تی؟ له‌ده‌ست دانی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگاو راکێشانی مه‌یلی تاکه‌کان بۆ نێو به‌رژه‌وه‌ندیه تاکێکه‌کانی خۆیان، که له دواساتدا زبڵخانه‌یه‌کی دروست کردوه و کۆی گشتی کۆمه‌ڵگا تێیدا مه‌له ده‌کات، به‌رهه‌م هێنه‌ره‌که‌ی کێیه؟ ئاخۆ دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا خۆیه‌تی یان سه‌رانی ئه‌حزابی حاکم لێی به‌رپرسیارن؟ ئایا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌م ڕیتمه کاولکاری و داپڵۆسێنه‌ره‌ی بۆسه‌ر کپکردنی ده‌نگه ئازادی خوازیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا ده‌ستی پێکردوه، ده‌توانێت چ سودێکی به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌عنه‌وی به کۆی وشیاری سیاسی کۆمه‌ڵگای کوردستان بگه‌یه‌نێت؟ ده‌رنه‌چوون له پێگه سیاسی و خۆسه‌پێنه‌ره‌کانی سه‌پاندنی ئایدیای بنه‌ماڵه و ئایدۆلۆژیایی دینی، ده‌توانێت چ جیاوازیه‌یه‌ک دروست بکات له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی چوارده‌وردا که حاکمن و ژیانی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تێیدا له ژێر هێڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی ته‌واوی بنه‌ما گشتگیره‌کانی جیهان بینی کۆیلایه‌تیه‌وه‌ن؟ مانه‌وه‌ی ئاستی وشیاری سیاسی خه‌ڵکی کوردستان، له ئاست ئه‌وه‌ی هێشتا به ئومێدی پاڵه‌وانێک بن بۆ ڕزگارکردنیان له ده‌ست کۆتوبه‌ندی جیهان بینی چه‌وساندنه‌وه و قازانج په‌رستی چینیایه‌تی، تا چ ساتێک ئه‌و خه‌ونه نیزیک یان دوورتر ده‌خاته‌وه له‌وه‌ی کۆی زۆرینه ڕزگار ببن و بگه‌ن به ئاستێک له په‌یبردن به هیزوئیراده‌ی سیاسی خۆیان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بن پاڵه‌وانێک بێت و ڕزگاریان کات و ئازادییان پێببه‌خشێت؟ ئایا بنیات نانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد یان په‌یوه‌سته به هێزهاوسه‌نگی وڵاتانی چوارده‌ور یان بڕیاردانی زلهێزانی جیهان یان ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان خۆیه‌وه؟
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م کۆ پرسیاره، ڕه‌نگه له دووتوێی ئه‌م بابه‌ته‌دا هه‌روا ئاسان نه‌بێت وه‌ڵامی پێبدرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاو نان به‌ره‌و ئه‌و کایه‌ی پرسیاری تێدا بورووژێنریت، ڕه‌نگه زۆر زه‌حمه‌ت نه‌بێت وه‌ڵامیش وه‌ربگرێته‌وه. خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یه‌کیش نه‌بن له ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه، که له‌مه‌سه‌له ناوچه‌یی و هۆکاره ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێت- له‌سه‌ر ئه‌و جۆره یاریی کردنه سیاسیه‌ی کۆی وڵاتانی موداخل کرد له ناوچه‌که‌دا هه‌یانه- له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و دواساته‌کانی یه‌کلایی بوونه‌وه‌ی ئاینده‌ی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی چوارده‌وردا که بوون به ژێرپه‌نجه‌ی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان، به زۆرینه‌ی خه‌ڵکه سته‌م دیده‌که هه‌رده‌م له ژێر ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌دا خۆیان بینوه‌ته‌وه که ڕۆژێکیان بۆ بڕه‌خسێت و بتوانن خۆیان ئیداره‌ی ژیانی خۆیان بکه‌ن و چی تر ده‌وڵه‌تان و ده‌سه‌ڵاته دڕنده و دیکتاتۆره‌کانی چوارده‌ور بڕیارده‌ری نێو ژیان و ئاینده‌یان نه‌بن. ئه‌م ئومێده‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و سته‌مدیده‌ی کوردستان، به‌تایبه‌تی له کوردستانی ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراقی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا، هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 وه، توانی هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه‌کانی خۆی ببینێت، له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ته‌واو خوێن ڕێژو سته‌مکار له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگادا له‌چۆک داداندایه.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه به‌رژه‌وه‌ند خوازیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زلهێزی جیهان، ئه‌مریکا، له سه‌پاندنی جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندخوازیی خۆی به‌سه‌ر کۆنه هاوڕێی خۆیدا، توانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه و ئیراده‌ی خه‌باتکه‌ر و دژه ڕژێمیش به هیچ وه‌ربگرێت، له ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌م ده‌ورانه پڕ له کێشمه‌کێش و نادیار بوونه‌ی چاره‌نوسی ئاینده‌ی خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی، هه‌لومه‌رجێکی وای هێنایه کایه‌وه- ته‌واوی به‌ره مه‌زهه‌بی و تائیفیه‌کان له عێراقدا سه‌ربه‌رز بکه‌نه‌وه و هه‌رلایه‌ک به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجه مادیه‌کانی خۆی ته‌ماشای ئاینده و چاره‌نوسی گشتی خه‌ڵکی عێراق بکات. دابه‌ش بوونی کۆی گرفته‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی عێراق بۆسه‌ر کایه تائیفی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومیه‌کان، له دوا ئامانجدا ته‌نها به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌حزاب گه‌له‌ێک شکایه‌وه که له ئه‌سڵدا دوژمنی سه‌رسه‌ختی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی عێراق بوون.
به‌ره‌ی ئه‌حزابی قه‌ومی کوردستانیش، جیاواز نه‌بوون له کۆی ئه‌و حیزبه شیعی و سونیانه‌ی خه‌ڵکی عێراقیان دابه‌ش کرد به‌سه‌ر ئه‌و کایه نا په‌سه‌ند و نامرۆڤانه‌یه‌دا. خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک زۆرینه‌یه‌ک له‌و کۆ مرۆڤه‌ی خوازیاری ئازادی و سه‌ربه‌ستی خۆیان بوون له ده‌ربازبونیان له ژێر چنگی مه‌سه‌له فاشیستی و قه‌ومه‌یه‌کان، بۆئه‌وه‌ی چیتر کۆیله‌ی هیچ لایه‌نێک نه‌بن که ترس و تۆقاندن و ئه‌نفال و جینۆسایدیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت، دیاره ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش، وه‌ک هه‌ر مافێکی سه‌ره‌تایی ده‌بێت حیسابیان بۆ بکرێت. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خواسته ئینسانیه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌حزابی سه‌ره‌کی له کوردستاندا، خۆیان په‌یوه‌ست کرد به به‌رژه‌وه‌ندیه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌حزابه تائیفی و قه‌ومیه‌کانی عێراقه‌وه. بۆ خودی ئه‌م حیزبه قه‌ومیه کوردیانه، هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان پێش کۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بینیوه و هه‌رده‌میش به ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بانگهێشت و بڕیاره‌کانی خۆیان بڵاو کرتدۆته‌وه. له ساته‌وه‌ختێکی وادا ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی سته‌مکێش و ئازادیخوازی کوردستان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ئاشنا نه‌بن، دیاره دوا ئه‌نجام ته‌سلیم به‌و درۆ و ساخته‌کاریانه ده‌بن که سه‌رانی حاکم پێی هه‌ڵده‌ستن. کۆی گرفته‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان له‌م خاڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
کاتێک زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، هێشتا وشیاریه‌کی سیاسی وایان نه‌بێت له‌وه‌ی که ته‌نها ئه‌وه ئیراده‌ی یه‌کگرتووی ئه‌وانه ده‌توانێت کۆی ئاڵوگۆڕه‌کان به‌قازانج یان به زه‌ره‌ر ده‌ستنیشان بکات، ئه‌وده‌م ده‌کرێت زۆر به‌ساده‌یی چاوه‌ڕوانی ئه‌و ساته‌وه‌خته بین که پاڵه‌وان یان شوان به ئاره‌زوی خۆی ئاراساته‌که دیاری ده‌کات. ئاخۆ له کوردستانێکدا و دوای زیاد له بیست ساڵ حاکمیه‌تی ئه‌م حیزبه کوردیانه، که هێشتا کار به شه‌ق و تێهه‌ڵدان و تیرۆر کردنی ده‌نگه ئازاده‌کان ده‌که‌ن- چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت، به‌غه‌یری خۆیان هیچ قازانجێک به ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نن؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتێک هیچ جیاوازیه‌کی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕێویه‌که‌ی سوریا و ناته‌یب ئه‌ردۆگانه‌که‌ی تورکیادا، ئێمه بۆچیمان بوێت؟ ئاخۆ هه‌ستی بریندارکردن سنووری نه‌ته‌وه و دینه‌کان ده‌ناسێت؟ ئاخۆ مانه‌وه‌ی دین له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێته جێگا ئومێدێک بۆ ئه‌وه‌ی دڵمانخۆش بێت، بڵێین ئۆخه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی کوردیمان هه‌یه؟ ئاخۆ مانه‌وه‌ی چینێکی ملیاردێری چه‌وسێنه‌ر به‌سه‌ر کۆیه‌کی چه‌وساوه و حیساب بۆنه‌کراودا ده‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی خۆمان به‌جیاوازتر بزانین له ده‌وڵه‌تانی چه‌وسێنه‌ری چه‌وارده‌ور؟
ئاخۆ مانه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر ژنان و بره‌و دان به کۆیله‌کردنیان، هیچ ئاره‌زویه‌کی ئینسانیمان ده‌داتێ له‌وه‌ی خۆمان به‌به‌خته‌وه‌ر بزانین و بڵێین ئێمه له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌ربه‌خۆدا ده‌ژین و هه‌موو لایه‌ک وه‌ک یه‌ک یه‌کسانین له مافی ژیان کردندا؟ ئاخۆ تا ئه‌و ساته‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئازاد نه‌بن و دێوه‌زمه‌ی ترس و تۆقاندنی ئه‌حزابی زاڵی حاکم به‌سه‌ریانه‌وه نه‌ڕوێته‌وه، ده‌توانین بڵێین ئێمه ده‌بینه خاوه‌ن قودره‌تی خۆمان؟ ئاخۆ تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێک حاکم بێت و که‌سانی ڕۆژنامه‌نوس و ئازادیخوازی وه‌ک سۆران و سه‌رده‌شت و ستار عه‌بولتاهیر تیرۆر بکات، نیه‌تێک ده‌بینرێت له‌وه‌ی بڵێین ئێمه له سه‌رده‌می ڕۆبسبێر ڕزگارمان بوه؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتێک هه‌ر خه‌می لای سه‌رخستنی ملیارده‌ها دۆلار بێت و گروپی پیاوکوژ و ئازادیخواز کوژ به‌رهه‌م بهێنێت، چاوه‌ڕوانی چ ڕۆژگارێکی ئاسوده‌یی لێبکه‌ین؟ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ته‌نها له‌یه‌ک ساتدا ده‌بێت، ئه‌ویش له ساته‌وه‌ختی ڕزگار بوونی کۆمه‌ڵگا له ده‌ستی سته‌م و جه‌وری چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی. ته‌نهاو ته‌نها له ساته‌وه‌ختێکی وادا ده‌بێت که کۆمه‌لگا ڕزگاری بوو بێت له کۆی ئه‌م سته‌م و حه‌قاره‌ت و چه‌وساندنه‌وه چینایه‌تی و جه‌هله دینه‌یه‌ی که فه‌رز کراوه به‌سه‌ر سه‌ریدا. به‌بی ده‌رباز بوون له‌و ڕۆژگاره سه‌ته‌م زاده‌یه، زۆر ئه‌سته‌مه خه‌ڵکی کوردستان بگه‌ن به مافی ئینسانی بوونی خۆیان!!!!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست