ئایا سۆسیالیزم ده‌توانێت ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م سه‌ده‌یه بێت؟
Thursday, 03/03/2011, 12:00
سه‌رمایه‌داری ئه‌و سیستمه ئابوری و سیاسیه‌ی دوو سه‌ده زیاتری له‌مه‌و پێشی کۆی ژیانی مرۆڤایه‌تیه، ئه‌م نیزامه سیاسیه بۆخۆی له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو چینی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ستاوه و کاری خۆی ده‌کات و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێکی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رینی کۆمه‌ڵگاشی کردوه‌ته ئامانجی خۆی تا ئه‌وه‌ی قازانجی زیاتر و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌ی خۆی پێ‌بکات. ژیانی چینێکی ده‌سه‌ڵاتدار که ده‌وڵه‌تیان پێک هێناوه و شوناس و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی نیشتمانیان تێدا به‌رجه‌سته کردوه، ته‌نها چوارچێوه‌یه‌کی وه‌همیانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چینه چه‌وسێنه‌ره به ناوی کۆی گشتی کۆمه‌ڵگاوه ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی بپارێزێت. ژیان کردن له نێو ئه‌و چوارچێوه یاسا بۆ داڕێژراوه‌دا، بۆ چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا هه‌میشه له نێو نامۆبووندا خۆی ده‌خوێنێته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت ئه‌و چوارچێوه ده‌وڵه‌تیه‌ی هه‌یه له خزمه‌تی هه‌مواندا بێت، بۆ ئه‌و چینه‌ی به‌رده‌وام له کاردایه و به‌رهه‌می سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگا ڕاده‌په‌ڕێنێت خۆی هه‌میشه له ژیانێکی نیوه ناچڵ و له‌رزۆکدایه؟ به پێچه‌وانه‌وه بۆ چینێک که که‌مایه‌تین له کۆمه‌ڵگادا و خاوه‌ن سه‌رمایه گه‌وره‌کان پێکی دێنن و هه‌ر ئه‌وانیشن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان له ده‌ستدایه، هه‌رده‌م له خۆشترین ژیاندان و هیچ کات نیشتمان و نه‌ته‌وه بۆ ئه‌مان جێگای نامۆ بوون نیه.
نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ئه‌ساسی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ماوه‌ته‌وه و هه‌ر کاتێکیش له‌لایه‌ن ئه‌م چینه چهوساوهیهوه ناڕه‌زایه‌تی و به‌گژدا چونه‌وه‌ی هه‌بوبێت دژی ده‌سه‌ڵاتی حاکم، تا ئه‌و سنوره‌ی بۆیان گونجاو شیاو بوبێت، به زه‌بری کوشتن و ترساندن و له زیندانی کردنی ڕابه‌رانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه، وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه. کۆی جه‌نگه کاولکاریه‌کانی تا ئێستای ته‌مه‌نی ئه‌م سیستمه ناڕه‌وایه ته‌نها له‌به‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌دا بووه، بۆیه ده‌توانین بڵێین، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م و دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ده‌وره‌ی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئیتر کۆی میدیا و خزمه‌تچیانی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره که‌وتنه وێزه‌ی داپڵۆساندنی شتێک که ناوی سۆسیالیزم بێت و به مردووی نه‌مانی تاهه‌تایی ناویان لێنا، وه خودی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان کرد به تاکه ڕه‌قیبی جیهان و مانه‌وه‌یان بۆ ئه‌به‌دی.
سه‌رانی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه له ههرکویهکی ئه‌م دنیایه‌دا بن، یه‌کجار درۆزن و بێشه‌رمن، هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدارێتی زلهێزی جیهان، ئه‌مریکاوه بگره تا ده‌گات به ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ناو ئینسان دۆستی ئه‌وروپا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به کۆی جیهان دا که ده‌توانن ژیانێکی ئینسانیانه دابین بکه‌ن بۆ گشت لایه‌ک و ئازادیش بۆ ئینسان مسۆگه‌ر بکه‌ن. به‌ڵام نه‌ک توانیان ئه‌و ئه‌رکه به‌جێ بهێنن به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ به ئه‌ندازه‌یه‌کی که‌م وێنه که‌وتنه‌وه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ست که‌وتانه‌ش که پێشتر له نێوان ململانێی دوو بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به‌ده‌ست هاتبوو. به‌رپا کردنی جه‌نگه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ده‌ورانی دوای ڕوخانی سۆڤیه‌ت، ئه‌و کاره حاشا هه‌ڵنه‌گره بوو، وه‌ڵامی ئه‌م درۆیانه‌ی سه‌رانی ئه‌م سیستمه‌ی جارێکی تر دایه‌وه به نێو چاوی خۆیانه‌وه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه تا دێت بار گرانی زیاتر بۆ چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا زیاد ده‌کات و ئاستی بێ‌کاری و برسێتی و نه‌بوونی ئارامی، له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنیت و قه‌یرانه ئابوریه‌کانیش تا دێت بێچاره‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی مانگرتنه ملیۆنیهکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و کۆیه‌ک له وڵاتانی دیکه‌ی جیهان، دژی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراک و بێکار بوونی ده‌یان هه‌زاری چینی به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگا، ئه‌و په‌رچه کرداره بوو، سه‌لماندی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌رمایه‌داریه چیتر به‌که‌ڵکی ژیانی گشتی کۆمه‌ڵگا نایه‌ت. به‌رپاکردنی ڕاپه‌ڕین و ده‌ست بردن بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌یی و سیستمه دیکتاتۆریانه‌ی هه‌یه بهێنن، جارێکی تر ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خاته‌وه، که ژیانی چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا له‌و وڵاتانه‌دا ته‌واو له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه و نه‌بوونی ئازادی، یه‌کجار کرده‌یه‌کی نائینسانیانه‌یه، هۆکاره‌کانیش زۆر ڕونه‌و، ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی بۆرژوازیه‌ته، که له ژێر ناوی پاراستنی نه‌ته‌وه و نیشتماندا، چینێکی گه‌نده‌ڵ و دزو مشه‌خۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه. سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره چه‌وسێنه‌ر و دیکتاتۆریانه هه‌مویان گلله‌یی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه و ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی ناو ده‌به‌ن، ده‌ستی ده‌ره‌کیش یانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان تا چرکه‌ی کۆتای ده‌سه‌ڵاتیان پیاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌کیانه نه‌بن! به‌ڵام ئه‌م هاتنه مه‌یدانه مه‌زنانه، نه‌ک هه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌کی نیه، به‌ڵکو ڕاسته‌خۆ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانه، که ده‌رهاویشته‌که‌ی به‌م شێوه‌ی ئێستا ده‌بێت.
دڵخۆش بوونی چینێکی به‌رین له کۆمه‌ڵگای وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به به‌رپاکردنی شۆڕشه‌که‌یان دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر و دڕنده، به‌هه‌موو مانایه‌ک جێگای ستایشه، چونکه ئه‌وه داخوازیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه که چیتر ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه ناتوانێت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی بێت، گه‌رچی هه‌ر ئێستا سه‌رانی زلهێزی جیهانی ده‌یانه‌وێت به شێوازی ده‌سه‌ڵاته به‌ناو دیموکراسیه‌ته‌که‌ی خۆیان، مۆدێلێکی واش بدرێته ئه‌و وڵاته ڕاپه‌ڕیوانه و بتوانن دڵخوازی نوێی خۆیان، واته ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی ده‌مامک دار له ژێر ناوی دیموکراسی و ئازادی‌دا جێبخهن و، تا دواجار بتوانن کۆمه‌ڵگای شۆڕش گێڕ به جێخستنی چه‌ند داخوازیه‌کی لاوه‌کی قه‌ناعه‌ت پێبکه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی لیبراڵیزمی بۆرژوازیهت له ته‌واوی وڵاتانی خاوه‌ن پێشهسازیهکاندا، خاوه‌ن یاسایه‌کن، به‌جۆرێک خۆی وا ده‌نوێنێت که جیاوازتره له وڵاتانی دیکه‌ی جیهانی نا پیشه‌سازی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری ژیانی ئینسانی به‌رهه‌مهێنه‌ر بکرێت له‌م وڵاتانه‌دا، ته‌واو ڕۆبۆتیانهیه و چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا به شێوازێکی مۆدێرنانه هه‌ر کۆیله‌یه به‌ده‌ستی سیستمه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌سه‌ڵات هێشتا باسی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات. ئاخۆ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له سیستمێکی بنیات نراو له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی مانایه‌کی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هی کۆی کۆمه‌ڵگایه، بۆچی کۆمه‌ڵگا دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر دوو چینی ته‌واو جیاوازدا؟ خاوه‌ن شهریکهتهکان و خاوه‌ن کارگه‌کان و سه‌رمایه‌داره بازرگانه زه‌به‌لاحه‌کان، سه‌ر به‌کام ده‌سه‌ڵاتی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تین؟ بۆ کاتێک بزوتنه‌وه‌یکی سیاسی باس له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆسیالیستی و بێ‌چین ده‌کات، به ده‌یان شێوازی جۆراو جۆر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیهتهوه، ڕوبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێت به‌هه‌رچ نرخێکه له ناوی به‌رێت، دروست کردنی سه‌دان و هه‌زاران ئه‌حزاب به‌ناوی سۆسیالیستیه‌وه که له ئه‌سڵدا دوژمنی سه‌ره‌کی سۆسیالیزمن، بۆ چیه، له‌لایه‌ن خودی بۆرژوازیهتهوه؟ له‌کاتێکدا خودی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه به‌یانی ڕاگه‌یاندنی مه‌رگی سۆسیالیزمیان ڕاگه‌یاند؟ ئاخۆ بۆ سه‌رلێشێوانی ئه‌و چینه چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا نیه تا زیاتر خۆیان به کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات بزانن؟
له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داریدا به‌هیچ کلۆجێک مانایه‌ک نیه بۆ ئازادی و دیموکراسیه‌ت، به‌ڵکو ته‌نها به‌وه‌هم کردنی ئه‌م چه‌مکه هه‌یه و ده‌فرۆشرێته‌وه به کۆمه‌ڵگا. ئاخۆ له وڵاتانی جیهاندا که سه‌ری زمان و بنی زمانیان مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ری و دیموکراسیه‌ته، بۆچی زیاد له ملیاردێک به‌شه‌ر له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن؟ هۆکاری بره‌ودان به دروستکردنی چه‌که کوشنده‌کان بۆ چیه؟ به فیڕۆدانی سامانی کۆمه‌لگا بۆ کایه سه‌ربازیه‌کان له‌به‌ر خاتری کامه چینی کۆمه‌ڵگایه؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆرژوازیه، ده‌سه‌ڵاتێکه به‌بێ ڕوخانی یه‌کجاره‌کی بنه‌ماکانی و پایه سه‌ره‌کیه‌کانی، ناتوانرێت جێگای دڵخۆشی بێت بۆکۆی کۆمه‌ڵگا، جێگۆڕکێی سه‌رۆکێک و هێنانی دانه‌یه‌کی تر هیچ له‌و بارودۆخه ناگۆڕێت که ئه‌م سیستمه به‌ره‌و سیستمێکی شیاوتر و گونجاوتر ببات، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگا له چه‌وساندنه‌وه ڕزگار بکات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها له ژێر زه‌بری ئیراده ملیۆنیهکاندایه دێت به‌په‌له وه‌ڵام به هه‌ندێک داخوازی ده‌داته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئێستای وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیش به وریایه‌کی مه‌زنه‌وه دوا ئامانجه‌کانیان ببینن، ئه‌گه‌ر نا نه‌مانی حوسنی موباره‌ک و بن عه‌لی، به‌هیواین ئه‌وانی دیکه‌ش به‌دوایاندا بروخێنرێن، ناکاته ئه‌وه‌ی جۆرێکی دیکه‌ی ئه‌حزابی بۆرژوازی جێگره‌وه‌یان بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه، جارێکی تر به‌هه‌مان چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی بکه‌نه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانی جیهانیشدا بن. ده‌توانین بڵێین ته‌نها سۆسیالزمه بتوانێت ئه‌لته‌رناتیڤی واقعیانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری بێت، به‌بێ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسانیخواز که کۆی پایه سه‌ره‌کیه‌کانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ناگه‌ین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که بۆرژوازیهت بتوانێت عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنێت.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ی ئێستا له ئارادایه یه‌کجار مه‌زن و گرنگه بۆ ئه‌زمون کردنی ئه‌و هێزوئیراده ملیۆنیه‌ی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر و دیکتاتۆر ده‌که‌ن. ئه‌وه ته‌نها خه‌ڵکی ئازادی خواز و چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگایه له مهیداندایهو له‌لایه‌ن سه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌وه به گولله وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه، نه‌ک ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنن، دیاره سه‌ر به ڕه‌وته بورژوازی و ئیسلامیه‌کانن له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، خۆیان مه‌ڵاس داوه تا له دوا کاتدا خۆیان بکه‌ن به خاوه‌نی شۆڕش و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان. بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان و باڵی بۆرژوازی موعارز له کۆمه‌ڵگادا هه‌ر ئێستا له‌و خۆ ئاماده کاریهدان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بن. به جێخستنی ئه‌و خواستهشیان بۆدهورهیهکی نادیار ئه‌و ئه‌زمونه شۆڕشگێڕیه له‌بار ده‌به‌نه‌وه. ئێستا هه‌ره کاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه شۆڕشگێره نه‌خه‌ڵه‌تێن به‌و په‌یمان و گفتانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی ده‌یدات به خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو، ئه‌م راپه‌ڕینه ته‌واو مه‌زنه و ده‌بێت داخوازیه‌کان له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری بێت و ته‌نها ئه‌لته‌رناتیڤ سۆسیالیزم بێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی چینی زه‌حمه‌تکێش و چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسانی خواز، ته‌نها ئه‌و ڕێگا چاره‌یه ده‌توانێت کۆمه‌ڵگا به‌ژن و پیاویه‌وه، ڕزگار بکات له ته‌واوی که‌لتور و کۆت و به‌ندێک که تا ئێستا له گه‌ردن ئاڵێنراوه، ڕزگاری یه‌کجاره‌کی ته‌نها له گۆڕنانی کۆی سیسته‌می چینایه‌تی بۆرژوازیه‌ته، مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه ته‌نها ده‌توانێت به‌ربه‌ریه‌ت به شوێن خۆیدا بهێنێت نه‌ک ئه‌وه‌ی ئیدیعای بۆ ده‌که‌ن که عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر له‌م سیستمه‌دا ده‌توانرێت جێبه‌جێ بکرێت، له نێو ده‌سه‌ڵاتی حاکمانی چه‌وسێنه‌ردا ته‌نها قازانج خۆری و بنیات نانی جیهانێکی نایه‌کسان هه‌یه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ته‌نها سۆسیالیزم ده‌توانێت ئه‌لته‌رناتیڤی واقعیانه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه و ئه‌م سیستمه بێت، به پێچه‌وانه‌وه مانه‌وه‌ی کۆی ئه‌و چینه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگا له ژێر سونه‌ته‌کانی تا ئێستای سیستمی سه‌رمایه‌داریدا،کوێره‌وه‌ری زیاتر ده‌خولقێنێت و بێچارهسهریش بۆ له نێو بردنی هه‌ژاری، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ڕه‌نگه ده‌یان جه‌نگی خوێناوی دیکه بێت، که تێیدا ته‌نها زه‌ره‌ر مه‌ند، خودی ئه‌م چینه زه‌حمه‌تکێش و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌بێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست