ئایا ئه‌و ڕوداوه‌ی ئه‌مڕۆی شاری زاخۆ خۆپیشاندان بوو یان ڕشتنی رقی کۆنه‌په‌رستانه بوو!
Saturday, 03/12/2011, 12:00
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه، هاوڵاتی ، لیڤین، سبه‌ی، ئه‌م چوار ڕۆژنامه به‌ناو مه‌ده‌نی و ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ و چی و چی ترن له کوردستاندا. ئه‌م هه‌وڵه هه‌ل په‌رستانه‌یه‌ی له‌لایه‌ن فه‌توای مه‌لای کۆنه‌په‌رست و حیزبه ئیسلامیه‌کانه‌وه دژی ئه‌و جێگایانه‌ی که له‌لای ئه‌وان شوێنی ناپاکی و کاری خراپه به‌رهه‌م هێنه بۆ سه‌ر که‌لتور و فه‌رهه‌نگی ئیسلام و خه‌ڵکی کوردستان، کارێکی ئاوا که به سوتاندن و وێران کردن کۆتایی هاتوه، ده‌چێته خانه‌ی جیهاده‌وه له نه‌زه‌ری دنیا بینی ئیسلامدا. ئاخۆ خۆپیشاندان به مانای تێکدان و خستنه ژێر پێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌وانی به‌رامبه‌ر دێت؟ له کاتێکدا ئه‌م جێگایانه نه شوێنێکن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جێگای تێکشکاندنی ئازادیه‌کانی ئه‌وی به‌رانبه‌ر، وه نه جیگایه‌کیشن هێند ترسناک بن باری ئاسایشی کۆمه‌ڵگا تێک بدات. بۆیه له‌نه‌زه‌ری ئه‌م دنیابینیه ته‌سک بین و خۆسه‌پێنه‌ره‌وه، ئه‌وی به‌رانبه‌ر ئیتر ده‌بێت هه‌ر به‌و ده‌رده ببرێن که پێیان کرا.
ئه‌م ڕۆژنامه به‌ناو مه‌ده‌نیانه ئه‌م کاره تێکده‌رانه‌یه به خۆپیشاندان ناو ده‌به‌ن
ئاخۆ ئه‌م ڕۆژنامانه په‌یام و فه‌رهه‌نگیان چ جیاوازیه‌کیان هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و په‌یام و هزره نادورسته‌ی که لایه‌نی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان پیاده‌ی ده‌که‌ن؟ ئاخۆ ئه‌م کاره دژه مه‌ده‌نی و تیرۆریه، بۆخۆی په‌یامێکی ئاشکراو ڕوون نیه بۆسه‌ر کولی پێگه مه‌ده‌نیه‌کان له کوردستاندا؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیسته دیکتاتۆریه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ژێر په‌رده‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازادی‌دا نه‌بوون به‌و هۆکاره‌ی که ئێستا بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان جێگایان بگرنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر کۆی کۆمه‌ڵگادا؟ کاتێک حیزبه ئیسلامیه‌کان ده‌توانن گره‌وه‌کانیان ببه‌نه‌وه، ته‌نها له‌و خاڵه شکست خواردوه‌ی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاکان و به‌ناو عیلمانیه‌کانه‌وه‌یه، که په‌یامی خۆیان ده‌ده‌ن به‌گوێی خه‌ڵکی نه‌خوێنه‌وار و هه‌ژار و، پێیان ده‌ڵێن؛ ئه‌وه‌ی تا ئێستا بوه‌ته خراپه‌ی سه‌رژیانتان، هۆکاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته عیلمانیانه‌ن که فه‌سادیان به‌رهه‌م هێناوه؟ ته‌نها ئه‌م خاڵه نابووت و نا زانستیه‌یه ده‌بێته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌کان بتوانن له هه‌ڵبژاردنه ساخته‌کاریه‌کاندا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌م جۆره مانشێتانه‌ی له‌م ڕۆژنامه به‌ناو ئازاد و سه‌ربه‌خۆیانه‌دا ده‌بینرێت، هه‌ر جۆرێکن له‌و په‌یامه نا ته‌ندروسته‌ی که واده‌خوازێت بڵێت ئێمه خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نین، به‌ڵام کاتێک ئاوڕ له خۆیان ده‌ده‌نه‌وه، کوردستانیش هه‌ر وه‌ک وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێته جێگایه‌ک بۆ حیزبه ئیسلامیه سه‌له‌فی و ئیخوانیه‌کان. ئه‌و کاره‌ی ئه‌مڕۆ له زاخۆدا کراوه دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان نه‌بوه، به‌ڵکو ڕه‌نگه له ژێره‌وه‌ش ئه‌و حیزبه خۆیشی ئه‌و جۆره کاره‌ی پێ قبوڵ بێت، ئه‌م کاره کۆنه‌په‌رستیه، دژی کۆی مه‌دێکی ئازادیخوازانیه له کۆمه‌ڵگادا. له ته‌واوی وڵاتانی دنیای مۆدیرنه و پێشکه‌وتنخوازدا، ئه‌و جێگایانه هه‌ر وه‌ک کۆی جێگاکانی دیکه‌ی بازاڕ حسابی بۆ ده‌کرێت و نا چێته خانه‌ی ئه‌وه‌ی زه‌ربه له بارودۆخی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگا بدات. شوێنی مه‌ساج کردن جیگایه‌که له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا و پێده‌چێت له زۆرێک له وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا بوونی هه‌بێت و، جێگایه‌کی ته‌ندروسته بۆ چاره‌سه‌ریه‌کانی شێلان و چاککردنه‌وه‌ی گرژی ماسولکه‌کان.
ده‌بوا له جیاتی ئه‌و مانشێتانه‌ی که ناوی خۆپیشاندانی لێنراوه، بنوسرایه کاری تێکده‌رانه و کۆنه‌په‌رستانه کراوه‌ته سه‌ر جێگای مه‌یفرۆش و مه‌ساجه‌کان، نه‌ک ناوی لێبنرێت خۆپیشاندان. ئایا به‌ڕای ئێوه، ئه‌وه‌ی ئێوه ناوتان لێناوه خۆپیشاندان، به‌شێک نیه له‌و کاره‌ی که ئێوه‌ش شه‌ریکن له‌و تێکدان و هه‌ڕه‌شه‌کردنه‌دا بۆسه‌ر پێگه مه‌ده‌نی و شه‌خسیه‌کان له کوردستاندا؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئێوه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌سه‌ڵاتان به‌ده‌سته‌وه گرت، یه‌که‌م کارتان تێکدانی ئه‌و جێگایانه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان پاک بکه‌نه‌وه له هه‌ر بونیاتێکی مه‌ده‌نیانه که بوونی هه‌یه؟ ئاخۆ ئێوه پێشکه‌وتن خوازن یان هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ن له کوردستاندا؟ ئه‌مه ئه‌و ده‌رده کوشنده‌یه که حیزب و ڕۆژنامه به‌ناو مه‌ده‌نی و عیلمانیه‌کان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و کوردستاندا هه‌رده‌م له‌و بازنه چه‌ق به‌ستوه‌دا ده‌خولێنه‌وه و کۆمه‌ڵگاش توشی ئه‌و ده‌رده سه‌ریه‌ده‌که‌ن، هه‌رده‌م ڕقی له مانای مه‌ده‌نی بوون و کۆمه‌ڵگای ته‌ندورست ببێته‌وه،چونکه ئه‌م نوێنه‌رانه هه‌رده‌م به‌ناوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه ده‌دوێن؟
ئه‌م کاره کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ 02/12/2011 به فه‌توای سیاسی حیزبه ئیسلامی و مه‌لاکانیان، جێبه‌جێ کرا له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ناتێگه‌یشتوی ڕه‌شوڕوتی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه، کارێک نه‌بوه زه‌ره‌ر به پایه سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو ته‌نها کارێک و په‌یامێکی ڕه‌شی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نامه‌ده‌نیه‌ی ئیسلامه ده‌یگه‌یه‌نێت به‌گوێی کۆی ئه‌و خه‌ڵک و لایه‌نانه‌ی خۆیان په‌یوه‌ست ده‌که‌ن به بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازه‌وه. ئه‌مه دوا په‌یامی ڕه‌شی ئه‌و لایه‌نه فتواده‌رانه نابێت و، له پلانی کارێکی واشدان کوردستان بکه‌نه مه‌نزڵگای ئیخوانه‌کان و سه‌له‌فیه‌کان. بۆیه ئه‌رکی هه‌ر لایه‌نێکی ئازادیخواز و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانه که دژی به‌ره‌وپێشچونی ئه‌م کاره دڕندانه و نامه‌ده‌نیانه، بوه‌ستنه‌وه. وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌و فه‌تواو ئایدۆلۆژیا کۆنه‌په‌رستانه‌یه، وه‌ستانه‌وه‌یه بۆ به‌ره‌نگاری کردن و پێشکه‌وتنی کۆله‌گا، تا ئه‌و کاته‌ی ڕزگاری ده‌بێت له کۆی ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ی له‌لایه‌ن بیری ناسیۆنالیستی و دینیه‌وه له‌گه‌ردنیان نراوه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست