هه‌نگاونان به‌ره‌و بنیاد نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی
Friday, 17/09/2010, 12:00
شیکارکردن بۆ بنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی له ڕووی تیۆریه‌وه ڕه‌نگه زۆرترین لێکدانه‌وه و وتوێژو هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر کرابێت، که کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی چی ده‌گرێته‌وه و چی له ناواخنی خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ و به‌رهه‌می چ جۆره ڕۆشنبیریه‌ک به‌رهه‌م دێنێت. کۆمه‌ڵگاکانی تائێستای ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌که‌و له ئاستی خۆیه‌وه خۆی به‌کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی پێناسه ده‌کات، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه بۆخۆیان هه‌ڵگری ئه‌و ئامانج و چه‌مکانه‌ن که له کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدا ده‌بێت هه‌بێت؟ یان ته‌نها له‌ڕووی تیۆریه‌وه خۆیان ده‌ناسێنن به کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌ی جیهان. وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات(دیاره لێره‌دا کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان ڕه‌نگڕێژی سه‌ره‌کین له نێو به‌ربه‌ست و مانه‌وه‌ی ئه‌و داخران و ڕێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکانیان هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه بچن) به‌تایبه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی تا ئێستا چه‌مکه سه‌ره‌کیه‌کانی ئاینی ئیسلام له نێو ده‌ستورو یاساکانیاندا کاریگه‌ری ته‌واوی خۆی داناوه و کاری پێده‌که‌ن. به‌هیچ شێوازێک ئه‌م وڵاتانه ناتوانن خۆیان له نێو بنیادو فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا پێناسه بکه‌ن، مه‌گه‌ر ته‌نها له نێو جیهانبینی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتدا که خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆیانن، بێن به‌زۆر خۆیان بلکێنن به‌و به‌هاو ئاکارانه‌ی که له نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام کاتێک سه‌یری ژیان و گوزه‌رانی زۆرینه ده‌که‌یت له ڕووی پراکتیکیه‌وه، ده‌بینرێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه له ژێر مانه‌وه‌ی چ جۆره چهوساندنهوهیهکدان، ئه‌و کات ده‌زانرێت تا ئێستا چ جۆره ههنگاوێکی جیدی و به‌رهه‌مدار نه‌نراوه بۆ له گۆڕ نانی ئه‌و شێوازه پهروردهیهیی و که‌لتوریه‌ی، به‌رده‌وام له زیندوکردنهوهیدایه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه بۆ بره‌ودان بهبهرژهوهندیهکانیان و هه‌ر له ڕێگای ئه‌و چهوساندنهوهیهشهوه خه‌ڵکه‌که‌ی له‌نێو زه‌لکاوێکی لێڵدا ده‌هێڵرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی به کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی پێناسه بکات، ئه‌و کات ده‌بێت یه‌کێک له کاره ههرهسهرهتاییهکانی جیاکردنه‌وه‌ی دین بێت له ده‌وڵه‌ت، دیاره کارێکی واش تا ئێستا له زۆرینه‌ی وڵاتانی ژێر که‌لتوری ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ئیسلامگهریدا جێبه‌بجێ نه‌کراوه و تا بوونی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌ش هه‌بێت ئه‌وا ئاماده نین ده‌ست بۆ کارێکی وا ببه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ی هێزوبزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و سیاسیه ئازادیخوازه‌کان گه‌شتبێتنه ئه‌و توانایه‌ی ئه‌و کاره بسه‌پێنن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانیاندا تا دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکه‌نه‌وه. کارێکی گرنگی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی پێگه‌یشتوو له ڕووی میکانیزمی عه‌مه‌لیه‌وه دانپیانهنه به مافی سه‌ربه‌خۆی ئازادیه‌کانی مرۆڤ که ژنانیش له‌و چه‌مکه‌دا هاوسه‌نگی یه‌کسان بوونی خۆیان به‌ده‌ست دێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئینسانن.
خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک هه‌ریه‌ک له خه‌ڵکی ئازادیخوازی نێو کۆمه‌ڵگاکانی چوارده‌وری خۆی، بێبه‌ریه له‌و بێبه‌شکردنه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت و، ببێت به به‌شێک، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا. هۆکاری ئه‌م بێبه‌ش کردنه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌وه‌ی نه‌توانێت هه‌نگاو بهاوێت به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی، خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانه. ڕه‌نگه زۆرجار ئه‌و تاوانه بخرێته ئه‌ستۆی خودی خه‌ڵکیش له‌وه‌ی که ئه‌وه خه‌ڵکی خۆیانن تواناییه‌کانی خۆیان نابینن و بوار به‌ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان ده‌ده‌ن ببن به دڕنده به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵام ئاخۆ له بواری کرداریدا ئه‌م وته‌یه ڕاسته؟ یان ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ خۆیان ئه‌و ئامانجه دیکتاتۆریهتانهیان هه‌یه‌و له ژێر ئه‌و دروشمه‌دا دێن کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ترس و تۆقاندن و زیندانی کردن ده‌به‌ن؟ ئێستا له کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی هه‌یه و ئه‌وه بۆ نزیکه‌ی ته‌مه‌نی نه‌وه‌یه‌ک ده‌چێت حوکمرانی ده‌که‌ن، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه کوردیه له خزمه‌ت ئه‌و چه‌مک و به‌ها ئینسانیانه‌دا بوایه که کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی تێدا دێته به‌رهه‌م، ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌س نه‌ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ببینرایه و له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا شوێن ده‌ستیان ده‌رکه‌وتایه؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزمه خێڵه‌کیه جار نیه باس له مافه‌کانی خه‌ڵکی به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی نه‌کات، ده‌ڵێت له ڕووی یاساییه‌وه هه‌موو وه‌ک یه‌ک یه‌کسانن له به‌رانبه‌ر یاسادا، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌وه ڕاسته؟ کامه‌یه ئه‌و ده‌ستورو یاسا مه‌ده‌نیه‌ی که باسی لێوه ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستور و یاسایه ته‌نها به‌کار ناهێنرێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرینه‌یه‌کی خه‌ڵکی بۆ ملکه‌چ کردن به بڕیاره‌کانی حیزب و ده‌سه‌ڵات؟ یان کامه‌یه ئه‌و مافانه‌ی به ژنانن بڕاوه، که تا ئێستا بۆیان نیه خۆیان به‌ته‌نها به‌بێ وه‌لی ئه‌مر بچن داوای پاسپۆرتێک بکه‌ن؟ ئه‌وه هه‌ق و ئازادیه‌کانه که به ژنان بڕاوه؟ یان ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆخۆی خوازیاری ئه‌وه نیه کۆمه‌ڵگا سه‌رێک به‌رز بکاته‌وه و بزانێت له کوێی ئاستی تواناکانی کۆمه‌ڵگا کراوه‌کانی دنیادایه!
گه‌شتن به بنیاد نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولار و مه‌ده‌نی کارێکی نه‌کراو نیه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت ببین به‌خاوه‌ن ئه‌و چه‌مکانه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هه‌یه‌تی، ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌کان یه‌کێکن له‌و ڕوکنه گرنگانه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی تاک و کۆمه‌ڵگاشه‌وه، به‌ڕای من خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئه‌گه‌ر له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بێت که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مرۆی کوردی ئه‌و مافه‌ی بۆ دابین بکات، ئه‌وه جۆرێک ده‌بێت له خه‌ون، چونکه ئه‌وه خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانه که ئاستی وشیاری سیاسی و پهروهردیهیی به‌و ئاسته گه‌یاندوه که مرۆڤ بێزی دێته‌وه له‌وه‌ی شانازی به‌خۆیه‌وه بکات و بڵێت به‌ڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه کوردیه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ببات، مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ که‌سانێک به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک و تایبه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌یه.
زۆرجار گوێبیستی ئه‌وه بووین ده‌ڵێن خه‌ڵکی کوردستان یا ڕۆژهه‌ڵات به گشتی ناتوانن بگه‌ن به ئاستی ڕۆشنبیری وڵاتانی ڕۆژ ئاوا، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م تێگه‌یشتنه چ مسداقیهتێکی تێدایه. خۆئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوا ئه‌و کۆ به‌رهه‌مه ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه‌ی ئێستا به به‌رهه‌م هاتوه نه ده‌بوا بگاته ده‌ستی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی؟ چونکه مادام خه‌ڵکێکی که‌م توانان، که‌واته ناشتوانن ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیانه به‌کار بهێنن که له وڵاتانی پیشه‌سازیه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن؟ به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه خه‌ڵکه ده‌توانن ئه‌و ئامێره نوێیانه به‌کار بهێنن و سوودی لێوه‌رگرن، ئه‌کرێت خۆشیان بتوانن ببن به داهێنه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیانه ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌سه‌ڵاته‌کان ڕێگر نه‌بن له به‌رده‌م کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکاندا؟ پێناچێت ئه‌و ده‌ست ڕانهگهشتنه بۆ داهێنان له ته‌مبه‌ڵی خه‌ڵکه‌وه بێت، به‌ڵکو بۆخۆی به‌رهه‌می ئه‌و چه‌ق به‌ستنه ده‌یان سه‌ده مێژوویه‌یه که ده‌سه‌ڵاته‌کان له گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگی دینی ئیسلامدا بوون به به‌ربه‌ست له به‌رده‌م خه‌ڵکیدا و به‌هیچ جۆرێک نایانه‌وێت خه‌ڵکی به‌توانا و خه‌ڵکی ئاسایی بگه‌ن به‌و ئاسته له ڕۆشنبیری. ئه‌م خاڵه بۆخۆی دیاره له نێو فکر و ستراتیژیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی خێڵه‌کی کوردیش‌دا زۆر به‌باشی کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت. چونکه تا ئاستی وشیاری و ڕۆشنبیری گشتی تاکه‌کان له خوار بێت، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر کۆی تواناکانی گشتیدا و سامانی گشتیش بۆخۆی قۆرخ ده‌کات هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت له نێو کاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا.
خه‌ڵکی کوردستان بۆخۆیان بنیادی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیان تێدا هه‌یه، به‌ڵام پێویستیان به سیسته‌مێک هه‌یه ڕێکیان بخا‌و له ده‌وری ئه‌و بنه‌ما گرنگ و پایه ئه‌ساسیانه کۆیان بکاته‌وه که ده‌بن به دروست که‌ری کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵکی کوردستانیش هیچیان که‌متر نیه له کۆی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ئه‌وروپاو وڵاتانێک که خاوه‌نی ئه‌و چه‌مک گه‌له‌ن له ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسان. هه‌ر ئێستا زۆرێک له خه‌ڵکی کوردستان و خودی ئه‌و نه‌وه نوێیه خوازیاری ئه‌وه‌ن ببن به به‌شێک له‌و که‌ره‌سته‌یه‌ی بنیادی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی تێدا دێته به‌رهه‌م، ئه‌وه خه‌ڵکی نین که‌لتوره چه‌ق به‌ستوو فه‌رهه‌نگه کۆنه‌کانیان توند پاراستوه، به‌ڵکو ئه‌وه ئاستی ئه‌و هۆشمه‌ندیه سیاسیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆیه‌تی خه‌ریکی پاراستنی ئه‌و چه‌ق بهستنهیه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی سه‌رقاڵ بکات به دینه‌وه و نه‌توانن ئاوڕێک له ژیانێکی ئازادی خوازانه بده‌نه‌وه. ئه‌وه خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستانه خه‌ریکی سه‌رکوت و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکیه بۆ دواوه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه دواکه‌وتوه‌کانی خۆیدا، ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت بۆ سه‌رکوتی ئازادی سیاسی و ده‌ربڕین درێغی ناکات، تا دێت مه‌ودای زیندانه‌کان زیاتر و فراوان تر ده‌کات، تا دێت به پاساوی جۆراوجۆره‌وه ده‌ست ده‌خاته بینه‌قاقای ئه‌و تروسکه له ئازادی که خه‌ڵکی به قوربانیدان به‌ده‌ستی هێناوه، ئه‌وان دێن خۆیان ده‌سه‌پێنن و هه‌ر به‌زۆری زۆرداری خۆیان ده‌که‌ن به‌سه‌رۆک و سه‌ردار به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، ئه‌گه‌ر تروسکاییه‌ک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ئازادانه‌ی خۆیان و به‌بێ ترس و تۆقاندن و کڕین و فرۆشتن ده‌نگی ئازادانه‌ی خۆیان ده‌ربڕن، گومانم نیه له‌وه‌ی که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان نیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بکه‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان، ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هێشتۆته‌وه ئاستی ئه‌و سه‌رکوت و به‌کارهێنانی هێزه‌یه که دژی خواسته‌کانی خه‌ڵکی به‌کاری ده‌هێنێت، له ڕووی تیۆری و کرداریه‌وه.
هه‌نگاو نان به‌ره‌و بنیاد نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی جۆرێک له خه‌ون بینین نیه‌و خه‌ڵکی کوردستانیش به‌مانای پێویستی خۆی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه که هه‌لومه‌رجی مادی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی تێدایه بۆئه‌وه‌ی ببێته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی، به‌ڵکو ده‌توانرێت ئاوا کۆمه‌ڵگایه‌ک بنیاد بنرێت له دواکه‌وتوترین جێگه‌ی دنیادا، به‌مه‌رجێک ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حاکمه ئه‌و هیمهتهی تێدا بێت که به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی نه‌خاته سه‌روو هه‌موو به‌ها گرنگه‌کانی مافی مرۆڤ بوونه‌وه.
تێبینی/ ئه‌م نوسینه له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 663 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست