کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چارەی یەکجارەی کێشەی کەرکووك لە دابەشبوونیەتی

Wednesday, 24/04/2013, 12:00








خاوەنداریەتی کەرکووك یەکێکە بووە لە کێشە هەر ئالۆزەکانی نێوان بەغدا و کوردستان و ئیستاش ئەم کێشەیە هەر بەردەوامە. لە ساڵی ١٩٩١ەوەش بەرەی تورکمانیش بۆنەتە بەشێکی ئەم کێشەیە. بۆ چارەی ئەم کێشەیە تا ئێستا پێشنیاری جۆراوجۆر کراوە، بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستا هیچ چارەیەك نەبۆتە جیگای ڕەزامەندی هەموو لایەك.
کورد پێی وایە کەرکوك بەشێکە لە کوردستان و دەبێت بگەرێتەوەوە سەرهەرێمی کوردستان. هەرچەندە ئەمە ڕاستەو ڕەنگە کورد بشتوانێ زۆرینەی دەنگی دانیشتوانی کەرکووك مسۆگەر بکات بۆ گەڕانەوە سەر کوردستان. بەڵام ئەم پێشنیارە بێ گرفت نییە. ئەگەر ڕێگری دەرەکیش لە بەردەم ئەم چارەسەرە وەڵا نێین، پێشهاتەکان نیشان دەدەن کە ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی کەرکووك لە تورکمان و عەرەب بەم پێشنیارە ڕازی نابن.
پێشنیاری بەرەی تورکمانیش بۆ ئەم کیشە ئەوەیە کە کەرکووك ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆ. ئەم پێشنیارەش سەرناگرێ، چونکی ڵانی کەم کورد ڕازی نابێت. کوردی دانیشتووانی کەرکووك خۆیان بە بەشێکی جیانەکراوەی کوردستان دەزانن. پەیوەندی نێوان کوردی دانیشتووی کەرکووك زۆر پتەوەترە لە گەڵ هەرێمی کوردستان تاکو لەگەڵ عەرەب و تورکمانی کەرکووك. چۆن زۆرینە لە تورکمان و عەرەبی کەرکووك ڕازی نین ببنە بەشێك لە هەرێمی کوردستان، زۆرینەی کوردی کەرکووکیش ڕازی نیین لە هەرێمی کوردستان جیابکرێنەوە.
پیشنیاری عەرەبی دانیشتووی کەرکووك و خەلکی تریش بەوەی کە کەرکووك شارێکی عێراقیە سەرناگرێ. ئەمەش لە بەرئەوەی پێانسەی عێراقی بوون هەرگیز چارەی کێشە نەتەوە جیاوازەکانی عێراق نەبووە لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا نابێت.
ئەی کەواتە چارچییە ؟
ئەو شارانەی کێشەیان لە سەرە زۆربەی کات کێشەکەیان بە دابەش بوون چارەسەر دەکرێ. لە ناوچەی ئێمەش لەئەگەری پێکهاتنی دەولەتی ئیسرائیل و فەلەستین، هەموو چارەسەرە پێشنیارکراوەکان باس لە دابەشکردنی قودس (ئۆرشەلیم) دەکەن بەسەر هەردوو دەولەت. تەنانەت مزگەووتی ئەقاسش خاوەنداریەتەکەی وەك خاونداریەتی ئەپارتمانی دەبێت. چۆن لە ئەپارتمانێکی چەند نەهۆمی هەر شووقەیەك خاوەنی تایبەتی هەیە، ئاواش مزگەووتی ئەقسا نهۆمی یەکەمی بۆ ئیسرائیل و نهۆمی سەرەوەش بۆ عەرەبی فەلەستینی دەبێت. فەلەستینیش دەوەلەتێکی یەك پارچە نیەو نابێت، بەلكۆ چەند ناوچەیەکی پچر پچر.
چونکی کورد لە هیچ کاتێکدا ناتوانێ کەسانێك بکە بە هاووڵاتی هەرێمەکەی خۆی ئەگەر بە ئارەزووی خۆیان نەبێت. هەرەوەها ئەوانی تریش ناتوانن کورد کێش بکەن بۆ ناو هەرێمێکی تورکمانی یان وا لە کورد بەکەن ببن بە عێراقی لەسەر حیسابی کوردبوونیان، چاری ئەم کێشە دابەشبوونی کەرکووکە.
لەم گفتووگۆیەی ئێستا لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە بۆ چارەسەری کێشە هەلەپەسێردراوەکان، پێویستە کورد داوای ئەوەی بکات هەر ناوچەیەك تەنانەت گەرەکێك لە کەرکووك دەیەوێت ببێتە بەشێك لە کوردستان دەستبەجێ بگەرێنەوە سەر کوردستان. ئەوانی تریش با بڕیاری خۆیان بدەن. هەرێم پێك دێنن، دەبن بە عێراقی، پێناسەی نوێ بۆ خۆیان دەدۆزنەوە، بێ پێناسە دەبین، بە کورتی چیان پێباشە با بیکەن.
زۆرینەو کەمینە، ڕیفراندۆم یان تەوافق کێشەی ئەم شارە چار ناکات، تەنها چارە لێکترازان و دابەشکردنە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە