کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرکەوتنی کورد لە ڕۆژئاوا هەلێکە بۆ ‌پاشەکشەکردن بە تورکیا

Friday, 23/08/2013, 12:00







لە چەند ساڵی ڕابردوو کورد لە باشوری کوردستان زۆری دانواند بەرامبەر تورکیا. ئەگەر تاکو ئێستا بیانوو بۆ ئەم سیاسەتە ئەمە بێت کە گوایە لە رێگای ئەم سیاسەتە بەر بە شەرانگیزی تورکیا گیراوە دژ بە هەرێمی کوردستان، ئەوا لە ئێستادا ئەم سیاستە پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە بە هۆی ئەم ئالوگۆرە قوولەی بەسەر ناوچەکەدا هاتووە.
لە ئێستادا، ئابووری کوردستان بەشێکی جیانەکراوەی ئابووری تورکیایە. ئەمەش مانای ژێردەستەیی کوردستان بۆ دەولەتی تورکیا دەگەێنێت. چونکی خەباتی گەلی کوردستان لە باشور بۆ ئەوە نەبووە لە ژێر دەستی عێراق ڕزگاری بێت تاکو ببیتە ژێر دەستی تورکیا، سیاسەتی دانواندن و پاشەکشەکردن بەرامبەر تورکیا زوو یان درەنگ پێویستە کۆتایی پێ بێت. هەر بۆیە، لە ئێستادا سیاسەتی کوردی ئەگەر دژایەتی تورکیاش نەکات، لانی کەم پێویستە پشتیوانی سیاسەتی تورکیا نەکات.
سەرکەوتنی کورد لە سوریا ئەو هەلە بۆ هەرێمی کوردستان فەراهەم دەکات کە بەکەمترین دەردی سەر بتوانێ سیاسەتی خۆی لە هەمبەر تورکیا بگۆڕێ، واتە واز لە بەرگری سلبی بێنێت و لە ژێر دەستەیی تورکیاش رزگاری بێت. هەر بۆیە، سیاسەتی کوردی، بەتایبەتیش سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە تاکو ئێستا درێژەدانە بە سیاسەتی پشتیوانی کردنە لە تورکیا پێویستە بگۆرێ.
پەیدە ریکخراوێکی بێ کەموکوری نییە، بەڵام ئەستەمە مرۆ بڕوا بەوە بێنێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەخۆرا یان لەبەرخاتری دیموکراسی لە رۆژئاوای کوردستان بووە بە پارێزەری مافی حیزبە بچووکەکان. پارتی پێویستە لەجیاتی کارکردن لەسەر فەراهەمکردنی زەمینەیەك کە تیایدا کوردی سوریا ببیتە بەشیك لە ئەجندای تورکیا، بیر لە چۆنیەتی بەهێزکردن و سەرخستنی کوردان لە خۆرئاوا بکاتەوە.
پێویستە هەموو لایەك لەو ڕاستییە بگەن کەوا ڕێگای ئازادی کوردان بە ئەنقەرە تێپەر نابێت. هەرەوها، هەرێمی کوردستان بەو هەلومەرجەی تێدا کەوتووە کە بە تەواوی لە ژێر چەپۆکی تورکیایە زوو یان درەنگ دووچاری کێشەی گەورە دەبیت مەگەر کوردانی باکور و رۆژئاوا هاوکیشەی سیاسی ناوچەکە بگۆڕن.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە