نەوشێروان مستەفا مانڤیستی گۆڕان دەنووسیتەوە
Friday, 27/01/2012, 12:00
دروستبوونی گۆڕان وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە ژیانی سیاسی کوردستان. دەرکردنی چوار ئەندامی فراکسیۆنەکەشی لە پەرلەمان لە ئەنجامی بەدوا کەووتنی مەرامی تایبەتی خۆیان ڕووداوێکی گرنگە لە ژیانی ئەو بزووتنەوەیە و ڕووداوێکی کەم وێنەشە لە ژیانی سیاسی کوردستان.
نامەکەی كاك نەوشێروان مستەفا لە سەر کاری پەرلەمانتارەکانی فراکسێۆنی گۆڕان لە پەرلەمان قسەی زۆر هەلدەگرێ و دەکرێ خوێندنەوەی جۆراو جۆری بۆ بکرێت. بەڵام ئەوەی بە ڕای من زۆرگرنگە دوو خاڵە کە لە خوارەدا بە کورتی لە سەر هەریەکێکیان چەند دێرێك دەنووسم:
1- نەوشیروان مستەفا لە نامەکەیدا بە کاری خراپ دەلێت خراپ، بەم هەولوێستەش دەیەوێت ئاوا ئەندام و هەلسووراوەکانی گۆڕان ڕابێنێ. ئەمە کارێکی ئیجگار گەوەرەیە چونکی هیچ بزووتنەوەیەك پێش ناکەوێت ئەگەر ئەندام و هەلسوراونی نەتوانن بە ئازادانە ڕای خۆیان دەربرن (بە کاری خراپ بلێنن خراپ و بە باشیش بلێن باش). لە کوردستان بە موقەدسکردنی دەسەڵاتداران و حیزب وای کردووە ئەندام و لایەنگرانی هیچ حیزبێك نەتوانن قسە لە سەر کەموکوری و خراپی بەرپرسەکانیان و حیزبەکانیان بکەن بە بێ ئەوەی بەر نەعلەتی حیزب نەکەون. ئەمەش بۆتە سەرچاوەی تەمەلوقێکی بێتام و فەسادێکی ڕادەبەدەر له هەر پێوەرێك. دوای ئەم نامەیە ئەندام و لایەنگرنی گۆڕان و چاودێرانی سیاسی کوردستان لە هەموو کات زیاتر هەست دەکەن کە دەتوانن زۆر بە ئازادانە وەك نەوشیروان مستەفا بە کار و بەرپرسی خراپی گۆڕان بلێین خراپ بە بێ ئەوەی ترسیان هەبیت لەوەی بکەونە بەر نەعلەتی حیزب. ئەمەش کەش و هەوای ئازادی ڕا دەربرین لە ناو گۆڕان زیاد دەکات و ڕیگە خۆش دەکات بۆ پێشخستنی ئەم بزووتنەوەیە.
2- کاك نەوشێروان مستەفا لە ڕێگەی نامەکەی مانڤێستی گۆڕان دەنووسێت. هەر کەسێك ئەم نامەیە بخوێنێتەوە دەزانێت چاوەرانی گۆڕان لە هەلسوڕاو ئەندامەکانی چییە. بۆ نموونە ئەوان پێویستە:
1- لەخۆبردووبن - بەرژەوەندی خەلکی کوردستان لەسەروو بەرژەوەندی خۆێان دابنێن. 2- لە ناو جەماوەر بن - ئاشنا بن بە ئازار وکێشەکانی خەلکی کوردستان.
3- لیهاتوو بن - کاری بەبەرنامە بکەن و پرۆژەدار بن. ٤. مرۆڤی دلسۆز، ویژدان زنیدوو و مەلتەزم بن، هتد.
بە کورتیەکەی، ئەم نامەی کاك نەوشیروان مستەفا پێداگریی دووبارەیە لەسە رپێویستی دڵسۆزیی و ئەمەك بۆدەنگەدەر و خەلکی کوردستان، توانایی لە کارکردن و ئازادی و ئازایی لە ڕا دەربین. ئەم نامەیە ڕووداوێکی گرنگە لە مێژووی ژیانی پەرلەمانی کوردستان و دەبێتە دۆکیومێنتێکی گرنگی ژیانی سیاسی کوردستانیش. هەروەها توانایی ڕەهبەری كاک نەوشیروان مستەفاش لە ئیدارەکردنی حیزب و سیاسەتیش نێشان دەدات.
د.عەبدولڕەحمان مەولود
دکتۆرا لە زانستی کۆمپیتەر/دانیشگای کارلتۆن /کەنەدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست