کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


PKK ‌لە قەندیلەوە بۆ ئۆردووگا بۆچی؟

Monday, 13/05/2013, 12:00








من ڕقم لەشەرە چونکی لەوە گەیشتووم هەرکاتێك ئاشتی بەرقەرار بیت هەموو شتێك بە ئاراستەی باش پێشدەکەوێت. بەڵام، هەواڵی پاشەکشەی پێشمەرەگانی پ‌ك‌ك‌ لە پشتی قەندیلەوە بۆ هەموو ئازادیخوازێك باسێکی خەمناکە. ئاخر ئێمەی کورد تەجرەبەی تاڵمان هەیە لەگەڵ ژیانی ئوردوگا و ئاوارەیی.
خوێندنەوەی چێرۆکی ژیانی ئەوانەی دوورخرانەوە بۆ باشووری عێراق دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوڵ و ئەوانەش ئاوارەیی ئێران بوون چ لە داوی نسکۆی شۆرشی ئەیلوڵ یان داوای شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیا باران ئاماژەی ڕوونن بە تراژیدیای ژیانی ئۆردوگایی. لەم چەند ساڵەی دوایشدا ، ژیان و گووزەڕانی پێشمەرەگەکانی حیزبی دیموکرات، کۆمەلە و ئەندامانی ڕێکخراووی مجاهدینی خەلق پێشان دەدەن ژیانی ئووردوگایی چ کارەساتێکی خەمبارە و ژیانێکی نائەمنە بۆ شۆرشگێران . هەر بۆیە، ئەگەرچی ئەمرۆ هەلومەرجی شۆرشی کورد لە باکووری کوردستان بەتەواوی وەك سەردەمی داوای شکستی شۆرشی باشووریش نەبێت، بەڵام گوومانی تێدا نییە ڕۆژگاریكی سەخت چاوەرەانی پێشمەرگەکانی پ‌ك‌ك‌ دەکات و لە درێژ ماوەشدا بە گردبوونەوەی گەریلای پ‌ك‌ك لە ئۆردوگا کۆتایی دێت.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە، قبووڵکردنی ئەم هەڵومەرجە سەختە لە پای چی؟
شۆرش لە دوو کاتدا دەکرێ ئاگربەس قبووڵ بکات. یەکەم، ئەگەر دوژمنت لە خۆت بەهێزتر بیتو ئاگربەس بەسەرت فەرز بیت بە بێ ویستی خۆت. لەم حالەتەدا، ئاگر بەست واقعێکی سەپێنراوە بەبێ ئەوەی هیچ پرۆتۆکۆلۆکێکی ئاگربەستنیش ئیمزا کرابێت. دووەم ، ئەگەر دوژمنەکەت مافەکانت بسەلمێنی. لە ئێستادا پ‌‌ك‌ك لەبەردەم ئەگەری یەکەمدا نییەو ، هیچ ئاماژەیەکی ڕوونیش نییە کەوا تورکیا لانی کەمی ئەو داخوازیانەی هەزاران گەریلا لە پێناویدا گیانیان بەخشی و بە سەدان گووندی کوردان لە پێناویدا سووتان و هاتنە ڕاگواستن جێبەجێ دەکات. ئیتر چی حیکمەتێکی تیدایە پێشمەرگە لە لووتکەی هەلگۆرد و پشتی لووتکەی هەلگوردیش بەرەو ئۆردوگا ڕاستە ڕێ‌ی بگرێ؟!
هەموو لایەك پێویستە لەوە ئاگاداربن هەر هەلەیەك لەم پرۆسەیەی ئێستا لە ئارادایە خەباتی گەلەکەمان لە باکوور دەیان ساڵ بەدوا دەخات. هەروەها، ئەوانەی پێیان وایە "پرۆسەی ئاشتی" کێشەی کورد لە باکوور چارەسەر دەکات یان پێیان وایە بە سالێك و دووان کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر دەبیت ئەوا هێشتا لە لە مەغروری دەولەتی تورکیا تێنەگەیشتوون.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە