کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: لێرە..و لە وێ

لێرە...وەک هەر شەوێکی تری ئاهەنگەکانی،ناردویەتی بە دوای باشترین ئاریشگادا ، دەم وچاوی بۆ‌هەڵگرن، بۆتۆکسی بۆئەکەن، سەری قەتران..قەتران وەک ویژدانی ڕەش ئەکەنەوە. دەمەو بەیانی، جلە خاکیە کەتافی دارەکەی کە قوماشی فاسۆنی ئینگلیزیە،ئوتوکراو لەبەرئەکات، جوتێ قۆندەرەی چەرمی ئیتالی، پشتوێنی ئاوریشمی کشمیری،...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: داعش- فاشیستی پێترۆڵی-

فاشیەکان وەک حەربا- ،چالاکانە پێستی باوی سەردەم ئەپۆشن، لە سەدەی ڕبوردودا، لە ڕوسیاو چین و ووڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات، کۆریای باشور، لەژێر دەمامکی سۆشیالیزم دا، میللەتانی ئەو ووڵاتانەیان بەدەردێک برد..ئێستەش ئاسەوارەکانی نەسڕاونەتەوە. لە تورکیا جزمەی کەمالیەکان،نمونەیەکی زیندوە، لە ووڵاتانی عەرەبیش،گاهێ...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: پلۆمیک

ئەوکاتە زانیم..فشەیە.. بەرەو کەرکوک قەناسەکەی کردبوەشان.. ئەمە نە سەدەی پێشوە.. نە میری سوری- جاران! نەبادا نانبڕاو کرێت لێی زویر بێت شێخی بارزان شێخ نەوتی کەرکوک-ی دەوێ ئەو دەڤەرە... هەرچی زیندەوەری تیایە قوربانی دێوەخانەکەی.. قەزای ساغڵەمیەکەی کەوێ لەبۆبەرەکانی جەنگ سەرمایەدارانی حیزب دەبەی بەتاڵ...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: تیرۆری سیاسی لە کوردستانی باشور

(گوتنی ڕاستی لە سەردەمی فڕوفێڵ وتەڵەکەی جیهانی دا، خۆی لە خۆی دا کارێکی شۆڕشگێڕانەیە.) جۆرج ئۆرێل تیرۆری سیاسی لە کوردستانی باشور، مێژوەکەی گرێدراوە بە سەرهەڵدانی باندەکانی چەتەو ڕاوڕوتی کردنەوە، ئەوانەی نە ئەچونە ژێر فەرمانی یاسا،باندێکی چەکداریان دروست ئەکرد، لە وانەی تەنگوچەڵەمەی کۆمەڵایەتیان هەبو،...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: ئەو ڕۆژانەی ئیمڕۆیان دروست کرد

ساڵانی شەستەکان، کە جەلال تاڵەبانی وهاوڕێیانی لە سەرکردایەتی مەلا مستەفای بەرزان جیابونەوە، دوایش بە-باڵی مەکتەبی سیاسی- ناسران، گرنگترین هۆ بە قەولی خۆیان نەبونی دیموکراسی وتاکڕەوی ودیکتاتۆری سەرۆکی حیزب بوو. کە چی کاتێک- ینک- بزوتنەوەی چەکداری دەست پێکرد، مام جەلال گەڕایەوە چیاکانی کوردستان، خۆیشی...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: مل کەچ نەکردن

یەکەم هەنگاوی مرۆڤ بۆ سەربەستی-مل کەچ نەکردنە-، حیکایەتی ئادەم وحەوا لە تەورات-دا، شکاندنی فەرمانی خودا. بە دەست بردن وخواردنی میوەی زانین-، یەکەم هەنگاوی مرۆڤە بۆ دەربازبوون لە قۆناغی پێش مرۆڤ بوونی، بە دەست هێنانی ژیری-ە ، هەستکردنە بە بوونی خود.وەک بونەوەر ،وەک مرۆڤ، سەرەتای دروست بوونی کەسایەتی-ە....

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید:

لەکۆمەڵگای پێشکەوتوهوشیاردا، مافی دەنگدان وهەڵبژاردن،یەکێکە لە مافە سەرەکیەکانی مرۆڤ..بەو جۆرە هەر چوارساڵ جارێک، بۆی هەیە مافی خۆی پیادە بکات، لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە، کام سەرۆک وکام پەرلەمانتار هەڵدەبژێریت،بۆ ئەوەی داکۆکی لەو ئایدیاو بۆچونانە بکات...هەوڵی پراکتیزەدانی بدات..کە ئەم پێی باشە...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: دەستورو ڕیفراندۆم

میدیای گۆڕان،وەک هەنگوینی لە شانەدا دۆزیبێتەوە، بە مانشێتێکی گەورە نوسیبوی: کەی.ئێن.ئێن..نهێنی سوربونی- مەسعود بارزانی- بۆ خستنە ڕیفراندۆمی ڕەشنوسی دەستوری هەرێم ئاشکرا ئەکات : ئەویش ئەوەیە ئەو ڕەشنوسە..ڕەشنوسی مەلا مەستەفایە. !!...عەجایب!! ئەوەتا مامۆستا جەرجیس فەتحوللە-، کە نزیکترین ئەدیب ونوسەر...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: هەل-بژاردنەکانی خێڵ

کاریگەری وگرنگی خێڵ، تەنها لە ووڵاتە عەرەبی وهەندێ ووڵاتی ئیسلامی ماوە، لەو ووڵاتانەشدا شێوازی کارکردنیان گۆڕاوە، زیاتر کەرەسە دیمکراتیەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار ئەهێنن،تا لە بەردەم جیهاندا خۆیان وانمازش بەکەن ،کە ئەمانیش گۆڕاون وئەمێستا مرۆژ دۆست ،ئاشتی خوازو دیمکراتی وشارستانین!. سەرەتای گرنگی...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: به‌ره‌و دادگایی کردنی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی و فه‌یله‌قی به‌در

  له‌ یادی گاز بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌، زۆری له‌سه‌ر وتراوه‌وبڵاوکراوه‌ته‌وه‌، هه‌موکات په‌نجه‌ی تاوانبارکردن ڕوی کردۆته‌ ڕژێمی به‌عس و ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ی که‌ کردویه‌تی ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و-هه‌ڵه‌بجه‌- به‌تایبه‌تی. به‌ڵام ئێمه‌ نه‌هاتوین سه‌یری دیوه‌که‌ی تری بکه‌ین...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: کارەسات بە ڕێوەیە!

ناکرێت نکوڵی لەوە بکەین،کە بزوتنەوەی ڕزگاری گەلی کوردستان ،کەسانی لە خۆ بوردو،خۆنەویست، بێ کەڵکەلەی مادەپەرستی، لە سەرکردایەتیەکەیدا نەبوون. بەڵێ هەرلە سەرەتاوە، کەسانێک هەبوون،هەموکات بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کردۆتە قوربانی بەرژەوەندی گەل..لە وانە شێخ سەعیدی پیران ، شێخ عوبەیدوڵای نەهری، شێخ عەبولسەلامی...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: تاله‌بانی وەک خۆی

- فەرەح دیبا- شاژنی جارانی ئێران، لە بیرەوەری و یاداشتەکانیدا ئەڵێت: مەلیک حوسەین و مارکۆزی فلیپین، ئامۆژگاری حەمەڕەزا- شای ئێرانیان وا ئەکرد (هەرچی وەزیر و کارمەندە گەورەکان و لێپرسراوە ئەمنی و سەربازیەکانت هەیە، وا نەرمیان بکە تاکو کچ و ژنەکانی خۆیانت بۆ ئەهێنن، دواێش بیانکە بە دەڵاڵی هێنانی کچ و ژنانی...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: ئۆپراسێۆنەکانی-فشە دیجلە- و دۆنکیشۆتەکانی-بارزانی-

هەر لە ئاشبەتاڵەوە، دەستەی بارزانی بەتاڵانبردنی زیاتر لە ١٥ ملێون دۆلاری فرۆشگاکانی جووڵانەوەی کوردی ویارمەتیەکانی ئێران، ئیسرائیل.ئەمەریکا. دەمییان بە لفکردن- چەور بوو!. بۆ شەنسی ئەمان زۆریشی نەخایاند، دەرگای ڕەحمەتی ئیبراهیم خەلیل-یان بۆکرایەوە، چەندەها کەس لە نزیکەوە ،شاهیدی ئەوە بوون کە چۆن پارتی...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: کێو-ماڵ

زۆر چاک لە بیرمە، کاتی منداڵیم لە شارەزور-، کاتێک ماڵێک، مەڕیک، بزنێک، مانگایەک، یان هەر ئاژەڵێکی تری ون بکردایە، ئەو کاتە کۆمەڵیک گەنجی دێ، ئەکەوتنە خۆیان وکەژو دۆڵ ونشێو، باخەکان ئەگەڕان، تاکو ئەیاندۆزیەوە..بەم پرۆسێسەیان ئەووت- کێو وە یانژی کێف ماڵ-. ئێستەش ڕۆژانە،لە ڕیگەی بیسراو بینراوی،سەربەخۆو...

سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید: یه‌کێتییه‌که‌ی مام جه‌لال

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه‌، هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی خۆی تێکه‌ڵی ڕووداوه‌ سیاسیه‌کانی عیراق و کوردستان کردوه‌. جالال تالەبانی تووشی گرێ کوێره‌- ی خۆی واته‌نی جه‌نه‌ڕاڵ بارزانی- بووه‌، دوایش گرێ کوێره‌-ی سه‌دام-ی هاته‌ سه‌ر، ..به‌ڵام من جارێ ته‌نها باسی گرێی مه‌لا مسته‌فای به‌رزان ئه‌که‌م .مام له‌ مێژه‌...