ته‌نها ڕاپه‌ڕین هه‌توانه
Friday, 23/04/2010, 12:00
ئه‌وه ڕاستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که‌ته‌نها شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی وکه‌ره‌سه‌کانی، ئه‌توانێت بناغه‌ی کۆنی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیری.......هه‌ڵته‌کێنێ. له‌جێگه‌یدا په‌یوه‌ندیه نوێیه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دابین بکات. ڕاپه‌ڕینیش شێوازێکی شۆڕشگێڕانه‌یه بۆگۆڕینی ئه‌و کۆسپ و نه‌هامه‌تیانه‌ی که حزب و به‌ناو شۆڕشگێڕی دوێنێ له‌به‌رده‌م خواست و ئاره‌زوی به‌شمه‌ینه‌تانی میلله‌تا قوتیان کردوه‌ته‌وه. هاتنه‌کایه‌ی بارودۆخێکی له‌بار ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991ی لێکه‌وته‌وه. له‌وباوه‌ڕام بهاتایه‌و شوراکان خاوه‌نی خه‌ڵکانی به‌ئه‌زمون و خۆڕاگر، قاڵ بو له‌بواری چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کانا بونایه، حاڵمان به‌مجۆره نه‌ئه‌بو. به‌جۆرێ هه‌ردو حزبه ته‌قلیدیه‌که‌ی کوردستان، دوای ئاشبه‌تاڵی دوه‌می 1988، نه‌یانه‌توانی به‌م زوه‌و به‌م جۆره ده‌ست بخه‌نه بینه‌قاقای گه‌ل. بۆیه ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، وه‌کو ناڕه‌زاییه‌کی جه‌ماوه‌ری، پێشه‌کی و ڕاهێنانێکی زۆرچاک ده‌بێ بۆ خۆسازدان بۆڕاپه‌ڕینه گه‌وره‌که‌ی دوه‌م. ئه‌شێت هه‌لسوڕاوانی گۆڕان له‌ڕێگه‌ی موماره‌سه‌کردنی چالاکیه په‌رله‌مانیه‌کان، به‌کارهێنانی میدیای ئازاد، له‌نزیکه‌وه تێکه‌ڵی ئه‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتنانه بکه‌ن. له‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی کۆمه‌ڵدا زیاتر وه‌کو سه‌رکرده‌ی به‌ئه‌زمون، قاڵبوی بواری ئه‌م خه‌باته، بێنه‌ده‌ره‌وه به‌شداری شێلگیرانه‌و جدیانه‌ی بکه‌ن. که‌مانۆڕیکی پڕسود ده‌بێت، دره‌نگ یازو هه‌رئه‌بێت ڕوبدات.
له‌ناومیلله‌تێکی بێ وڵاتی بێ چوارچێوه دیاریکراودا ئه‌سته‌مه ته‌نها به‌چالاکی په‌رله‌مانی و به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه، جێگۆڕکێی ده‌سه‌ڵات بکرێت. ئه‌م دو حزبه که‌له‌ناخدا هه‌ڵگری هزری عه‌شایه‌ری، تۆوی فاشستی، بینای مافیایین، ئه‌وه بۆماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زگا جاسوسیه‌کان له‌سه‌رده‌ستی ساوامای ئێران و مه‌وسادی ئیسرائیلی په‌روه‌رده‌کراون. خاوه‌نی چه‌نده‌ها کۆمپانیای زه‌به‌لاح، به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی، بانکی، له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵاتدان. وایان له‌خۆیان و له‌پاسه‌وانیان گه‌یاندوه، ئه‌مان بۆیه هاتون که‌هه‌تا هه‌تایه له‌ده‌سه‌ڵاتدابن. به‌رژه‌وه‌ندی خێزانی ئه‌وان مانای به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته. ئه‌بێ جه‌ماوه‌ر گوێڕایه‌ڵ و خزمه‌تکاری ئه‌وان بێت. به‌خراپ باسکردن، لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیان، دورخستنه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات، ڕێک مانای فه‌وتانی کورده. لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی کورده، دژوه‌ستانه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی.
له‌وه‌ها بیرکردنه‌وه‌یه‌کا ئایا کاری په‌رله‌مانی، بێجگه‌له پینه‌وپه‌ڕۆ کردنێک، که‌مێ خاوکردنه‌وه‌ی ماشێنی تاڵانیی وڵات، چی تر ئه‌گه‌یه‌نێت؟!. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه خوانه‌خواسته کاری په‌رله‌مانی خراپه، نه‌خێر به‌ڵکو وتم: ئه‌بێت ڕاهێنانی خۆئاماده‌کردن بێت بۆ ڕاپه‌ڕینی مه‌زن. ئینگلیز واته‌نی: نابێت هه‌مو هێلکه‌کان له‌یه‌ک زه‌میله‌دا کۆبکرێنه‌وه. هه‌رئه‌بێت ڕقی ئه‌ستوری پیرۆزی به‌شخوراوانی میلله‌ت، ئاگری گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌رپابکات. ئه‌مجاره‌یان وه‌ک به‌هاری 1991 نابێت، چونکه هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان و خێرخوازانی تر به‌ئه‌زمون ترن. له‌فاک و فیکی پیاوانی ده‌سه‌ڵات تێگه‌یشتون، میلله‌ت وشیارتره. ناتوانن خۆڵی درۆ پێبفرۆشتنه‌وه‌ی ترسی ده‌ره‌کی بکه‌نه چاویان. ڕقی عادیلانه‌ی ڕاپه‌ڕین ئه‌بێت هه‌مو تاوانباران ڕاپێچی به‌رده‌م دادگای مافخوراوان بکات. به‌جۆرێک که‌دادگایی کردنیان ببێته په‌ندێکی وا چیتر که‌سانی هه‌لپه‌رست، به‌رژه‌وه‌ند ته‌سک، ڕاڕا، بی ویژدان نه‌ک هه‌ر نه‌توانن به‌ڵکو نه‌وێرن بیریش له‌وه بکه‌نه‌وه که‌ئه‌زمونی تاغوته‌کانی پێش‌و تاقی بکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست