کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Thursday, 07/01/2010, 12:00


زۆربه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ، ده‌سته‌یه‌ک گه‌نجی خۆێن گه‌رم و دڵسۆز و خاوه‌ن بڕوا ، نه‌خشه‌یان بۆ کێشاوه‌ و به‌ پێ ی کات و مێژووه‌که‌ی ئامانجیان بۆ دیاری کردووه‌.
زۆریان له‌ده‌ست هێنانی ماف و داواکاریه‌کانی که‌سانی کوردا خۆی بینیوه‌ته‌وه‌. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌ر کاغه‌ز ده‌رچووه‌و که‌وتوته‌ پراکتیزه‌ کردن ، به‌تایبه‌ت جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریه‌کان ،ئیتر له‌ هه‌موولایه‌که‌وه‌ جۆره‌ها خه‌ڵک به‌جۆره‌ها مه‌رام و غه‌ره‌زی تایبه‌ته‌وه‌ ڕویان تێ کردووه‌ - فڵان کێشه‌ی خێزانی هه‌بووه‌ به‌ پ.م و فیسار ژنی هه‌ڵگرتووه‌ و ئه‌وی تری قه‌تلی کردووه‌ و به‌م جۆره‌ ....
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش جوڵانه‌وه‌که‌ چه‌ند ڕه‌نگ بوبێت ... بواری گرتنه‌ خۆی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ زیاتر بووه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ دڵی بپه‌شایه‌ به‌چه‌که‌که‌یه‌وه‌ ئه‌چووه به‌ره‌که‌ی تر . ئه‌م دیارده‌ی په‌ت په‌تێن ئه‌مبه‌ره‌و به‌رکردنه‌... خوا پێم نه‌گرێت و بێ ئه‌ده‌بی نه‌بێت ، زیاتر دووای - 66 وه‌ به‌ زه‌قی دیار بووه‌.
خۆ ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌ته‌یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی عێراقیش له‌ هاندانی ئه‌م دیاریده‌یه‌دا درێغیان نه‌کردووه‌ . هه‌رکاتێ رژێم بازوی باریک بوایه‌ و ته‌نگه‌شه‌ی ناوه‌وه‌ی هه‌بوایه‌ ، ئیتر ئه‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ هه‌ژاری گونده‌کانی کۆ ئه‌کرده‌وه‌و لو تلیڤزیۆنه‌وه‌ پیشانی ئه‌دان و ئه‌یووت : ئه‌مانه‌ ئه‌و خه‌ڵه‌تێنراوانه‌ن ... که‌ پاش ئه‌وه‌ی ڕێبازی حکومه‌تی شۆڕشیان بۆ ڕوون بۆوه‌ ، گه‌رانه‌وه‌ ڕیزی نیشتمانی و په‌یمان ئه‌ده‌ن خزمه‌تی حکومه‌تی شۆڕش و‌ سه‌رۆکی قائید بکه‌ن ، ئیتر له‌و پاره‌ زۆره‌ی نه‌وته‌که‌ش ده‌میان چه‌ور ئه‌کردن .
خۆ له‌ناو جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریه‌که‌شدا هه‌مان به‌زم ... هه‌رئه‌وه‌نده‌ کادرێک ، پێشمه‌رگه‌یه‌ک دڵیبشکایه و هه‌ستی بکردایه‌ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت ئه‌وا ، تفه‌نگه‌که‌ی هه‌ڵئه‌گرت و خۆی ئه‌کرد به‌ حزبێکی تردا .... له‌ پارتیه‌وه‌ بۆ یه‌کێتی بۆ حسک و بۆ شیوعی زۆر جاریش بۆ ناو حکومه‌ت .
له‌ خۆشناوه‌تی مام عجیل پێشمه‌رگه‌یه‌کی حزبی شیوعی بوو ، به‌شانازیه‌وه باسی ئه‌کرد و ئه‌یوت : (به‌خودای ئه‌من سێ جاران ته‌سمیل بوومه‌). دیاره‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ سێ جار جووه‌ته‌ ناو حکومه‌ت و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب.
له‌ده‌ڤه‌ری شاره‌زووری خۆمان ، شه‌هید ئه‌نوه‌ر که‌رکووکی پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازاو لێهاتووی حیزبی شیوعی بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌واندا خزمێکی منیش چه‌کداریان بوو ، به‌ ناوی فه‌تاح گه‌ڵاڵی هه‌رکات من له‌ شارباژێره‌وه بۆ جه‌وله‌ ئه‌چوم بۆ شاره‌زوور پرسیاری فه‌تاح گه‌ڵاڵیم له‌ شه‌هید ئه‌نوه‌ر ئه‌کرد ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ئه‌یوت : (بڕوا بکه‌ ئا ئه‌م بایانییه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوو ، ئێستا نازانم لای کێ یه‌ ؟!). ‌
ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ر کردن ئێستا زۆر جیاوا‌زه‌ ، حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات وه‌ک جاران نین و ئێستا زۆر ده‌ڵه‌مه‌ندن و خاوه‌نی دۆلاری خه‌یاڵین . خه‌ڵکه‌که‌ش ئه‌گه‌ر جاران ته‌ماحی له‌ کلاشینکۆف و ده‌مانچه‌ دابوو ، ئێستا چاویان له‌ ده‌فته‌ری دۆلاره‌.
(ی.ن.ک) دووای ئه‌و دۆڕانه‌ گه‌وره‌یه‌ی 25/7 ی ساڵی ڕابوردوو به‌له‌ ده‌ست دانی زۆربه‌ی سلێمانی و ده‌ورو به‌ری .... سایکۆلۆجیه‌که‌ی هه‌مان هه‌مان سایکۆلۆجی به‌عسه‌ و سکرتێره‌که‌ی هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌ بوو ببێت به‌ ێه‌دامێکی بچووک ، بۆ یه‌کا هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی به‌عسیانه‌ و ێه‌دامانیه‌.
ئه‌وه‌تا پایتا په‌یتا خه‌ڵک کۆئه‌کاته‌وه‌ و له‌ سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن پیشانمان ئه‌دات و ئه‌ڵێن ئه‌مانه‌ نۆێنه‌ری گۆڕان ی فڵان شۆێن و گه‌ڕانه‌وه‌ ناو حیزبی دایک .
له‌و‌کاته‌وه‌ی ده‌ستیان به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ کردووه‌ ، ڕه‌نگه‌ هه‌زاره‌ها خه‌ڵکیان پیشان دابێت ... گوایه‌ ئه‌مانه‌ سه‌ر به‌ - بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون و دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاستی حزب و شۆڕشیان بۆ ڕوون بوه‌وه ، گه‌ڕانه‌وه‌ ڕیزی نیشمانی .
ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا چه‌ند مانگێک پێش ئێستا ، به‌ زاری زۆر لێپرسراویانه‌وه‌ ، ئه‌یانووت : لایه‌نگرانی گۆڕان به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێردرێن.
ئه‌وه‌ له‌لا‌یه‌ک ، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ - به‌ بوختان نه‌بێت خه‌ڵکێکی زۆریش فێڵه‌که‌یان دۆزیوه‌ته‌وه کاسبیه‌که‌ زۆر ئاسانه‌ - ماوه‌یه‌ک قیروسیای لێ بکه‌و بیده‌ به‌ به‌ گوێ ی سیخوڕو ئه‌لقه‌ له‌ گوێ ی که‌سانی کاربه‌ده‌ست دا که‌ تۆ گۆڕان یت و پاش ماوه‌یه‌ک تر هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌ڵاڵانه‌وه دوای وه‌رگرتنی په‌یمانی ده‌م چه‌ورکردنێکی باش - په‌شیمانی خۆت نیشان بده‌و بچۆره‌ حزوری تاڵه‌بانی و هه‌م له‌ ته‌له‌ڤزیۆندا ده‌رده‌که‌ویت و هه‌م بۆ ماوه‌یه‌کیش گیرفانت پڕ ئه‌که‌ن له‌ سه‌زه‌ دۆلاره‌ حه‌یاته‌که‌.
خۆ ئه‌گه‌ر زۆر ماستاو چی و ویژدان فڕۆشی عه‌یاره‌ 24 بوویت ئه‌وه‌ هه‌م له‌ حیزب و هه‌م له‌ حکومه‌تدا پله‌ی باشت ئه‌ده‌نێ .
ماوه‌ته‌ - شێخ ڕه‌زا ئاسا بڵێم :
ماڵی مو‌فتی له‌م به‌ره‌ ، مه‌علو‌مه‌ قازیش له‌و به‌ره‌‌ ‌
من فه‌قیرم ، کێ ئه‌زانێ له‌ به‌رم یا له‌و به‌رم ؟!

- به‌ریتانیا-

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە