کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌نابی حاکم ڕزگار هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ت کرد!!

Sunday, 05/07/2009, 12:00


پاساوی ئه‌وه‌ی که‌ بۆچی ناوت له‌ لیستی که‌ره‌دێزه- دایه‌، ئه‌ڵێت: (د.به‌رهه‌م) ته‌کلیفی لێ کردوم... عوزری له‌ قباحه‌ت خراپتر، مانای ئه‌وه‌یه، خۆت چاک ئه‌زانیت .. ئه‌وه‌ لیستی تاڵانچیانه‌ ، ئه‌وه‌ لیستی جه‌رده‌ی سامان و مو‌ڵک و به‌رهه‌می میلله‌ته‌ ، ئه‌وه‌ لیستی دزی پارووی ده‌می مناڵانی ڕه‌ش و ڕووتی کوردستانه ، ئه‌وه‌ لیستی ئه‌و مافیانه‌یه‌ که‌ سوکایه‌تی و گاڵته‌جاری به‌ - یاسا ئه‌که‌ن !.. به‌ڵام چی بکه‌یت دکتۆر به‌رهه‌م داوای لێ کردوویت.!

کاکه‌ حاکم ڕزگار: تۆ کاتێک له‌ به‌ره‌ی گه‌لدا بوویت، تۆ کاتێک ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ بویت، تۆ و حاجی حه‌مه‌ ئه‌مینی باوکت، کاتێک خێزان و که‌س و کاری پێشمه‌رگه‌تان له‌به‌عسییه‌کان ئه‌شارده‌وه‌..ئه‌م دکتۆره به‌رهه‌مه .. له‌سه‌ر زه‌ماله‌ی به‌عس ئه‌چووه‌ ئه‌وروپا بۆ خۆێندن... له‌ ئه‌ورپاش، ده‌زگای جاسوسی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌م - هوشیار زێباری - حازریدا، ده‌رسیان دا ئه‌دان ڕێ و ڕه‌سمی جاسویه‌تیان فێر ئه‌کردن.. سه‌د موخابن ئێستا ئه‌و ڕێگه‌ نیشانده‌رته‌.‌؟!‌
له‌ که‌ناڵه‌کانیانه‌وه‌ .. وا پیشان ئه‌ده‌یت .. که‌ ئه‌و مافییانه‌، دیفاع له‌سه‌روه‌ری یاسا ئه‌که‌ن .. ئه‌ڵێت: که‌س ده‌ست ناخاته‌ کارو‌باری دادگاوه‌.. یاسا سه‌ربه‌خۆیه‌ ؟! ئه‌رێ جه‌نابی حاکم پێم ناڵێیت : ئه‌وه‌ مه‌سیری - ساله‌ موزه‌لی - چی لێهات ؟! که‌ خۆت و چه‌ند دادوه‌رێکی تر ، حکومی له‌ سێداره‌ دانتان دا.. چونکه‌ دوای ده‌ست درێژی کردنه‌ سه‌ر دایک و کچێک..! هه‌ردووکیانی کوشت.. ئه‌وه‌ چ مه‌سئولێکی حزبی.. چ ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسیه‌ک.. چ سه‌رکرده‌ی حزبێک داکۆکی له‌سه‌ر کرد ؟!
کاکه‌ ڕزگار : تۆ پیاوێکی تێگه‌یشتوویت.. له‌ کاته‌ سه‌خته‌کاندا له‌ ڕێکخستنه‌کانی - کۆمه‌ڵه‌- دا کارت کردووه‌،، بێجگه‌ له‌وه‌ی شاره‌زای یاساییت .. مه‌له‌شت له‌ ده‌ریای سیاسه‌تدا زۆر کردووه‌.. ئه‌بوایه‌‌ هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی وات نه‌کردایه‌، چونکه هه‌ر به‌ڕازی بوونت .. به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و لیسته‌ .. خۆت ئه‌که‌ی به‌ پینه‌ی سه‌ر ده‌لاقه‌ی ناو چاوی تاڵانچییه‌کان ، ڕابوردوی پاکی خۆت ئه‌خه‌یته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ؟؟!!ئه‌بیته‌ شه‌ریکه‌ دزی مافیا‌کان .. ئاخر خۆت له‌ ڕۆژی ڕوناک ڕوناکتر ئه‌وه ئه‌بینیت که‌ نۆێنه‌ری ئه‌وان بۆ په‌رله‌مان ، ئه‌بێت قورئان ووته‌نی: (ێُمُ ، بُکمُ، عُمیُ فَهُم لا یفقهون).
جه‌نابی حاکم : ئاخر چۆن ‌- حزبی بنه‌ماڵه‌ ، بروای به‌وه‌ هه‌یه‌، یاسا - سه‌روه‌ر بێت.. چونکه‌ فه‌رمانڕه‌وای کردنه‌که‌یان.. نایاساییه .. ڕۆژانه‌ به‌ به‌رچاوتانه‌وه‌ ، یاسا ژێر پێ ئه‌خرێت ... به‌ پێچه‌وانه‌یه‌‌وه بریار و مه‌رسووم ده‌رئه‌که‌ن .. ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ، به‌ ڕاستی تۆ پێویستیت به‌ وه‌زیفه‌ی ئه‌وان نه‌بوو .. چو‌نکه‌ سور ئه‌زانیت.. له‌ ژێر سایه‌ی حکومی خێڵه‌کاندا ، ناتوانرێت خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمان بکرێت ، له‌ سایه‌ی حکومی ئه‌مانه‌دا .. مرۆڤ له‌ خودی خۆی غه‌ریبه ... هیچ شتێک ناتوانێ بکات ته‌نها .. به‌ڵێ..به‌ڵێ .. و چه‌پڵه‌ لێدان و ده‌ست به‌رزکردنه‌وه‌ و نه‌بێت بۆ فه‌رمانگه‌کانی مه‌کته‌به‌ سیاسیه‌کان.. هه‌ر مه‌کته‌به سیاسی بنه‌ماڵه‌یه‌‌ بڕیار ئه‌دات و خه‌ڵکه‌ بته‌کانێش.. مه‌سه‌له‌که‌ ده‌ستکه‌وتنش.. پێویسته‌ جێ به‌ جێی بکه‌ن.. جه‌نابی حاکم : ئه‌ی تۆ بڵێیت .. مه‌سه‌له‌که‌ ده‌ست که‌وت و سامان بێت .. ئه‌ی برای ئه‌زیز : خۆتۆ وه‌زعی مادیت خراپ نیه‌.. ئه‌ی ئه‌م هه‌موو هه‌ڵپه‌ بۆ؟!
کاکه‌ حاکم ڕزگار : من وه‌کو هاوڕێیه‌کی دێرین .. وه‌ک خۆم بۆ خاتری ئه‌و ده‌ریا یادگارییه‌ی پێکه‌وه‌ هه‌مان بوو‌، بۆ به‌رز ڕاگرتنی خه‌باتی ترسناکی جارانمان .. بۆ به‌رز و پاک هێشتنه‌وه‌ی ڕابوردوت .. سێ به‌ سێ ته‌ڵاقی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بدا ، که‌ به‌ مافیای بنه‌ماڵه‌وه‌ ، ئه‌تبه‌ستنه‌وه‌ ، پاکانه‌ی خۆت بکه‌ له‌ لیستی - که‌ره‌دێز با ئه‌ستێره‌ی وه‌فات بۆ گه‌ل دره‌وشاوه‌ بێت.
تا سه‌رت نه‌بۆته‌ گۆ، ده‌ له‌دنیاده‌ تۆ شه‌قێ !! هه‌ر ئه‌و شه‌قه‌ به‌کاره ، که‌وا هه‌ڵدرێ له‌ هیچ !!.‌
به‌ریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە