نا بۆ لیستی که‌ره‌دێزه‌که
Tuesday, 30/06/2009, 12:00
ئێستا‌ش نازانم چۆن بوو ئه‌وکاته؟!! شاره‌زوور، شه‌ڵاڵ ، نه‌بوو له خۆێنا !! نازانم چۆن بوو؟ نه(سیروان) لێڵ بوو؟ نه پیره‌مه‌گرون، هه‌ره‌سی هێنا ؟
یادی 27 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی، دوو کادێری مه‌زن سه‌یفه‌دین عه‌لی کاکه‌یی و جه‌لیل(سواره) حه‌مه‌فه‌ره‌ج گه‌ڵاڵی له حوزه‌یرانی 1982دا. له گوندی - گرده‌زوبێر شارباژێر بووم، هانام بۆ پیره‌دار به‌ڕوویه‌ک بردوو، تفه‌نگه‌که‌م دانا‌و، ده‌فته‌ره‌که‌ی به‌ر باخه‌ڵم ده‌رهێناو نووسیم : ئه‌وه چی ڕوویداوه؟!.. دیسان - شاره‌زوور- ماته‌م گرتویه و گۆمی خۆێناوه... مه‌ڵه هه‌ژاره‌کان ، سروه‌یان نایه!! - مناڵ، پیروجوان هه‌موو کۆست که‌توون، هه‌واڵی خۆێنی ئه‌وه دوو شه‌هیده ..له‌سه‌رده‌مانه و هه‌رکه‌سه ئه‌گری، ئه‌ڵێت داخ.. سه‌د داخ، کاشکی .. سه‌د کاشکی ! قه‌ت نمدینایه !! هاوڕێیانی هه‌رگیز له‌یاد نه‌چوم ئێستا‌ش به یادی جاران... وا به هه‌زاره‌ها کیلۆمه‌تر دوور له مه‌نزڵگاتان، پشتم داوه به‌پیره دار به‌ڕوویه‌که‌وه.. پێتان ئه‌ڵیم ئه‌گه‌ر ئێستا له کوردستان بوونایه و زیندوو بوونایه ... ئه‌وه هه‌ر زوو.. مو‌چه‌کانیان ئه‌بڕین، له‌ناو یه‌کێتی ده‌ریان ئه‌کردن .. چو‌نکه ئێوه ئه‌و هه‌ڵۆ به‌رزه فڕانه‌بوون پاره و سامانی دزراو ته‌ڵان براوی میلله‌ت و کۆشکی هه‌ڵچووی هاوڕێیانی دۆێنی و زوحاکانی ئه‌مرۆتان پێ قبوڵ نه‌کرا، دوای هه‌ژده ساڵ به‌ناو حکومه‌ت، بێ ئاوی خاوێن و که‌ره‌با و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌تان . به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ری ، ئه‌وه‌تان لامه‌عقول نه‌بووکه ئه‌و دێیانه‌ی جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و داڵده و ژیانی ئێوه بوو، ئێستا زۆر له‌جاران خراپتر، نه ڕێگاوبان و نه شۆێنی تایبه‌تی لاوان و نه خزمه‌ت گوزارییه‌کی مۆدرنیان نییه!، ئێستا ئه‌گه‌ر زیندوبان پێیان ئه‌ووتن ده‌نگ بده‌ن به کوڕی به‌رزانی ، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌نگتان بڵند بکردایه و بتان ووتایه ، ئه‌ی خۆ ئێوه له - نه‌میلکه‌ی ی.ن.ک بۆ چی دا؟! ئه‌ڵێن : بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی دوژمنی سه‌ره‌کیه ئه‌وه خۆتان له زیندانه تاریک و نووته‌یه‌کی - قه‌ڵاچۆلان و ڕایات دائه‌بینیه‌وه، هاوڕێیانی شه‌هیدم، ئێستا هاوڕێیانی شاخ زۆربه‌یان. که تاکه دنیارێکیان پێنه‌بوو بانکه‌کانی خه‌لیج و ئه‌ورپا و ئه‌مریکا، نه‌ماوه، سیخناخی نه‌که‌ن به - دۆلار ئێستا هه‌مان هاورێییان .. سوکایه‌تی به شه‌هید و که‌س کاریان ئه‌که‌ن و پله‌یان بۆ دائه‌نێن !! به‌ڵێ ... به‌ڵێ شه‌هیدی ده‌ره‌جه‌فڵان و ده‌ره‌جه فیسار ... ئێستا به‌عس ئاسا، که‌ئێوه‌ی شه‌هید کرد.. هه‌موو خه‌ڵکیان ... یان زۆربه‌ی خه‌ڵکیان کردووه به کسانی مشه‌خۆر و چاو له ده‌ستی ئه‌وان، ئێستا له‌باتی ئه‌وه‌ی حیزب خزمه‌تی - خه‌ڵک بکات، بووه به‌که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر گه‌له‌وه پێویسته هه‌موو خه‌ڵک له‌خزمه‌ت - حیزب دابێت، ئێستا‌ش ئه‌بێت خه‌ڵک له خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌دا بێت، خۆزگه‌م به‌خۆتان .. به‌دڵێکی پر سۆزی هه‌ژاره‌کان و کوردستانه‌وه شه‌هیدبوون .. وه‌گه‌ر ئێستا ئه‌م هاوڕێیانه‌ی دۆێنێتان بدیبا نه‌فره‌تان له هه‌موو شت ئه‌کرد ..له‌هه‌موو شت.
چه‌نکه هاوڕێیانی دۆێنێ ئه‌مێستا : مافییان و جه‌رده و تاڵانچی سامان و موڵکی میلله‌ت ... ته‌نها خۆیان و خێزانه‌کانیان و خزمه‌تی بنه‌ماڵه مه‌به‌ستیانه و هیچی تر !!. له‌م مینبه‌ره سه‌رکه‌ش و ئازاده‌ی کوردستان پۆسته‌وه خزمان و عه‌شیره‌تی گه‌ڵاڵی: له‌یادی 27 ساڵه‌ی شه‌هید بوون ڕۆڵه‌ی قاره‌مانتان جه‌لیل حه‌مه فه‌ره‌ج گه‌ڵاڵی دا، دامێنتان ئه‌گرم لێتان ئه‌پاڕێمه‌وه، ده‌نگ مه‌ده‌ن به لیستی که‌ره دێزه‌که‌ی - یه‌ده‌ک - (ی.ن.ک) و(پ.د.ک) ، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌نۆکه‌ری ئه‌وانه‌ی - حه‌مه نگره‌یان شه‌هید کرد، ده‌نگ مه‌ده‌ن به بکوژانی - ئه‌حمه‌د سۆیله‌میشی قاره‌مان و چرای ڕۆژانی سه‌خت و دڵسۆزی دێرینه‌ی عه‌شیره‌ت. که‌به‌ده‌ستی بنه‌ماڵه له 31 ئابی شومدا. به‌دیلی شه‌هیدیان کرد.. ده‌نگ مه‌ده‌نه به بکوژانی تاجی سه‌ری عه‌شیره‌ت، گو‌ڵه رێحانه‌ی شاره‌زور غه‌مخۆری هه‌ژاران - شه‌هید حه‌مه سعید حسین ئاغای گه‌ڵاڵی .. خزمانی به‌وه‌فای - کاکه‌یی ئێوه هه‌مووکات سه‌رقافڵه‌ی به‌رخوردان و خه‌بات بوون، ئێوه بوون له‌کاتی شێخ مه‌حموودا، له - هاوار ده‌رسی دوژمنتان ده‌دا. بۆ به‌وه‌فایی بۆ خۆێنی شه‌هیدی سه‌رکرده - سه‌یفه‌دین عه‌لی کاکه‌یی - ...ده‌نگ مه‌ده‌ن به بکوژه‌کانی، ده‌نگ مه‌ده‌ن به حیزبی جاشه‌کان، چو‌نکه یه‌که‌م بکوژی ئه‌و نه‌مه‌ردانه‌ی جاشی گۆر به گۆر- حه‌مه خانی حاجی دارا بوو، که ئێستا لای بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی، شه‌هیدی فه‌رمانده‌یی و کوری به‌رزانییه! خۆمان و دۆستان و خۆشه‌ویستان: ده‌نگ دانتان ویژدانتانه.. تکایه ده‌ستم به‌دامێنتان...تاڵان فرۆشی مه‌که‌ن، له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گه‌لدا بن، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌لیستی که‌ره‌دێزه.. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و ده‌ستووره‌ی که‌له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا، ناوی - کاکه‌یی - نه‌هێناوه ویژدانتان ئاسوده بکه‌ن، دوای ده‌ستکه‌وتنی کاتی مه‌که‌و‌ن چو‌نکه ته‌نها و ته‌نها به‌ره‌ی میلله‌ت گه‌ردن ئاسوده ده‌کات و ده‌رونیش به‌رامبه‌ر خۆێنی شه‌هیدان ئارام ئه‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست