له یادی گاز بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ره‌و دادگایی کردنی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی و فه‌یله‌قی به‌در
Monday, 01/03/2010, 12:00
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، زۆری له‌سه‌ر وتراوهوبڵاوکراوهتهوه، هه‌موکات په‌نجه‌ی تاوانبارکردن ڕوی کردۆته ڕژێمی به‌عس و ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ی که کردویه‌تی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و-هه‌ڵه‌بجه- به‌تایبه‌تی. به‌ڵام ئێمه نه‌هاتوین سه‌یری دیوه‌که‌ی تری بکه‌ین و بپرسین: ئایا ڕژێمی به‌عس به‌و دڕنده‌ییه‌و به‌و به‌ربڵاویه په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌دا، گه‌ر سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی و فه‌یله‌قی به‌در په‌لکێشی پاسداران و سوپای ئێرانیان نه‌کردبا؟!. هه‌موکات ڕژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق ، به تایبه‌ت ڕژێمی به‌عسی شۆفێنی، بۆ بیانویه‌ک گه‌ڕاون تاکو خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کورد قڕ بکه‌ن. ئایا کێ بو ئه‌و بیانوانه‌ی بۆ - به‌عس دروست کرد تا زۆر دڵڕهقانهوبه ئاشکراو بێ دودڵی هه‌وڵی پاکتاوی ڕه‌گه‌زیمان بدات؟!.
بۆیه پێویسته بێ هه‌ڵچون وبه هێمنانه‌و به ڕون و ئاشکرا ئه‌م دیوه تاوانباره‌ی تری - تاوانی خنکاندنی هه‌ڵه‌بجه - بجهینه ڕو؛ زیاتریش پشت به گێڕانه‌وه‌ی شایه‌ت حاڵه‌کان ببه‌ستین. لای هه‌موان ئاشکرایه تێکڕای جوڵانه‌وه چه‌کداره‌کانی کوردستان، که‌م و زۆر له‌لایه‌ن ڕژێمه دراوسێکانه‌وه، پشتگیری مادی و چه‌ک و تفاق کراوه. له‌وانه: جوڵانه‌وه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزان زۆر دور نیه، یه‌که‌م به‌یانی دامه‌زراندنی (ی.ن.ک) له - سوریا به یارمه‌تی ده زگای هه‌واڵگیری سوریا بو.
هه‌ر دوای ڕوخانی شای ئێرانیش، یه‌که‌م هه‌نگاوی - پارتی ده‌ست تێکه‌ڵ کردن بو له‌گه‌ڵ پاسداران بۆ لێدانی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران، تاکو بۆیان بسه‌لمێنن که ئه‌مان هه‌مان نۆکه‌رایه‌تی نێوده‌وڵه‌تین، بۆ هه‌رکه‌س یارمه‌تیان بدا دوای شا - خومه‌ینی- . (ی.ن.ک) ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه ی هه‌بو، به‌تایبه‌ت له باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵه- دا، ئه وه بو چه‌نده‌ها شه‌هیدی دا له پێناو بازو ئه‌ستور کردنی شۆڕشگێڕانی به‌شی کوردستانی ئێران دا‌و داکۆکی کردن له خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی ئه‌وێ. به‌ڵام ورده ورده ئه‌و هه‌ڵوێسته کاڵ بوه‌وه‌و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که‌وته چاوبڕکێ. سه‌رانی یه‌کێتی دوای ئه‌وه‌ی له به‌ناو دانوستنهکهیاندا له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌غدا شکستیان خوارد، که‌وتنه چاوه چاوو دڵ گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێران دا. ئه‌وه‌بو به فه‌رمی مام جه‌لال و وه‌فدێکی له مانگی ئۆکتۆبه‌ری 1986 دا له تاران چه‌ند ڕێکه‌وتنێکی جه‌نگی و سیاسی و لۆجستی بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه‌کانی هه‌ردولا دژی سوپای عێراق له هه‌مو بواره‌کان ئیمزا کرا.
یه‌کێک له به‌رهه‌می ئه‌و ڕێکه‌وتنه په‌لکێش کردنی پاسداران بو بۆ بۆردومان کردنی چاڵه نه‌وته‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک.
{ به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌بو هێزه‌کانی یه‌کێتی له هه‌مو بوارێکی جه‌نگی دا هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران بکا؛ تا ڕوخانی سه‌دام درێژه به شه‌ڕ بدا‌و به بێ ئاگاداری ئێران و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هیچ مفاوهزاتێک و ئاشتیه‌ک له‌گه‌ڵ عێراق نه‌کا} (1)
به‌و جۆره‌ی سه‌ره‌وه نه‌وشیروان مستهفاباسی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی و ئێران ئه‌کات و ناوی ئه‌نێت - ڕێکه‌وتن - . له ڕاستیا ئه‌مه خۆ ته‌سلیم کردنی ته‌واوه نه‌ک ڕێکه‌وتن، چونکه ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دو هێز، دو حکومه‌ت یا دو به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌کرێ. نه‌ک لایه‌ک ڕژێمێکی زه‌به‌لاح و به‌هێزی سه‌ربازی و لایه‌کی دی میلیشیایه‌کی بچوک. ئه‌مه زیاتر له درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ماندا ده‌رده‌که‌وێت.
{ دوای ئه‌م ڕێکه‌وتنه زنجیره‌یه‌ک عه‌مه‌لیاتی عه‌سکه‌ری هاوبه‌شی پ.م ی یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران به ئاشکرا له‌ژێر ناوه‌کانی - فه‌تح، نهێر، فه‌جر- ده‌ستی پێ کرد‌و به دوای ئه‌ویشدا ده‌یان عه‌مه‌لیاتی تر ئه‌نجام درا، که یه‌کێکیان داستانی ڕزگاری- بو له ناوچه‌ی چوارتا نزیک باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، که له‌ژێرسه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی خودی تاڵه بانی- دا بو} (2)
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان گفتوگۆ‌و لێتێگه‌یشتن و بڕیاری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نێوان یه‌کێتی و ئێران، خوالێخۆش بو شه‌وکه‌تی حاجی موشیر ئه‌ڵێت:{ له‌و ڕێکه‌وتن نامانه‌ی مۆرکرابون بۆ- شه‌ڕی هاوبه‌ش-
یه‌ک- شه‌ڕی گرتنی شاری قه‌ڵادزه‌و به‌ره‌و چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان.
دو- شه‌ڕی گرتن و ئازاد کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زور تا ده‌ربه‌ندی بازیان.
سێ-شه‌ڕی لێدانی بیره نه‌وته‌کانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم له که‌رکوک و دوزو ناوچه‌کانی تر} (3)
به‌م جۆره یه‌کێتی له ژێر ئه‌و تێگه‌یشتن و په‌یمانانه‌ی که ساڵی 1986 مام جه‌لال کردبوی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ به‌رپرسی سه‌ربازی ناوچه سنوریهکانا، ئه‌بوایه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه جێ به‌جێ بکرێ. چونکه یه‌کێتی ئه‌وکاته هێزێکی گه‌وره‌ترو تۆکمه‌تر بو له چاو هێزی حزبه کوردستانیه‌کانی تردا { ئێران زیاتر ئیعتمادی له‌سه‌ر هێزه‌کانی (ی.ن.ک) بو. (4)
پرسیارێک دێته پێشه‌وه ئه‌مه‌یه: بۆچی یه‌که‌م عه‌مه‌لیاتی گه‌وره له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستی پێ کرد؟! ئه‌ویش وه‌کو شه‌وکه‌ت ئه‌ڵێ: { دوای لێدانی بیره نه‌وته‌کانی - بابه گوڕ گوڕ، زهمیورو جه‌به‌ل بۆر- یارمه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی (له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه) به‌تایبه‌ت یه‌کێتی زۆرتر بو. هاتوچۆی گه‌رم و چه‌ک هێنان و ئازوقه له - ئاسۆس و ئالانه - وه بو که ئه‌که‌وێته پشتی ماوه‌ت و نێوان قه‌ڵادزه‌و ماوه‌ته‌وه. هه ر بۆیه حکومه‌تی عێراق ئه‌یویست به هێرش و په‌لاماره‌کانی ئه‌و ڕێگه‌یه ببڕێت. بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی فشار له سه‌ر ئه‌و ناوچانه که سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک تیا بو، پێویست بو جه‌بهه‌یه‌کی تر بکرێته‌وه} (5)
شایانی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، که ئه‌وکات م.س یه‌کێتی پێکهاتبو له پێنج ئه‌ندام. سکرتێری گشتی (که ئه‌و کات له ده‌ره‌وه بو) ، دو نوێنه‌ری کۆمه ڵه که نه‌وشیروان مستهفاو فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بون ، وه دو نوێنه‌ری شۆڕشگێڕان- فواد مه‌عسوم و مامۆستا نازم عومه‌ر بون. به ڕه‌زامه‌ندی مام جه‌لال و بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به ئێرانی داب‌و، م.س یه‌کێتی به‌کۆی ده‌نگ بڕیاری دا که هێرشه‌که‌ی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه پێش ئه‌وانی تر جێبه‌جێ بکرێ. { بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌وه‌یه له به‌ره‌ی - هه‌ڵه‌بجه وه شه‌ڕ ههڵبگیرسێنین، به‌رنامه‌که جێبه‌جێ بکه‌ین} (6)
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته - ئێران ڕایسپاردن که به هه‌مو شێوه‌یه‌ک زانیاری له‌سه‌ر هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕژێمی به‌عس له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوردا کۆبکرێته‌وه‌و ڕاده‌ستی هه‌واڵگیری ئێران بکرێ. بۆیه‌کا هه‌ر حزبه لای خۆیه‌وه، له ڕێگه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیه‌وه که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری { کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕژێم ، هه‌ر حزبه لای خۆیه‌وه کۆی ئه‌کرده‌وه‌و وێنه‌یه‌کی ئه‌دا به - ئێران - که له - کرماشان (بانقێکی زانیاری) دانابو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته} (7)
بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی شه‌ڕی داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه ، زۆر پێویست بو کادرێکی چالاکی سه‌ربازی یه‌کێتی بۆ دابنێن که زۆر شاره‌زای ئه‌و ناوچه‌یه بێت. زۆربه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی له‌و ناوچه‌دا کردبێت. بۆیه م.س یه‌کێتی خوالێخۆشبو شه‌وکه‌تی حاجی موشیریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست نیشان کرد. که خۆشی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بو، شه‌وکه‌ت له کتێبه‌که‌یدا به درێژی باسی ئه‌وه ئه‌کا که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ڕازی نه‌بوه، بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی ئه‌و شه‌ڕه، له‌به‌رئه‌وه‌ی: { 1- باوه‌ڕم به هاوکاری ته‌واوی هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران نیه‌و شه‌ڕی بیره نهوتهکانم له یاد بو. 2- هێزی خۆمان چ یه‌کێتی و چ به‌ره‌ی کوردستانی به‌و شێوه‌یه نیه که بتوانرێ کاری گه‌وره‌یان پێ بکرێ چونکه باشترین هێزی ی.ن.ک هه‌موی له شه‌ڕی سهرکردایهتیایه. حزبه‌کانیش هێزی شه‌ڕکه‌ریان نه‌بو، شاره‌زای ئه‌و سنوره‌ش نه‌بون. 3- ترسم هه‌بو که توشی شکست بم. 4- من خه‌ڵکی سنوری هه‌ڵه‌بجه‌م، گه‌ر توشی شه‌ڕێک بوم له ناوچه‌که‌داو سه‌رکه‌وتو نه‌بم هه‌م تێ ئه‌شکێم له ناوچه‌که‌دا، هه‌م ڕه‌نگه توشی دوژمنایه‌تی عه‌شائیری ببم، کێشه‌یه‌کی عه‌شائیری به‌جێ بهێڵم بۆ که‌س و کارم. (8)
به‌ڵام م.س (ی.ن.ک) هه‌ر وازیان لێ نه‌هێناو به قه‌ولی خۆی سێ جاران فواد مه‌عسوم و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر چونه‌ته ماڵیان له ئێران و ته‌نگیان پێ هاڵچنیوه که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و شه‌ڕه بکات. ئه‌وه‌ته له ڕۆژی 23-02-1988 دا فواد ئاوا بۆ شه‌وکه‌ت ئه‌نوسێ: { کاک فه‌ره‌یدون ئێستا سه‌عات 11ی شه‌و ته‌له‌فۆنی کردوه، ئه‌ڵی: بونی کاک شه‌وکه‌ت پێویسته بۆ عه‌مه‌لیاته‌که... تۆش وه‌ک هه‌ڤاڵێکی ملتزم ده‌بێ بۆ ئه‌م واجبه بچی....هومێدی سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌که‌م له کاره پیرۆزه‌که.} (9)
به‌م جۆره به‌ره‌ی کوردستانی هه‌مو هێزو توانای خستبوه ژێر ده‌ستی ئێرانه‌وه. نوێنه‌ره‌کانیان به‌م جۆره بو له یه‌کێتی: فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، له سۆشیالیست: محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، له پارتی: عبدألمهین بارزانی ، له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: مامۆستا مه‌لا عه‌لی عبدالعزیز.
دوای ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانیان کۆ ئه‌که‌نه‌وه ،ئێرانیش هێزو ته‌قه‌مه‌نی و ئازوقه ئه‌گوێزێته‌وه بۆ سنوری هه‌ڵه‌بجه. خۆ ئاماده کردن بۆ ئه‌م کاره گه‌وره‌یه - ئایا به‌ره‌ی کوردستانی بیری له‌وه نه‌کردبۆوه کاتێ ئه‌مان به هاوکاری و پێشڕه وایه‌تی سوپای پاسداران هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری، ئه‌ی هه‌ڵوێستی ڕژێمی به‌عس چی ئه‌بێت؟ گه‌ر هات و ئه‌مان هه‌ڵه‌بجه‌یان داگیر کرد، ڕێی تێ ناچێ ڕژێمی به‌عس به گازی ژه‌هراوی بۆمبارانی ناوچه‌که بکات؟! { ئێمه وه‌ک ئه‌وه‌ی له شه‌ڕه‌کانی پێشودا ئه‌زمونمان هه‌بو له‌گه‌ڵ سوپای عێراق که له شه‌ڕدا هه‌مو جۆره چه‌کێک به‌کاردێنێ بۆیه جل و به‌رگی دژی کیمیاوی + ماسک و دژی گاز + ده‌رمان و ئه‌مپولی دژی گازمان له ئێرانیه‌کان وه‌رگرت بۆ هه‌مو هێزه‌که‌مان به‌زیادیشه‌وه} (10)
ئا ئه‌مه‌یه که‌وا سوری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ر...گرنگ ئه‌وه‌یه هێزه‌که‌ی خۆت ته‌یارو له‌بارو ئاماده‌و پارێزراو بێت... ئیتر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که هێرش ئه‌که‌یته سه‌ری گرنگ نیه...چیان به‌سه‌ر دێت... چما بۆ دڵت بۆیان بسوتێت....گرنگ ئه‌وه‌یه هێزه‌که‌ی خۆت پارێزراو بێت. هه‌ر ئه‌و لۆجیکه‌یه که ئه‌بینین له گازبارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌گینا چه‌کداری هێزه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی زۆربه‌یان سه‌لامه‌ت بون. { خه‌ڵک ده‌یویست له شار ده‌ربچێت به‌ڵام ی.ن.ک ڕێگای له چونه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که گرتبو. به مکه‌به‌ره پێی وتبون و داوای لێ کردبون: هه‌رکه‌س له‌ماڵی خۆی بێت و ڕژێمی عێراق نه‌ماوه له ناوچه‌که.، که‌س نه‌ترسێت. زۆر له خه‌ڵکی له ده‌ره‌وه‌ی شار گه‌ڕابوه‌وه ناو شار که ده‌بوو داوا له خه‌ڵکی بکرێت شار چۆڵ بکات.} (11)
هه‌ر دوای داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و گازباران کردنی، لێپرسراوه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی خۆیان هه‌ستیان به‌و تاوانه گه‌وره کردوه‌و داوایان له ئێران کردوه به‌ڵکو قه‌ره‌بوی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تانانه بکاته‌وه، که به‌هۆی ئه‌مان و داگیرکردنی ئێرانه‌وه توشی ئه‌م تاوانی به‌کۆمه‌ڵ کوژیه (هۆڵه کۆست) هاتون.
{چونکه ئێمه‌و هه‌مو لایه‌نه‌کان چاوه‌ڕوانی شتی گه‌وره‌مان ئه‌کرد له حکومه‌تی ئێران بۆ خه‌ڵکی کورد به‌گشتی و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان ئه‌یانزانی ئه‌م کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورد هاتوه له‌م سه‌رده‌مانه‌دا. به‌شی هه‌ره‌زۆری له‌سه‌ر نزیک بونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان بو له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران و شه‌ڕو چالاکیه هاوبه‌شه‌کان دژی ڕژێمی عێراق} (12)
هه‌ر دو سێ ڕۆژ دوای داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و کاره‌ساته مه‌زنه مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌ییه‌ی که به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌که‌دا هات، ئیتر ئێران وه‌ک هه‌ر داگیرکه‌رێکی تر، دوای ئه‌وه‌ی مه‌رامه گڵاوه‌کانی له ڕێگه‌ی پهلکێشهرانی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانیه‌وه جێبه‌جێ کرد. { له ڕۆژی 19-3-1988دا کابرایه‌کی به‌ناوی ڕه‌زائی دانا به‌قایمقامی هه‌ڵه‌بجه} (13)
ئینجا نوسراوی فه‌رمی نارد بۆ سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی که له‌مه‌ودوا نابێت که‌سیان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئێران بچنه هه‌ڵه‌بجه‌وه... نابێت هیچ لایه‌کیان له‌ناوشاردا باره‌گایان هه‌بێت. { ئێران ته‌بلیغی هه‌مو حزبه‌کانی کرد نابێ که‌س له‌ناو هه‌ڵه‌بجه مقه‌ڕ دانێ و که‌س بڕواته ناو شاره‌وه ته‌نیا ئێران بۆی هه‌یه} (14) { پاشان به‌یه‌کجاری هاتو چۆی ئێمه‌و هه‌مو لایه‌نه‌کانیان به‌شه‌و قه‌ده‌غه کرد..ورده..ورده ناوی ڕێگه‌و بان و سه‌ربازگه‌کانیان گۆڕی به فارسی و ئیسلامی} (15)
هه‌ر له‌و کاته‌شدا ڕژێمی ئێران پاسداران و سه‌ربازه‌کانی خۆی سه‌رپشک کردبون، که به ئازادی و بێ لێپرسینه‌وه ئه‌توانن که‌ڵک له سامان و موڵکی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه وه‌ربگرن. بۆیه‌کا هه‌رله‌و ڕۆژانه به‌دواوه چه‌نده‌ها لۆری و ترێلهیان له ماڵ و سامانی خه‌ڵک بار ئه‌کردو ئاودیوی ئێرانیان ئه‌کرد. { هه‌روه‌ها ئێران که‌وته بڕینه‌وه‌ی عهمودهکانیش، عه‌مودی دهبڕیهوهو ده‌یبرد، ئه‌وه‌ی به‌کار بهاتایه شۆفڵ و سه‌یاره هه‌تا سه‌یاره‌ی شه‌خسی و بلدۆزه‌رو زۆر شتی تری برد.} (16)
گه‌لۆ برایینه.... ئه‌رێ داگیرکردن چۆنه... ئه‌گه‌ر ئه‌مه داگیرکردن نه‌بێ ئه‌ی ناوی چی لێ ئه‌نێن....ئه‌وه‌تا لێپرسراوانی به‌ره‌ی کوردستانی له‌زاری خۆیانه‌وه به‌بێ پێچوپه‌نا...دان به‌وه‌دا ئه‌نێن، کهبهویست وئیراده‌ی خۆیان و به‌پێشتر ڕێکه‌وتن و پلان دانان....داگیرکه‌ر په‌لکێش ئه‌که‌نه سه‌ر خاکی کوردستان... ئه‌و کوردستانه‌ی به‌حساب خوێنی داماوانیان بۆ ڕشتوه‌و ماڵیان وێران کردون..تاکو ڕزگاری بکه‌ن...که‌چی ئه‌یانه‌وێ جێگۆڕکه به داگیرکه‌ران بکه‌ن.
{مامۆستا مه‌لا عه‌لی وتی: هیچ ئازاد نیه... یه‌ک شتمان کردوه ئه‌ویش جیب هویتک مان کردوه به - بیار به‌ڵگه - واته سه‌یته‌ره‌کان له‌جیاتی عه‌ره‌ب فارسمان لێ داناوه } (17)
ئیتر هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران، زیاتر مه‌رامه‌کانی بۆ سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ڕون ئه‌بێته‌وه... سه‌رانی به‌ره‌یش دان به‌وه‌دا ئه‌نێن که ئێرانی به‌ناو هاوپه‌یمان... هاوپه‌یمان نیه‌و داگیرکه‌ره. { من پێم وتن ئێوه ناتوانن له‌و ناوچه‌یه بن به‌بێ هاوکاری ئێمه ئێستاس ئه‌گه‌ر به هاوکاری ئێمه‌و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که نه‌بێت ئێوه هیچتان پێ ناکرێت، هێزی داگیرکه‌ر چه‌ند به‌هێز بوبێت هه‌ر نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتو بێت } (18)
لێپرسراوانی به‌ره‌ی کوردستانی له هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ریدا، هه‌ر که زانیان وا ئێران خه‌ریکه بهشهتاڵانی ئه‌مانیس ببات... ئیتر ئه‌وانیش درێغیان نه‌کرد له لۆری بارکردن و ئاودیوی ئێران کردن... به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌مه زۆربه‌ی ماڵ و موڵکی جاش و پیاوانی ڕژێمی به‌عسه‌و ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌یبه‌ین ئێران هه‌ر ئه‌یبات. { دو لۆری گه‌وره وه‌ستابو له‌و لۆریانه‌ی که زۆر درێژن ئیسکانیا گه‌وره‌کان بار کراوه له‌سه‌ر بۆ خوار له‌دڵی خۆمدا وتم کارێکی باشه یارمه‌تی خه‌ڵکیان داوه ئه‌وه ئه‌شیای خه‌ڵکی لێقه‌وماوه . چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کی پێچ‌و مه‌لا هه‌ژار هاته نزیکم و وتی: ئه‌و دو پارچه سۆپا‌و موبه‌ریده‌ش ناوی عه‌تا و پشتیوان ی لێ نوسیبو} (19)
{ ئه‌وکات مه‌لا هه‌ژار زۆر مارکسی بو... زۆر شتی به‌عه‌داله‌ت و له‌وبابه‌ته باس ده‌کردو قسه‌ی باشی ئه‌کرد } (20)
{ به مه‌لا هه‌ژارم وت: تۆ کوردایه‌تیت بۆ ئه‌وه کردوه که ماڵی خه‌ڵک تاڵان بکه‌یت} { تۆ وه‌کیلی میلله‌تی کیمیابارانی لای ئێران جا گه‌ر تۆ وابکه‌یت ده‌بێت خه‌ڵکی که چی بکات؟! } (21)
هه‌ر له‌سه‌روبه‌ری ئه‌نفاله‌کاندا... جاشه‌کانی سه‌دام... هه‌مان ڕه‌فتاریان ئه‌کرد، ئه‌یاندا به‌سه‌ر هه‌ر دێیه‌کا تاڵانیان ئه‌کرد. چما چ جیاوازیه‌ک هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دو- به‌کرێ گیراوه‌دا نۆکه‌رایه‌تی هه‌ر نۆکهرایهتیه چ جای بۆ- ئێران یا عێراق - .
ئه‌گێڕنه‌وه..هه‌م پاسداران وههم چه‌کدارانی به‌ره‌ی کوردستانی درێغیان نه‌کردوه... له دزینی ئاڵتون و خشڵ و زیوی شه‌هیدانی کیمیابارانه‌که. { ده‌بێت لای لایه‌نه‌کان لای ئه‌وانه‌ی جه‌نازه‌یان کۆئه‌کرده‌وه، لای ئه‌وانه‌ی ئیجازه درابون ئاڵتون و شت کۆبکه‌نه‌وه چی کرابێت؟! } (22)
هه‌ر دوای ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کاندا هات، دوای ئه‌و هه‌مو شه‌هیدو لێقه‌وماوی و ماڵ وێرانیه... به‌ره‌ی کوردستانی و فه‌یله‌قی به‌در وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچون ، گه‌ڕانه‌وه ئێران چونکه { هێزه‌کانی ئێمه‌و زۆربه‌ی هێزه‌کانمان له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شان و بڵاوه‌یان لێ کرد، ئه‌مه وای کرد ئێمه نه‌توانین به‌و هێزه که‌مه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمان و هیچ به‌ره‌یه‌کی دیاری کراو به‌رامبه‌ر سوپای عیراق بگرین وه‌ک هه‌مو هێزێکی میلیشیای جیهان } ل 188 کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه - شه‌وکه‌ت
به‌وجۆره‌ی سه‌ره‌وه کاک شه‌وکه‌ت باسی وره‌ی هێزه‌که‌ی خۆیان ئه‌کات، ناشی شارێته‌وه که‌ئه‌وان میلیشیان دیاره ڕیزی بۆخۆیان داناوه. ئه‌بوایه بیوتایه ئێمه - فورسانین - - مێرسینه‌ری ( ................)
به‌م جۆره به‌ره‌ی کوردستانی به‌ڕێکه‌وتنی پێشین و به‌چه‌ند دانیشتنێک له‌گه‌ڵ لێپرسراوی سوپای پاسدارانا، ڕێک ئه‌که‌ون لهپهلکێس کردن و پێشکه‌وتنی سوپای پاسداران بۆ داگیرکردنی ناوچه‌یه‌کی کوردستان؛ که پێشتر ئه‌زانن ئه‌وه کاره‌ساتی زۆرگه‌وره‌ی لێ ئه‌که‌وێته‌وه، چونکه پێشتر ئه‌زمونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سوپایه هه‌بوه. به‌م جۆره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی خۆیان یارمه‌تی و نه‌سریه و چه‌ک و تفاق و ده‌رمان و زه‌خیره‌یه‌کی زۆر له ئێران وه‌رئه‌گرن. پێشتریش به‌زانیاری و کۆکردنه‌وه‌ی وردی جێگه‌و ڕێگه‌و جۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ڕه‌بایه‌کانی حکومه‌تی عێراق و نوسینی ڕاپۆرت ده‌زگاکانی ئیتڵاعاتی ئێران ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌که‌ن له هه‌مان کاتیش‌دا هانی چه‌کداره‌کانی ناو ڕژێم و سه‌ربازان و کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ده‌ن که هاوکاری و پشتیوانی سوپای ئێران بن بۆ داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری . هه‌ردوای ئه‌و ماڵ وێرانیه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا هات و له‌گه‌رمه‌ی تراجیدیای شه‌هیدبون و برینداربونی خه‌ڵکی سڤیڵی ناوچه‌که، ئێران به‌به‌رچاویانه‌وه ده‌ست ئه‌کات به‌تاڵان بردن و ڕاووڕوت کردن و فه‌رهودکردنی ماڵ و موڵکی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک و بڕینه‌وه‌و بردنی عه‌مودو ته‌لی کاره‌باو ته‌له‌فون و بینا گشتیه‌کان و بانکی هه‌ڵه‌بجه‌و بۆری ئاو‌و ڕوخاندنی پرده‌کان و وێران و تاڵان کردنی کارگه‌ی جگه‌ره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی گازینۆی ئه‌حمه‌د ئاوا‌و...هتد نه‌ک هه‌ر بێده‌نگ بون به‌ڵکو زۆر له لێپرسراویشیان به‌شداربون له‌م تاڵان کردنه‌دا.
دوای ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی کوردستانی ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه‌که ده‌رچو ، یان به‌رزانی واته‌نی: - کار من تمام شد { هه‌مولا ناچاربوین چی تر له‌سه‌ری نه‌ڕۆین، چونکه زۆر چاولهبهریان بوین به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی کورد‌و ئۆپۆزسیۆنی عێراق و کوردیه‌وه بۆ ئه‌و تاکه دهرگایهشمان له‌ڕو دانه‌خرێت، هه‌ربۆیه ناچاربوین سه‌ری خۆمان کزکهین و چاوه‌ڕوانی دواڕۆژ بکه‌ین } ل 199 کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاری 1988 (شه‌وکه‌ت)
باشه پاش ئه‌و نه‌هامه‌تیه گه‌وره‌یه ، ئیتر به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران، ئه‌ی له‌وێ خه‌ریکی چی ئه‌بن؟ { لایه‌نه سیاسیه‌کان کهپێس ئه‌نفال و ده‌رکردنیان له‌کوردستان بکوژوببڕ خۆیان بون و حسابیان بۆکه‌س نه‌ده‌کرد، هه‌مو وه‌کو ده‌سی شڕ که‌وتبون له ئێران، هه‌ریه‌که به‌دوای کارتی سه‌وزو به‌ڵگه‌و سه‌فیان ئه‌به‌ست بۆ کۆپن خواخوایان بو دوای پیکابیان ده‌ست که‌وێت سواربن تێیاو له‌سه‌یته‌ره‌ی ئێران دایاندهگرتین و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵیان ئهوهشاندین زۆریان ئه‌گیران و سجن ئه‌کران } (23)
{ ئیتر ئه‌مانه خواخوای ئه‌وه‌یان ئه‌بێت که لێپرسراوێکی ئه‌منی ئێرانی چاویان پێیان بکه‌وێت تاکو له‌خۆشیدا گهشکهبکهن.
13-06-1989 له‌گه‌ڵ کاک ڕه‌سوڵ مه‌مه‌ندو مام جه‌لال و کاک مه‌سعودو مامۆستا مه‌لا عوسمان، چوینهلای ئاغای موحته‌شه‌می وه‌زیری ناوخۆی ئێران، فڕکان فڕکان بو کێ له‌پێشه‌وه ئه‌چێته ژوره‌وه، کاک مه‌سعود به‌بێ ئاوڕدانه‌وه چوه ژوره‌وه، نه فه‌رموی له‌مام جه‌لال کرد‌و نه‌له مه‌لا عوسمان } (24)
باشه یاران ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کوردایه‌تی، ئه‌م غه‌مخۆری کوردی لێقه‌وماوه له‌وه‌ها ڕۆژێکا، ئه‌بێ داواکاری و تکایان له‌لێپرسراوانی ئێرانی چی بێت؟! به‌غه‌یری غه‌مخۆری و به‌په‌رۆش بون بۆ میلله‌ت ! { به‌رزانی وتی ئێمه وه‌کو هه‌میشه خۆمان بهسهربازێک ده‌زانین بۆ پاراستنی مه‌رزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌کو سه‌ربازێکی به‌وه‌فا هه‌رگیز چاکه‌ی ئێوه‌مان له‌بیرناچێته‌وه } (25)
{ کاک ڕه‌سوڵ مه‌مه‌ند وتی من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ وه‌فدی وا بێ سه‌روبه‌رو بێ ئیحترام ناچم بۆهیچ لایه‌ک، به‌ڵام من به‌زه‌ییم به‌کوردا ئه‌هاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت، ئێمه‌ش هیچمان بۆکورد نه‌کردوه‌و توشی کیمیاوی و ئه‌نفالمان کردوه، لێره‌ش به‌ره‌ی کوردستانی به‌وحاڵه دروست بوه ئه‌مه‌ش قیاده‌ی کورد له‌سه‌ر چونه‌ژوره‌وه‌ی قاپیهک یا وه‌زیری ده‌وڵه‌تێک که ڕێک ناکه‌ون خوا هیدایه‌تی کورد بدات له‌و وه‌زعه } (26)
خه‌ڵکی زوڵم لێکراوو ماف خوراوی کوردستان: ئایا ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه ڕاپێچ بکه‌ینه به‌رده‌م دادگای سه‌ربه‌خۆی گه‌ل، تاکو حوکمی عادیلانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن. له‌سه‌ر پێشڕه‌وی و هاوبه‌شی کردنی داگیرکردنی به‌شێک له‌وڵات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، له‌سه‌ر پاساودان به‌ده‌ست ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ گازباران کردن و وێران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌و دواییش تاڵان کردنی .
سه‌رچاوه‌کان:
1-2 : له هاوخه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین. به‌شی (کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه کێ به‌رپرسیاره من یا سه‌دام) . نه‌وشیروان مسته‌فا. سبه‌ی -.
3 : کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به‌هاری 1988 ، چاپی یه‌که‌م سلێمانی ئازاری 1998 ، ل 34 .
4 : ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ک ، به‌رگی سێیه‌م ، 1987-1991 ، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ، ل 98 .
5: ل34، 6: ل85، 7: ل85، 10: ل99، 12: ل194،16: ل194 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی 3.
11: ل108، 13: ل115، 14: ل115، 15: ل122، 17: ل120، 18:ل121، 19: ل123، 21: ل124، 22: ل124، 23:ل147، 24: ل174، 25: ل175، 26: ل176 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی 4.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست