بۆ رۆژنامه نوسی شه‌هید..شه‌هیدی رۆژنامه نوس سه‌رده‌شت عوسمان
Wednesday, 25/08/2010, 12:00
ئه وه چ دڵێک بوو له‌لێدان که‌وت ..ئه‌وه چ بیرێک بوو تیرۆر کرا ! .دار سه‌رووه سه‌رکه‌شه‌کان له‌دووره‌وه تییایانرامێنی زیاتر بالابه‌رز تر‌و بۆنخۆش تر‌و دڵڕفێنترن..هه‌میشه واراهاتووم سه‌یری سوره‌چنارو دار سه‌روو..له دوره‌وه ئه‌که‌م، باڵایان به‌رزترو جووڵه‌یان به ئیقاع تر ئه‌که‌وێته پێش چاو ،من خه‌ڵفه چناری شه‌هید سه‌رده‌شتم له‌دوره‌وه دیبوو ..باڵای به‌قه‌د غه‌می هه‌ژاران وکۆستی که‌س وکاری ئه‌نفالکراوه‌کان به‌رز بوو..ئه‌ویش دوای بۆنکردنی نوسینه‌کانی، که بۆنی هه‌ناسه‌ی سووتاوی بێوه‌ژنه جگه‌ر سووتاوه‌کانی کوردستان وهه ناسه‌ی مناڵه هه‌تیوه‌کان، ئاره‌قی به‌شمه‌ینه‌تان، هیوای به‌رینی گه‌نجانی ووڵاتی لێ ئه‌هات !... که ئه‌بوونه ئیشراقی رۆحیی ومنارهیهک له نوور،سه‌راپای کونجه بێ موبالات وتاریک و دزێوه‌کانی ئه‌م خاکه‌ی رۆشنئهکردهوه..هه‌ر ئه‌مه زه‌نگی خه‌ته‌ر لێدان بوو،چونکه که‌م که‌س هه‌ن ،به ئاوا هه‌ستێک..به‌رۆحێکی ئاگراویهوه..گوزارشت له هه‌ستی راسته‌قینه‌ی ناخیان بکه‌ن،که هه‌مان ده‌ربرینی زۆرینه‌ی زۆری گه‌نجانه..بۆیه‌کا گورگه بۆره‌کانی خێل..راچڵه‌کین وکه‌وتنه لمۆز تیژکردنه‌وه،چاوسور کردنه‌وه،ئه‌ویش دوای فه‌رمان وه‌رگرتن له که‌ڵه‌گاکانی خێڵ..بۆ هه‌ڵپاچینی نه‌مامی باڵای- سه‌رده‌شته‌کان-،هه‌وڵدان بۆ گرتن وله ناوبردنی تیشکه‌کان..ئه‌و- شێوه- پیاوانه نازانن !! ..هه‌ر بروسکه‌یه‌کی ده‌ر که‌وتووی وه‌ک جه‌مال عیرفان- و دڵشاد مه‌ریوانی- و سۆرانی مامه حه‌مه - و سه‌رده‌شت عوسمان- و چه‌پکێ تری هه ستیارانی شه‌هید ،ئه‌بنه تیشک.. ئیتر خۆ تیشکیش نه ئه‌گیرێ و به له ناو ئه چێ !..شۆڕ ئه بێته‌وه بۆ ناخی رۆحه راراکان ..بۆ ڕۆحه تاریکه‌کان ..ئه‌بێته چراخانی بیر کردنه‌وه..پرسیار؟؟..چۆن و بۆ تاکه‌ی ؟! تیشک بارانی ووشیار کردنه‌وه ..ئاخر مه‌سیح-واته‌نی (مرۆڤ ته‌نها به نان ناژی) ئه‌ویش گه‌ر هه بێت..جه‌لاده‌کانی خێڵ..گه‌ر به جه‌سته توانیبێتیان منه‌وه‌ران له ناو به‌رن..هه‌رگیز ناتوانن تیشکی بیر‌و ڕایان بکوژێننه‌وه..کاروانی تیشکه‌کان هه‌ر به‌ر ده‌وامه..به‌ره‌و رۆژی سه‌رفرازی، به‌ره‌و که‌ش وهه‌وای یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌ی ئه‌وه نییه خوێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی ئه‌و ئازیزانه..ئه‌بێته مهخمهڵێکی سوری تۆخ،له به‌ر ده‌م کهلهگاکانی خێڵ دا ئه‌شه‌کێته‌وه..وا هاریان ئه‌کات هاوار که‌ن{ به‌و تاقمه گێره شێوێنه تاوانکاره راده‌گه‌یه‌نین،که ئه‌وان لای ئێمه ناسراون وسه‌ره داوه‌کانی پلانهکهیانو ئامانجه نه‌گریسه‌کانیان ئاشکرابووه}...ڕێک وه‌کو گاکانی-ئه‌سپانی و مه‌کسیکی- ناو گۆڕه‌پانی یاریگای-مهتهدۆر-..ئه‌وه خه‌نجه‌ری نوسینی-سه‌رده‌شت عوسمانه‌کانه-..که له کۆتایی دا که‌ڵه‌گاکانی خێڵ ئه‌دات به زه‌وی دا !!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست