Monday, 30/11/2009, 12:00
وا پلینۆمی چواره‌می (ینک)، که ناسرا به - پلینیۆمی چه‌پڵه‌ی دووه‌م ته‌واو بوو ، له ڕاستیدا ته‌نها مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م گردبونه‌وه‌یه ئه‌وه بوو که هه‌وڵ بدرێت نه‌وشیروان مسته‌فا و ههڤهڵانی، به فه‌رمی له ڕیزه‌کانی - ینک ده‌ربکرێت و ئیتر کوڕم ئه‌وێت ، فریا بکه‌وێت ، له پیاوانی حه‌ڵقه له گوێی خۆی بکاته‌وه‌و نه‌یاری بکات ، به‌ڵکوو دابنرێن بۆ سه‌رکردایه‌تی ینک له باتی ئه‌وانه‌ی وازیان له - ینک هێناوه ، یانژی مردوون . کاتێک له ته‌له‌ڤزیۆنی ینک وه سه‌یری پلینۆمی چه‌پڵه‌م کردوو ، مامم بینی چۆن شه‌کر -ی ئه‌شکێنێ ، بیرم چووه بۆ پلینۆمه‌که‌ی - حزبی به‌عس ساڵی 1979 ، که‌تێیدا سه‌دام کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ی حیزبی وه‌ک : محمد عایش و حازم جواد و محمد دهبدهبجا و ئه‌وانی تر دوای ناو زڕاندن و ئیهانه کردنیان له لایه‌ن سه‌دام ه‌وه ... به چه‌پڵه ڕێزان له قاعه‌ی پلینیۆم به‌ره‌و حوکمی مه‌رگ بران . خۆ ئه‌گه‌ر زه‌مانه و کات وه‌ک جاران بوایه ؛ ئه‌وا مام جه‌لال هه‌مان ره‌فتاری ئه‌نواند به‌رامبه‌ر براده‌ره‌کانی دوێنێی ، به‌ڵام ئه‌میستا وه‌ک ئه‌وی رۆژی ناکرێت ... ئه‌گینا زۆر له مێژ نییه - کاتێک مه‌لا به‌ختیار کۆتایی ساڵی 1984 چوو بووه لای و پێی ووتبوو: ئێمه به‌ته‌مایین جیا ببینه‌وه‌و رێکخراوێکی تر ... جیا له - ینک دروست بکه‌ین مام پیرۆز بایی لێ کردبوو هه‌ر کا ئه‌و گه‌یشته‌وه قرهداغ ، ئه‌وه - شه‌وکوتی حاجی مهشیری بۆ ناردن و ، دوای بێ ڕێزیی و ئیهانه کردنێکی زۆر وه‌کو پۆڕی خوراوی لێ کردن . بۆیه تین و گوڕی دابهخۆی و راپۆڕتێکی پڕدرۆی پێشکه‌ش کردوو ... هه‌رچی خراپه‌ی - ینک بوو به باڵای - نه‌وشیروان - دا دابڕی ، وه‌گه‌ر نا هه‌رکه‌سێک له ساخ و ئێستاش له ڕیزه‌کانی ینک دا بووبێت ، ئه‌زانێت هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ک به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی مام جه‌لال ناکرێت و ناشێت .
له ساڵی 1978 دا و له کۆبونه‌وه‌یه‌کی ینک دا ، براده‌رێک که تازه چوو بووه ڕیزه‌کانی پ.م و سه‌ر به‌خه‌تی گشتی بوو ، کرابوو به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی .. ووتی : له‌و کۆبونه‌وه‌دا .. چه‌ند جارێک ویستم قسه بکه‌م .. به‌ڵام مام جه‌لال هه‌ر مۆڕه‌ی لێ کردم ... منیش تێنه‌گه‌یشتم دوای چه‌ند جارێک ، هاته جه‌واب و ووتی : ها فڵان چیت ئه‌وێت ؟! منیش ووتم :- بۆ چونم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی که باس ئه‌کرا مام جه‌لال : به توڕه‌ییه‌وه ووتی : ئاده‌ی ڕاکه‌ت بڵێ‌و ئاده‌ی بۆی بنوسن بزانه ئه‌بێت به پاشا !!. ئامه‌یه دیموکراتییه‌که‌ی - مام جه‌لال ئه‌وێک بواری ئه‌وه نه‌دات، ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ڕا ی هه‌بێت ، ئیتر چۆن که‌س ، جورئه‌تی ئه‌وه بکات بێ موباره‌که و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و په‌نجه‌ش بهئاودابکات، -ینک وه‌ک هه‌ر ده‌سته مافیایه‌ک ئه‌بێت فه‌رمانی (گۆد فاچر) جێ به جێ بکه‌یت خۆ ئه‌گه‌ر ڕای جیاوازت هه‌بوو، دوودڵ بوویت ، یانژی په‌شیمان بوویته‌وه له‌و کاره خراپانه‌ی که - حیزب پێی کردوویت .. ئه‌وه یه‌کسه‌ر فه‌توای کوشتنت ئه‌درێت و به خائن دات ئه‌نێن و ئه‌گه‌رش نه‌ت کوژن .. به جۆره‌ها شیوه دژایتیت ئه‌که‌ن .
له سه‌ره‌تای ده‌ست دانه چه‌کی ینک ه‌وه به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی تاڵه‌بانی - ، چه‌ندها خه‌بات گێر و که‌سی دڵسۆزی کوردایه‌تی له شاراکانی کوردستاندا ، به تایبه‌ت سلێمانی شه‌هید کران ، یه‌کێک له‌وانه شه‌هیدی سه‌رکرده - نوری حه‌مه عه‌لی- بوو .. شه‌هید نوری که‌سێکی دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان و خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی بوو ، ته‌نها تاوانی ئه‌وه بوو.. که پێش ئاش به‌تاڵی 1974 سه‌رکرده‌یه‌کی ئازا‌و نه‌به‌ردی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بوو. ئه‌وه بوو به فه‌رمانی مام جه‌لال - شه‌هید کرا . بۆ حه‌قیقه‌ت ئه‌و ڕاستیه باس ئه‌که‌م ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه . کاتێک ساڵی 1985 له گوندی - زێوه - ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ئێران بووم ، له ڕیزه‌کانی - ئاڵای شۆرشدا - - گۆرانه ڕه‌ش که یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی لێپرسراو بکه‌ری به‌هێزی لیژنه‌ی ئیغتیالات بوو ..خۆیی و عه‌تێ ی خێزانی .. هاتبوونه لای ئێمه .. له وه‌ڵامی شه‌هید کردنی ئه‌و جوامێرانه‌دا دوای ئه‌وه‌ی زۆر په‌شیمان بوو ، ووتی به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌یسه‌لمێنم ، که هه‌مووی به فه‌رمان ه نوسراوی مام جه‌لال بووه ، به‌ڵگه‌کان هه‌مووی لایه . ئه‌و که‌سه‌ی که‌و ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام دا ، ناوی ووریا بوو ، مام جه‌لال له ده‌ستورو فه‌رمانه‌که‌ی دا بۆ ئه‌مان ، شه‌هید نوری به جاسوس و نۆکه‌ری به‌عس- ی ناوزه‌ند کرد بوو.. باڵام دوای شه‌هید کردنی نوری - .... که ووریا زانی ..ته‌عزیه و ناشتنی ئه‌و قاره‌مانه .. به‌قه‌د ته‌عزیه‌ی و ناشتنی - شێخ مه‌حمود حه‌فید ی خه‌ڵک به‌په‌رۆشه‌وه بوون بۆی ، له بهنگیهکهی خۆی به ئاگادێته‌وه‌و ئاگاداریان ئه‌کاته‌وه ، کهلهههقی به‌ناهه‌ق شه‌هید کردنی ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌دا ئه‌بێت نامه‌که‌ی مامه - بڵاو بکاته‌وه ، بۆیه که به‌فه‌رمانی ڕاسته‌و خۆی تاڵه‌بانی - .. ووریا ئه‌گیرێت و به به‌رد سه‌ری پان ئه‌کاته‌وه . ئا ئه‌مه‌یه گومرکی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له مافیای - تاڵه‌بانی - ، زۆر دڵنیام ئه‌گه‌ر زروفه‌که وه‌ک جاران بوایه ، مه‌سیری - نه‌وشیروان و هاوڕێیانی له‌وه چاکتر نه‌ئه‌بوو !. چونکه -مام جه‌لال تۆی بۆ خزمه‌تی مافیاکه‌ی ئه‌وێت .. خۆ ئه‌گه‌ر له پێناویشی دا بکوژریت .. خاست پێ نایه‌ژێت .
له گه‌رمه‌ی شه‌ری گومرکی ئیبراهیم خه‌لیل دا ساڵی 1996 بوو له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ، مام جه‌لال خه‌ریکی هاندان و پاساوی کوشتاره‌کانی بوو ، (پ.م) ێک خۆی ئه‌کات به ژووردا و هه‌واڵی کوشتنی : شێخ بابه تاهیر فه‌ره‌ج پێ ئه‌دات .. که یه‌کێک بوو له فه‌رمانده ئازا‌و دلێره‌کانی جه‌لالی کۆن و نوێ، - مام جه‌لال بێ سێ و دوو ، له‌باتی داخ و که‌ده‌ر .. ئه‌ڵێت : ئۆهۆ.. ئه‌ویشمان هه‌بوو .. قنی کرده ڕه‌شه‌با !! . ئا ئه‌مه‌یه وه‌فای ته‌ڵه‌بانی بۆ مریده‌کانی . تۆ بڵێی که‌سانێک هه‌بن ، ته‌مه‌نێکیان هه‌بێ و لایه‌نی که‌م نه‌ک پێشمه‌رگه بووین ، به‌ڵکوو شاره‌زای کێشه‌کانی کوردستان بن ، بڕوایان به ڕاپۆرته‌که‌ی مام هه‌بێت ، خۆ ئه‌و ڕاپۆرته لێوان لێو له دڕۆو جه‌سته خه‌ڵکی کوردستان .. که حیزبه‌که‌ی ئه‌و پارت کردویانه ته ئهوجهستهیه، له تاڵان‌کردنی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ، نه‌بوونی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، خۆم و خۆمینه و عه‌شیره‌ت گه‌ری ، هتد .. دێت و ده‌سته چهوهرهکهی به‌خه‌ڵکی تردا ئهسرێت ، له کۆتایی دانهستانهکهی ساڵی 1984 ی یه‌کێتی و حکومه‌تی به‌عسدا کاتێک رێنه‌که‌وتن ، له دوایین کۆبوونه‌وه‌دا- ته‌ها جه‌زراوی پێی ووتن : جه‌نابی سه‌رۆک سه‌دام ئه‌ڵێت : بڕۆنه‌وه بۆ کوردستان و به - جه‌لال بڵێن : تکایه تکایه باههوڵی ئه‌وه نه‌دات له‌شکری داگیرکه‌ر بێنێته سه‌رخاکی عێراق ، ئێمه هه‌موومان عێراقین.. یه‌ک خێزانین .شه‌ریش ئه‌که‌ین و ئاشتیش ئه‌بینه‌وه .. با پێشی پاسدار نه‌که‌ون و نه‌بنه چاوساغیان ئه‌گه‌ر وابکه‌ن ، به‌هه‌موو توانا‌و چه‌کێک که هه‌مانه لێتان ئه‌ده‌ین !! له‌و کۆبونه‌وه‌دا .. - نه‌وشیروان مسته‌فا یشی تیا بوو .
هه‌رپاش چه‌ند مانگێک به‌فه‌رمانی مام جه‌لال و ده‌ڵاڵی فه‌ریدون عه‌بدولقادر پاسداری برده سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک . هه‌رپێش دانوسانهکهی 1984 ، به داوا کاری ڕژێمی عێراق و بۆ ڕێگه خۆشکردنی دانوسانه‌که ، به فه‌رمانی فه‌رمی مام جه‌لال له ژێر سه‌رکردایه‌تی ، نه‌وشیروان و سامان گه‌رمیانی و ئازاد هه‌ورامی و ئازادی سه‌گرمه و مام ڕۆسته‌م دا ، هێرشیان کرده سه‌ر مه‌قه‌ره‌کانی حیزبی شیوعی له - قهرناقاو پشت ئاشان - . خۆ بۆ مێژوو ئه‌و ڤیدیۆیه ماوه که - مام جه‌لال پێش هێرشه‌که ، زۆر به حه‌ماسه‌ته‌وه ، هانی - پ.م -ئه‌دات و ده‌م زه‌ردیان ئه‌کات بۆ هێرش بردن . ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌رکرده‌کانی ئه‌و هێرشه بکه‌ین ئه‌بینین هه‌مویان سه‌ر به - کۆمه‌ڵه - بوون ، ئه‌مه‌ش فێڵێکی تری تاڵه‌بانی بوو ، بۆ له ناوبردنی چه‌په‌کان ، به‌هێزی چه‌په‌کان .
دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵبجه - و ئه‌نفال بکه‌ین .. خۆ ئه‌وه ئیشی سه‌رکردایه‌تی و به‌تایبه‌ت هه‌ردوو سه‌رۆکی حیزب - بارزانی و فه‌یله‌قی قودس ئێرانی داهه‌بوو ، تا له‌گه‌ڵ حیزبۆکه‌کانی تری کوردستاندا ، پاسداریان هێنایه - هه‌ڵبجه - ئه‌گه‌ر سه‌یری یادوه‌ریه‌کانی شه‌وکه‌تی حاجی موشیر بکه‌ین ، زۆر به‌ڕون و ئاشکرا باسی ئه‌وه ئه‌کات ، که ئه‌و داگیرکردنه ، که‌ئه‌وان به ڕزگار کردن ناوی ئهێنن ، به کوششی ڕاسته‌خۆی تاڵه‌بانی و بارزانی بووه.
هه‌ردوای هێنانی پاسداران بۆ هه‌ڵبجه که‌وتنه پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زۆر له‌ناوخه‌ڵکدا ، که ئیتر ئێوه ڕزگارتان بووه و ڕژێمی عێراق وه‌ک جاران نه‌ماوه و لاوازه و جمهوری ئیسلامی ئێران ، چه‌کی وای داوه پێمان هه‌م خۆیان و هه‌م ئێمه‌ش به‌ڕه‌نگاری ئه‌که‌ین و هه‌تا فڕۆکه‌ش ناتوانێ بێته سه‌رمان .
بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالیش.. هه‌ر پێش ده‌ست پێکردنی به‌ماوه‌یه‌کی زۆر ڕژێمی سه‌دام له ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانات هه‌م به فڕۆکه و هه‌م له ڕێگای ڕادیۆ و موختاری دێیه‌کانه‌وه ، خه‌ڵکی ئاگادار کردۆته‌وه ... که هه‌رچی زووه .. نابێت له ژێر ده‌ستی - ئه‌و نۆکه‌رانی بێگانه‌دا (دیاره مه‌به‌ستی پ.م) بمێنن و ئه‌بێت باربکه‌ن بۆ شارۆچکه‌و ئوردوگاکان .. ئه‌گینا حکومه‌ت وه‌ک ئه‌وان حیسابتان بۆ ئه‌کات ، به‌ڵام دیسانه‌وه پارتی و یه‌کێتی به فیشاڵ و وه‌عدی گه‌وره و درۆ .. ده‌ست خه‌ڕۆیان کردن و ئه‌وکاره‌ساته گه‌وره‌و جهڕگ بڕانه ڕووی دا به‌سه‌ر میللهتهکامندا ، بۆیه ئه‌وه لای زۆر له‌سه‌رو ده‌قی کاره‌ساتی هه‌ڵبجه‌دا ، یه‌کێک لهکادروپێشکهوتوهکانی ینک ناره‌زایی خۆی پیشان ئه‌دات ، له وه‌ڵامدا تاڵه‌بانی ئه‌ڵێت : ئێمه چه‌ندها - هه‌ڵبجه - مان پێویسته ، بۆ سه‌رکه‌وتن و مسۆگه‌ر کردنی کێشه‌که‌مان !! ، به‌ڵێ چه‌نده‌ها ئه‌نفال و هه‌ڵبجه پێویست بوو ، تاکوو مافیای کوردی .. وه‌ک گورگی هار به‌ربنه جه‌سته‌ی بیماری خه‌ڵکی کوردستان و سامانه‌کانیان تالان بکه‌ن .
سه‌یرم پێ هات له‌و پلینیۆمه‌دا که‌سێک ههڵنهساو بڵێت ، ئه‌رێ جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌وه بۆ فڕۆکه‌وانه‌که‌ی تاوانباری هه‌ڵبجه - تان ئازاد کرد ، ئه‌وه بۆ ڕازی نابیت تاکو ئه‌نفالچیه‌کان له سێداره بدرێن ، ئه‌وه بۆ ئه‌نفالچیه کورده‌کان نادرێن به دادگا ، ئه‌وه بۆ مسته‌ر گارنه‌ر - له سادا سی و حه‌وتی37% نه‌وتی کوردستان ئه‌بات ، ئه‌وه بۆ سامانی نه‌ته‌وایه‌تیمان تاڵان یان هه‌رزان فرۆش ئه‌کرێت !! ئه‌وه بۆ هه‌زاره‌های بۆی ترش !!؟
ئه‌و ڕۆژانه به‌سه‌ر چوو تاڵه‌بانی بهخوتبه ئاگراوی و فێڵاویهکانی بمانخهڵهتێنی و ئێمه‌ش به‌س گوێ گری بین و ئهشههوبیللای بۆ بکێشین ، دڵنیام زۆربه‌ی به‌شدار بوانی پلینۆمیش گاڵته‌یان به خوتبه‌کانی دێت ، باڵام هه‌شتانه ویژدان مردوون ، سه‌وزی دۆلار ، وای لێکردون ببن به کۆیله‌ی خهڵهفاوێک.
14/11/ 2009
به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست