گۆڕان و ڕه‌خنه به‌زمانی گوڵ
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
سه‌ردار حه‌مه سه‌عید
ئه‌گه‌ر دێرزه‌مان له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕدا، هێزه نه‌یاره‌کان به‌ته‌پڵ لێدان کۆڕی شه‌ڕیان گه‌رم کردبێت، ئه‌وه شێره په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆڕان بوون به‌مێزکوتانی په‌رله‌مانی نه‌ریتی زیندوی کاری په‌رله‌مانیان بوژانه‌وه بۆ ناو په‌رله‌مانی کوردستان. زه‌نده‌قی گه‌نده‌ڵه‌کانیان برد، ترسێکیان خسته دڵی ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه. فرسه‌تیان کرده ئاوه‌ڵناوی نوێنه‌ره دیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌په‌رله‌ماندا. بۆ ماوه‌یه‌کی دریژیش ئه‌گه‌ر قوڕقوشمی ترس لێ ده‌رکردنیان به‌سه‌را بتوێننه‌وه، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه شێوه‌ی مۆمه‌که‌ی گۆڕانی لێ دروست ده‌بێت.
هه‌ردوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25-7، ده‌سه‌ڵات ڕاچڵه‌کی و که‌وته‌خۆی، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌رجۆرێک بێت گزی و فزی و ته‌زویری دیموکراتیانه، تۆمه‌ت و سوکایه‌تی، چاوسورکردنه‌وه‌وگرتن، نان بڕین و ده‌رکردن، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ک شاربه‌ده‌رکردن به‌ڵکو له‌وڵات ده‌رپه‌ڕاندن، که‌مێک ئابڕوی دۆڕاویان بهێننه‌وه. بۆیه له‌هه‌ڵبژاردنی 7-3 دا خۆیان ته‌یارکردبو تا به‌هێرشی ته‌زویر جێگه‌پێیه‌ک بکه‌نه‌وه.
گۆڕان چۆن خۆی ئاماده‌کردبو؟ خۆئاماده‌کردنه‌که‌ی به‌ئه‌زمونه‌وه بو؟ له‌ئاستی پێویستا بو؟! به‌داخه‌وه وه‌ک پێشتر باسم کردبو، ئه‌مانیش که‌وتنه ته‌ڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ره‌و گه‌مه‌ی لاوه‌کی ڕایکێشان، به‌جۆرێ واده‌ره‌که‌وت که‌کێشه‌ی نێوان دوسه‌رکرده‌یه نه‌ک جه‌ماوه‌ری سته‌م دیده‌و ده‌سه‌ڵات.
له ڕوی ڕاگه‌یاندنه‌وه کتومت لاسایی ئه‌وانیان ئه‌کرده‌وه، زۆربه‌ی کاتی تلفزیۆنه‌که‌یان ته‌رخان کردبو بۆ شایی و لۆغانی جه‌ماوه‌ری و په‌ڕۆ ڕاوه‌شاندن. له‌باتی ئه‌وه‌ی کاندیده‌کانیان بهێننه سه‌رته‌لفزیۆن و هه‌ر کاندیدێ به‌تێروته‌سه‌ل باسی که‌م و کوڕی و داواکاری و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ناوچه‌که‌ی خۆی بکردایه. ڕۆشنبیرو سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان بانگ بکردایه، به‌گه‌رم و گو ڕی مه‌سه‌له‌کان و خواسته‌کانی خه‌ڵکیان شه‌ن و که‌و بکردایه.
ئه‌بوایه فیلته‌ری خۆیی هه‌بوایه بۆکاندید، چۆن؟ پێش ئه‌وه‌ی خۆت کاندید بکه‌ی ئه‌بێ پرسیار له‌خۆت بکه‌ی، خۆت چاک بناسی، ئایا له‌خۆت ڕائه‌په‌رموی؟ بڕوات به‌خۆته؟ ئه‌توانی له‌به‌غدا ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانت جێبه‌جێ بکه‌ی؟ ئه‌مجا بیرله‌وه بکه‌یته‌وه خۆت کاندید بکه‌ی. ئێ خۆ هه‌رکه‌سی سمێڵی سور بو هه‌مزاغا نیه!!.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌بوایه ژماره‌ی کاندیدی شاره‌کان ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوایه، که‌بووه هۆی به‌فیڕۆدانی زۆرده‌نگ. ئه‌بوایه بۆ که‌رکوک و موسڵ و دیاله‌و ده‌وروبه‌ری، زۆر به‌جدی و به‌خه‌ستیه‌وه، کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کگرتو وه کۆمه‌ڵی ئیسلامی بکرایه. ئه‌بو به‌یه‌ک لیست و به‌ژماره‌یه‌کی که‌م به‌شداریان بکردایه. ئه‌بوایه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوچانه نیشتمانی نه‌بوایه به‌ڵکو زۆر به‌توندی و ئاشکرا نه‌ته‌وه‌یی بوایه. ناکرێت به‌هه‌مان پێوه‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له سلێمانی و هه‌لێرو دهۆک بوایه. چونکه به‌ڕاستی خواستی یه‌که‌می ئه‌وناوچانه هه‌مان ویست و خواستی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆک نیه.
ئه‌وه‌ی چوو...چوو گرنگ ئه‌وه‌یه به‌جه‌ساره‌ته‌وه ده‌ست بخرێته‌سه‌ر که‌م و کوڕی و هه‌ڵه‌کان، پێداچونه‌وه‌ی جدی بکرێت. لێکۆڵینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه بکرێت له‌لێپرسراوانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که؛ بۆئه‌وه‌ی بتوانرێ له‌هه‌نگاوه‌کانی داهاتوا که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێ. نه‌وه‌ک پیاده‌کردنی عه‌فا ئه‌ڵڵاهو عه‌مما سه‌له‌ف -.
به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست