فاشیزمی جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردی !
Saturday, 23/04/2011, 12:00
هه‌موو جووڵانه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری، کوته‌دا، بۆ گۆڕانکاری له‌ووڵاتدا، نه‌ک هه‌ر حیزبی هه‌میشه‌یی و سه‌رکرده‌ی هه‌تاهه‌تا دێنێتهبهرههم ،به‌ڵکو خێزانی دهستڵاتداری هه‌میشه‌یی ئه‌خولقێنێت، ئیتر ئه‌وه‌ی به‌شمشێرو به‌لوله‌ی تفه‌نگ ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، قاعیدهوایهبهههمان شێوهبڕوات، به‌ئاگرو ئاسن ولێدان وئه‌شکه‌نجه‌و کوشتن وبه‌ند کردن ،فه‌رمانڕه‌وایی بکات . جووڵانه‌وه‌ی چه‌کداری کوردیش، هه‌ر لهسهرهتایدروست بونیه‌وه، هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشکردنی ئه‌مه‌ی داوه، ئه‌م جووڵانهوهیهگهرچی زۆریش لهخۆێندهواران وڕۆشنبیرانی گرتۆته‌خۆ، ئه‌ویش به‌هۆی ڕووکهشیهکهیهوهگوایهدژی سته می نه‌ته‌وایه‌تی وبۆ ڕزگاری و ئازادی ویه‌کسانی یه. ئه‌م ڕوپۆشهبریقهدارییهی زۆری لهڕوناکبیران خه‌ڵه‌تاندووه‌و به‌شداریه‌کی به‌ر چاویشیان تێدا کردوه. دیاریترین وته‌ماوی ترین جووڵانه‌وه‌ی کوردی، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه. ئه‌م جووڵانهوهچهکدارییه، له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م وله‌ژێر ناوی کۆمه‌ڵه‌دا، بهکهوتنهژێر ته‌لیسمی کاریزمای شه‌هیدانی سه‌رکرده‌و ڕاسگۆیی ڕه‌نجده‌ران خاڵه‌شه‌هاب و کاک ئارام-دا، خه‌ڵکێکی زۆری ڕوناکبیر وخاوه‌ن شه‌هاده‌ی زانکۆی له‌خۆ ئاڵان . له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، له‌که‌رتی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ی شاره‌زووردا، کهئهندازیاری کشتوکاڵی مامۆستا پشکۆ نه‌جمه‌دین-، سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرد، دوانزهئهندازیاری پێشمهرگهههبوو، له‌مه‌ده‌نی ، کاره‌بایی، کشتوکاڵی، بیناسازی.. . دانی ئه‌م سیما ڕۆشنبیریهنوێیانهبهجووڵانهوهی چه‌کداری، به‌ڕواڵه‌ت له‌چه‌کدارانی ئه‌یلول- ی ،جیا ئه‌کرده‌وه، له‌جه‌وهه‌ردا هه‌ردو باڵی چه‌کداری کوردی یه‌ک بناغه‌یان هه‌بوو، زۆرینهئهو خهڵکهنهخوێندهوارو کۆڵکهخوێندهوارهی تۆراوی کۆمه‌ڵ بوون ، کهتهنگوچهڵهمهی خێزانی وعه‌شایه‌ری ودوژمنایه‌تی شه‌خسی، پاڵی پێوهنابوون و بوو بوون به‌زۆرینه‌ی له‌شکر، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که‌به‌درێژایی ئه‌م جووڵانهوهیهحکومهتهمهرکهزیهکانیش، پشکی خۆیانیان تیا چاندبوو. بۆیه‌هه‌موو کات زۆرینهنهخوێدهوارو کێشه‌داره‌کان ،که‌ته‌نها بۆ خۆپاراستن وتۆڵهسهندنهوهی تایبه‌تی هاتبونهڕیزی جوولانهوهکهوه، ههمیشهباڵهدهست بوون ،به‌و پێیه‌ی جووڵانه‌وه‌ی چه‌کداری زیاتر چالاکیهسهربازیهکانی لامه‌به‌سته، زیاتریش له‌لایه‌ن سه‌کرده‌کانی جووڵانهوهکهوهگرنگیان پێ ئه‌درا.. ئائه‌مه‌بوو کار ئاسانی کردن بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی حیزبهناو خۆکانی کوردستانی باشور، په‌لاماردانی کوردانی ڕاپه‌ڕیوی شنۆ- ، به‌وه‌کاله‌ت شه‌هید کردنی گه‌ریلاکانی کوردستانی باکور، ئه‌م ئافرین وده‌ست بهپشتدادان ودهمچهورکردنانهی سه‌رکرده‌کان بۆیان، چه‌نده‌ها جه‌نه‌ڕاڵی که‌م سه‌وادو ناڕۆشنبیر دروست بوو، به‌که‌م سه‌یر کردنی ڕۆشنبیران وکادیرانی سیاسی ،دیارده‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر بوو. ئه‌م کادرو سهرکردهسهربازیانه، کهلهمهنتیقی چه‌ک وهێزهوهئهیانڕوانیهدهورو به‌ر، زۆری پێنه‌چوو(دیفاکتۆ)یه‌کیان سه‌پاند به‌سه‌ر گوندنشین وجووتیارهکاندا، که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لهترساوبێ ئیراده‌ی خۆیان ،ڕۆژانهخزمهتی پێشمه‌رگه‌یان ئه‌کرد، که‌مێکیش کهوتبونهژێر ئه‌و بهڵێنهتهلیسماویانهی که‌سبه‌ینێ جووڵانه‌وه‌که‌مان هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆری سه‌رکه‌وتندا، دێیه‌کانتان بۆ ئه‌که‌ین بهلادێی مۆدرن، لێوان‌لێو له‌خزمه‌تی.. که‌ره‌سه‌ی کشت وکاڵی، ڕێگاو بان و پرد‌و نه‌خۆشخانه‌و خویندنگا..هتد. ئه‌م دیفاکتۆی حوکم کردنه. ناچاری وناعیلاجی ئه‌مری واقیع بوو، که‌دوایی سه‌رکرده‌کان ناویان لێنا شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی-(که‌تا ئێسته‌ش بۆ ده‌م کوتکردنی جه‌ماوه ر کردویانهبهبنێشتهخۆشهی سه‌ر زاریان.) ،ئهمهبێجگهلهئهمری واقیعی چه‌کداری هیچی تر نه‌بوو، حوکمێکی وا کهزۆرجارشۆڕ ئهبووهوهبۆ ده‌ستدرێژی خێزانی، جووتیارێک، گوندنشینێک..گه‌ر ژنه‌که‌ی جوان بوایه، کابرای لێپرسراوی سه‌ربازی، به‌چه‌نده‌ها بڕوبیانوو، ئهیکردهنامهبهرو بۆ چه‌ند ڕۆژێ له‌گوند دوری ئه‌خسته‌وه، تاکو خۆی لهنزیکهوهمیوانی ماڵیان بێت! . وه‌ک ووتم ئه‌م جووڵاننهوهچهکداریانه، بره‌و به‌زاڵکردنی باڵی سه‌ربازی وعه‌قڵی سه‌ربازی ئه‌ده‌ن وهه‌موو کارێکی سیاسی نه‌ک هه‌ر که‌مبایه‌خ به‌ڵکو به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی گاڵتهئامێزهوهباسی کادیرهسیاسیهکان ئه‌که‌ن.. له‌فه‌زایه‌کی وادا، هه‌ندێک له‌خاوه‌ن بڕوانامه‌کان هه‌وڵی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن، لاسایی لێپرسراوهسهربازیهکان بکه‌نه‌وه، ئه‌مانیش وردهوردهتۆوی عهسکهرتاریان تیا ئه‌ڕوێت.. خۆم شاهیدی ئه‌وه‌م دکتۆر-و- پارێزه‌ر-و مه‌لا-، ئه‌شکه‌نجه‌ی کادیرێکی سهربهحیزبێکی نه‌یاری خۆیان ئه‌دا. ئه‌ندازیارم دیوه، لاشه‌ی چه‌کدارێکی حیزبه‌که‌ی نه‌یاری خۆی، داوهتهوهبهر ده‌ستڕێژی گوله. له‌گه‌ڵ ئه‌ستور بوونی جووڵانه‌وه‌ی چه‌کداری وبوونی زه‌مینه‌ی شیاو بۆ پێکدادانی به‌رژه‌وه‌ندی پاوانخوازی حیزبهنهیارهکان، له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی- گومرگ- ه‌کاندا، له‌ڕه‌حمی ئه‌م جووڵاننهوهیهوه- فاشیزم- ی کوردی، یان وردتر- فاشیزمۆکه-ی خۆماڵی له‌دای ئه‌بێت. ئه‌م ساوایهبهشیری گومرگه‌کان، بازوی چه‌کداری به‌هێز تر وجهنهڕالی بێ سهوادوناڕۆشنبیر زیاترئه‌کات، بۆ چهواشهکاریو پشتگیری کردنی ئه‌م شه‌ڕه، مهکینهمیدیاییهکانیان فراوانتر ئه‌بێت. له‌دوای ئه‌و هه‌موو کوشتن وبڕین وئهتکردن ووێرانکردنه، هه‌ر دوو جه‌مسه‌ری فاشیستی کوردی، له‌ژێر فشاری ده‌ره‌کی داوکهئهگهنهئهو ئه‌نجامگیرییه‌ی ، ناتوانن یه‌کتر بسڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ قه‌به‌بوونی سه‌رمایه‌کانیاندا وبۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌ی جیهانی.برا به‌شکردنی خێر‌و به‌ره‌که‌تی هه‌لومه‌رجی تازه‌ی کوردستان، نه‌ک هه‌ر شه‌ڕی نێوانیان ڕائه‌گرن ، به‌ڵکو ئه‌شبن به‌یه‌ک. له‌مڕۆ بهدواوهفاشیزمۆکهی کوردی، تهیارهبهسهرمایهیهکی بێ‌شومار، ئهکهوێتهبهگهڕخستنی کارگه‌یه‌کی گهورهوترسناکی- ڕۆبۆت-دروست کردن، ڕۆبۆت له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا: زێڕه‌ڤانی، فه‌له‌ک، پێشمه‌رگه، دژه‌تیرۆر، ئاسایش، فه‌رمانده‌ی گشتی، لیوای تایبه‌ت، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی، هێزی تایبه‌ت، جۆره‌ها ناو‌و ناتۆره‌ی تر ، به‌گه‌ر خستنی میدیایه‌کی زه‌به‌لاح.. کهتهنهاو ته‌نها کاره‌که‌ی بریتیهلهوهبهرهێنانی درۆ-، هونه‌ر سازی تییدا، جوانکردنی، برقهدارکردنی..دانانی جۆره‌ها سیناریۆ بۆیی... دژی کێ؟!.. بێگومان دژی ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه، دژی ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت هاواری ئازادی-ئاشتی-یه‌کسانی- بکه‌ن.. له‌م پرۆسێسهدرێژهدا، زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت ڕوناکبیروخوێندکاران، به‌ئاگا دێنهوهولهوههمی فریاڕه‌سی ئهمانهڕزگاریان ئه‌بێت ..بۆ ده‌مکوتکردن وترساندنیان، هه‌ست ناسک سۆرانی مامهحهمهله-که‌رکوک-شه‌هید ئه‌که‌ن، نه‌مامی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووس- سه‌رده‌شت ووسمان- له-هه‌ولێر، هه‌ڵئه‌کێشن وله‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری-هه‌رێم- توڕی ئه‌ده‌ن، ئه‌ویش بۆ چه‌سپاندنی ووته‌یه‌کی یه‌کێک لهفاشیهگهنهڵهکان :(ئه‌وه‌ی وه‌ک ئێمهبیرنهکاتهوه، له‌م هه‌رێمه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.). ئه‌م بهچهفاشیهله17 ی شوبات دا ناو‌کی ئهبڕرێت وله‌ڕۆژانی 18 و19 ی ئه‌پریل (نیسان) ی ئه‌مساڵدا، پێئه‌گرێت، ئهکهوێتهپهلامار، کوشتن، سوکایه‌تی پێکردن، ئه‌شکه‌نجه‌دانی ڕوناکبیران، نوسه‌ران، ڕژنامهنوسان، مامۆستایان، مه‌لاکان، خوێندکاران.. زۆر له‌چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ئه‌وانه‌ی کهسامیان شکاو به‌ده‌نگێکی زوڵاڵ هاواریانکرد.. به‌ڵی بۆ : ئازادی ، عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی..به‌ڵی بۆ دادگایی کردنی گه‌نده‌ڵان، تاوانباران..به‌ڵام به‌ئاشتی..به‌ئاشتی. بهمجۆرهئهوهی ئه‌مڕۆ له‌کوردستان ڕوو ئه‌دات، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ویژدانی زیندووی- کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه له‌گه‌ڵ فاشیزمۆکهمحهلیهکان- . ..ئه‌وه‌مێژووی کۆن ونوێ بۆمان ئه‌سه‌لمێنێت.. ڕۆشنترله-کریستاڵ-، که‌سه‌رکه‌وتن ته‌نها و ته‌نها بۆ به‌ره‌ی گه‌له.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست