کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپراسێۆنەکانی-فشە دیجلە- و دۆنکیشۆتەکانی-بارزانی-

Tuesday, 18/12/2012, 12:00







هەر لە ئاشبەتاڵەوە، دەستەی بارزانی بەتاڵانبردنی زیاتر لە ١٥ ملێون دۆلاری فرۆشگاکانی جووڵانەوەی کوردی ویارمەتیەکانی ئێران، ئیسرائیل.ئەمەریکا. دەمییان بە لفکردن- چەور بوو!. بۆ شەنسی ئەمان زۆریشی نەخایاند، دەرگای ڕەحمەتی ئیبراهیم خەلیل-یان بۆکرایەوە، چەندەها کەس لە نزیکەوە ،شاهیدی ئەوە بوون کە چۆن پارتی بارزانی-بە جێبی چادر بەسەر، دۆلاریان گواستۆتەوە بۆ خەزێنەکانی خێزانی بارزانی، هەر دوای ئەم گەزۆ بارینەش، لە ساڵی ٢٠٠٣ بە دواوە، دوای داگیر کردنی عێراق- لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە،بەدەستی ئەنقەست- برێمەر-ی حاکمی عێراق-، بە (تەن) دۆلاری دزراوی کاتی سەدامی ، گواستەوەبۆ هەولێر، بارزانی وتاڵابانی وەک برا گەورەو بچوک بەشیان کرد. (بە موناسەبە ...موچە بڕینەوەو دیوەخانانە ،بۆ سەرۆک عەشرەت وشێخەکان، ئەگەڕیتەوە بۆساڵانی ١٩١٨ ودوایی تر، ئەوکاتەی ئینگلیز عیراق وکوردستانیان داگیر کرد، ئەویش بۆ پشتگیری ئەو ئاغاو دەرەبەگانە لێیان.) هەر لەو ساڵە بەدواوە، کەوتنە هەنجن هەنجن کردنی کوردستان ، بەخیرایی دەرهێنانی سامانە ژێر زەویەکان، بە تایبەت نەوت، بە جۆرێک بە پێی ئیکۆنۆمیست- ،حیزبەکەی بارزانی گەورەترین حیزبی جیهانە.
لە لایەکی ترەوە-نوری مالیکی-، لە مەلایەکی تەزبیح فرۆشی سەیدە زەینەب- لە سوریاوە، بوو بە گەورەترین مافیای-تاڵانکردنی سامانی هەژارانی عیراق. گەر چی بەسەر زارەکی هەردوو گەورەمافیا مالکی وبارزانی، ڕیکەوتبوون بەڵام بەرژەوەندی چاوچنۆکەکان هەمیشە لە قەراغی لێکەوتندان.
لە کوردستان دەستەکەی بارزانی-لە گەڵ زیاترو زیاتر دەوڵەمەندبوونیاندا، ئەیانویست زیاتر دەست بنێنە بینەقاقای جەماوەر، تاکاربەئاستێک گەیشت. ی .ن .ک- یان وەک حیزبە کارتۆنیەکانی تری ژێر دەستەیان ،مامڵە ئەکرد. لە ژیر ئەو هەمو سوکایەتی وفشارەدا، سەرانی ی.ن ک- بە مام جەلالیشەوە ،لە ژیر لێوەوە کەوتنە بۆڵە بۆڵ و ناڕەزایی دەر بڕین. ئۆپۆزسێۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی بارزانیان- پێشنیار وپاکێج باران کرد!. بەجۆرێک خستبویانە بارێکەوە کەکەس حەسودی پێنەبات!.
باندەکەی مالکیش..نەک هەر سونە-، بەڵکو شیعەش-، باتیبەتی ڕەوتی سەدرو تا حەدێکیش-فەزیلە-دەنگی ناڕەزاییان بەرز کردبوەوەو، بە گشتی داوای چاکسازیان لێئەکرد. بە فیتی بارزانی ئەوان و-عیراقیە- لە هەوڵی کەنار خستنی مالیکی دا بوون .
ئالەم زروفەدا، مالیکی هەم بۆ خۆیی وهەم بۆ بارزانی-سینارێۆیی ئۆپراسێۆنی دیجلە- یهێنایە گۆڕێ، ئەم هەنگاوەی مالیکی گەورەترین خزمەتی بە هەردولا کرد.چۆن؟؟
لە کوردستان بارزانی ،بە بانگکێشتنی- کوردایەتی وپارێزگاری کردنی ئاسایشی ووڵات وئەزمونی ساوامان!، خاکی پیرۆز...توانی یەکێتی و مام جەلال-، لە بێلایەنی بخات ، بە تایبەت مام جەلال- لەبری ئەوەی وەک سەرۆک کۆماری عێراق-(کەسوێندی یاسایی خواردووە!!) ،ڕفتار بکات ،بە چاوی عێراقیانەوە هەوڵی چارەسەری کێشەکان بدات. لە بەغداد- (تۆرا!) وخۆیی و حیزبەکەی زیاتر بچوک کردەوە بۆ ئاسی حیزبە کارتۆنیەکانی ژێر دەست بارزانی. (مام جالال بە عەقڵی شاخەوە خیشی کردو گەڕایەوە قەڵاچوالان......لەسەردەمی شاخدا گەر لێپرسراوێک دڵی عاجز بوایە، ئەچوە ماڵەوەوئەرکەکانی بەجێ نەئەهێنا، ئەیانوت فڵانە کەس خیشی-کردوە) . ئۆپۆزسێۆن نەک هەر قڕوقوپیلە چاکسازی وماکسازی کرد، بەڵکو دیاریترین سەرکردەیان لە گەڵ لێفتەنان-ە کەیدا ،بۆپشتیوانی لۆرێنسی کورد ،بارزانی- خۆی کرد بە کەرکوک دا. کاکە حەمەی حاجی مەحمودو دڵشاد گەرمیانی کۆمەڵی ئیسلامی، بە مەتارە ئاوو قەناسەوە، پێشی کۆمەڵێک چەکدار کەوتن بەرەو جەوەڵ حەمرین !-
هەندێک لەو عەشیرەتانەی کە بە (وەرەسە) جاشایەتیان بۆ ماوەتەوە، بەیادی جارانی ئەفواج خەفیفە-، بەسرودی بروح بدم لە شاشەی تێلەفزێۆنەکانی پارتیەوە دەرکەوتن!
ئەمجا قاڵەم بەدەستەکانی بنەماڵەوسێبەری بن حەساری بنەماڵە، کەوتنە تیورێزەکردنی هەنگاوە حەکیمەکانی بارزانی-. ئەوەی سەیرو سەمەرەیە، نوسەری واهەبوو کە بارتەقای باڵای بارزانی ڕۆمان و کتێبی ئەدەبی-نوسیوە،خۆی بە غەمخۆری هەژاران وزوڵملێکراوانی میللەت ئەزانیت، مەقالەیەکی دورودێژی نووسی، کە خەڵکینە ووریا بن، وا عەرەب-، شۆڤینیەکان!!، خەریکە لەسەر نوێوە-ئەنفالمان ئەکەن. بە مجۆرە کەوتە جۆماڵی کردنی جۆگەی مەعریفەی ڕوەو زەنگاوەکەی بارزانی.
بە م شێوەیە بارزانی توانی ، بەو ئەزمونە موخابەراتیەی کە هەر لە منداڵیەوە لە ڕیزەکانی پاراستن دا فێری بوە، سەرکەوتوانە هەمو حیزە کوردستانیەکان بە ئۆپۆزسێۆنیشەوە بخاتە دوای خۆیی. لە بەردەم شاشەی تێلیەکانی پارتیدا .،سەردەمانی خواکورگ- بژێنێتەوە.
(لەشەڕی خواکورگ-دا، مەفرەزەیەکی ئێمەش بە سەرکردایەتی هێژا-حاجی مەمۆ- لەوێ بوو، لە دەمی چەند پ.م خۆمان بیستومە کە ئەوکاتە مەسعود بارزانی-بە دەها کیلۆمەتر لە شەڕەکەوە دوور بوە.!)
مالکیش لە خواروی عێراق دا توانی ،نەک تەنها شیعە بەڵکو سونەش، کەلەسەر-تاریق هاشمی- دڵیان ڕەنجا بوو،کۆیانبکاتەوە. بەسەرۆکی نەتەوەیی عەرەبی عەیاربیستوچوار وەدەرکەوێت.. بەمجۆرە نە لە کوردستان ونە لە عیراقدا دەنگێک لە ناڕەزایی وباسێک لە گەندەڵی نەما!، قسان لە گۆڕانکاری وحوکمی قانون و عەدالەتی کۆمەڵایەتی نەما باس.
بەم جۆرە-فشە ئۆپراسێۆنی دیجلە- گەورەترین خزمەتی بە مالیکی وبارزانی کرد. بارزانیش ئامانجی سەرەکی خۆی بەدیهێنا، کە خستنەوەی دڵەڕاوکێیەکی بەردەوامی خەڵکی ئەوناوچانەیە، کەهیوایان بە ی.ن ک- زۆر کز کرد،بە نمایشکردنی ئەوشانۆگەریانە لە کەرکوک وگەرمیان نواندی ،توانی قەڵمڕەوی ونفوزی ی.ن.ک لەو ناوچانە بخاتە ژیر پرسیارەوە؟؟.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە