کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌لیفه‌ی عوسمانلی، موسڵمانی سه‌فه‌وی جلخواره‌کورده‌کان

Friday, 26/08/2011, 12:00





ماوه‌یه‌که‌وه‌ک پیشه‌ی جارانیان، تۆپخانه‌وفڕۆکه‌جه‌نگیه‌کانی عوسمانلیه‌کان وسه‌فه‌ویه‌کان، به‌رده‌وامن له‌بۆمبارانکردنی، ته‌نها لوتکه‌ی خۆڕاگروچۆکدانه‌ده‌ری کوردایه‌تی، قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزو ده‌وروبه‌ری..به‌هه‌زاره‌ها دۆنم ڕه‌ز وباخ وچه‌نده‌ها ماڵی هاووڵاتیان وپردیان وێران کرد. چه‌نده‌ها که‌سی سیڤلیان شه‌هیدو بیندار کرد، تازه‌ترینیان شه‌هیدانی ڕانیه‌بوو. ئه‌م هه‌مو تاوانانه‌له‌ژێر چرای سه‌وزی لاوازی حیزبه‌کوردیه‌کاندیه‌..گه‌رچی جارجار له‌لایه‌ن هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی سه‌رمایه‌داری کوردیه‌وه‌، یان له‌قاوه‌خانه‌که‌ی په‌رله‌مان- ی قاله‌دوبزیه‌وه‌.. نوزه‌یه‌کی پرۆتێسته‌کردنو له‌ژیر لێوه‌وه‌ده‌ر ئه‌بڕن، ئه‌ویش پێشتر به‌ده‌ستدرێژکاره‌کانیان ڕاگه‌یاندوه‌، له‌ڕێگه‌ی وه‌فدی هه‌میشه‌به‌ڕێوه‌ی خێڵه‌وه‌ : (ئه‌بێت ئێوه‌ش له‌وه‌زعی ئێمه‌تێبگه‌ن..جارناجارێک بۆ چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ر، به‌یانێک ده‌ر ئه‌که‌ین.. خۆشمان چاک ئه‌زانین که‌نرخی ئه‌و مره‌که‌ب وکاغه‌زه‌ی نییه‌که‌له‌سه‌ری ئه‌نوسرێت.)
ئاله‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا، که‌به‌وته‌ی موسڵمانان(مانگی حه‌رامکردنی شه‌ڕو کوشتنه‌)، ئه‌وه‌تا به‌به‌ر چاوی دنیاوه‌، قه‌تڵ وعاممان ئه‌که‌ن، به‌وه‌شه‌وه‌ناوه‌ستن، ئه‌وه‌خه‌لیفه‌ی عه‌سمانلیه‌کان، دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانی نان وبه‌رده‌وام بونی ژیانی به‌خه‌ڵی سۆماڵ-دا، دوای ئه‌وه‌ی فرمێسکی زۆری ڕشت بۆ شه‌هیدانی شۆڕشه‌کانی لیبیاوسوریا- پشتگیری کردن ،ووڵاتانی دیکه‌ی ئیسلامی وبه‌ناو عه‌داله‌ت په‌روه‌ری دنیای هاندا یارمه‌تیان بده‌ن، ئه‌وه‌تا دێت وپه‌یمانیش به‌ئێمه‌ئه‌دات.. هه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ودوایی تر.. فه‌رمان بدات به‌ژه‌ندرمه‌کانیان هێرشی زه‌مینیش بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ژیان له‌منداڵانی چاوگه‌شی بناری قه‌ندیل ده‌ست پێبکات، وه‌ک چیان له‌ئه‌رمه‌نیه‌کان-کرد وه‌هامان لێبکه‌ن.
له‌به‌رده‌م ئه‌م هۆشیاری دان وهه‌ڕه‌شه‌کردنه‌دا.. حیزبه‌کوردیه‌کان چی ئه‌که‌ن؟؟!، ئه‌و هێزه‌تفه‌نگ به‌شانه‌یان، که‌هه‌ر له‌سێزده‌که‌سی کڵۆڵی کورد، یه‌کێکیان به‌ر ئه‌که‌وێت ..ئه‌که‌نه‌قه‌ڵغان بۆ داکۆکی له‌که‌رامه‌تی کورد؟!.. به‌دڵنیایه‌وه‌نه‌خێر.. چونکه‌ئه‌و تفه‌نگچیانه‌ی سه‌رمایه‌داری حیزب، ته‌نهاو ته‌نها بۆ سه‌رکوتکردن ووه‌حشیگه‌ری به‌رامبه‌ر گله‌یی وناڕه‌زایه‌تیه‌کانی سیڤلی خه‌ڵکی کوردستان..گۆش کراوه‌و هیچی تر. ئه‌م حیزبه‌تفه‌نگ به‌شانه‌کوردیانه‌..هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌به‌یارمه‌تی وباره‌که‌ڵای داگیرکه‌ران دروست کراوه‌. هه‌میشه‌ده‌زگا جاسوسیه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان بوه که‌وه‌ک داشی دامه‌به‌کاری هێناون. پارتی بارزانی هه‌ر له‌شه‌سته‌کانه‌وه‌گرێدراوی ده‌ست ودایه‌ره‌که‌ی حه‌مه‌ڕه‌زاشای ئیران بوه‌، یه‌کێتی مامجه‌لالیش، گه‌رچی موخابه‌راتی-سوریا-ناوکی بڕیوه‌، به‌ڵام هه‌ر له ساڵی 1986 ه‌وه‌په‌یمانی نۆکه‌رایه‌تی ته‌مام عه‌یاری له‌گه‌ڵ قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان-دا به‌ستوه‌،سوکانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر ئێستا به‌ده‌ستی فیله‌قی قودسی-قێزنه‌ونه‌وه‌یه‌.
به‌مجۆره‌له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراق به‌دواوه‌. دوای تاڵانکردنی سامانی نه‌ته‌وایه‌تیمان له‌لایه‌ن ئه‌و دوحیزبه‌وه‌..دوو گه‌وره‌ماشینی سه‌رمایه‌داریان پێک هێناوه‌که‌زۆر به‌توندی به‌ستراوه‌ته‌وه‌به‌سه‌رمایه‌داری عوسمانلی وسه‌فه‌ویه‌کانه‌وه‌. گه‌رچی ئه‌م دوو تاڵانچئه‌.. ڕێژه‌یه‌کی زۆری سه‌رمایه‌یان له‌بانکه‌کانی-خه‌لیج-وئه‌وروپاوئه‌مه‌ریکادا خستۆته‌گه‌ڕ، به‌ڵام ته‌نهاسی هه‌ناسه‌دان وشاخوێنبه‌ری گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌ییان به‌سه‌رمایه‌ی عوسمانلی وسه‌فه‌ویه‌کانه‌وه‌گرێداوه‌، گه‌رچی موسته‌فیدی گه‌وره‌سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته‌داگیر که‌ره‌ن..به‌ڵام سه‌رمایه‌دارانی حیزبیش له‌ژێرسێبه‌ری ئه‌واندا درێژه‌به که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌ئه‌ده‌ن. جاگه‌ر بێت وجارجاره‌له‌میدیای حیزبه‌کانه‌وه‌، له‌به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌به‌سیاسیه‌کانیانه‌وه ،ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌کان و بۆردومانه‌کان ده‌ربڕن. ئه‌وه‌بایه‌که‌و کورد واته‌نی به‌لای گو....ی داگیرکه‌راندا گوزه‌ر ئه‌بێت. با خه‌ڵکیش ناڕه‌زایی ده‌ر بڕن..ئاڵا بسوتێنن..مانبگرن..چی له‌ئه‌رزی واقیعدا ڕوو ئه‌دات؟؟!.. چۆن به‌ر له‌و هێرشانه‌ئه‌گیرێت؟؟
کوردی وکرمانجی ده‌بێت چی بکرێت؟؟!!
بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا دودڵن.. دڵه‌ڕاکێیانه‌ووا ئه‌زانن تفه‌نگچیه‌کانی حیزب پارێزگاریان لێئه‌کات !، بۆ ئه‌وانه‌ی تائێستا وا ئه‌زانن قۆناغه‌تفه‌نگ وقامچی وحه‌سیر مه‌یدان وفه‌لاقه‌خانه‌ی- سه‌رمایه‌داری کوردی-جیاوازه‌له‌هی داگیرکه‌ران، ئه‌وانه‌ی وائه‌زانن ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌و تیرۆری- کوردی- تامی جودایه‌له‌غه‌یره‌کورد، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سته‌ی بائه‌زمونه‌ساواکه‌مان-لێتێکنه‌چێتن.. بادڵیان گه‌رد نه‌گرێت ، بائه‌و تفه‌نگچیانه‌ی حیزب- بۆکاتی ته‌نگانه‌!!- دابنێن ...له‌باتی ئه‌وه‌با به‌هه‌موو لایه‌ک به‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وحیزبه‌ئۆپۆزیسێۆنه‌کانه‌وه‌، به‌خوێندکاران وژنانه‌وه‌،به‌کاسبکاران وجووتیاران وڕۆشنبیرانه‌وه‌، که‌سانی هه‌نده‌ران وهه‌تا خه‌ڵکانی هه‌ردوحیزبی ده‌سه‌ڵات.. ئه‌وانه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ک که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیان ماوه‌، ئه‌وانه‌ی هێشتا چرای ویژدانیان تروسکاییه‌کی تیاماوه‌! .. با داوا بکه‌ین:
‌1- ده‌رکرن وچۆڵکردن وه‌ده‌رنانی مۆڵگا جاسوسیه‌کان ودومه‌ڵه‌سه‌ربازیه‌کانی تورکیاو ئێران، له‌نا وخاکی کوردستان.
2- لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بازرگانی وبه‌ڵێنده‌رایه‌تی له‌هه‌موو کۆمپانیا تورک وئێرانیه‌کان.
3- ڕاگرتنی هه‌ڕاجکردنی نه‌وت وسامانی تری نه‌ته‌وایه‌تیمان بۆ هه‌ردو ووڵاتانی داگیر که‌ر.
4- قه‌ده‌غه‌کردنی هێنانی شمه‌کی تورکی وئێرانی.
5- دانانی ماوه‌یه‌ک بۆ ده‌رکردنی کرێکاران وپیشه‌وه‌ران وڕاوێژکارانی تورک وفارس

بافشاری جه‌ماوه‌ر بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌ردو حیزب ، ڕووله‌زیاد بون بێت، تا به‌ته‌واوی په‌رده‌ی کۆتایی شانۆگه‌رانی حیزب.. بۆ خه‌ڵکانی خۆشیان ئه‌پێچرێته‌وه‌..هیچ پاساوێک نامێنێته‌وه‌.. هیچ حه‌سارێکی نسرم له‌به‌رده‌م خۆری حه‌قیقه‌ت دا نامێنێته‌وه‌بۆیان.!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە