نووسه‌ره‌کانی (Pay as you talk) و (دکتۆر فاروق ڕه‌فیق)
Saturday, 19/03/2011, 12:00
ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین وله یاد نهچووترین، تاوانی ئیبراهیم ئهحمهدو هاوڕێکانی ،ئه‌وه بێت که ئه‌مان چوون وهانایان بۆ-مه‌لا مسته‌فای بارزان- برد، که ببێ به -سه‌رۆکی پارتی دیموکرات-،(ئه‌و که تا ئه‌و کاته بۆ زوڵملیکراوی خێزان وخزمه‌کانی یاخی بوبوو)، گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه زۆر مه‌ردانه ناخی دڵی خۆی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌و ووتی : ئاماده‌م ببم به سه‌رۆکی گه‌واده‌کان ، وه‌ک له‌وه‌ی ببم به سه‌رۆکی حیزب، به‌لام به‌داخه‌وه دوایی ڕای گۆڕی و بوو به سه‌رۆکی حیزب-. له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا، ده‌سته‌ی-ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-زانیان چ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییان کردوه! ،په‌نجه‌ی خۆیان گه‌ست وکاڵهکیان به ئه‌ژنۆ شکاند..به‌ڵام بێ هوده بوو، ئیتر هه‌ر له نیوه‌ی شه‌سته‌کانه‌وه به ناچاری له- مه‌لا مسته‌فا-جیابونه‌وه، هه‌ر له‌و کاته‌وه- مه‌کینه‌ی نوسه‌رانی به وه‌حده کار که‌ر- گه‌شه‌ی کرد‌و بو به دیارده‌و بازرگانی!، ڕێک وه‌ک تێلهفونهکانی سه‌ر شه‌قامه‌کان ی مۆبایڵهکان ،گه‌ر وهحدهیان لێبڕا ئیتر بێده‌نگ ئه‌بن ،هه‌ر له و ساڵانه‌وه ڕێوی به پیریانهوه هات و نوسین ی موناقهشهکانیشیان پڕ برشت بوو، به‌م شێوه‌یه له -ههساندان-ی شمشێره‌کانی هه‌ردولا ، ڕۆن گۆڕین وئێنێرجی دان به ماکینه‌ی کوشتار، که‌وته ئه‌ستۆی ئه‌وان! ،به‌شێکی زۆری هاندان وشه‌رعیه‌ت پێدانی کورد به کورد بهکوشتندان ، ئه‌وان هۆکاری بوون .ئیتر ئه‌م کاسپیه بێ مۆراڵ و قێزه ونه به‌رده‌وام بوو، به‌لام دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام و ده‌سکه‌وتی بوجه‌ی زه‌به‌لاح چ له ڕێگه‌ی قاچاغچێتی نه‌وت وچ له پشکی حکومه‌تی مه‌رکه‌زیه‌وه وه‌رچه‌رخانێکی ترسناکی به خۆیه‌وه دی، بۆ یه‌کا چه‌نده‌ها کۆمه‌ڵه‌و ده‌زگای به‌ناو توێژینه‌وه گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و چهواشهکهرترینیان- ته‌له‌فزێون- یان دامه‌زراند. به‌مجۆره- نووسه‌رانی به وه‌حده کار که‌ر- زیاتر و زیاتر له گه‌ڵ ماشینی زه‌به‌لاحی گه‌نده‌ڵی تێوه ئاڵان. هه‌ر دوای وه‌ستانی شه‌ڕی میدیایی ڕاسته‌و خۆی دژه‌کان، ڕۆڵی ئه‌و نوسه‌ره بهوهحده کارکه‌ران-هش گۆڕا بۆ چه‌واشه‌کاری و فریودانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان ، بۆشاردنه‌وه‌ی دزیه‌کان،به‌تاڵانبردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ له گرنگی که‌مکردنه‌وه‌ی داخوازیه هه‌نوکه‌یه‌کانی جه‌ماوه‌ر، بۆ داتاشینی دوژمنی وه‌همی، بۆ ڕوکهشکردن وجانکردن وبهشارستانیهت کردنی، ڕووی سته‌مکاران و گه‌نده‌ڵان، بۆ پرۆفیشنال پیشاندانی-چه‌کداره‌کانی شاخ-وه‌ک شیاو ترێن که‌سانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا حکومیه حیزبیاکانیان، بۆ پیاده‌کردنی دیبلۆماسیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی. ماوه‌ی بیست ساڵه د رێغیا ن نه‌کردوه، له به دێواندنی سه‌رکرده‌کانی حیزب وبهقالۆنچهکردنی جه‌ماوه‌ر، ئه‌مانه گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر بوون له نێوان سه‌رکرده حیزبیه‌کان وخه‌ڵک دا، به جۆرێک سه‌رۆکی حیزب له به‌ر ئاڵای به‌رزی مونافیقیهتی ئه‌ماندا، چاوی میلله‌ت نابینێت. هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی17ی شوباته‌وه- نووسه‌ره وه‌حده تێکراوهکان-ده‌ستیان کرده هێرشی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ر و ڕابه‌ره‌کانیان ،بۆ به ئههریمهنکردنیان له‌به‌ر چاوی سه‌رۆک حیزبه‌کان و لایه‌نگره‌کانیان، بۆ پاساودانی شه‌هید کردنی خه‌ڵک، بۆ کپکردن و شاردنه‌وه‌ی باسی شه‌هیدو بریندار کردنی خۆپیشاندانه‌کان، بۆ به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌تمۆسفێرێکی تۆقاندنی ته‌واو عایار. چه‌ند ڕۆژێ پێش ئیستا له که‌ناڵی کوردستان تیڤی-ه‌وه، - عه‌بدولخالق - که یه‌کێکه له پێشکه‌شکاره‌کانی ئه‌و که‌ناڵه، جه‌مال عه‌بدولله-ی هێنابوه قسه،(ئه‌و که‌سه پێشتر ووته بێژی کابینه‌ی حکومه‌تی - نێچیره‌وان بارزانی- بوو،،گۆڤارێکی هه‌بوو به ناوی به‌ڵگه- که بۆ ناو زڕاندن وتۆمه‌ت داتاشین، دوکانێکی فه‌وقه عاده بوو به‌ڵام کورد واته‌نی- گوریسی درۆ کورته-، درا به دادگا و حوکم درا.له ووڵاته دیموکراتی وشارستانیهکاندا، ئه‌و حوکمه له -ناسنامه-که‌یدا، ڕونتر له -سیڤی-ه‌که‌یدا، ڕیکۆرد ئه‌کرێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نه قسه‌ی قابیلی قبوڵه‌و نه به ئاسانیش ئیشی ده‌ست ئه‌که‌وێت.) - جه‌مال عه‌بدولله - وه‌ک هه‌ر نوسه‌رێکی به وه‌حده ئیشکه‌ر، زۆر چارج کراو، قه‌پات !، په‌لاماری خۆپیشانده‌ران و ڕابه‌رانی ئه‌دا...سه‌یر که‌ن !!: بۆ دکتۆر فاروقی ئه‌ووت:(من شاهیدم هه‌یه، چوه‌ته لای -نه‌وشیروان مسته‌فا- و ده‌هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتوه بۆ کڕینی دار لاستیکی ئه‌مه‌ریکی- ! ،ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی کاتێکی زۆری سه‌رف کرد بۆ به عه‌قڵی خۆی شکاندنی که‌سایه‌تی دکتۆر ڕه‌فیق.
خوێنه‌رانی ئازیز ، هاوڕێیانی ووشیار: ئه‌م نوسه‌ره به‌سته‌زمانانه له‌و که‌ناڵه حیزبیانه‌وه، ئه‌یانه‌وێت چی به‌بینه‌رانی ئه‌و که‌ناڵانه بڵێن؟؟ دکتۆر فاروق ڕه‌فیقێک..زۆربه‌ی ژیانی له ووڵاتانی دیموکراتی وشارستانیهتدا که‌نه‌دا -، به‌خوێندن وتوێژینهوهوه به‌سه‌ر بردوه، دکتۆرای له توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی-فه‌لسه‌فه-دا هه‌یه،دوای ئه‌و هه‌موو ساڵانی غوربه‌ت و فیکر به‌رهه‌م هێنانه، دوای ئه‌و هه‌موو بارتاقه کتێب نوسینه بۆ حه‌قیقه‌ت.. ئێستا هاتۆته‌وه بۆ شه‌ڕه دارلاستیک- !، ئا ئه‌مه‌یه عه‌قڵی نوسه‌رانی بهوهحده کار که‌ر، ئێسته‌ش به ئه‌قڵی شه‌ست و حه‌فتاکان، مامڵه له گه‌ڵ خوێنه‌رو ته‌ماشاکه‌رو گوێگر ئه‌کان، ئاخر ئه‌وه بێڕێزی کردنه به بینه‌رانی که‌ناڵه‌که‌یان..به گێل زانین وگهوجاندنی جه‌ماوه‌ری کوردستانه، ئه‌و نوسه‌ره به وهحدهکارکهرانه، وائه‌زانن ڕابه‌ری خۆپیشانده‌ران، هۆشیارانی ڕاپه‌ڕیوو، ڕێک وه‌کو سه‌رۆک حیزب-ه‌کانی پێشوو، زۆربه‌ی کاتیان به داتاشینی دار جگه‌ره-وه به سه‌ر ئه‌به‌ن! . به پێی قسه‌کانی جه‌مال عه‌بدولله، ئه‌بێت دکتۆر فاروق ڕه‌فیق، دکتۆرای له فه‌لسه‌فه‌ی دروستکردنی دارلاستیک-و به‌کار هێنانیدا ، هێنابێت!. له -خانه‌ی حیکمه‌ت- یشدا، ئه‌و هه موو کۆنفراس و وۆرک شۆپ و مێزگردو نهدوانه، بۆ ووتنه‌وه‌ی هونه‌ری به‌کار هێنانی دارلاستیک-بوه، بۆیه حکومه‌ت یارمه‌تی ئه‌و خانه-یه‌ی بڕیووه!... وا ئێسته‌ش هاتۆته سلێمانی، به فیتی نه‌وشیروان مسته‌فا-، خه‌ڵکی ساده‌و هه‌ژاریان خاڵهتانوهو له -سه‌رای ئازادی- کۆیان کردونه‌ته‌وه‌و وانه‌ی چۆنێتی به‌کار هێنانی دارلاستیک-یان پێئه‌ڵێنه‌وه. سابه‌ڵکو به‌م هۆیه‌وه دکتۆر فاروق، دکتۆرایه‌کی تر‌و- نه‌وشیروان مسته‌فا-یش، کۆمپانیای-دارلاستیک-ی گرده‌که فراوانتر بکات!. جه‌نابی جه‌مال عه‌بدوڵڵه، براله. بڕوا بکه..مه‌سه‌له‌که وا نییه..هه‌ر چۆن سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان-ئه‌وه‌یان تێپه‌ڕان، ئه‌وه‌نده بێئیش بن- دار جگه‌ره- بتاشن،ئهئاواش-دکتۆر فاروق-، ئه‌گه‌ر جاران به دارلاستیک و قۆچه‌قانی خه‌ریکی شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک- بوبێت!!، ئێسته نه‌ک هه‌ر ته‌مه‌نه‌که‌ی بواری ئه‌وه‌ی پێنادات، به‌ڵکو شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک-یش باوی نه‌ماوه. ئه‌ی ئیتر کڕین و دانانی کۆمپانیای دارلاستیک-بۆچی؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست